وێرانە
الذهاب إلى القناة على Telegram
485
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-337 أيام
-6630 أيام
أرشيف المشاركات
485
چاو مەستە بەیانە ڕاپەڕە هەستە لە خەو
بۆم لادە لەسەر ڕوومەتی ڕۆژ پەرچەمی شەو
چای دەم کە بنێ دەمم دوو لێوی قەندت
گوێ هەڵخە لە دەنگی بولبول و قاسپەی کەو
حەقیقی
485
فـەلـەک هـەر گـا کـەسێکـی هـەڵبڕێ، وەقتـی هیلاکـەتـیە
کە سەر بۆ گەینە پەت بێ، پێ لە کورسی و ئەسکەمل چ بکا؟
حەزرەتی مەحوی
485
Kurdistan deşt û şavên te rengîn in Baxên gulan Kurdistan kal û bavên te zengîn in Kaniyên zêran Kurdistan ceng û barên te şêrîn in Avên çiyan Ax kurdistan ax kurdistan Niştiman karkerên te raperîn e We qehreman Niştiman Keç û xortên te gihan e Şêrên çiyan Niştiman zarokên te tev şiyar bûn Bûn şoreşvan bûn şoreşvan Ax niştiman Ax niştiman Kurdistan newêrê şê serte rabû Mij û boran Kurdistan sîng û berê te xuya bû Bax û bostan Kurdistan nav û dengê te belav bû Nava cihan Ax kurdistan ax kurdistan
485
تا نەهاتی هەر نەهاتم بوو کە هاتی کەوتمە هات
جا بڵێم حەقمە بە ڕێگەی ئێوە ڕێی هات و نەهات
ڕۆژی ئێمە هەر لە ڕێگەی ئێوەدا ئاوا دەبێ
هەر لە ڕێگەی ئێوەدا ئاوا دەبێ ڕۆژێ هەڵات
حەمدی
485
سەگم دیوە فەقەت نەمدی ڕەقیبی هێندە سە
وەزعی نامەوزوون دەبێ وەک خانوویی بێ هەندەسە
حاجی قادر کۆیی
485
ئەگەر لەناو شیعرەکانما
گوڵ دەراوێژنە دەرەوە
لە چوار وەرز، وەرزێکم ئەمرێ.
ئەگەر یار بێننە دەرەوە
دوانم ئەمرن.
ئەگەر نان بێننە دەرەوە
سیانم ئەمرن.
گەر ئازادیی بێننە دەرێ
ساڵم ئەمرێ و خۆیشم ئەمرم.
شێرکۆ بێکەس
485
چونکە نالی! لەسەر ئەم ئەرزە غەریبی وەتەنی
هەستە باری مەدەنی بە، مەدەنی بە، مە دەنی
حەزرەتی نالی
485
چوونە مەیخانە هەمیشە کاری پیاوی عاقڵە
هەر کەسێ بێت و بڵێ ئەم ئیشە عەیبە جاهلە
فائیدەی چی سەرچنار و باغی تەکیە و بەکرەجۆ
مەی لە مەیخانە نەبێ لای من حەرام و باتڵە
فایەق بێکەس
