ئــاسۆی ڕوون☀️✌🏻
前往频道在 Telegram
显示更多
未指定国家未指定类别
192
订阅者
+124 小时
无数据7 天
-1230 天
帖子存档
ئێستا زۆر باشم!
نە کەس گیرۆدەم بووە،
نە گیرۆدە بووم بە کەسێکەوە.
هەر خەریکی تەکاندنی تەنیاییم،
بەسەر شانی گەنجیمەوە
ئەوەندەش سەیری ئێوارەم کردووە،
خەریکە خۆم ئاوا دەبم…!
ئەگەر دەتانەوێت بڕۆن، بڕۆن!
بەڵام هەرگیز مەگەڕێنەوە
وەفادار بن بۆ ڕۆیشتنتان،
با ئێمەش دڵسۆز بین بۆ لەبیرکردنتان…!
بەرەو کوێستانی ئاواتم ئەگەر دێم
ئەگەر هەوراز و هەڵدێریش بێ هەر دێم
کوڕ ئازای کوردم و ناترسم هەرگیز
ئەگەرکوو دەست و پێم ببڕن،بە سەر دێم
لە هەر وەرزێ وەکوو داری هومێدم
خەزانیش بێ،چرۆ دەگرم،وەبەر دێم
برۆی شمشێر،نیگای تیرە کچی کورد
لەمەیدانی ئەوین دا،بێ سپەر دێم
سیاسەت،فێڵە خۆ لەم کوردە دەکرێ
لەمەولا خۆم،لە چارەی خۆم وەگەر دێم
خەیانەت گەر چی ڕیشەی داکوتاوە
بە یەکڕێزی لە فێل و مەکری دەر دێم
شەوی تاریکی ئێمە،درزی برد و
گەلۆ مژدە،وەکوو خۆری سەحەر دێم
بە شێعرم هەر وەکوو باران دەبارم
لە ماکۆ تاکوو کۆ،تا ئاویەر دێم
لە بانە تا بە هەولێر،تا مەهاباد
لە ئیلام تا شنۆ دور لە کەسەر دێم
قەڵای عەشقم،لە ڕووخان نایە هەرگیز
وەکوو ئازادی،بێ خۆف و خەتەر دێم!
•ک.د.ئازاد•
هەمیشە ئەوە بۆ من جێگای پرسیارە،
کە چۆن مرۆڤەکان دەتوانن
بە بچووک کردنەوەی بەرامبەرەکانیان
هەست بە گەورەیی بکەن!؟
هەندێک کات زۆر حەز ئەکەیت؛
بۆ کەسێک بیسەلمێنیت کە چەند
خۆشەویستە
بەڵام ئەو دەستپێشخەری دەکات و زووتر
بۆت ئەسەلمێنێت کە شایەنی نییە😉
عیلمی بێ عەمەل داری بێ بەرە
پیاوی خۆهەڵکێش بەڕاستی کەرە
بە عیلمی فەلەک دوکتۆرا بێنی
ڕوەشت نەبێ تورێ ناهێنی
که ڕقیان لێت بوو مەسەلە خراپی تۆ نییە
عادەتی مرۆڤ وایە
ناڕەسەن چاوی بە ڕەسەن هەڵنایە.
لە پیاوێکی بەتەمەنم پرسی:
مامە گیان ئیوە چون ئەو هەموو ساڵە
پێکەوە ژیاون
وتی: سەردەمی ئێمە ئەگەر شتێک
دەشکا چاکیان ئەکردەوە فڕێیان نەئەدا🩶🙂
|•هەمووان پێیان وتم خۆڕاگر بە
بەهێز بە، بەڵام ئەو وتی:
پشت بە من ببەستە من بۆ تۆ لێرەم🙂."
