باهۆز | bahoz
前往频道在 Telegram
269
订阅者
-224 小时
-27 天
+430 天
帖子存档
ئەی ڕووبارە خەمبارەکە
هەمیشە تۆ
هەر ئەڕۆی تۆ
دواییت نایە
شاخ و دەشت و دۆڵ و هەردان
لێت تێر ئەبن
بەڵام هەرگیز
دواییت نایە
ئەی ڕووبارە خەمبارەکە
دوا تکامە
تەنها جارێک
لە ئامێزتا هەڵمگرە
بمگەیێنە بەو پەرییەی سەردەمێکە لە من دوورە
بۆ ژوانێکی هەزاران جار
دڵی خۆمم خستە لەرزە
ئەی ڕووبارە خەمبارەکە بمگەیێنە
ئەی ڕووبارە خەمبارەکە
لە شەپۆلتا هەڵمگرە
ڕێبوارێکم
توێشووی خەمی ئەم ڕێیەم هاوارتە
با ئەمجارەش
کێڵگەی وشکی ئەم دڵەم
بە شەپۆلی زێویری تۆ
تەڕ بێتەوە
ئەی ڕووبارە خەمبارەکە
لە شەپۆلتا هەڵمگرە
تا ئەو کاتەی ترپەی دڵی ئاوارەییم
لە لێدانی سەرتاسەری خۆی دەکەوێ
لە شەپۆلتا هەڵمگرە
ئەی ڕووبارە خەمبارەکە
دڵشاد بەرزنجی
چۆن دڵت هات
لەگەڵ سەرینی تەنیاییی دەرزی چنا
جێم بهێڵیت؟
چۆن دڵت هات،
لەگەڵ شەوی سارد و سڕی بێ نووستنا
جێم بهێڵیت؟
عەبدوڵڵا پەشێو
خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماخ و دڵمی پێچاوە
قیامەت، هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم
مەحوی
