ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

前往频道在 Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

显示更多
未指定国家未指定类别
232
订阅者
无数据24 小时
无数据7 天
无数据30 天
帖子存档
کۆپەڵە و خەزێنە کۆپەڵەی حیزبەکان، دەفرێکی گڵینی کاتییە و دەشکێت؛ سندوقچەی نەتەوە، خەزێنەیەکی نەمری مێژووە. ئەرکی نووسەری بەرپرسیار، پاسەوانیکردنی کۆپەڵەی ئەم لایەن و ئەو ئایدیۆلۆژیا نییە؛ بەڵکو لێدانی سکەی زێڕکۆبی حەقیقەتە. نابێت سڵ لەوە بکەینەوە ئەم سکەیە دەکەوێتە کام کۆپەڵەی لایەنگری یان دژایەتییەوە، یان دڵی کام حیزب دەڕەنجێنێت یان شاد دەکات. ئەگەر سکەکە زێڕی بێگەرد و بێخەوشی نەتەوەیی بێت، بە تێپەڕینی زەمەن خۆی دەیخاتە ناو خەزێنەی مێژووی نەتەوەی کوردەوە. گەورەترین نیگەرانیی ئێمە، تەنیا دەبێت سەربەخۆیی فیکری و ڕەوانبوونی ئاگایی و هۆشیاریی نەتەوەکەمان بێت؛ چونکە تەنیا نەتەوەیەکی خاوەن بیر و هزری ئازاد و سەربەخۆ دەتوانێت بێ یەک و دوو سەروەرانەترین بڕیاری مێژوویی بۆ خۆی، خاک و ئاییندەی بدات. با جارێکی تر پەڕەکانی مێژوو هەڵبدەینەوە؛ ببینین لە نێو ئەم هەموو کۆپەڵە و سکانەدا، کامیان گەیشتوونەتە ناو سندوقچەی نەمری مێژوو و خاکی نەتەوەی کورد.

تا مەرگ نەبێ، کەس حورمەتی ژینمان ناناسێ کەس دەردی پڕ لە حەسرەتی نێوانمان ناناسێ بۆ زیندوو "دڕک" و بۆ مردوو "گوڵـی مێـهر ئەم شارە تەنیا "مردووی" ناوماڵمان دەناسێ! https://t.me/Galawezhnamekaro

دیاریی بێوێنەی تاقە هاوڕێم، کاک لوقمان مەڵاڕەحیمی هیچ هاوڕێیەتییەک... وەک هاوڕێیەتیی کۆن نابێت؛ هاوینێکی دیکەش لە هاوڕێیەتی و ڕەفاقەتمان تێپەڕی... پاییزت پیرۆز بێت هاوڕێی بەمەعریفەت و بەوەفام. ✍🏻 لوقمان مەڵاڕەحیمی دڵنووسی کارۆ: لەناو جەرگەی غەریبی و لەناو تاریکی و ساردیی پاییزی هێلسینکیدا، دیارییەکی پڕ لە وەفا و گەرمی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمانەوە و لەلایەن هاوڕێیەکی لە گیان ئازیزتر بە دەستم گەیشت؛ دیارییەک کە هەموو تاریکی و تەمومژی ئەم غەریبییەی بۆ ڕووناک کردمەوە. هاوڕێیەتیی ڕەسەن و بەمەعریفەت، سنوورەکان و هەزاران کیلۆمەتر دووری دەبەزێنێت و گەرمیی عەشق و نیشتمان دەهێنێتە ناو ساردیی غەریبی. پاییزی تۆش پیرۆز بێت، ئازیزترین هاوڕێی ژیانم.

لە هەڵپەڕکێی ژیاندا؛ دەسرەی سەرچۆپی و گاوانیی من، دەمامکە زۆرجاران، من و دەمامکەکەم پیاسە دەکەین، سەفەر دەکەین گەرم بە یەکدا هەڵدەڵێین و باوەش بە یەکدا دەکەین. لەسەر شانۆی بێدەنگیدا، هەڵدەستینە سەر پێ و بۆ یەکتر چەپڵە لێدەدەین! ئەوەندە ئارام لە پەنای یەکدا ئۆقرەمان گرتووە کە هیچ کەس ناماناسێت... باوەڕ بکە، تەنانەت خۆشمان یەکتر ناناسین: نە ئەو من دەناسێت... نە من ئەو...

ماڵ، زیندانی تاکەکەسی،  نیشتمان، زیندانی گشتی،  ڕۆژئاوا، تاراوگەیەکی ھەمیشەیی  ئەتۆ کامیان ھەڵدەبژێری؟ ئێمە گەڵاین ھەر بە سەوزی ھەڵدەوەرین؛ مناڵین و ھەر لە لاویدا پیر دەبین. جاران خەڵکی وڵاتێک بووم  پاشان بووم بە خەڵکی شارێک، دواتر گوندێک، پاشان ئەشکەوت ئێستا خەڵکی قوژبنێکم کە لەشم بشارێتەوە. جاران عاشقی فێعلێک بووم بە ناو «بارین»  کاتێ دەمبیست بەتاو ھەڵدەھاتمە شەقام،  یا بەفر بوو یانیش باران  بەڵام ئێستا کە بارینم گوێ لێ دەبێ  سام دەمگرێ، چونکە نازانم گوللەیە یا تۆپباران! ✍🏻مارف ئاغایی

مرۆڤ هەمیشە لە بەرامبەر درۆدا بە ڕمب و سپەر بۆسە دانانێت؛ بڕێک جار، زویر و پڕ لە تووڕەیی، قین لەو حەقیقەتە هەڵدەگرێت کە وەک بوومەلەرزە، قەڵا و مەتەریزی ساختەی وێنەکەی دەهەژێنێت.

هاوڕێی هێژا، کاک ڕەئۆف گیان! نووسینەکەتانم بە وردی خوێندەوە. سوپاس بۆ ئەو دەقە و تێڕوانینە قووڵەتان بۆ چەمکی ئاشتی و 📌تەلارسازانی ئاشتی. گرێدانی نێوان ڕەنج، خۆڕاگری و تێکۆشان بۆ ئافراندنی ئاشتی، تێڕامانێکی زۆر قووڵی پێ بەخشیم. قەڵەمتان هەر بەبڕشت بێت. هیوادارم نەتەوەی سەربەرزی کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی ئێران، پتر لە جاران لەسەر ئەم فەلسەفەیە قووڵ بنەوە؛ بەتایبەتی لەسەر ئەم پرسە بنچینەییە: ئاشتی ڕێک لە چ مرۆڤێکەوە، بە چ ئاگایییەک، چ حەقیقەتێک، چ دادپەروەرییەک و چ جۆرە کردەوەیەکەوە سەرچاوە دەگرێت؟ https://t.me/Sopskf/8536

کجاست…..

دڵ... ماڵێک بوو پڕ لە بێگانە! بەر لەوەی یار، وە ژوور کەوێ...

بڕوانە کەسایەتیی گەورە! کاتێک بە گەز لە کەس بوون دوور دەکەوێتەوە و هەڵوێست و بیر و هەنگاوەکانی بەرەو لووتکەی کەسایەتی دەچن. (گوێ بدەنە ئەو کلیپە کورتەی مامۆستا هەژار لە وەسفی مامۆستا هێمن‌دا) کەسایەتییە گەورەکان بە گەورەییی هاوزمان و هاونیشتمانەکانیان دڵشاد و سەربەرزن. لە جیهانی ئەو دوو کەسایەتییەدا، پێشکەوتن بۆیە هەبوو، چونکە تێگەیشتن و خاکەڕاییی ژیرانە لە داری شۆناسیاندا شکۆفەی کردبوو؛ بوو بەو بەروبوومەی کە ئێستا نەتەوەی کورد لەسەر سفرە و خوانیەتی. https://t.me/Galawezhnamekaro

🎤م-مەزهەر خالقی نازدار نازدار یار دەردت لە من یار خۆ من شێتی تۆم کوا مەیلی پار؟ کوا مەیلی پار؟ یاری جەفاکار

هنوز در میان ملت ما، یعنی ملت کورد، چیزهایی هست که بدجوری توی ذوق انسان می‌زند؛ به‌ویژه توی ذوق انسانی که نه تعهد حزبی و سیاسی دارد و نه وابستگی به احزاب دینی ـ سیاسی؛ اما به خدا، به کلام خدا، به خاک و به ملت خود متعهد است. اینکه هنوز بسیاری از انسان‌ها از گفتن نقاط ضعف احزاب سیاسی و دینی می‌ترسند؛ و این ترس، در ذهنشان به یک خط قرمز تبدیل شده است. در حالی که در کشورهای پیشرفته جهان، دیدن ضعف‌ها، پرسیدن، نقدکردن و به چالش کشیدن اندیشه‌ها، خط قرمز نیست؛ خط سبز است. تفکرها می‌توانند رنگ‌های متفاوتی داشته باشند؛ اما تفاوت، تنها به رنگ‌ها ختم نمی‌شود؛ مسیرها نیز متفاوت‌اند. یکی با رنگ قرمز، هنوز ترس و عقب‌ماندگی را زندگی می‌کند؛ و دیگری با رنگ سبز، پیشرفت و سرزندگی را با هم جشن می‌گیرد. شاید مسئله، در نهایت، رنگ فکرها نباشد؛ مسئله این باشد که هر فکر، انسان را به کدام مسیر می‌برد: به ترس از پرسیدن، یا به آزادی پرسیدن.

تۆ وەرە و ببینە کاک نزار چیمان پێ دەڵێت! قووڵ تێڕامێنە جا بزانە چۆن ناخ دەهەژێنێت! (ئەو کاتەی خوازیاری ئەڤینن، جوانترین واژەکان دەکەنە جادوو بۆ چوونە ناو قووڵاییی دڵەکان؛ بەڵام ئەو ساتەی مەیلی کۆچکردنیان دەبێت، بەدوای بچووکترین بەهانەدا دەگەڕێن بۆ وردووخاشکردنی هەمان دڵان. ✍🏻کاک نزار قەبانی) ئەم پرسە تەنیا لە سنووری ئەڤیندا بەرتەسک نابێتەوە. هەمان مەنتقی مرۆیی دەکرێت لە پەیوەندیی خێزانی، هاوڕێیەتی، کار، هاوبەشی، دەسەڵات و تەنانەت پەیوەندییە سیاسییەکانیشدا ڕوو بدات. کاتی مرۆڤ پێویستی بە کەسێک دەبێت، واژە و ڕەفتارەکانی دەکاتە پردێک بۆ نزیکبوونەوە لێی؛ بەڵام کاتێک پەیوەندییەکە ئیتر سوودێکی تێدا نامێنێت، هەمان زمان و هەمان ڕەفتار دەبنە ئامرازێک بۆ دوورخستنەوە، سووکایەتیپێکردن یان وردووخاشکردنی کەسی بەرامبەر. کەواتە، هێزی سەرەکیی ئەم دەقە تەنیا لە ئەڤیندا کورت نابێتەوە؛ بەڵکوو لە داماڵینی و پەردەلادان لەسەر دەمامکی ڕاستەقینەی مرۆڤدایە لە بەرامبەر مرۆڤدا.

خۆشم ئەوێی وڵاتەکەم کانگای هیوا و ئاواتەکەم ✍🏻کاکەی فەلاح

«کاتێک حەمەدۆک لە جزرێ و سووردا زیندوو بووەوە!» «دەمناسی ئاغا؟» ئەو ڕۆژەم لەبەرچاوە کە ڕۆژێک دێت و بە بڕوابەخۆبوونەوە و سەربەرزانە بە ناحەزانی خۆمان و خەڵکی دەڵێین؛ دەڵێین: دەمناسی ئاغا؟ ناوم حەمەدۆکە! دەمناسی؟ ئەردۆغان! شێخ سەعیدم، سەید ڕەزام، ناوم کوردە و نابڕێتەوە! و پێتان دەڵێین: گەوجە! بیکەن بە کوردی، زمانی مرۆڤایەتی؛ کەس لێرە لە زمانی عەبدی خان، و ئاغاوەتەکان، و ئەردۆغانەکان نازانێت. ڕادەوەستین لەسەر پەیمانمان تا دوا هەناسە؛ چونکە مۆمەکان بە کەوتن دەتوێنەوە، بەڵام ئێمە مۆمی شەهیدانمان بەسەرپێوە هەڵدەکەین و دەڵێین: نەسرەوتن تا سەرکەوتن! بە کوردیی پەتی پێتان دەڵێین: کوردستان جێگەی کۆنەبەگ و بارگینی تۆپیو و هاوبیرانی ئێوە نییە؛ جێگەی مەم و زین و کۆترەکانی ئاشتییە. لەعنەت لە بیر و بۆچوونە کاڵ و کرچەکانتان کە ڕووی هەرچی جانەوەرە سپیتان کردووەتەوە! 📌 تێبینی: ئەم دەقە ئاوێتەیەکە لە کاریگەریی قووڵی ڕۆمانی حەمەدۆکی یاشار کەمال لەسەر بیر و هزری ئەوکاتی من، و ئازاری ڕووداوە خوێناوییەکانی ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦ی باکوور و باشووری کوردستان وای لێکردم بنووسم؛ دەنگێک لە ناخی تووڕەیی منە بەرامبەر زوڵم و بڕوای پۆڵایین بە ئازادی و سەربەرزیی من و نەتەوەکەم. ⭐️⭐️⭐️⭐️⭐️⭐️ 🗓 مێژووی نووسین: ١٢ی شوباتی ٢٠١٦ (12/02/2016)

لە تاریکترین کۆڵانەکانی ژیاندا، هەموومان لە یەک قۆماشین. کاتێک فوو بە چرادا دەکەین، ئەوکات خۆری ڕاستەقینەمان دەردەکەوێت.