گەلاوێژنامەی کارۆ
前往频道在 Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
显示更多未指定国家未指定类别
231
订阅者
无数据24 小时
无数据7 天
无数据30 天
帖子存档
خۆ ئەو مانگە…
سەرگەردانە…
لە خۆیەوە
خەرمانەی
نەداوە.
هەموو شەوێ،
لە هێلسنکییەوە
بۆ نیشتمان،
دەبێتە
پردێکی
بێدەنگ.
هەموو ئەوانەی
خۆشم دەوێن،
لەسەر شەپۆلی
ئەو تیشکە،
لە یەک شوێن
کۆیان
دەکاتەوە.
ـ ئێوارەی هێلسنکی
در بازگشت به ریشههاست.
منابع
کتابها
۱. عباس ولی
«سالهای فراموششده ناسیونالیسم کوردی در ایران» (۲۰۱۹)
۲. ویلم فلور
«تاریخ اجتماعی و اقتصادی ایران»
۳. غلامرضا نجاتی
«تاریخ انقلاب اسلامی»
۴. آرشیو روزنامههای ۱۳۵۷ تا ۱۳۶۲
دانشگاه منچستر
و کتابخانه ملی ایران
مجلات و پژوهشهای علمی
Taylor & Francis
«اسلام و ناسیونالیسم کوردی»
Clingendael (2024)
«مبارزات کوردها در ایران»
MERIP
«ایران و مسئله کوردها»
Pantheon / Analytical Bulletin
«قاضی محمد و اسلام»
Kurdish Peace Institute (2024)
«تحلیل جدید»
✍️ کارۆ | گەلاوێژنامە
لەنێوان ئەستێرەکاندا،
وشەکان دەدرەوشێنەوە. 💎
https://t.me/Galawezhnamekaro
پرسشی که تاریخ آن را پنهان کرده است:
چه کسانی به واقع
به جنبش ملی کورد
خیانت کردند؟
در تاریخ معاصر کوردستان شرقی،
بزرگترین ضربات به جنبش ملی کورد،
از سوی جریانهای چپ وارداتی و پانایسمها وارد شده است،
نه از سوی اسلام سیاسی کوردی.
اسلام در کوردستان شرقی
در طول تاریخ،
اسلام در کوردستان شرقی،
نه شبیه به اسلام سیاسی شیعی ایران بوده
و نه مشابه اسلام سنتی تندروی عربی.
مبانی آن،
بر تصوف،
عرفان،
اخلاق
و همزیستی استوار بوده است.
طریقتهایی مانند قادریه و نقشبندیه،
کانون معنویت و فرهنگ بودند،
نه ابزار قدرت سیاسی.
روحانیون و شیوخ مذهبی این منطقه،
مستقل از حکومتهای مرکزی،
اعتماد تودهها را جلب کردهاند
و غالباً در بحرانهای تاریخی،
در کنار ملت کورد ایستادهاند.
در این شرایط،
دین نه تنها ابزار ستم ملی بر کوردها نبوده،
بلکه در رویدادها،
به تقویت همبستگی
و هویت ملی کمک کرده است.
این ویژگیها باعث شد
کوردستان شرقی،
برخلاف تجربه برخی کشورهای عربی،
هرگز به پایگاه سلفیگری
یا اسلام تندرو تبدیل نشود.
دین در اینجا،
بیش از آنکه ایدئولوژی خشک سیاسی باشد،
رنگ فرهنگ،
مهماننوازی
و مقاومت ملی به خود گرفته است.
ریشههای اسلامی رهبری ملی کورد
در شرق کوردستان
حقیقت تاریخی مهم این است
که تمام رهبران بزرگ جنبش ملی کورد
در شرق کوردستان،
ریشه در اسلام تصوفی
و فرهنگ کوردستان داشتهاند.
قاضی محمد،
رهبر جمهوری کوردستان در مهاباد،
و شخصیتهای همراه او،
از بطن فرهنگ اسلامی کوردی برخاسته بودند.
سال ۱۳۴۶،
به عنوان یکی از درخشانترین دورههای حزب دموکرات،
ملا آواره شلماشی
و یارانش،
که اکثراً از مساجد
و محیطهای مذهبی آمده بودند.
فرماندهان بزرگی
مانند ملا حسن شیوهسلی،
در دوره دکتر قاسملو،
که نمونهای از تلفیق
رهبری مذهبی
و رهبری ملی بود.
عبدالله حسنزاده،
رهبر چند دوره حزب دموکرات،
و دیگر شخصیتهایی
که هر یک،
هزاران شاگرد
و همراه
در تاریخ مبارزات کوردستان
پرورش دادهاند.
واقعیت دوران این است:
تمام رهبران موفق ملی کورد،
دارای پیشینه مذهبی بودند؛
اما هیچ رهبر چپگرای موفقی
وجود نداشت.
گاه این پرسش مطرح میشود
که با توجه به گرایشهای سوسیالیستی
دکتر عبدالرحمن قاسملو،
آیا میتوان او را نیز
در شمار جریانهای چپ وارداتی قرار داد؟
پاسخ،
از منظر نگارنده،
منفی است.
هرچند قاسملو
از عدالتخواهی،
برابری اجتماعی
و برخی اصول سوسیالیسم الهام میگرفت،
اما هرگز مبارزهٔ ملی کورد
را تابع ایدئولوژی مارکسیسم ـ لنینیسم
یا پروژه «انقلاب جهانی کارگران» نکرد.
اولویت او همواره
ملت کورد،
حقوق ملی کوردستان
و دموکراسی بود.
افزون بر این،
در دوره رهبری او،
حزب دموکرات کوردستان ایران
در چندین کنگره،
بر استقلال فکری
و استقلال سیاسی خود تأکید کرد
و کوشید
از وابستگی
به جریانهای چپ ایدئولوژیک
و نفوذ احزاب غیرکوردی
پرهیز کند
و اجازه ندهد
اندیشههای وارداتی
بر تصمیمگیریهای حزب
مسلط شوند.
از همین رو،
قاسملو را باید
بیش از آنکه
یک چپ ایدئولوژیک
یا مارکسیست و کمونیست دانست،
شخصیتی ناسیونالیست
با گرایش سوسیالدموکراتیک دانست
که عدالت اجتماعی را
در خدمت آرمان ملی کوردستان قرار داد،
نه آرمان ملی را
در خدمت یک ایدئولوژی فراملی
و وارداتی.
به همین دلیل نیز،
بسیاری از پژوهشگران،
او را نه یک کمونیست ایدئولوژیک،
بلکه سوسیالیست دموکراتی
با گرایش ناسیونالیستی کوردی
معرفی کردهاند.
بنابراین،
استثنای دکتر عبدالرحمن قاسملو نیز
این قاعده را نقض نمیکند؛
زیرا آنچه او
از اندیشههای سوسیالیستی پذیرفت،
عدالت اجتماعی
و مردمسالاری بود،
نه وابستگی ایدئولوژیک
به جریانهای چپ وارداتی.
در اندیشه
و عمل سیاسی او،
مسئلهٔ ملی کوردستان
همواره
بر هر ایدئولوژی فراملی
اولویت داشت.
نتیجهگیری
این شواهد نشان میدهد
اسلام کوردی
نه تنها مانع جنبش ملی نبوده،
بلکه خاستگاه پرورش
رهبران آن بوده است.
در مقابل،
جریانهای چپ وارداتی
هرگز نتوانستهاند
رهبری مؤثر
و اصیلی
بر جنبش ملی اعمال کنند.
خیانت جریانهای چپ وارداتی
به جنبش ملی کورد
۱.
ایدههای بیگانه
پس از دهه ۱۳۲۰،
مارکسیسم و لنینیسم
از شوروی
و حزب توده وارد شد.
پیشینه این اندیشهها،
«انقلاب جهانی کارگران» بود،
نه استقلال کورد.
۲.
همسویی با مرکز
در مراحل حساس،
مانند پس از فروپاشی جمهوری مهاباد
و انقلاب ۵۷،
بخشی از چپها
با نیروهای مرکزگرا متحد شدند.
خواستههای ملی را
قربانی
«انقلاب همهجانبه» کردند.
۳.
ایجاد تفرقه
با برچسبهایی
مانند
«بورژوا»
و
«ناسیونالیست»،
علیه رهبران ملی،
صفوف کوردها
را متلاشی کردند.
۴.
نتیجه نهایی
جنبش ملی،
از اهداف اصلی خود منحرف شد.
مجادلات ایدئولوژیک افزایش یافت
و حکومت مرکزی،
بدون زحمت،
از این خلأها
بهرهبرداری کرد.
پیام تاریخ برای امروز
هویت اصیل،
قدرت میبخشد.
اندیشههای وارداتی،
تفرقه میآفرینند.
راه نجات،
ادامه پست بعدی👇🏻👇🏻
https://t.me/Galawezhnamekaro
بۆخۆم دوورم نایگەمێ کەس نییە غوڵامی دەمێ
ئەبرۆی ڕەشی هیلالی کەوتونە ژێر پەرچەمێ
سەبر و هۆشی لێبڕیوم خستومییە بەحری خەمێ
سوچی چادرەکەت لادە با مانگ دەرچێ لە تەمێ
سوچی پەچەکەت لادە با مانگ دەرچێ لە تەمێ
جەرسە، جەرسەی شاری تارانێ، تەرنابن بە بارانێ
باریکەی نەشمیلانێ ناسکێ خاڵ دانە دانێ
کورتێ ماڵ لە بۆکانێ
با کەوشەکەت پیس نەبێ پێ لەسەر چاوم دانێ
https://t.me/Galawezhnamekaro
زۆربەمان لە خەوێکی قووڵداین و وا دەزانین بێدارین؛
ئێمە لە زیندانی وەهمدا دەژین و ناوی دەنێین «ژیان».
ئەگەر پێت وایە ئەم بیرۆکە دەکرێت ببێتە هۆی پرسیارکردن و بێداربوونەوە،
تکایە بڵاوی بکەرەوە.
ڕەنگە یەک دەق،
دەستپێکی بێداریی یەک کەس بێت…
و بێداریی یەک کەس،
دەستپێکی گۆڕانی نەتەوەیەک.
https://t.me/Galawezhnamekaro
ئەوەندە هیلاکم…
بە ڕۆح،
لە لای تۆم.
جەستەم
لێرە
دیل
و ماندووە؛
هەتا بڵێی
لێت دوورم.
وەک باڵندەیەک،
کە باڵەکانی
لێرەن،
بەڵام
ئاسمانی فڕینی
لە لای تۆیە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
بۆ ڕێبەر؛ دکتۆر عەبدوڕەحمان قاسملوو
(زەوی ئێستاش لە ڕووت هەڵدێ بدەی سووڕ...
م. هێمن موکریانی)
گەر بەفر ببارێ...
دەتوانێ نێوت دابپۆشێ؟
گەر ڕەشەبا هەڵکا...
دەتوانێ دەنگت
لەگەڵ با ببا؟
نا...
چیاکان...
هێشتاکە،
هێدی...
هێدی...
نێوی تۆ
دەچریکێنن.
گوتیان:
ڕۆیشتی...
بەڕاست...
ڕۆیشتی؟
ئەی ئەم داربەڕووانە،
هەر بەهارێ،
بۆ کێ
وا شین دەبنەوە؟
گوتیان:
گوللە...
کۆتایی بە هەموو شتێک دێنێ.
بەڕاست...
کۆتایی پێ دێ؟
نا...
ئازادی،
تەنانەت لە نێو جەرگەی خوێنیش دا،
چرۆ دەکا...
و ڕێگایەک
بۆ پشکووتن
دەدۆزێتەوە.
ئەی ڕەحمانی کوردان...
گەر ئەمڕۆ،
بەسەر لووتکەی چیاکان دا،
شنەبایەک هەڵکا...
کام دڵە،
کە نێوی تۆی
وەبیر نایەتەوە؟
✍🏻 کارۆ مەعرووفیان
هێلسینکی 🇫🇮
📌[پەراوێزی ڕوونکردنەوەیی نووسەر کارۆ ]:
«زەوی ئێستاش لە ڕووت هەڵدێ بدەی سووڕ...»
مامۆستا هێمن بە تووڕەیی و سەرسوڕمانەوە ڕوودەکاتە گەردوون و دەڵێ: چۆن لە ئاست غەدرە گەورەکاندا، هێشتا زەوی دەسووڕێ و ئاسمان نەڕووخاوە؟!
لەم هاوتەریبکردنە ئەدەبییەدا، ئاوێتەکردنی ئەم دێڕەی مامۆستا هێمن لەگەڵ مەرگی دکتۆر قاسملوودا، خاڵێکی گرنگ دەردەخات: کێشی مەرگی ڕەحمان قاسملوو لە ئۆفیسی دیپلۆماتیکدا، لە قەوارەیەکی زەبەلاحدا گەورەترە لەوەی گەردوون بتوانێ بە بێدەنگی ئەم ڕووداوە هەڵمژێت. مامۆستا هێمن دەڵێت ئەگەر زەوی دادپەروەر بوایە، دەبوو لەو کاتەوە بوەستێت یان خولانەوەی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە. بەردەوامیی خولانەوەی زەوی، نیشانەی بێدەنگیی گەردوونە بەرامبەر بە غەدرە مێژووییەکان.
ئەم ڕوانگەیە لەگەڵ هەندێک لە بیرۆکە بوونناسییەکانی ئەلبێر کاموو سەبارەت بە بێدەنگیی گەردوون لە بەرامبەر ئازاری مرۆڤ، و هەروەها لەگەڵ هەندێک لە تێڕوانینە فەلسەفییەکانی نیچە لەسەر بەها و مێژوو نزیکە، کە تێیدا مرۆڤ بە تەنیا دەبێت باری قورسی خەم و یادەوەریی مێژوویی هەڵبگرێت، چونکە سروشت و مێژوو خۆیان بێدەنگ و بێبەرامبەرن. هەروەها ئەم وێنەیە یادی هەندێک لە تێڕوانینە عیرفانییەکانی مەولەوی دەخاتەوە، کە جیهان بە ڕێڕەوی خۆی بەردەوامە، بەڵام ئازار و یادەوەریی مرۆڤ لە ناخی مرۆڤدا دەمێنێتەوە و گەردوون نایبزوێنێت.
Repost from کوردناسی
“مروارییەک لە کانیی عەقڵی خۆمان!”
مامۆستا ئەحمەدی خانی، فەیلەسووف و شاعیری نەتەوەی کورد، لە شاکاری (مەم و زین)دا دەفەرموێت:
"من ئەو غەوواسێ بەحرێ بێ ئەمانم
ئەڤە دوڕڕن مە دەرهێنان ژ کانم
کو کوردان ژی نەبێژن بێ کەمالن
بێ ئەسل و بێ بنە و بێ مروەتن"
مامۆستا خانی لێرەدا دەڵێت:
«من ئەو مەلەوانە بەجەرگەم لە دەریای ترسناکدا، کە ئەم مروارییانەم لە کانگای بیری خۆم دەرهێناوە، تەنیا بۆ ئەوەی چیتر کەس نەڵێت کورد بێبەهرە و بێزانستن.»
ڕۆژێک گەنجێک بە شەیداییەوە باسی فەلسەفەی بێگانەی بۆ خانی دەکرد و دەیگوت:
«مامۆستا، بۆچی هەموو عەقڵ لای ئەوانە و ئێمە تەنیا سێبەری ئەوانین؟»
خانی وەڵامی دایەوە:
«ڕۆڵە، ئاشتبوونەوە لەگەڵ خۆ، یانی ئەوەی تێبگەیت کە تۆ بێ کەمال نیت. کاتێک تینووت دەبێت، ناچی بە دوای کانییەکدا بگەڕێیت کە لە وڵاتێکی دوورە، بەڵکوو دەگەڕێیت بۆ ئاوێک کە لە ژێر پێی خۆتەوە هەڵدەقوڵێت.»
ئەگەر ئێمە هەمیشە بڵێین: «ئەوان زانان و ئێمە نەزان»، ئەوا قفڵێک دەدەین لە دەرگای بیرکردنەوەمان. شکاندنی بتی بێگانە ئەوە نییە ڕقمان لێ بێت، بەڵکوو ئەوەیە بزانی کە عەقڵی تۆش توانای هەیە مرواری دەربهێنێت.
تا ئەو کاتەی پێت وابێ جوانی و زانست تەنیا لای ئەوانە، تۆ هەر بە دیلی دەمێنیتەوە.
هەستە...
و لە کانگای زمانی خۆت و هزری خۆتدا، مروارییەکانی ژیان بدۆزەرەوە.
بۆ نموونە، بەرپرسیارێتی ئێمە:
ئەرکی ئێمە تەنیا لاساییکردنەوە نییە، بەڵکوو متمانەبوونە بەو فکرە بومییە کە خانی چوار سەدە لەمەوبەر بناغەی بۆ داناوە.
ناسنامەی ئێمە، قەڵای پاراستنی ئێمەیە.
ئایا ئێوەش هەست دەکەن
لە کانگای عەقڵی خۆماندا
مروارییەک هەیە
کە هێشتا نەماندۆزیوەتەوە؟
✍🏻 کارۆ مەعرووفیان
هێلسینکی 🇫🇮
#ئەحمەدی_خانی #مەم_و_زین #فەلسەفە #کوردایەتی #متمانە_بەخۆ #هۆشیاری
لە ئەڵماسەوە بۆ زێڕ؛ لە زێڕەوە بۆ مرۆڤ!
سەردەمی ئەڵماسیی ئێمە،
پێش تەمەنی حەوت ساڵییە؛
ڕۆژگارێک
لێوانلێو لە پێکەنین...
بێ خەم،
بێ گرێ!
ڕێک وەک ئەو زێڕە پەنهانەی
لە سنگی چیا و چۆمەکانی سەردەشتدا،
لە باوەشی ئارامیدا نوستووە.
بەڵام دواتر...
تەمەنی ئێمە
وەرگەڕا بۆ زێڕ؛
لە قووڵایی خاک و دەریاوە هەڵقوڵا و،
بوو بە "کارۆ"!
لە کوورەی ئاگری ڕۆژگاردا
گڕی گرت و توایەوە،
تا بوو بەو ئەنگوستیلە و ملوانکەیەی،
کە جیهان
بە گوێ و گەردنی خۆیدا هەڵیواسی.
کەچی زێڕ
لە ناخی چیاکانی سەردەشتدا،
شاردرایەوە و تاڵان کرا...
خەڵکەکەشی
هەر لە حەسرەتدا مانەوە،
نە کرێکارییان پێ ڕەوا بینرا...
نە پشکێک!
زێڕ لە سنگی خاکدا برا و،
ژان لە سنگی گەلدا مایەوە.
بە هەر کزەبایەک
کە پڕە لە دەردەدڵ و ئازاری ڕۆح،
دەلەرزێت و،
باری قورسی
یادگارە تاڵ و شیرینەکان
بە کۆڵی خۆیدا دەکێشێت...
سەردەشت،
شارەکەی کوردستان
زێدی کارۆیە و،
تاڵاویی زێڕ.
مەنزڵگەی
ئەو تەمەنانەیە
کە لە حەسرەتی زێڕدا
بە با دەچن.
بەڵام...
کاتێک
خاک و ڕەسەنایەتی
و شوناس و تەمەنت
لێ زەوت دەکەن،
ئیتر
زێڕی چۆمی کەڵوێ،
چ بایەخێکی دەمێنێت!
تێر نابم….
تێر نابم،
[کاتێک قەڵەمی "هەڵۆ" دەبێتە پەناگەی ڕۆحم]
دوو ساڵ لەمەوبەر، بۆ یەکەمجار کە گوێم لە دەنگی ئەم شیعرە بوو، نەمتوانی بێدەنگ بم. تەنها لەو ساتەدا ئەم چەند دێڕەم بۆ نووسی:
تێر نابم،
تێر نابم،
ڕۆحم
لە ئامێزی شیعرەکەتدا
مەست بووە،
جەستەشم
لەناو قەڵەمتدا
ون بووە.
تێر نابم،
تێر نابم،
مەگەر شیعرەکەت
دیسان بخوێنمەوە،
و لەو خەیاڵەدا
نوقم بم.
نوقم بم؛
هەر وەک هەموو جوانیی جیهان،
لە باوەشی کوردستاندا.
تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ جار گوێم لێ گرتووە؛ هەر جارێک گوێی لێ دەگرم، وەک ئەوە وایە تازە بۆ یەکەمجار بێت. ئەم شیعرە بۆ من تەنها دەقێک نییە، بەڵکو سینەما و شانۆ و ئازاری ڕەوانی کوردستانە کە لە هەر دێڕێکیدا دووبارە دەبێتەوە.
سوپاس بۆ دەنگی پڕ لە سۆزی عەلی خەزری و عومەر ڕەسووڵی کە ئەم وێنەیەیان بە زیندوویی هێشتووەتەوە.
✍🏻 کارۆ مەعرووفیان هێلسینکی
#شیعر #ئەدەبیاتی_کوردی
#قاسم_موئەیەدزادە #هەڵۆ #کارۆ_مەعرووفیان #هێلسینکی #Sardasht #KurdishPoetry #Helsinki
https://t.me/Galawezhnamekaro
👆🏻گفتوگۆی من
لەگەڵ بەرزەناوی بێهاوتا خودا و دایکم؛
سێبەری ڕەحمی خودا
بەسەر سەرمانەوە بەردەوام بێت،
ڕۆحی دایکە کۆچکردووەکەشم،
لە ئارامیی دەرگای خودادا
ئۆقرەی گرتبێت.
https://t.me/Galawezhnamekaro
سڵاو و ڕێز!
دۆست و هاوڕێیانی هێژا،
ئەگەر باوەڕمان وایە کە گۆڕانکاری هەر لە تاکەوە دەست پێ دەکات، ئەوا ئەمڕۆ هەرکام لە ئێمە بەرپرسیارێتییەکی قورس لە ئەستۆماندایە.
ئەم نووسینە، هی هیچ حیزبێک نییە، سەر بە هیچ ڕەوتێکی سیاسی نەبووە و بۆ ڕکابەرایەتی لەگەڵ کەسیش نەنووسراوە. ئەمە بانگەوازێکە بۆ بیرکردنەوە؛ بانگەوازێک بۆ ئەوەی پێش هەموو شتێک، مرۆڤی هۆشیار و هاووڵاتیی بەرپرس دروست بکەین.
ئەگەر ئەم بیرکردنەوەیە بەلاوە بەنرخە، تەنیا بخوێنەرەوە وازی لێ مەهێنە؛ ڕەخنەی لێ بگرە، لەگەڵی گفتوگۆ بکە و بیدە بە دەستی مرۆڤێکی تر. لەوانەیە هەر ئەو یەک کەسە، دەستپێکەری زنجیرەیەک بێت لە بەئاگاهاتنەوە.
هیچ نەتەوەیەکی ئازاد، تەنیا بە دروشم نەگەیشتووە بە ئازادی؛ نەتەوەکان کاتێک گۆڕانیان بەسەردا هاتووە کە هەر تاکێک، بەرپرسیارێتیی بەشی خۆی لە ئەستۆ گرتووە.
ئەگەر لەگەڵ ئەم بیرۆکەیە هاودڵیت، داوات لێ دەکەم:
بخوێنەوە، ڕەخنەی لێ بگرە، لەگەڵ کەسانی تر گفتوگۆی دەربارەی بکە و بڵاوی بکەرەوە. بیرە باشەکان بە گفتوگۆ و هاوبەشکردن ژیان دەدۆزن.
هەر تاکێک کە بە ئاگا دێتەوە، هەنگاوێکە بەرەو بەئاگاهاتنەوەی نەتەوەیەک.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍🏻 کارۆ مەعرووفیان
هێلسینکی
https://t.me/Galawezhnamekaro
چایەکەت بخۆرەوە،
خەمی بەیانیانت نەبێ،
لە کێڵگەی گەنمی من و تۆدا،
مشتێک کا
بۆ با دەمێنێتەوە...
✍🏻کارۆ
چایت را بنوش
نگران فرداها نباش
از گندمزار من و تو
مشتی کاه میماند برای بادها...
✍🏻؟
https://t.me/Galawezhnamekaro
کوردستان، گەر تۆ نەبی، گیان و ژینم بۆ چییە؟
دیمەنی ڕوخساری تۆم، بێ تاجی شاهیم، بۆ چییە؟
کوردستان، گەر تۆ نەبی،
تەیرێکم بێ ئاسمان.
کوردستان، گەرد و تۆزانت، سورمە بۆ چاوانمە.
دڕک و داڵی شاخەکانت، سۆسەن و ڕەیحانمە.
هۆی، هۆی، هۆی، هۆی، هۆی، هۆی، بریندارم.
کوردستان، ئەی خاکی زێڕین، قیبلەگاهی عاشقان.
دەنگی شمشاڵی شوانت، ئاوازی عیشق و ژیان.
هۆی، بریندارم؛ هۆی، بریندارم؛ هۆی، بریندارم.
https://t.me/Galawezhnamekaro
Repost from کوردناسی
کۆچ و قۆناغی ڕاگوزەریی ئەوسەر نادیاری کورد!
✍🏻دکتۆر کاروانی
📌 Shared by NahriQazi • Rojhelat
https://t.me/KurdologyK
ئەمە وتەی دادە مریەمی قازی (کچی پێشەوا قازی محەممەد)ە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە وتارێک یان لە کاتی بەسەرکردنەوەی یادگارییەکانی بنەماڵەی قازیدا گوتوویەتی.
"وا بە کاروانی شەهیدان، ئەم گەلە ڕاهاتووە / تازە سەد کاروانی ئاوا بێت، بروات نابرێتەوە."
دادە مریەم بەم دەستەواژەیە ئاماژە بەو مێژووە پڕ لە قوربانیدانەی گەلی کورد دەکات.
پەیامەکەی ئەوەیە کە گەلی کورد بەهۆی ئەو هەموو ئازار و شەهیدانەی کە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیدا داویەتی، تووشی جۆرێک لە نەترسان یان خۆڕاگری بووە کە چیتر بە کوشتن، زیندانی و بەربەستەکان، لە ڕێگەی ئازادی پەشیمان نابێتەوە. بە واتایەکی تر؛ قوربانیدان بۆ کوردستان بووە بە بەشێک لە فەرهەنگ و ژیانی ئەم گەلە، بۆیە ئەو کاروانانەی کە دەڕۆن، ناتوانن ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بشکێنن یان لە ڕێگاکەی لای بدەن. ئەم وشانە لە کاتێکدا گوتراون کە هەست بە ڕۆحێکی پڕ لە بەرگەگرتن و بەردەوامیی نەتەوەیی دەکرێت.
رۆحی دادە مریەم و هەموو شەهیدانی نەتەوەی کورد شاد بێت.
https://t.me/Galawezhnamekaro
تۆ بەهێزی
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
تۆ بەهێزی، نامری، مردن لەئاستا کۆیلەیە
چونکە گیانی تۆ دروشمە، بانگەوازە، ڕێگەیە
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
تۆ قوتابخانەی قوتابی بیری تازەی سەنگەری
وەک هەوێن بۆ شۆڕشی نوێ مەشخەڵی داهێنەری
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
تۆ چریکەی ئەو گزینگەی بۆ هەتاوی خۆری سوور
زایەڵەت باستیلی ڕووخاند دژ بە ئەفسانەی سنوور
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
https://t.me/Galawezhnamekaro
Repost from کوردناسی
📌 لە قاڵبی حیزبەوە بۆ ئاگایی نەتەوەیی
✍️کارۆ مهعرووفیان
نامەیەکی کراوە و فیکرییە بۆ «ڤاتسلاڤ هاڤڵ»، کە تێیدا تێزێکی ڕەخنەیی لەسەر قۆناغی یەکەمی نەتەوەسازیی مەدەنی دەخرێتە ڕوو. نووسەر تیشک دەخاتە سەر گرنگیی «سەربەخۆیی فکری» وەک پێشمەرجێک بۆ «ئازادیی خاک»، و بە شیکردنەوەی هۆکارە دەروونییەکانی پاشکۆیەتیی تاک بۆ حیزب، جەخت دەکاتەوە کە بەبێ دروستکردنی هاووڵاتیی بەئاگا و بەرپرسیار، هیچ دەوڵەت و دامەزراوەیەکی ئازاد پایەدار نابێت.
@Kurdologyk
نییە جوانێ، سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی
کە ھیلاکیی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی.
✍🏻 م-ئەحمەد هەردی
🎤 م-حەسەن زیرەک
https://t.me/Galawezhnamekaro
