گەلاوێژنامەی کارۆ
前往频道在 Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
显示更多未指定国家未指定类别
232
订阅者
无数据24 小时
无数据7 天
无数据30 天
帖子存档
هەر کاتێک باوەڕێک ئایینی، سیاسی، نەتەوەیی یان فەلسەفی خۆی لە ڕەخنە پارێزراو ببێنێت، مەترسیی وشکەباوەڕی (کاڵفامی) دەست پێ دەکات. کێشەکە ناوی ئەو باوەڕە نییە؛ کێشەکە پەیوەندیی ئەو باوەڕەیە لەگەڵ ڕەخنە و خۆڕەخنەکردندا.
🇫🇮🇫🇮🇫🇮
بێلایەنی لە جۆری باوەڕەکەدا: ناوی ئایدیۆلۆژیاکە (ئایین، نەتەوە، سیاست یان فەلسەفە) گرنگ نییە؛ کێشەکە ئەو کاتە دروست دەبێت کە باوەڕداران پێیان وابێت ڕاستیی ڕەهایان لایە و پێویستیان بە پێداچوونەوە نییە.
گرنگیی خۆڕەخنەکردن هێزی ڕاستەقینەی هەر فکرێک لەوەدا نییە کە خۆی لە ڕەخنە بشارێتەوە، بەڵکو لەوەدایە کە بوێریی هەبێت دان بە کەموکوڕییەکانیدا بنێت و خۆی لەگەڵ سەردەمدا نوێ بکاتەوە.
مەترسیی کاڵفامی کاتێک ڕەخنە لە ناوچوو، لێکدانەوەی عەقڵانی جێی خۆی دەداتە بەپیرۆزکردنی کوێرانە، و لەوێوە هەڕەشە بۆ سەر ئازادیی فکری دەست پێ دەکات.
ڕەخنە دوژمنی باوەڕی دروست نییە، بەڵکو ئاوێنەیەکە ڕێگە دەدات فکر لە ڕەقبوون و مردن ڕزگاری بێت.
بە بڕوای تۆ، چۆن دەکرێت لە کۆمەڵگەدا فەرهەنگی ڕەخنەگرتنی دروست گەشەی پێ بدرێت بێ ئەوەی ببێتە هۆی تووندوتیژی یان دژایەتیکردنی کەسی؟
https://t.me/Galawezhnamekaro
براوە هەمیشە ئەو کەسەیە کە
هاوڕێیەکی مەردی هەبێت.
برنده همیشه اونی است که رفیق مرد دارد.
کارۆ
هرگاه یک باور، دینی، سیاسی، ملی یا فلسفی، خود را از نقد مصون بداند، خطر جزماندیشی آغاز میشود. مسئله، نام آن باور نیست؛ مسئله، نسبت آن با نقد و خودانتقادی است.
(ناساندنی کورتی دیوانی پایزە خەونی سەربەخۆییی دکتۆر ئەبوبەکر کاروانی)
«پایزە خەونی سەربەخۆیی»
تەنها کۆمەڵە شیعرێکی عاتفی نییە، بەڵکو گەلاوێژنامەیەکە (مانیفێستێک) بۆ یادەوەریی نەتەوەیی ئێمە؛ دیوانێک کە شاعیر تێیدا خەونی سەربەخۆیی لە دڵی پاییز و خەمەکاندا زیندوو ڕادەگرێت.
📌 بۆچی شیعری «من چیم دەویست لەم جیهانە» دەناسێنم؟
چونکە ئەم شیعرە سادەترین مافەکانی ژیان لە نیشتماندا دەکاتە پرسیارێک لە ویژدانی جیهان:
من چیم دەویست لەم جیهانە
جگە ئاڵا و سنوورێکی دانپێدانراو
میللەتێکی لە کۆمەڵکوژی پارێزراو
قەڵغانێکی یاسای گشتیی نێودەوڵەتی
دژ بە شێری سوور بە خوێنی غەدر و تاوان
جگە تاجێ بۆ سەر سەری سوڵتانی گیان
بە ئاشتیی ژیان
لە باوەشی دایکی سەرسپیی نیشتمان
ڕێزگرتن لە حەوشەی ماڵم و
نەدزینی، بوخچەی جل و
یادەوەرییەکانی دایکم
مەترێ زەوی
لە ناو هۆڵی مەملەکەتە سەربەخۆکان؟
چی ترم دەویست لە جیهان؟
🇫🇮 🇫🇮
تێبینی:
لە یادەوەریی مێژوویی، کەلتووریی و هێماناسیی نەتەوەی کورددا، «گەلاوێژ» ناوی ئەستێرەی سیوەل ؛ ئەستێرەیەک کە لە نەریتی ئەدەبی و فکریی کوردستاندا، لە واتایەکی ئاسمانیی تەسک تێپەڕیوە و بووەتە هێمای ڕووناکی، هیوا، ڕێنوێنی، وەئاگاهاتنەوە و ئاسۆیەکی نوێ.
هەر لەم ڕوانگەیەوە، کارۆ مەعروفیان هێلسینکی 🇫🇮، بە پشتبەستن بە ئەم پاشخانە مێژوویی و کەلتوورییە، زاراوەی گەلاوێژنامەی وەک چەمک و داهێنانێکی نوێ پێشنیار کردووە بۆ ئەوەی جێگرەوەی وشەی بیگانەی «مانیفێست» بێت؛ نە وەک وەرگێڕانێکی وشەبەوشە، بەڵکو وەک چەمکێکی سەربەخۆ کە ڕەگ و ڕیشەی لە قووڵایی مێژوو، کەلتوور، هێماناسی و جیهانبینیی نەتەوەی کورددا داکوتاوە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
متأسفانه، بسیاری از چیزهای ریز و درشت، در گذر زمان به فراموشی سپرده میشوند؛ و چه بسیار کسانی که دیگران را نیز به فراموشی حقیقت فرا میخوانند.
یکی از بزرگترین نعمتهای خداوند، حضور انسانی شریف و آزاده در زندگی است؛ انسانی که حق را فدای مصلحت نکند و حقیقت را دربارهٔ تو بگوید، حتی اگر بسیاری از شنیدنش ناخشنود شوند.
زیرا حافظهٔ انسان، معیار حقیقت نیست؛ حقیقت، با فراموشی انسانها از میان نمیرود.
﴿أَلَمْ يَعْلَمْ بِأَنَّ اللَّهَ يَرَى﴾
«آیا نمیداند که خداوند میبیند؟» (سورهٔ علق، آیهٔ ۱۴)
"قەڵەم و زمان دەبێ بە شکۆ و بەرپرسیارییەوە بێنە گفتوگۆ:"
بۆ خەڵک بنووسە؛
بۆ ئاگایی و هۆشیاریی خەڵک بنووسە.
بۆ دڵە بێدارەکانی کۆمەڵگا بنووسە؛
بۆ ئەو مرۆڤە ژیر و قووڵبینە بنووسە کە دەیەوێت ئازاد بێت.
بۆ ڕازیکردنی حیزبەکان و دەسەڵاتداران مەنووسە؛
بۆ ئەو حەقیقەتە بنووسە کە هیچ هێز و دەسەڵاتێک بەرگەی بیستن و قبووڵکردنی ناگرێت.
ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی، هەرگیز ڕێگایەکی ئاسان نییە؛
پڕاوپڕە لە هەڕەشە، بوختان، تەنیایی و لێتێنەگەیشتن.
بەڵام تەنیایی ئەو کەسەی کە حەقیقەت دەدرکێنێت،
کۆتایی ڕێگاکە نییە؛
بەڵکوو دەستپێکی ڕابوونی کۆمەڵگایەکە
کە خوازیاری وەرچەرخان و گۆڕانکارییە.
هۆشیاری، هەمیشە لە مرۆڤێکەوە سەرهەڵدەدات؛
پاشان لە پەنگدانەوەی دەنگی هەزاران مرۆڤدا زایەڵەی دەبێت.
ئەگەر لە حەقیقەت نەترسیت،
لەوانەیە تۆ هەر ئەو تاکە کەسە بیت،
کە دەبێتە پێشەنگ و دەستپێکەری گۆڕانکارییە کاریگەر و مەزنەکە.
ئەرکی نووسەر، خزمەتکردنە بە حەقیقەت و پاراستنی دەرفەتی بیرکردنەوەی ئازاد، نەک خزمەتکردن بە دەسەڵات یاخود ئەو ئایدۆلۆژیایانەی توندڕەون کە مرۆڤ دەکەنە پاشکۆ و ئازادی دەخنکێنن.
https://t.me/Galawezhnamekaro
سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئێمەی وەک نەتەوەی کورد ئاوا بە مەزنی و گەورەیی خولقاندووە. نەتەوەی کوردی هێندە بە شکۆ و کەرامەت دروست کردووە، کە نەیاران و داگیرکەرانمان ئامادەن لەگەڵ گەورەترین دوژمنانی خۆشیاندا ڕێک بکەون، هەموو سەرشۆڕییەک قبووڵ بکەن و هەموو باجێک بدەن، تەنیا بۆ ئەوەی ماف نەگەڕێتەوە بۆ دەستی خاوەنە ڕاستەقینەکەی، واتە نەتەوەی کورد.
لە ڕوانگەی فەلسەفی، ئەخلاقی، ئاگایی و مێژووییەوە، هەروەها لە دیدی ئەو ترسە قووڵەی کە تەونی بەسەر دەروونیاندا کێشاوە، ئەم هەموو چۆکدادان و ئیمتیازدانەیان بە تەواوی جیهان تەنیا بۆ ئەوەی ئێمە بە مافی سەدا سەدی خۆمان نەگەین، گەورەترین و ڕوونترین بەڵگەیە لەسەر حەقیقەتێکی حاشاهەڵنەگر: ئەم خاکە داگیرکراوە و ئیستعمار کراوە. ئەگەر کوردستان بەڕاستی بەشێک بووایە لەوان، هەرگیز بەم شێوەیە وەک کۆلۆنییەک و مەیدانی جەنگ مامەڵەیان لەگەڵ نەدەکرد.
بەڕاستی ئەگەر تاکی کورد درک بەو هەموو گەورەییە نەکات کە خودا پێی بەخشیوە، ئیتر بە چیدا دەزانێت کە چەندە مەزنە؟ ئەوەتا لە هەر چوار پارچەی نیشتمانەوە، ناحەزان حازر و ئامادەن چۆک بۆ تەواوی جیهان دابدەن، تەنیا و تەنیا لە ترسی هێز و ئیرادەی تۆ.
دوور لە هەر جۆرە دەمارگرژی و ڕەگەزپەرستییەک، تەواوی نەتەوەکانی جیهان لای من جێگەی ڕێز و پێزانینن. لێرەدا، باسەکەی من تەنیا تایبەتە بە نەتەوەی کورد لە ڕوانگەی سیاسی، فەلسەفی، و حەق و حەقانییەتەوە؛ نەک بەراوردکردنمان بە نەتەوەکانی تر، یان خۆبەزلزانین و خۆبەگەورەزانین بەسەریاندا. ئێمەی نەتەوەی کورد، لەبەر ئەوەی تاڵترین جۆرەکانی جینۆساید و زوڵممان ئەزموون کردووە، زیاتر لە هەر کەسێک درک بە بێویژدانی و نادادپەروەری دەکەین. هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە ئینساف، دادپەروەری و داواکردنی مافە ڕەواکانمان، بووەتە سەرمەشق و بنەمای تێگەیشتن و نووسینەکانمان.
https://t.me/Galawezhnamekaro
هەر کاتێک
لەسەر سنگی
ئەم جۆگەلە
و ئاوڕەوە،
لەگەڵت
دەدوێم،
ئاخڤتن
گوڵ دەکات.
لە ئازارەکانم
تێدەگەی،
یەکسەر
دەزانم...
تۆش
کوردیت،
و
کوردستانیت.
https://t.me/Galawezhnamekaro
🌿
«Sebahulxeyri xanê min / Şehê şîrînzebanê min»
«Tu wî rûh û rewanê min / Bibit qurban te canê min»
سەباحولخەیری خانێ من / شەهێ شیرینزەبانێ من
تو وی ڕووح و ڕەوانێ من / ببت قوربان تە جانێ من
🌸 بەیانیت باش، خانمی من؛ ئەی شاھی شیرینزمانی من. تۆ خودی ڕۆح و ڕەوانی منی؛ با گیانم بێتە قوربانت.
🍂 صبح بهخیر، بانوی من؛ ای سرورِ شیرینزبان من. تو همان روح و روان منی؛ جانم به فدایت باد.
https://t.me/Galawezhnamekaro
کارۆ مەعرووفیان🇫🇮
🎙️ Mem Ararat – Sebaxulxeyri Xanê Min
✍️ Melayê Cizîrî
"بۆنی بن باخەڵی دەمارگرژی"
زۆر سەیرە؛ هەندێک کەس هەن، بەوپەڕی وردبینییەوە هەڵسەنگاندن بۆ گشت بڕوا، ئایین و فەلسەفەی خەڵکی دی دەکەن و لە گۆشەنیگای خۆیانەوە درز و کەموکورتییەکانیان وەدەردەخەن. شەو و ڕۆژ ڕەخنە لەم بیرۆکە و لەو سیستەمە و لە هەموو کەس دەگرن و هاوار دەکەن کە چەندە وێرانن، یان فڵانە کەس چۆنە و چییە؛ بەڵام تەنیا یەک جار سەر ناکەن بە باخەڵی خۆیاندا، تا بزانن ئایدیۆلۆژیاکەیان، یان خودی خۆیان، چەندە بۆنی گەنیوی دەمارگرژی، گەندەڵی و بەرتەسکیی لێ دێ!
ئەمە گەورەترین داڕمانی بیر و هزرە؛ کاتێک مرۆڤ دەبێتە چاودێرێکی تیژبین بۆ دیتنی کەموکورتییەکانی جیهان، خەڵک و ئایدیۆلۆژیاکان، بەڵام لە ئاست بۆنوبەرامەی ناوەوەی خۆیدا، نە زمانی دەگەڕێ و نە چاو و لووتی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بە ئاگایی و وریاییەوە ناخی خۆی ببینێ و هەستی پێ بکا.
ئەم دۆخە لە ڕاستیدا ڕەوتێکی ئاڵۆزی خووپێگرتن و پێڕاهاتنە؛ ڕێک وەک ئەوەی چۆن مرۆڤ بەرەبەرە بە بۆنی لەشی خۆی ڕادێ و هەستی پێ ناکا، ئاواش بە دەمارگرژی و کەموکورتییە فیکرییەکانی خۆی خوو دەگرێ و ئیتر توانای بینینی نامێنێ. لێرەوەیە کە خاڵی کوێریی هزر و بیر و مێشک پێک دێ؛ تاک لە ئاست هەڵەکانی ناخی خۆیدا تووشی کوێری دەبێ و دەگاتە قۆناغی خۆبەڕاستزانین و خۆپەسندیی ڕەها، بە جۆرێک کە وای بۆ دەچێ کێشەکە هەمیشە لە بڕوای ئەوانی دیکەدایە، نەک لە باوەڕی خۆیدا.
ئاکامی کۆتاییی ئەم ڕەوتە نالەبارەش، بریتییە لە دۆگماتیزم و پەکخستنی بیرکردنەوە؛ کاتێک ئایدیۆلۆژیایەک دەبێتە بەشێک لە شوناس و بوونی مرۆڤ، ڕەخنەگرتن لێی زەحمەت و ئەستەم دەبێ و مرۆڤ هێدیهێدی توانای خۆڕەخنەکردن و تێگەیشتن لە ئەوانی دیکە لە دەست دەدا.
🇫🇮🇫🇮🇫🇮🇫🇮🇫🇮
بوی زیر بغل تعصب!
عجیب است؛ بعضی آدمها با نهایت دقت و موشکافی، همهٔ باورها، ادیان و فلسفههای دیگران را ارزیابی میکنند و از زاویهٔ دید خود، شکافها و کاستیهای آنها را آشکار میسازند. شب و روز از این اندیشه، آن نظام و این و آن شخص انتقاد میکنند و فریاد میزنند که تا چه اندازه ویراناند یا فلان شخص چگونه میاندیشد و چگونه رفتار میکند؛ اما حتی یکبار هم سرشان را زیر بغل خود نمیبرند تا ببینند ایدئولوژیشان، یا حتی خودِ آنان، تا چه اندازه بوی تعصب، فساد و تنگنظری میدهد.
این، بزرگترین فروپاشی اندیشه و خرد است؛ آنگاه که انسان به ناظری تیزبین برای دیدن کاستیهای جهان، انسانها و ایدئولوژیها تبدیل میشود، اما در برابر بو و آلودگی درونی خویش، نه زبان به اعتراف میگشاید و نه چشم و بینی خود را میگشاید تا با آگاهی و هوشیاری، درون خویش را ببیند و آن را احساس کند.
این وضعیت، در حقیقت، فرایندی پیچیده از خو گرفتن و عادت کردن است؛ درست همانگونه که انسان بهتدریج به بوی بدن خود عادت میکند و دیگر آن را احساس نمیکند، به همان شکل نیز به تعصبها و کاستیهای فکری خویش خو میگیرد و کمکم توان دیدن آنها را از دست میدهد. از همینجا نقطهٔ کور ذهن و اندیشه شکل میگیرد؛ جایی که انسان در برابر خطاهای درونی خود نابینا میشود و به مرحلهای از خودحقپنداری و خودشیفتگیِ مطلق میرسد؛ بهگونهای که گمان میکند مشکل همیشه در باور دیگران است، نه در باور خود او.
سرانجام این روند ناسالم، چیزی جز دگماتیسم و فلج شدن اندیشیدن نیست؛ هنگامی که یک ایدئولوژی به بخشی از هویت و هستی انسان تبدیل میشود، نقد آن دشوار و طاقتفرسا میگردد و انسان، آرامآرام، تواناییِ خودانتقادی و فهم دیگران را از دست میدهد.
https://t.me/Galawezhnamekaro
سڵاو و ڕێز هاوڕێ گیان!
سەرلەبەری دۆستانی دێرین و ئەو خۆشەویستانەی تازە هاتوونەتە ئەم کەناڵە، بەگەرمییەوە بەخێرهاتن دەکەم.
لەلای من، نرخ و بەهای کۆڕێکی فکری، بەر لەوەی بە ژمارەی ئەندامەکانی بپێورێت، بە ئاست و کەیفییەتی بیرۆکەکانی ناو کۆڕەکە دیاری دەبێت.
لە دڵەوە سوپاسی ئامادەبوونی یەک بە یەکی ئێوە دەکەم، بە هەر پاشخان، ڕوانگە و ئەزموونێکەوە کە هەتانە. لەگەڵ هەموو دۆست و ئازیزاندا، ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ، نووسەران، وەرگێڕان، توێژەران، ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان، بیرمەندان و کەسایەتییە فەرهەنگی و سیاسییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ من جێگەی شانازییە و لە هەمان کاتدا بەرپرسیارەتییەکی دووئەوەندەیە؛ بەرپرسیارەتییەک کە پێم دەڵێت لە هەڵبژاردن و بڵاوکردنەوەی هەر دێڕێکدا، بڕیارێکی وردتر و بەرپرسیارانەتر بدەم.
ساڵانێکی دوورودرێژە نووسراوەکان، ئەزموون و بیرۆکەکانی خۆم بە ڕاستگۆیی و بەرپرسیارەتییەوە بڵاو دەکەمەوە و بڕوام وایە ئەندێشە لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆوە دەگەشێتەوە؛ نە لە دووبارەبوونەوە و نە لە بێدەنگیدا.
سوپاس بۆ متمانە و هاوڕێیەتیی یەک بە یەکتان. هیوادارم ئەم کەناڵە وەک هەمیشە ماڵێک بێت بۆ هزری ئازاد، دیالۆگی کراوە، ڕەخنەی ڕێزدارانە و گەڕان بەدوای ڕاستیدا.
بە ڕێزەوە
کارۆ
🌾 خەرمانی سەبووری لە چاوەڕوانی باراندا
ئەو کاتانەی لە کوردستانی باکوور (تورکیا) دەژیام، کوردەکان هەمیشە ئەم پەندە پڕ لە مانا و سەبوورییەیان لەسەر زمان بوو و بەکاریان دەهێنا:
زاراوەی کرمانجی (لاتینی):
«Dem dê nîşan bide, berhem dê were çinîn»
زاراوەی کرمانجی (کوردی):
«دەم دێ نیشان بدە، بەرهەم دێ وەرە چنین.»
زاراوەی سورانی:
«کات نیشانی دەدات؛ لە زەمەندا بەرهەم خۆی دەردەخات، دەدوورێتەوە و دەردەکەوێت.»
زاراوەی تورکی:
«Gün ola, harman ola»
(گون اولا، خرمان اولا)
واتای قووڵ و وردی:
پێویست ناکات ئێستا بجەنگم یان هاوار بکەم بۆ سەلماندنی ڕاستیی خۆم؛ ڕۆژێک دادێت کە خەرمانی ڕاستی خۆی دەردەخات و بەرهەمەکان دەدوورێنەوە. ئەنجامی حەقانییەت و ماندووبوون، شتێک نییە بتوانرێت بشاردرێتەوە.
📸 وێنەکەم لە شاری وان، کوردستانی باکوور (تورکیا) — ساڵی ١٩٩٨ی زایینی.
🎵 مۆسیقا: هونەرمەند مەم ئارارات (Mem Ararat) - گۆرانیی «Li Hêviya Baranê» (لە چاوەڕوانی باراندا / بە تەمای باران).
https://t.me/Galawezhnamekaro
زەمەن،
ڕیزبەندیی مرۆڤەکان دەگۆڕێت،
نەک شوێنیان لە دڵدا.
لە ڕاستەوە بۆ چەپ:
کارۆ مەعرووفیان 📘 محەممەدئەمین مەعرووفیان (کۆچکردوو🕊️) 📘 حەمید کەشاوەرزی 📘 جەلال مەعرووفیان 📘 کەمال کەشاوەرزی
من و ڕۆح،
کپ و بێدەنگ،
پەڕە بە پەڕەی کتێبی ڕابردوو بەسەر دەکەینەوە.
هەر لاپەڕەیەک،
شاکارێکە لە یادەوەرییەکانمان؛
یادەوەریگەلێک کە هێشتا
عەتری ژیانیان پێوەیە.
بەڵام ئەفسوس…
نە هیچ لاپەڕەیەک
من دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ڕۆژانە،
و نە هیچ یادەوەرییەکیش
هێزی گێڕانەوەی زەمەنی هەیە.
تەنیا شتێک کە ماوەتەوە،
شوێنەواری بزەکان
و بێدەنگیی دڵتەنگییە.
«Niqto niqto tên xwarê / Hêsir bûyî xwîn nav çava...»
(دڵۆپە دڵۆپە دێنە خوارێ، فرمێسکی چاوەکان بوون بە خوێن...)
«Rê bidin çiyano rê bidin / Herim bigîjim yarê...»
(ڕێم بدەن ئەی کێوەکان ڕێم بدەن، با بڕۆم و بە یار بگەم، ئاخ لە دەردی ئەو یارە...)
🎤 ئەفسانەی کۆچکردووی مۆسیقای کرمانجی، مامۆستا محەممەد شێخۆ (Mihemed Şêxo)
#کارۆ_مەعرووفیان #محەممەد_شێخۆ #کۆچکردوو #یادەوەری #فەلسەفە #شیعری_کوردی #MihemedŞêxo #Kurdi
https://t.me/Galawezhnamekaro
کاتێک
بانگەشەی ئەوە دەکەیت
کە لەدژی
ناحەزان،
داگیرکەران
و دیکتاتۆرەکانی
نەتەوەکەت
دەجەنگیت،
لە پێش
هەموو شتێکەوە،
هەوڵ بدە
خۆت
لە هەمان
قوماشی ئەوان
نەبیت،
و ببیتە
پێشەنگ
و سەرمەشق
بۆ
نەتەوەکەت.
https://t.me/Galawezhnamekaro
دوای سێ دەیە غەریبی لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند کە ئەوێش لە دوای وەتەن وڵاتی دووهەمی منە، هێشتا لەناو ئەم دەنگ و شێعرانەدا خۆم دەدۆزمەوە؛ لێرە نیشتمان لە مندا دەژی، نیشتمان ئەوەندە جوانە هەر دەڵێ کوردستانە!.
🎬 بەرهەمێکی ڕەسەن و پڕ لە یادگاری
🎤 دەنگبێژ: نەمر سمایل ئاغای چەوگالی
🎼 بڕگەی یەکەم:
✍️ شاعیر: مامۆستا فایق بێکەس
ئەی زەمانەی بێوەفا تاکەی لەگەڵما خائینی
دائیمەن ناڕێک و چەوت و عەکسی ئامالی منی
مۆددەتێ لای خۆت له گەڵما وەک برا بوویت ئەی زەمان
حاڵی حازر لێم بەری بووی، ناحەز و هەم دوژمنی
🍁 بڕگەی دووەم:
✍️ شاعیر: مامۆستا شەریف
گەڵاڕێزان هاتەوە
ناخی باخی گرتەوە
گەڵای زۆری وەریون
سینگی باخی پۆشیون
تاوناتاوێ شنەی با
بە ئەسپایی دەیانبا
خۆری بێ تینی سەر دێ
وەک رێبوارێ ماندوو بێ
وردە وردە دێتە خوار
ئەنیشێتە سەر کۆسار
دیسان بە لوتکەی کێوا
رێ دەکەوێ بەو دیوا
🇫🇮
باخەوان کز و تەنیا
لە سەر ئاوی کانیا
دەستی پیر و لەرزۆکی
داناوەتە سەر چۆکی
بە شوێن بیری پڕ داخا
چاوی دەکشێتە باخا
دارێکی وشک و مردوو
لانەی مەلی کۆچ کردوو
نە سەوزایی نە سێبەر
نە ئاهەنگی پەلەوەر
لە بیری نایە هەرگیز
گەڵاڕێزانی پاییز
وا دڵپڕی کردبێ
ناخی گیانی گرتبێ
https://t.me/Galawezhnamekaro
#کوردستان #مۆسیقای_کوردی #سمایل_ئاغای_چەوگالی #فایق_بێکەس #مامۆستا_شەریف #شیعری_کوردی #گۆرانی_کوردی #پاییز #گەڵاڕێزان #KurdishMusic #KurdishPoetry
کاتێک تەواوی مرۆڤایەتی لەسەر یەک ڕێگە یان ڕێڕەو کۆدەنگ دەبێت، ئەو ڕێگەیە هیچ شتێک نییە جگە لە تەڵەیەک.
هەموو ئەزموونەکانی ژیانم ئەوەیان فێر کردووم کە ڕێگەی دروست و دەرفەتە ڕاستەقینەکان، ڕێک لە پێچەوانەی ئاراستەی جووڵەی جەماوەردا شاراوەن.
لە دۆخی ئێستای جیهاندا، زۆرێک لە خەڵک بەبێ بیرکردنەوە و تێڕامان، بەدوای میدیای زەرد و هزرە بێلۆژیکەکاندا دەڕۆن.
هەر لەو شوێنانەی کە کەمترین کەس بوێریی چوونەناوەوەی هەیە، گەنجینە ڕاستەقینەکان و دەرفەتە داهێنەرانەکان بۆ پێشکەوتن و دۆزینەوەی حەقیقەت دەردەکەون.
https://t.me/Galawezhnamekaro
