پێگەی مامۆستا کرێکار
الذهاب إلى القناة على Telegram
کۆکراوەی سەرجەم بڵاوکراوەکانی مامۆستا کرێکار پێگەی فەرمی www.krekar.co @krekar_co @fatih_krekar
إظهار المزيد1 675
المشتركون
-124 ساعات
-57 أيام
+1130 أيام
أرشيف المشاركات
1 674
Repost from دووربین :: dorbeen.co
پەڕەی حەوتەمی پێگەی دووربین؛ لەلایەن فەیسبوکەوە سزادرا!
روونکردنەوە؛ بۆ حەوتەم جار پەڕەی پێگەی دووربین لەلایەن فەیسبوکەوە سزlدرlیەوە!
لەسەرەتای دامەزراندنی پەڕەی پێگەی دووربینەوە، تا ئێستا (٧) جار لەفەیسبوکدا سزادراوەو سڕراوەتەوە، بەڵام دەستەی سەرپەرشتیاری پێگەکە کۆڵیاننەداوەو لەچالاکییەکانیان بەردەوامبوون، لەئێستایشدا کار لەسەر گەڕاندنەوەی پەڕەی پێشوومان دەکەین، تا ئەو کاتەیش چالاکییەکانمان لێرەدا بەردەوامدەبن، بۆ هەر بابەتێکی پەیوەست بەدۆسییەی شێخی زیندlنەوە، چاوتان لەسەر #پێگەی_دووربین بێت و لەلای خۆتانەوە ئەم پەڕە نوێیە شەیربکەن، بۆئەوەی زۆرترین خوێنەری بەڕێز بیبینن.
https://www.facebook.com/share/p/1D2X6fcqHy/
1 674
ئێمه عهلهمانیهتمان پێ نامۆیه‌و سیاسه‌ت به‌شێكه له دینه‌كه‌مان.. قورئانه‌كه‌ی ئێمه زیاتر له حه‌فتا ئایه‌تی له‌سه‌ر حوكم و یاسا‌و سیاسه‌ته، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێمه سه‌لامی خوای لێ بێت دوای كۆچی بۆ مه‌دینه بۆته ده‌سه‌ڵاتداریی سیاسی ناوچه‌كه‌و ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراندووه، دوای خۆشی یاوه‌رانی نزیكی ئه‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری و پێشیان خستووه، دوای ئه‌وانیش به دووری 1291 ساڵ ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی له عه‌قیده دینیهكهمانهوه هه‌ڵقوڵاوه حوكمی نیوه‌ی سه‌ر زه‌وی كردووه.. ئه‌م شه‌ریعه‌ته به پێی یاسا‌و رێسای ئوسوڵیی ده‌ستووری داڕێژراوه‌و زاده‌ی دیدو پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران نیه..
1 674
خوای گه‌وره مرۆڤی خه‌لق نه‌كردووه و به‌ڕه‌ڵای بكات، ئه‌و بەڕەڵاییەی كافر پێی دەڵێت ئازادی و سه‌ربه‌ستی.. بەڵكو له‌به‌ر ئه‌و خه‌لقكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌ردوون و ژيان بۆی و ئەو هه‌موو ناز و نيعمهتانهيدا داوای لێكردووه ئه‌ركی عهبدايهتی بۆ خوای گه‌وره جێبه‌جێ بكات، چونكه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لقكردووە: (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) الذاريات: ٥٦، واته: جنۆكه و مر‌ۆڤم هه‌ر بۆ په‌رستنی خۆم خهلقكردووه.
مامۆستا كرێكار: كتێبی: بنه‌ماكانی قییه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی له ئیسلامدا
1 674
Repost from مامۆستا كرێكار
بسم الله الرحمن الرحيم
{ذَٰلِكَۖ وَمَن يُعَظِّمۡ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ}
برایان و خوشکانی بەڕێز؛
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکەین، داواکارین لەپەروەردگاری بەبەزەیی: پەرستش و بەندایەتیمان بەباشترین شێوە لێوەربگرێت، ئەم یادە پیرۆزەیش بکات بەهۆکاری هەڵسانەوەی سەرتاسەریی ئوممەتەکەمان، لەپێناوی بەرز راگرتنی ئیسلام و جێبەجێکردنی شەریعەتەکەیدا.
تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال.
پێگەی دووربین Pegay Durbeen
مامۆستای گەورە - شێخی زیندان.
هاوپێچ په‌یامی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا كرێكاره‌وه (فك الله أسره). پێشی 20 ساڵ لهمهوپێش له‌ساڵی 2006دا پێشكه‌شی كردووه.
https://www.youtube.com/watch?v=TzIPBvLpOtc
1 674
پەیامی جەنابی شێخی زیندان
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز ....
برایان و خوشکانی عەزیز السلام علیکم
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مووسڵمانان لەووڵاتانی جیهان بەگشتی و بنەماڵەو کەس و کار‌و خزمان و دۆستان و هاوڵاتیانی کوردستانی خۆشەویست بەتایبەت ئەکەم داواکارم لەخوای پەروەردگار بمانخاتە ڕیزی ئەو کەسانەی لێ‌خۆش بوون و ڕەحمەتی خۆی ئەیانگرێتەوەو شادمان بکاتەوە بەیەکترو حەجی حاجیانی بەڕێزیش قبووڵ بکات
وسلام علیکم ورحمەاللە وبرکاتە .
براتان کرێکار .....
زیندانی سردینیا / ایطالیا
1 674
ناوەڕۆک و تەوەرەباسکانی کتێبی (شەرعناسی)ی مامۆستا کرێکار
خوێندنەوەی: م. موسعەبی مامۆستا مەلا جەمیلی ڕەحمەتی
پێگەی مامۆستا کرێکار
1 674
بڵاونه‌كراوه: كۆڕێك بۆ یادی مامۆستای ڕابه‌ر شێخ عوسمان عبدالعزیز، مامۆستا كرێكار.
كۆمه‌ڵێك ڕاستی كهمبیستراو، له‌لایه‌ن مامۆستای گەورە - شێخی زیندان ـه‌وه وه‌ربگره.
https://www.youtube.com/watch?v=iJB8jEeGKro
1 674
Repost from مامۆستا كرێكار
زنجیرە کتێبی (شەرعناسی ١-١٠)
نووسینی: مامۆستا كرێكار
ئەم زنجیرەیە تەنها پەڕەی چاپکراو نییە، بەڵکو گەشتێکی گشتگیرە بەناو فیقهی ئیسلامی‌دا. بەرنامەیەکی تۆکمە و زانستییە بۆ ژیانی ڕۆژانەی موسوڵمان، تا لە هەموو ڕەفتارەکانیدا هاوسەنگیی نێوان ئایین و ژیانی سەردەم بپارێزێت.
پێکهاتەی ئەم گەنجینە ١٠ بەرگییە:
١. پاكژی (تەهارەت): دەستپێک و مەرجی سەرەکی بۆ قبوڵبوونی پەرستش.
٢. پرس و ڕاوێژ له‌سەر ئه‌حکامی نوێژ.
٣. به‌رچاوڕوونیی ئوممه‌ت له‌باره‌ی نوێژی سوننه‌ت.
٤. به‌رچاوڕوونیی ئوممه‌ت له‌باره‌ی نوێژی جومعە و جه‌ماعه‌ت: کۆڵەکەی بەهێزی پەیوەندیی نێوان خودا و بەندە.
٥. ئەحکامی زەکات.
٦. ئەحکامی ڕۆژوو.
٧. ئەحکامی حەج.
٨. ئه‌حکامی هاوسه‌رگیری: نەخشەڕێگایەکی دروست بۆ بونیادی خێزانێکی بەهێز.
٩. ئه‌حکامی ده‌ست لێک به‌ردانی هاوسه‌ران (الطلاق): ڕوونکردنەوەی ئەحکامەکان بە جۆرێک کە دادپەروەری و مافی هەردوولا پارێزراو بێت.
١٠. ئه‌حکامی سوێند و نه‌زر، ئه‌حکامی پۆشاک و جوانی و ڕوانین: دیاریکردنی سنوورە شەرعییەکان بۆ ژیانی ڕۆژانە.
1 674
قورئانی پیرۆز بە شێوەیەکی گشتی وەڵامی هەموو پێداویستییەکانى تاک و کۆی مرۆڤی هەموو کات و هەموو شوێن و نەوەیەک دەداتەوە.
1 674
ڕێگای خواناسیی و دینداریی و ئیسلامه‌تیی، كامه‌رانیی و ئاسوودەی دنیایەو، سه‌ره‌نجامیشی سه‌رفرازیی ڕووسوریی قیامەتە، چونكه گه‌یشتنه بەلێخۆشبوونی خوای گه‌وره، بهختهوهربوونه به دیداریی، بە سوكنایی كه‌ناریی، سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه‌یه.. بەڵام ڕێگای ئه‌م ئامانجه دوور‌و سه‌خته، ئاسانه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ خوای گه‌وره ساغ بۆته‌وه.
ڕێگاكە پڕه له دڕك وداڵ و كهندو كۆسپ، كه ده‌بێت ڕێبواری ئه‌م ڕێیه، خۆی بۆ ئاماده‌بكات و به‌سه‌ر هه‌ر هه‌مویاندا زاڵ ببێت.. سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشەکان دوانن: یه‌كیان له ناخی مرۆڤ خۆیدایه _كه هه‌واو هه‌وه‌س (الهوی)یه_ و پێچه‌وانه‌ی ته‌قوایه.
ئه‌وی تریان: هێزی ده‌ره‌كی (طاغوت)ـە، كه خۆی له مه‌نزیله‌ی خوای تاك وپاكدا داناوه..
مامۆستا كرێكار؛ كتێبی (بژاری ده‌روون)
1 674
چ هەستێکی بەرزە، کە هەست کەین موسڵمانان لە هەر وڵاتێکی ئەم سەر زەمینە بن، لە هەر گەل و میللەتێک بن، بە هەر زمانێک بدوێن! مادام ئەهلی ئەم دینەن و بەم تەوحیدی خواناسییەوە پابەندن، کە خوای گەورە بۆی ڕوون کردووینەتەوە، هەموویان برامانن! ئەو ماف و ئەرکەی ئێمە هەمانە و لەسەرمانە بۆ ئەوانیشە... ئەوانیش هەیانە و لەسەریانە!
مامۆستا كرێكار؛ كتێبی: برایه‌تی دینی.
1 674
هه‌ر كه‌سێک له‌به‌ر عوزرێک ئه‌و دوو رکات نوێژه سوننه‌ته‌ی سپێده‌ی نه‌كرد بۆی سوننه‌ته كه عوزره‌كه نه‌ما بیانگێڕێته‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت له پێگه‌ی فه‌رمیی مامۆستا كرێكاردا بخوێنه‌وه:
https://krekar.co/babet_2.aspx?jimare=104&babet=2
1 674
یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی داعـی موسوڵمان هه‌ڵاوێردنی زاراوه‌یه، پاشان وه‌لانانی زاراوه‌ی كافران و به‌كارهێنانی زاراوه‌كانی خۆیه‌تی.. بۆچی كابرای ماركسی ده‌ڵێ: خه‌ڵكی بریتین له چیـنی پرۆلیتاریا‌و بورژوازیی و كۆنهپهرستانیش له خزمه‌تیاندان.. بۆچی ناشێت من و تۆی موسوڵمانیش بڵێین: خه‌ڵكی یا موسوڵمانن یا كافر.. كافریش شه‌ڕانیه یان لاشهڕه.. ده‌وڵه‌ته‌كانیش هه‌ر وان، بۆچی ئه‌و به پـێی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی ناوی لێناون ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستی و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داریی؟ كه‌چی بۆ من وتۆی موسوڵمان به ره‌وای نازانێت به پـێی یاسا‌و رێسای سیستمه‌كان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ناو بنێین دارالاسلام یان دار الكوفر؟! بۆچی ئه‌و بۆی هه‌یه كۆمه‌ڵگه‌كان ناو بنێت كۆمه‌ڵگه‌ی كۆمۆنیستی و كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی؟! كه‌چی بۆ من و تۆی موسوڵمانی ره‌وا نابینێت بڵێین: كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی و كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلیی!! بۆچی بۆ خۆی به ره‌وا ده‌بینێت خه‌ڵكێكی جوامێر‌و ئازا‌و خه‌باتگێڕ ناو بنێت تیرۆریست له كاتێكدا به هه‌موو وه‌سف و سیفه‌تێكی زاتی، ئه‌و كه‌سه موجاهیدهو له پێناوی رزگاركردنی موستهزعهفه مهحروومهكاندا چه‌كی كردۆته شان؟!
1 674
هەر هەموو گەردوون و ژیان و گیانلەبەران، هەموو فریشتە و جنۆکە و شەیتانەکان و هەموو موسوڵمانان و کافران، هەموو یارمەتیدانێکیان پەیوەستە بە ئارەزوو و ویستی خوای گەورەوە؛ کافران ئەهلی ویستی خوای گەورەن، بەڵام موسوڵمانان ئەهلی خۆشەویستیی ئەون، بۆیە هەر کەسێک تۆزسقاڵێک ئیمان (خۆشەویستی)ی خوای گەورەی لە دڵدا بێت، ئەگەر بشچێتە دۆزەخەوە؛ بۆ هەتاهەتایی تێیدا نامێنێتەوە، کافرانی دۆزەخی بە نەمری لە دۆزەخدا دەمێننەوە.
مامۆستا كرێكار، كتێبی: خواناسی له‌سوره‌تی فاتیحه.
1 674
ڕێسا‌و بنەماکانی مەنهەجی وەرگرتن و بەڵگەسازی
١ـ ئەو سەرچاوەی کە عەقیدەکەی لێوە وەردەگیرێت: قورئان و سەحیحی سوننەت و کۆڕا (ئیجماع)ی پێشینەی چاکەکە (سەلەفی صاڵح) ی ئوممەتە.
٢ـ هەر رەفتارێک (گوفتارو کردار‌و بڕیار) سەلمێنرابێت کە لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیه وسلم هاتووە قبوڵکردنی فەرزە، ئەگەرچی بە فەرموودەی ئاحادیش هاتبێت.
٣ـ سەرچاوەی تێگەیشتنی قورئان و سوننەت: ئەو دەقانەن کە روونیاندەکەنەوە، کە بە تێگەیشتنی سەلەف و ئەو زانایانە دەبێت کە لەسەر دیدوڕیی ئەوان بوون.
هەرچی شتێک ئاوا سەلمێنرابێت و چەسپێنرابێت بە مانایەکی ئەگەرییانەی زمانەوانی (إحتمالات لغویة) ئیلغاناکرێتەوە.
٤ـ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیه وسلم هەر هەموو بنەماکانی ئیسلامی روونکردۆتەوە، بۆیە کەس بۆی نییە شتێکی تر داهێنێت و بڵێ: ئەمەش لە دینەکەدایە.
٥ـ موسوڵمان دەبێت لە رواڵەت و ناخدا تەسلیم بەفەرمانەکانی خوا‌و پێغەمبەری خوا بێت صلی الله علیه وسلم.
بۆی نییە بە پێی بەراووردو پێوان (قیاس)، یان کەشف و زەوق یان بە قسەی ئەم شێخ و ئەو ئیمام بەرهەڵستی دەقێکی قورئان، یان سەحیحی سوننەت بکات، چجای رەتیبکاتەوە.
٦ـ ئەقڵ ناخرێتە پێش نەقڵ، هزری راشکاوو دامەزراو لەگەڵ دەقی سەحیحی نەقڵکراودا یەکدەگرێتەوە، هیچیان -مادام بەڵگەی بنبڕبن- یەکتریی ئیلغاناکەنەوە.
هەرکاتێک پێکەوە نەسازێنران کار بەدەقە نەقڵکراوەکە دەکرێت.
٧ـ پێویستە موسوڵمان بە زاراوە شەرعییەکانی عەقیدەکەوە پابەندبێت و زاراوە داهێنراوەکان کەناربخات.
ئەو وشانەی گشتین و مانای راست و چەوتیان لێدەفامرێتەوە، دەبێ بەدواداچوون و توێژینەوە بۆ راستی ماناکەی بکرێت، هەر مانایەکی بە رێگای شەرعییانەو بۆ واتای شەرعیی شیاوبوو وەردەگیرێت، هەر واتایەکیشی پێچەوانەی شەرع بوو وەلادەنرێت.
٨ـ بێگوناحیی (العصمة) بۆ پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم سەلمێنراوە و کۆی ئوممەتەکەشی بەردەوام لەسەر حەق دەمێنێتەوە.
چونکە ئوممەتەکەی لەسەر گومڕایی کۆنابێتەوە،بەڵام تاک تاکیان وا نین، کەسیان بە تاکیی خۆی بێگوناح (مەعسوم) نییە.
یەکلاییکردنەوەی راجوێی نێوان پێشەوایان بە پێی قورئان و سوننەت دەبێت،هەرکامێكیان بەهەڵەداچووبوو بە موجتەهیدی خاوەن عوزر پاداشت دەناسرێت.
٩ـ ئیلهام و کەڕامات لە پیاوچاکانێکی ئوممەتدا دەردەکەوێت، خەونی ڕاستیش حەقەو بەشێکە لە پێغەمبەرێتی.
فیراسەی ڕاستیش حەقە.. مەرجە ئەمانە هەمووی -کە لەگەڵ شەرعدا یەکبگرنەوە- رێزی خوایین و بە لوتفی خۆی دەیبەخشێت، بەڵام نابنە سەرچاوەی دیدی عەقائیدیی و ئەحکامی شەرع.
١٠ـ جەدەل و شەڕەقسە لە باسەکانی دیندا زەمکراوە، بەڵام موناقەشەی جوان و نەرمونیان مەدحکراوە، هەر باسێک بەرهەڵستی لەسەر هاتبێت -کە نەکەونە ناویەوە- دەبێ خۆی لێ بەدوور بگیرێت.
هەروەها لەهەموو ئەو باسانەدا کە موسوڵمان زانیاریی لەسەری نییە.. لە هەر باسێک کە دەربارەی سیفاتی خوای گەورەیەو موسوڵمان شەرحکردنەکەی نەزانی، پێویستە زانینی چۆنییەتییەکەی بۆ خوای گەورە بگێڕێتەوە.
١١ـ پێویستە وەڵامدانەوەی بەرامبەران لە موناقەشەکانی عەقیدەو ئەحکامدا بە پێی وەحیی بێت، نەک وەڵامدانەوەی بیدعە بە بیدعە.
وەڵامدانەوەی شلگیریی بە تونڕەوێتی ناکرێت، یان وەڵامی شلگیرانەش بەرامبەر توندڕەویی نابێت..
١٢ـ هەموو داهێنانێک لە بنەما دینییەکاندا بیدعەیە، هەموو بیدعەیەکیش گومڕاییە، چارەنووسی هەموو گومڕاییەکیش ئاگری دۆزەخە.
١٣ـ وەرگرتنی بۆچوونی پێشەوایانی بەڕێزی مەزهەبەکانی ئەهلی سوننەت و مەزهەبەکانیان فەڕز نین.
هەر دیدو ڕاو رەفتارێک بەڵگەی لە قورئان و سوننەت و کۆڕا هەبێت، وەرگرتنی فەرزە، با پێچەوانەی مەزهەبەکانیش بێت.
بۆچوونی هەموو پێشەوایانی دینەکە جێ ڕێزن، بەڵام کەس مولزیم ناکەن.
١٤ـ ئەهلی سوننەت و جەماعەت چینایەتیی تێدا نییە، نە چینایەتی ماڵ و سامان و نە چینایەتیی دینداریی،
چینی تایبەت و چینی گشتییان نییە، چینێکیان نییە زانایانی حەقیقەت بن و چینێکیتر زانایانی شەریعەت و چینێکیتریش عەوام.
دینەکە یەکە، لە یەک خوای پەروەردگارەوە هاتووە، یەک پێغەمبەر گەیاندوێتی صلی الله علیه وسلم و هەموو شوێنکەوتوانیشی لەبەرامبەرییدا یەکسانن.
١٥ـ دیدو ڕێبازی ئەهلی سوننەت و جەماعەت خودی ئیسلامەکەیە، بە پێناسەکەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم: (ما أنا علیه وأصحابي).
بۆیە سەر بەئیمامێکی دیاریکراونییە (وەکو: ئەشعەریی و ماتۆریدیی)،یان ناوێکی تایبەتی نییە(وەکو: موعتەزیلەو مورجیئەو قەدەریی).
https://krekar.co/babet.aspx?jimare=88&babet=3

متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 