گەلاوێژنامەی کارۆ
前往频道在 Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
显示更多未指定国家未指定类别
231
订阅者
-124 小时
-17 天
-130 天
帖子存档
☀️ کاتێک ئەخلاق دەبێتە "پێشەوا"
بی گۆمان کوردستان دەبێتە کومار.
چی وای کرد مێژوونووسانی ڕۆژئاوا (وەک ئۆگڵتن)
کڕنۆش بۆ شکۆی سەرۆکی کۆماری کوردستان بەرن؟
وەڵامەکە تەنیا سیاسەت نەبوو،
بەڵکوو "نموونەیەکی باڵای ئەخلاقی" بوو کە جیهانی سەرسام کرد:
دادپەروەریی بێ سنوور،
پێشەوا تەنیا سەرۆکی کورد نەبوو؛ ئەو قەڵغانی "مرۆڤایەتی" بوو. لە سەردەمێکدا کە جیهان لە خوێندا دەگەوزا، ئەو ڕێگەی نەدا موویەک لە سەری مەسیحی، جوولەکە، ئاشووری، یان شیعەیەک کەم بێتەوە.
بۆ ئەو، 'مرۆڤبوون و ئەخلاق' لە سەرووی هەموو شتێکەوە بوون؛ ئەو بڕوای وابوو کە گەورەیی ئایین و نەتەوە لە پابەندبوونیاندایە بە بەها بەرزە مرۆییەکانەوە
ئازایەتییەک لە ڕەگەزی ویژدان،
گەورەترین جەنگی پێشەوا، ڕاوەستانەوە بوو لە دژی توندڕەویی ناوخۆیی. ئەو سەلماندی کە سەرکردەی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە بۆ پاراستنی حەق، ئامادەیە ڕووبەڕووی لایەنگرانی خۆییش ببێتەوە. ئەو نەیویست بە زۆریی ژمارە حوکم بکات، بەڵکوو ویستی بە پاکیی دەستەکانی مێژوو بنووسێتەوە.
مانیفێستی مرۆڤدۆستی،
لە ناو جەرگەی جەنگدا، ئەو لە
مەهابادەوە وانەی "مافی مرۆڤ"ی بە جیهان دەوتەوە. ئەمە وای کرد کە پاش هەشت دەیە"، هێشتا ناوی ئەو نەک وەک سیاسەتمەدارێک، بەڵکوو وەک سیمبولێکی پیرۆزی ئەخلاق لە ئاسماندا بدروشێتەوە.
"دەسەڵاتدار بە هێز حوکم دەکات و دەڕوات، بەڵام پێشەوا بە ئەخلاق دڵەکانی داگیر کرد و بۆ هەمیشە مایەوە."
سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی پێشەوا و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنم. ١٠ی خاکەلێوە؛ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان. ئەمڕۆ ڕۆژێکی پڕ لە ئازار و لە هەمان کاتدا پڕ لە شکۆیە."
https://t.me/Galawezhnamekaro
مەترسیدارترین ئاژەڵ لەسەر ئەم گۆی زەوییە،هاوڕێی دەمامکدار و مرۆڤی سپڵەیە.
هاوڕێی ڕاستەقینە وەک سێبەر نییە تەنها لەبەر خۆردا بێت؛ هاوڕێی ڕاستەقینە وەک "ئەستێرەیە"، کاتێک دونیا تاریک دەبێت، ئەو دەدرەوشێتەوە.
خطرناک ترین حیوان روی این کره خاکی رفیق فیک (جعلی)و انسان ناسپاس است.
رفیق واقعی مثل سایه نیست که فقط در آفتاب باشد؛ رفیق واقعی مثل "ستاره" است، وقتی دنیا تاریک میشود، او میدرخشد.
https://t.me/Galawezhnamekaro
ژیریی تێکڕایی و تێپەڕاندنی قۆناغی بێکرداری:
دیالۆگێک لەگەڵ کاک عەزیز شێخانی
سەبارەت بەو نووسینە پڕ بایەخەی جەنابی کاک عەزیز شێخانی کە دەڵێت:
"درووشمی بریقەدار و مژاویبوونی ڕێگا و ئامانج ئێمەی کوردی لاواز کردووە"، ئەم پرسیارەم ئاراستە کردن:
"یەکەم هەنگاو بۆ ڕزگاربوون لەم بێکردارییە چییە و دەبێ لە کوێوە دەست پێ بکەین؟"
وەڵامەکەی جەنابیان هێندە ڕێنیشاندەر و پڕ لە حیکمەت بوو، بە پێویستم زانی لێرەدا بڵاوی بکەمەوە.:
وەڵامی کاک عەزیز شێخانی:
"کاک کارۆ سڵاو... لە هەنگاوی یەکەمدا، گونجاوە لە خۆمانەوە دەستپێبکەین. لە تاکی سەیرکەرەوە ببینە تاکی بەرپرسیار...
زۆربەی ئێمەی کورد حازرخۆری بەرسێبەرین و ئامادە نین فیداکار بین.
لە قۆناخی دووهەمدا، هەڵوێستەیەکی تێکڕایی لە سەر مێژووی خۆمان بکەین...
لە جیهانی خەیاڵی چیرۆک و بەیتەکان بەرەو دونیای ڕاستەقینە هەنگاو هەڵبگرین.
کاتێک فێربووین بە چاوی ڕاستەقینە لە شکستەکانمان بڕوانین، فێردەبین لە داڕشتنی ئامانجەکانماندا ژیر و واقعبین بین...
پارتە سیاسییەکان لە کۆشکی خەیاڵ و هەورینی ڕزگارکردنی خەڵک دەربازیان دەبێ و تێدەگەن کە قسەکردن خەبات نییە.
دیدگای من:
کاک عەزیز برای تێگەیشتووم، دەستخۆش بۆ ئەم وەڵامە پڕ حیکمەتەت.
بە تەواوی هاوڕام کە 'خۆناسین' کلیلی ڕزگارییە. منیش پێم وایە هەتا سەرکردەی کورد وەک "ئۆپۆزسیۆنی وڵاتێکی داگیرکەر" ڕەفتار بکات،
واتە بە ناڕاستەوخۆ دان بە شەرعییەتی ئەو وڵاتەدا دەنێت بەسەر خاکەکەتدا.
کاتی ئەوە هاتووە لە "دنیای درووشم" دەرچین و بە "شەهامەتی سیاسی"یەوە ڕاستییەکان وەک خۆیان ببینین.
🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
"کاتێک سەرکردەی کورد خۆی بە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتێکی داگیرکەر دەزانێت، واتە بە ناڕاستەوخۆ دان بە شەرعییەتی ئەو وڵاتەدا دەنێت بەسەر خاکەکەتدا."
🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
مێژووی سەد ساڵەی ڕابردوو ئەوەی سەلماندووە کە دەوڵەتانی ناوچەکە (بە هەموو ڕەنگە سیاسییەکانیانەوە) لەسەر بنەمای "سڕینەوەی ئەوی تر" بونیاد نراون. گۆڕینی دەسەڵاتەکان تەنیا "تەکنیکی سەرکوتکردن" دەگۆڕێت، نەک "عەقڵیەتی باڵادەستی". هەر بۆیە چاوەڕوانی چاکسازی لەوان، تەنیا کات بەفیڕۆدانە.
https://t.me/Galawezhnamekaro
باور دارم که بعضی ایدئولوژیها در ذهن انسان، نقش دین را بازی میکنند
که از بیرون کوچک به نظر میرسد،
اما در درون،
این واژه ساده ایدئولوژی بی نهایت،
و زندانی است بی در و دیوار؛
اما واقعی تر از هر حصار فیزیکی.
https://t.me/Galawezhnamekaro 🇫🇮
خاوەن هەر ئایین و بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیایەک بن، لە ئاست ستەمکاران بێدەنگ مەبن!
"بۆ هەموو تاکی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و تاراوگە؛"
سوێند دەخۆم، خاوەنی هەر ئایین و ئایدۆلۆژیایەک بن، ئەگەر خاکتان نەبێت، هیچ بیرکردنەوەیەکی ئێوە نە مرۆییە و نە ئایینی؛ چونکە بێ خاک، هیچ شتێکمان پارێزراو نییە.
دوژمنانیشمان هەمیشە ئەمەیان پێ سەلماندووین، هەروەک چۆن مێژووی نەتەوەکەمان پڕە لەو وانانە.
پەیامێک بۆ ڕێبەرانی کورد و هەموو حیزبە تێکۆشەرەکان: ئێستا کاتی ئەوەیە بیسەلمێنن کە بەرپرسیاری خاک و گەلن، نەک تەنیا پلە و پۆست و پارە.
یەکگرتوویی ئێوە، کلیلی مانەوەی ئێمەیە.
ستەمکار تەنیا ئەو کاتە بە سوپاکەیەوە بەهێزە، کە ئێمە پەرتەوازە و بێدەنگ بین.
بەڕێزانێک کە بانگەشەی ڕێبەرایەتی دەکەن؛
تکایە ئەم ڕاشکاوییەی من بە بێئەدەبی لێک مەدەنەوە؛ وەک مرۆڤێکی ئازاد مافی خۆمە ڕا و سەرنجی خۆم زۆر شەفاف و ڕاستگۆیانە دەربڕم.
باوەڕتان هەبێت؛ ئەگەر خاک، نەتەوە و کوردستان نەبن، ئێوەش نابن! ئەگەر تەنیا 'ئیدانەکردن'تان کردووە بە پیشە، ئەوا تەواوی گەلی کوردیش ئەو کارە دەکات! یان ڕێبەرایەتیی ڕاستەقینەی ئەم گەلە بکەن، یان جێگەکە بۆ ڕێبەرە ڕاستەقینەکان چۆڵ بکەن!
من و تەواوی نەتەوەی کورد ئامادەین، لە پێناو ڕێزگرتن لە گەل و خاکی کوردستان و ئەو ئازادییەی خودا بە هەموو مرۆڤێکی بەخشیوە، بە هەر بیروباوەڕ و ئایینێکەوە، گیانی خۆمان فیدا بکەین.
ئازادیی خاک و کوردستان، تەنیا سەرەتای ڕێگایە بۆ بونیادنانی وڵاتێکی دادپەروەر، بەهێز و شایستە بە نەتەوەکەمان. ☀️✌️
https://t.me/Galawezhnamekaro
نایەڵن ئاسوودە دانیشم لە لاپاڵی چیام
قاسپەقاسپی خاسەکەو، بێ گرمەیی مینم دەوێ؟
ئارەزوومە هەرچی ئینسانە بەئازادی بژی
چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دەوێ
✍🏻مامۆستا هێمن
https://t.me/Galawezhnamekaro
“سوجدەی تۆبەی شەیتانی قەدیم”
شەیتانێکی ناپەیدامان هەیە کە تکلیف و حیسابی ڕوونە؛
بەڵام ئەگەر سێ شەیتان لەم دنیایەدا ڕووبەڕووی یەک ببنەوە و شەڕی یەکدی بکەن، چارەنووس دەبێ چی بێت؟
خۆ ئەگەر هەر ئەو سێ شەیتانە، لە کاتێکدا کە بە ئاشکرا خەریکی شەڕن،لە پشت پەردەشەوە هاودەستی یەک بن، ئەو کات دەبێ چی بگوترێ؟
تۆ بڵێی شەیتان سوجدە بۆ ئەو سێ دانەی تر نەبات؟!
https://t.me/Galawezhnamekaro
هەر شت بەوەختی خۆی. من دەزانم تاریخ داوەرێکی چاکە، هەڵە ناکا و پەلەش ناکا. بە ڕۆژی خۆی پاک و پیس لێک هەڵداوێرێ. لە زۆر زەردە قۆڕەی ئەمڕۆ کە هەردەم ڕەنگێ دەگۆڕن خۆ دەبوێرێ و بەناوی ئەو کوردە مەردە سەر ڕووپەڕی ڕێزە ناوی هەموو کوردی شۆڕشگێڕ و پیاوی ئازادیخوا و ئازا و کوردستان پەرستی کۆن و تازە دەڕەنگێنێ. گەلێکیش لەو دەم هەڵانەی دەڵێن زیندووین، لای من بە مردوو حەساون. دەریا دوڕ دەشارێتەوە و ئاوماڵک و کەف وەسەر دەخا. با چاوەنۆڕی تاریخ بین، دوا ڕۆژ هەموو شت دەردەخا.
✍🏻مامۆستا هەژار موکریانی
https://t.me/Galawezhnamekaro
(چوارینەی چاو)
وتم: بێم و چاو ببڕمە چاوی تۆ،
هەتا کز بێ، لەبەر تیشکی چاوی تۆ،
نەمزانی کە چاوم ببڕمە چاوت،
دەبمە کانی و وەک چاو دێمە ناوچاوی تۆ!🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
ئەو دیکتاتۆرانەی توانای بیستنی بچووکترین دەنگ و تەنانەت ناڕەزایەتییەکی ڕەوایان نییە،
ناتوانن بانگەشەی مرۆڤایەتی و ئازادی بکەن.
ئەم جۆرە زەینە داخراوانە، پێش هەر شتێک ئازادی لە ناو ناخی خۆیاندا لەناو دەبەن و پاشان لە کۆمەڵگەی دەستێننەوە.
هەر ئایدیۆلۆژیایەک کە توانای بیستنی دەنگی جیاوازی نەبێت،
زوو یان درەنگ بەرەو دیکتاتۆری ڕێ خۆش دەکات؛ چونکە ئەم بێدەسەڵاتییە، نیشانەی لاوازیی فکری و ترسە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕاستی.
ئەم ترسە دەکرێ ڕەگی لە چەند هۆکارێکدا هەبێت، وەک:
ترس لە داڕمانی بڕوا هەڵەکان،
دەستەوسانی لە هێنانەوەی بەڵگەی ژیرانە،
پێویستیی زیاد لە ڕادە بە کۆنترۆڵکردن،
و مەیلی توندڕەوانە بۆ خۆسەپێنی.
https://t.me/Galawezhnamekaro
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە ……..
“تەڵەی پیرۆزی و وەهمی تێربوون.”
مرۆڤی سەردەم لەناو دوو تەڵەی گەورەدا دەژی کە هەڕەشە لە مانەوەی ڕاستەقینەی دەکەن:
تەڵەی “ڕاستی ڕەها” و تەڵەی “کۆکردنەوەی بێکۆتایی”.
بۆ هەزاران ساڵ، ئایینەکان هەوڵیان دا مرۆڤ فێری تەواضع و بەزەیی بکەن،
بەڵام ئەمڕۆ دەبینین کە “وەهمی باڵادەستی”
جیهانی داگیرکردووە.
هەر گرووپ و نەتەوە و مەزهەبێک،
وێنەیەکی ساختەی لە خودا بۆ خۆی دروست کردووە و پێی وایە تەنیا ئەو خاوەنی ڕاستییە و ئەوانی تر “هەڵەن”.
ئەم وەهمی باڵادەستییە، مرۆڤی لە بوونەوەرێکی ئاگا گۆڕیوە بۆ ئامێرێکی سڕینەوەی بەرامبەر.
کاتێک وا دەزانیت تەنیا تۆ “ڕاستیت”،
جەنگ دەبێتە تاکە زمانی گفتوگۆ.
هاوتەریب لەگەڵ ئەم دۆگمایە، جیهان تووشی پەتایەکی مادی بووە کە هیچ سنوورێک ناناسێت.
زەوی نیعمەتی پێویستی بۆ هەمووان تێدایە، بەڵام بۆ “چاوچنۆکیی” کەمینەیەک بەس نییە.
ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە “هەبوونی زیاتر” بووەتە جێگرەوەی “بوونێکی باشتر”.
هیچ کەس بەو بەشە قانع نییە کە بۆ ژیانێکی شەریفانە پێویستە؛
هەمووان دەیانەوێت پشکی بەرامبەرەکانیان بدۆشن.
ئەم تێکەڵە مەترسیدارەی “دۆگمای ئایینی” و “چاوچنۆکیی مادی”، ئەو زەمینەیەیە کە سیستمە فاشیست و ساختەکان لەسەری دەژین.
ئەوان بە ناوی “پیرۆزی”یەوە حوکم دەکەن،
بەڵام لە ژێرەوە خەریکی تاڵانکردنی ژیانی مادیی خەڵکن.
ڕزگاریی ڕاستەقینە لەو ساتەوە دەست پێ دەکات کە مرۆڤ تێبگات: نە ڕاستی لای هیچ کەسێک قۆرخ کراوە،
و نە نیعمەتەکانی زەوی موڵکی تاقمێکی تایبەتن.
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە چیرۆکێکی نوێ بنووسینەوە کە تێیدا دادپەروەری جێگەی چاوچنۆکی، و ڕێزگرتن جێگەی وەهمی باڵادەستی بگرێتەوە؟🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
سەبا کوحلی غوباری ڕێی کەسێکی پێیە دێ مەحوی،
بە بێ حیکمەت نییـە دەفـڕێ لە ئێوارێوە گەر چاوم.
✍🏻مەحوی
https://t.me/Galawezhnamekaro
تقدیر، مثل گلوله، همیشه در راه است، گاهی پنج دقیقه دیر میرسی، گاهی زود، و بعد مسیر زندگی ات عوض میشود. میتوانستی مرده باشی، و زنده ای.
✍🏻عباس معروفی
تفسیر متن:
این متن میگوید جهان قابلکنترل نیست،
اما واکنش ما هست.
تقدیر از راه تصادف میآید،
نه از راه نیت.
آنچه معنا میسازد،
این است که وقتی میتوانستی نباشی،
آگاهانه انتخاب کنی کنار چه کسی بایستی.
قدرت، در این فهم است؛
نه در توهم کنترل همهچیز.
https://t.me/Galawezhnamekaro
(موسی و عصای جدید)
معجزه عصا عوض شد
قبلا طبیعت را میشکافت
امروز انسان را!؟
امروز عصای موسی دریا را نمیشکافد،
امروز عصای موسی دل همه دریا دلها را میشکافد
اسمش پول است.
امروز بزرگترین شکست بشر، شکست درون است
و پول، مؤثرترین ضربهزن به این درون.
نه بیشتر.
نه کمتر!
https://t.me/Galawezhnamekaro
کڵۆ کڵۆی بەفر،
لە ئاسمانەوە خۆی فڕێ دەداتە باوەشی زەوی؛
ڕێک وەک ڕۆحی من!
هەر نیشتنەوەیەکی،
توانەوەی ڕۆحی منە لە دڵی خاکدا...
بەفر بە خەندەوە دێتە خوار و دەتوێتەوە،
ڕۆحی منیش، لە خۆی دەئاڵێ و زۆیر دەبێت و...
دەتوێتەوە!🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
(حوکمی بێداریی ڕۆح)
ڕێک وەک ئەو کاتەی
کە دایکێک کۆرپەکەی لە ئامێز دەگرێ؛
ئەو دایکەی کە جیهانی،
هەم بە جوانی و هەم بە جەور و جەفا و سەختی چەشتووە...
لایە لایەی بۆ دەخوێنێ و ناشزانێ؛
باسی جوانییەکانی سروشت بکات،
یان باسی مرۆڤ، بە هەموو زام و برینەکانیەوە!
منیش...
ڕۆحی خۆمم لە باوەش گرتووە؛
دەم و هەناسەم دەخەمە پاڵ هەستیەوە،
بە پەنجەکانم دیلاونمەوە و بە هێمنی پێی دەڵێم:
بنوو...
لایە لایە، ڕۆحی شیرینم؛
بنوو... بنوو،
کە حوکمی بێداریی ڕۆح،
ئەگەر بە نابەدڵی بێت،
کوشندەیە! 🇫🇮
https://t.me/Galawezhnamekaro
