ar
Feedback
Experiences in 12th Grade

Experiences in 12th Grade

الذهاب إلى القناة على Telegram

بەخێربێن بۆ«ماڵەکەی خۆتان» دوور لە هەموو جۆرە هاندانێکی نادروست(ئەزموونە ڕاستەقینەکان،شکستەکان،سەرکەوتنەکان،بەش دەکەم لەگەڵتان إن شاءالله) تۆی خوێندکار هەندێک جار هەست بە ونبوون،ماندووبوون،یان بێهیوایی ئەکەی لێرەم تا پێت بڵێم تۆ تەنیا نیت🌷 @sonyahussein

إظهار المزيد
836
المشتركون
-224 ساعات
-97 أيام
-10230 أيام
أرشيف المشاركات
💎اللهم صل وسلم علی نبینا محمد💎

کارتی ساڵی یەکەم و دووەم بەراوردی نمرەی وانەکانی ساڵی ١-٢ بکەن چەن جیاوازن لەیەکتری! یەکەمین شت سوپاس بۆخوا وە دووەم (ئەمە تە
کارتی ساڵی یەکەم و دووەم بەراوردی نمرەی وانەکانی ساڵی ١-٢ بکەن چەن جیاوازن لەیەکتری! یەکەمین شت سوپاس بۆخوا وە دووەم (ئەمە تەنها بە گۆڕینی بیرکردنەوەکانت ئەبێت) من ئەوکاتەی ساڵی یەکەمم بوو کەس نەبوو ڕێگایەکم پشان با بەڵام ئێوە ئەتوانن وەرزێک خراپ بوون بۆ وەرزی دوواتر شتەکان بگۆڕن یان بۆ وزاری! بەڵام بەراوردەکەی من لە نێوان ساڵی یەکەم و دووەمە بە کەس ناڵێم ببە بە دووساڵە بەڵام بەو مەبەستە دامناوە ئەگەر بیرکردنەوەکانت لە بنەڕەتەوە بگۆڕی هەموو شتێکی ژیانت ئەگۆڕێ! چەن جار وتوومە و ئەیڵێمەوە: (پۆلی ١٢ ئەو قورسە نیە کە تۆ بەر گوێت کەوتووە!)

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ڕیکۆردی گینسمان تۆمار کرد https://t.me/sonyahussein/s/345 سوپاس بۆ خوای گەورە کە پاداشتی ماندووبوونمانی دایەوە و نەیھێشت هیچ هیلاکییەکمان بەزایە بچێت. دوای هەوڵێکی زۆر و کارێکی بەکۆمەڵ، توانیمان بە فەرمی ناوی خۆمان لە (پەرتووکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان) تۆمار بکەین و ناوی زانکۆکەمان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بنووسینەوە.. ئەم دەستکەوتە بە پشتیوانی خودا و سەرپەرشتیار و مامۆستای بەڕێزمان (دکتۆر هێمن حەسەن) و سووربوونی تیمەکەمان بوو لەسەر گەیشتن بە ئامانجەکانمان

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ڕیکۆردی گینسمان تۆمار کرد https://t.me/sonyahussein/s/345 سوپاس بۆ خوای گەورە کە پاداشتی ماندووبوونمانی دایەوە و نەیھێشت هیچ هیلاکییەکمان بەزایە بچێت. دوای هەوڵێکی زۆر و کارێکی بەکۆمەڵ، توانیمان بە فەرمی ناوی خۆمان لە (پەرتووکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان) تۆمار بکەین و ناوی زانکۆکەمان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بنووسینەوە.. ئەم دەستکەوتە بە پشتیوانی خودا و سەرپەرشتیار و مامۆستای بەڕێزمان (دکتۆر هێمن حەسەن) و سووربوونی تیمەکەمان بوو لەسەر گەیشتن بە ئامانجەکانمان

تایبەت بە ئێوەیە تا بتوانن لە دەستی مەدەن فەزڵی ئەم عیلمە گەورەیە…. تا شوێن ماوە ناو تۆمار بکەن إن شاء اللە https://t.me/fergayshafhy/2591

تایبەت بە ئێوەیە تا بتوانن لە دەستی مەدەن فەزڵی ئەم عیلمە گەورەیە…. https://t.me/fergayshafhy/2591

ئەمشەو ئازیزێکم وەفاتی کردووە داواکارم لێتان دوعای خێری بۆبکەن و خوای گەورە ئەمشەو و هەموو شەوێکی ناو گۆڕی بۆ ئاسان بکات و لێی ڕازیبێ و پەنای بات لە عەزاب و سزای خۆی🤲🏼

دوای داشکاندن

نرخی کرێی خوێندنی ساڵانە(پارالێڵ)
نرخی کرێی خوێندنی ساڵانە(پارالێڵ)

ئەو بەشانەی ئەگەر خوێنکار یەکەم بێت بەرزەکرێتەوە بۆ بەشی بەرزتر.
ئەو بەشانەی ئەگەر خوێنکار یەکەم بێت بەرزەکرێتەوە بۆ بەشی بەرزتر.

تەواووووو سوپاس بۆ خوای گەورە✅🔥 لەشی هەموو لایەک ساغبێ خوای گەورە ڕازیتان بکا بەو قەدەرتان 🤲🤲🏼

پشت بە خوای گەورە تەنهااااا ئەمشەو ماوە، ئەوەی لە تواناتانە بیکەن و پشتتان بە خوای گەورە قاییم بێت، خەوی باشتان لەبیر نەچێت، هەر سەرکەوتووبن یارەب دڵ و چاو و مێشکتان لەسەر وەڵامە راستەکەبێت🤲🏻

✉بیرخستنەوە✅

بیرخستنەوە بۆ تاقیکردنەوەکەی ٥ شەممەتان ئەکید بن درەنگ نەبووە ئەگەر تا ئێستا هیچتان نەکردووە…..

ئازیزەکەم تۆ چوزانی خوای گەورە چی بۆ داناویت؟؟ بۆ پێش پلانەکە ئەکەویت؟ لەوانەیە ئەو خێرەی ئەو پەروەردگارە میهرەبانە داینابێت بۆت دوای ٥-١٠-١٥ ساڵی تر بیبینی… تاکە شت لەسەرتە ئارامبگرە ئەکیدبە پاداشتی ئەو سوپاس گوزاری و ئارامگریە وەرەگریتەوە ئەشتوانیت هەر بڵێی بۆ خوا وای لەگەڵ کردم و بۆ پێی نەبەخشیم، نە ئەگەیتە وەڵام نە ئاسوودە ئەبیت تەنها دەروونت هیلاک ئەکەیت…

🔔بەڕێزان بەشی کۆمێنت کراوەتەوە هەر پێویستی و پرسیارێک هەیە لەوێ بفەرموون لەخزمەتتان ئەبم إن شاء اللە🌸

🔖کەی دروستە بڕیاری دوو ساڵەیی لە پۆلی ١٢ بدەین؟ کاتێک دروستە بڕیاری دوو ساڵی بدەین کە: 1⃣دڵنیا بین لەوەی لە ساڵی یەکەمدا هەموو هەوڵێکی خۆمان نەداوە. 2⃣دڵنیا بین لەوەی هێشتا وزە و توانای پێویستمان تێدا ماوە بۆ ئەم ساڵەی کە بە نیازین تێیدا دابنیشینەوە. ئەمانە دوو گرنگترین مەرجن کە پێویستە هەر قوتابییەک پێش دانیشتنەوە بیرییان لێ بکاتەوە و بڕیاریان لەسەر بدات. سەبارەت بەوەی کە ئەوترێت ساڵی دووەم زۆر قورس، ناخۆش و زەحمەتە، ئەمانە تەنها قسەن بۆ کەسی خاوەن ئامانج بەو شێوەیە نییە(کەسێک خاوەن قسەی خۆی بێت و بڵێ ئامانجەکەم ئەپێکم تا دوا خولەک بەردەوامبێ، ئەگەرنا هەموو کەس ئامانجی نمرەی بەرزە بەڵام کەمی راستگۆیە لەگەڵ بەڵێنەکەی). 🌟من وەکو خۆم زۆرترین سوودم لێ بینی، و بووە یەکێک لە گەورەترین خێرەکانی ژیانم، چونکە گەیاندمی بەو بەشەی جێی شانازی بێت بۆم🤲 بۆیە بێ گوێدانە قسەی هیچ کەسێک، ئەگەر ئەم دوو پێوەرەت تێدا بەدی دەکرێت ئەوا بەبێ دوودڵی دابنیشەرەوە.. 🤲قبوڵی ئەوەت هەبێ کە هیلاکەبی و بێزارەبیت وە بە ڕقەوە نەخوێنێ👑 💌لە پۆستەکانی داهاتووا بە درێژی باسیان لێوە ئەکەین إن شاء اللە.

🔵بیرخستنەوە🔵