ar
Feedback
Study With Mindset

Study With Mindset

الذهاب إلى القناة على Telegram

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەم کەنالە بەیەکەوە بە پشتیوانی الله تعالی تێروانینمان بۆ سەعی و تێکۆشان و گەنجی بەرهەمدار دەگۆرین

إظهار المزيد
1 683
المشتركون
+324 ساعات
-107 أيام
-4330 أيام
أرشيف المشاركات
🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ کاکە زەید یاخوا لەش ساغ و دەروون ئارام بن و بمێنن بۆ ئەم خزمەتە ناوازەیە و ئەم دیارییە تایبەتانە بەس ئەوەندە دەڵێم خودا لێتان ڕازی بێ کە چەندە هیوای بە ئێمە بەخشی هەزار ئەوەندە کارتان بۆ ئاسان بکات لە خۆشەویستانی خودا بن ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-12 07:42

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 10/9.99 الحمد لله. دڵم نیات 10 بەم بەخۆم دەڵێم نەوەک دوای سارد ببمەوە😁 ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-08 14:03

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ الحمدللە الحمدللە بۆ هەموو دەقەیەک و سانیەیەک ، یاڕەبی خوای گەورە شوێنێکی تایبەتی ڕازاوەی بۆ ئەم خوشکە ئەزیز و برا بەڕێزانە دانابێت لە بەهەشتە گەورەکەی خۆی سپاسێکی بێ پایان بۆ خوای گەورە کە یارمەتی مامۆستا میر ی یا بۆ ئەو قسە گرانبەها یانەی ناتوانم بیان خەمە ئاستی هیچ شتێکی ترەوە ، ڕەبی شوێن و مەکانتان بەهەشت بێت لەبەر خاتری خوا دوعاتان بۆ ئەکەم چونکە ئەو هەڵەیەی زیاتر لە ٣ ٤ ساڵە هەوڵی ڕێک کردنی ئەیەم بە یەک کەلیمەی ئێوە توانیم بیکەم و ببێتە هیدایەت بۆم ناڵێم خۆزگە کات ئەگەڕایەوە بەڵام ئەوەی ماوە بۆ لەمەو دوا ئەیکەم دیسان الحمدللە بۆ قسەکانتان و بۆ شیرین کردنی علمەکە و بۆ نزیک بوونەوەمان لە اللە ی گەورە ، یاڕەبی بۆ خاتری ئەم ئێوارە هەمووی جێگای بەهەشت بێت لەو دنیا و ئەم دنیاشمان ببێتە بە هشتێکی پڕ کاری چاکە و خوا پەرستی الهم امین ❤️😭 ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-07 19:14

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ سپاس بۆ تۆش مامۆستا گیان هەرچیمان کرد خێری بە ١٠ ٠٠٠ قات بۆ تۆش بێت یاڕەبی 💕 ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-07 20:21

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ ئەی یارەبی خوای گەورە پاداشتی بەخێرتان بداتەوە من زۆر موشتاقی قسەکانی د عبدالواحد بوم زۆر غەمم دەخوارد کە لە خولی دوو لەبەر کات نەمئەتوانی سەیری بکەم زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە بۆ ئەو دیاریە جوانانە 🥹🤲💕 ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-07 21:04

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ ئەی خوایە گیان هاوڕێی باش چەنێ نیعمەتە شایەنی باسە کە من هاوڕێکەم ئەم چەناڵەی ئێوەی بۆمن نارد لە کاتێکا ئەو هاوڕێیەم ئەم ساڵ خوا بە منی ناساند کە چەن مانگێکە بە بۆنەی خوێندنەوە کە هەردووکمان بۆ دەرەجەی بەرز خۆمان هێشتبووەوە ، بەڕاستی لەگەڵ ئێوە زۆر خۆشە خوێندن کاتێ کە بەتایبەت ڕاوێژی تایبەتم لەگەڵ دکتۆرە سارە وەرئەگرت ئیتر هەرچی لە دڵم بوایە سەبارەت بە سەعی کردنەکەم پێم وتووە وە ئیسفادەی زۆری بۆم هەبووە ئەتوانم بڵێم وەک هاوڕێیەکی ئەزیزە بۆم زۆر سەیرە کە نە ئەو نە من یەکمان نەبینیوە بەڵام دڵم ئەڵێت بڕۆ کە بێتاقەت بووی یا قەلەقی شتێک بووی پێی بڵێ زۆر بە ڕاستگۆیانە وەڵامت ئەیاتەوە ، بۆیە یەکێک لە ئەو شتانەی ئەمساڵ خێری تیابوو بۆ من ڕەنگە ناسینی ئەو هاوڕێیەم و ناسینی ئێوە بێت کە بەجدی دکتۆرە سارە وا هەستەکەم زۆر زۆر دەمێکە ئەیناسم زۆر مورتاحم لەگەڵی خوای گەورە هەمووان ئاقیبەت خێر بکا هەر بمێنن بۆ ئێمە زۆر دەمێکە ئەمویست ئەمە بنێرم بەس دیارە ئێستا قسمەت بووە ... ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-07 21:28

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ من لە مامۆستای بەڕێز م.زەید ئەوە فێربووم کە ئەگەر بەسەر قەدەری و خوا تاقیکردنەوەکانی زاڵ بم خوا ئاواتە ئەستەمەکان بۆم دەهێنێتە دی دڵنیاشم کە خوای میهرەبان و بیسەر بۆم دەهێنێتە دی چونکە منی خۆشدەوێت ✨️🧸 //*بۆیە ڪاتێڪ خەم دڵے پڕڪردیت ..... سێ شت لەبیر مەڪە .... خوای گەورە لەگەڵتە .... هێشتا لەگەڵتە ... هەمیشە لەگەڵتە ...♡ ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-07 22:08

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ خوای گەورە ئێمەی بەیەکێک لەتایبەترین بەندەکانی خۆی داناوە کە ئێمەی بەئێوە ناسان هەموو ڕۆژ شێکی نوێ فێرەبم هەموو ڕۆژ لە شەیتان زیاتر بە دوور دەبم خوای گەورە سەلامەتی دنیاو قیامات تان بکە دڵنیام کەسانی وا لە ناو ئەو کۆڵەن کە ڕۆژانێک دێ خزماتی دین دەکەن بە خۆشمەوە ئێوەش بوونە وەسیلە بۆ ئەم کارە وەسفکردنتان سوتان پێناگەیەنێ بەڵام دوعای بەخێر و بە خشینەوەی ئەو شتانەی لێرە فێری بووم دڵنیام هەم بۆ قیماتی ئێوە و خۆم وە موسولمانان سودی دەبێ دوو بار و سێ بار دەڵێم خوایەگیان. زۆر سوپاس ئەم بەندەیەت کردە یەکێک لەوانەی کەڕۆژانێک بتوانێ سوود بە دینەکەی بگەیەنێ کە ئەو ڕۆژانەش زۆر نزین.........خوای گەورە بە بەرزترین پلەی بەهەشتان شادکات... ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤😍 🕐 2026-08-07 23:03

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ خوای گەورە ئێوەمان بۆبهێڵێت و پاداشتان بداتەوە تەوفیقتان بکات و بەردەوامیتانن پێببەخشێ تا لەم جەمعە بەرەکەتدارە لەگەڵمان بمن بەجێمان نەهێڵن هەمیشە دڵمان لەلای ئەم کەناڵەیە وەک ماڵی دووەمانە کە دێینە سەری یادی خواو کەسانی ئیماندار و بۆ خوا سوڵحاو ، بەرەکەت و خۆشی و عەقڵیەتی گەشەکردوو ڕێگای ڕاست و درووستو ڕێگای خۆشبەختی دونیاو قیامەتمان بەبیردێننەوە و پیشانمان ئەدەن زۆر سوپاس بۆ هەموو ماندووبونەکانتان گەردنمان ئازاکەن زۆر ئەزێتمان داون هەموو بەیانیەک نیوەدۆیەک کاتی نوێژ خەو زیکر پشووو هەمیشە پشتیوان و هاوکارمان بون و هانتان داوین زۆر قەرزاری ئێوەین تخوا گەردنمان ئازاکەن لەدووعاکانتان بێبەشمان مەکەن هەرگیز ئەم چاکانەتان لەبیرناکەین هەرگیز جزاک اللە خیرا بالجنە احسن اللە الیک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-29 22:47

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ ویستم بیرتان بخەمەوە کە قەت نەهێڵن چرکەیەک لەژیانتان پەشیمان بنەوە لە دروست کردنی ئەم گروپو ڤۆیسکۆڵە چونکە ڕەنگە خۆتان زۆر پێی نەزانن بەڵام پیت بە پیتی وتەکانتان ئەبێ بە چارەسەر و ئارامی بۆ ئێمە یەعنی سوبحان اللە هەرکەس بێتە ڤۆیسکۆڵ زۆر زوو هەست بە بەرەکەتەکەی ئەکا کە یەکسەر سترێس و قەلەقیمان کەمەبێتەوە چارەسەری کێشەکانی خۆمان ئەدۆزینەوە، سوپاسی خوا ئەکەین کە یەکێ هەیە گوێمان بۆ بگرێ و جوابی کێشەکانمان باتەوە یاڕەبی خوا گەورە بۆخاتری گەورەیی خۆی وە بۆ خاتری فەخری عالەم سەربەرزی هەردوو دنیاتان کات دەستان دایە هەرشتێک بە ئاسانترین شێوە بێ بە دەستانەوە وە هەر کارێکی خێرو چاکە هەبوو خوای گەورە ئێوە بکا بەبەشێک لەو خێرە، یارەبی خوای گەورە لە فیردەوسی اعلی کۆمان بکاتەوە و کاروانەکەمان تا فیردەوسی ئەعلا نەوستێ❤️ ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-06 12:23

بڕۆن نوێژ بکەن کاکە ناخۆشمان کردووە ئەم هەموو فیدباکە چییە 😊

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ بەجدی دوای ئەوەی ئیمتیحاناتم تەواو کرد ئێسە ئەزانم کەوا بەجدی چوار دەررز زۆر زۆربوە بۆ خولی دوو هەر ئەسڵەن نازانم چۆن خوای گەورە قوەتی یام بتوانم بیکەم سەبەبێکی ئەگەڕێنمەوە بۆ بونی ئێوەو ئەوستافە ماندونەناسەتان بەجدی پاداشتی ئێوە لای ئێمە نییە مەگەر بەس خوا خۆی پاداشتی نەبڕاوەتان باتەوە خوای گەورە هەردەم سەرفرازو سەرکەوتی دنیاو قیامەتتان کات❤️ ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 😍 🕐 2026-08-28 09:31

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ واخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمين من هەتا مابم لەژیان چاکەی مایندسێت هەموویان لەبیرناکەم بەتایبەت کاک زەید و خاتوون گەشبین ئەمن هیچ رۆژەک هەستم نەدەکرد کە غەریبن لێم هەمیشە گەورەترین پاڵپشتی من بوون ڤۆیسەکانی کەدەتان ناردلە گروپی زۆر جار هەستم دەکرد وەکو نامەیەکن بۆ ئەو ساتی ژیانم زۆر سووپاس بۆ پشتگیریتان یەکێک لە سیفەتە هەرە سەرەکییەکانم کە وەرگرت لەمامۆستا زەید بوو کە دایم هەست دەکەم برسی عیلمم ڕاستە من دانیشتمەوە ئەو کەسە نەبووم کە بڵێم سەرکەوتم یان نمرەم هێنا بەڵام الحمداللە کە ئێستا دەخینم کتابێک خەریکی لەبەر کردنیمە ئەگەر خوا لێمان قبوڵ کاتن بە عیبادەت آن شا اللە خوای گەورە بەنسیبمان بکاتن آن شا اللە لەقوتابیە تایبەتەکان تان دەبم زۆر سووپاس بۆ تەواوی ستافی مایندسێت هەموویان ❤️ ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-29 22:49

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ بەبیرمە کە ئەو نامەیەتان نارد دیتم کاڵەکە داخرابوو بەجددی زۆر خەفەتم خوارد بەس دوایی گوتتان دووبارە دەیکەینەوە زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕێ بووم وە خۆشترین و تایبەتترین ساتەکانی پۆلی ١٢م بوو، بەجددی نازانم چ برێم بەە ڕەمەزانەک بوو کە لە ژیانم یەکەمجارم بوو لە پاشیوانەوە بەخەبەر بم ئەسڵەن لەکنم شتەکی زۆۆر قورس بوو چەند نیعمەتەکی گەورەن لە ژیانم سوپاس لۆ ئەو خودایەی بەیەکەوە کۆی کردینەوە هەتا لە موستەقبەل خزمەتی دینەکەی بکەین إن شاء الله.. ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-30 06:36

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ وەکو هەمیشە دیارییەکانی🎁 سەرپەرشتیارانی مایندسێت تایبەتە و زۆر هیوا بەخشە ڕێک لەو کاتانەدا پێشکەشی دەکەن کە ئێمە پێویستانە وەک بڵێی خودا دەیەوێ بۆ ساتێکیش بێت بێ هیوانەبین و بەردەوام بین لە هەوڵدان و بە دڵی پڕ ئومێدەوە دەست پێ بکەینەوە خودا زۆر میهرەبانە و ئاگادارە بەوەی کە چی دەگوزەرێ لە ناو دڵمان بۆیە قسەیەک دەخاتە سەر زاری سەرپەرشتیارەکان کە ئێمە زۆر پێویستمانە خودایە زۆر سوپاس کە لەم گروپە جوانەدا ئێمەت کۆکردۆتەوە یارب 🤲خۆت پاداشتی ئەم سەرپەرشتیارە دڵسۆزانە بدەوە بە پاداشتێک کە شایستەی ئەم خزمەتە ناوازەیە بێت کە پێشکەشی دەکەن 🤍✨ ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-04 20:44

باسی ئەو ڕۆژەیە کە هەموومان بەیەکەوە چوینە خزمەتی ڤیدیۆیەکی زۆر تایبەتی مامۆستا و دکتۆری گەورەمان کاک دکتۆر عبدالواحید 🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ السلام علیک م.زەید ئەمن نائارامیەکی زۆر لە دڵم بوو جاری یەکەمسەیرم کرد هەستمکرد هێشتادڵم نائارامە! بەڵام جاری دووەم تەواو ئارامبوو ئەوە بەس بە گوێگرتن ئەوجە ئەوەبکەینە عەمەل اللە دەبی چەند تایبەت بێتن شکوری اللە دەکەم کە تۆ و دکتۆر عبدالواحدی لۆ ناردین خوای گەورە دڵت خۆشبکا بەڕاستی دڵم خۆشبوو خوای گەورە دڵت خۆشبکا لە دنیا و دواڕۆژدا ئەنگۆش لە دەعای خێر بێ بەشمان مەکەن و ئەتوش لە دوعای مەنە ان شا اللە😭🥺 ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-04 20:34

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ م. زەید پێش ئەم ڤیدۆ من قاچم دەستی کردبوو بەلەرزین لەترسان زمانم تێکەڵ بووبوو... تەنانەت بەدەنگی موبەریدەکەش تێکەچوم.. هەتا لەگەڵ مێرولەی بچوکیش بەشەڕ ئەهاتم.. چونکە بیرکاری و کوردی یەک ڕۆژی بەینە ئەبێت لەم ماوە هەردووکی تەواوکەم و نەبووە هێشتا... وە ئەگەر خواگیان بیەوێت و ئیزنیلەسەربات ئەم سێ دەرسە نمرەی تەواو بێنم ئەگەمە بەدیلی ئاواتەکەمم کەچوارساڵەی ئەوەم.... نەمەزانی چیبکەم،،، بەڵام خوایگەورە ئێوەی کردە سەبەبێک بۆناردنی ئەم پەیامە، و خستنەوەیادم " مەترسـە خـوامان لەگەڵە" تێریش گریاین بەڵام گریانی ئارامبوونەوە... م. زەیدی براگەورەی هەموومان، یاڕەبی خوا بتپارێزێت و هەمیشە لەسەر ڕێگەی ڕاست بمێنیت، اللە زیاتر و زیاتر هیدایەتی تۆ و ئێمەش بات ... نازانن چ چاکەیەک .. بیرخستنەوەیەک ... گەڕاندنەوەیەک... برایەتیەکت لەگەڵ کردووین... نازانم چۆن وەصفی بکەم .... بەس ئەڵێم ، خوا هەمووتان بێڵێ بۆمان خوا بتان پارێزێت و اللە گیان سەربەرزتانکات و بە فیردەوسی بەرین پاداشتی هەموتان باتەوە .... چاکەی زۆرتان کردوە کە لەژماردن نایە بەخوا. ...... نمونەیەکی بچوک ، پێشتر هەفتەی جارێک زیکرەکانم ئەخوێند ئەویش ئەگەر سوتفە.!! بەڵام ئێستە لەگەڵ ئێوەو کاکەمیر و دکتۆرەکانی ترهەموو ڕۆژ ئەیکەین الحمداللە و بوە بەڕۆتینی ژیانم تەنانەت ئەگەر بەتەنهاش بم بیکەم ... . وە چاک چاکێ بزانن، ئەگەر خوا تەمەن بات و پۆلی12شمان تەواوکرد داوای ڕێکخستنی گروپێکی فێربوونی قـ...... ئەکەین، هەر بەوەشەوە ناوەستین کورە من لەسایەی تەمێ خوشکو براییەکانی ئێوە لەزۆر شتی خراپ و کات بەفیڕۆدەر دەورکەوتم ئێسە من بەس ئەم جەماعەتەم هەیە... لەگەڵ ڕێزی بێپایانمان بەڵام دڵتان خۆش نەبێت کە 12 تەواوکەین نەجاتتان ئەبێت لێمان🤫😁، ئەوەنە ئیزعاجی هەمووتان ئەکەین .... خوایگەورە هەمووتانی خۆشبوێت و خۆشەویستی لای ئەوزاتەبن.. وەک چۆن ئێمە خۆشمانەوێن خوشکو برا نازارەکانمان 🤲🏻 گەردنم ئازاکەن زۆرم وت .. ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-04 20:10

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ با بخوێنین هیچ ماندوو نەبوومە الحمدالله🫣 ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-04 11:29

🟢 فیدباک ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ الحمدللە لەفەزڵی خوای گەورە ئەورۆ بۆ یەکەمینجار لەژیانم ٢٤ پۆمۆدۆرۆم کرد هەتا ئێستا ئەو ژمارە زۆرەم نەکردبوو دوێنێ ١٦ پۆمۆدۆرۆم کرد +٨م کرد ئەمرۆ ان شاء اللە زیاتریشی دەکەم بەس نامەوێ تەئسیر لەکوالێتیەکەی بکا ان شاء اللە کوالێتیەکەی بەرزتریش دەکەمەوە پشتیوان بە خوای گەورە 🌸🌸 ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 👤 😍 🕐 2026-08-03 19:16

جەماعەت ئێمەش لە دوعاکانتان بێبەش مەکەن بەڕاستی پێویستمانە