Rand ڕەند
الذهاب إلى القناة على Telegram
ڕەند پڕۆژەیەکی هزریی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ پێگەیاندن و هۆشیار کردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لەڕووی هزریی و مەعریفیەوە، بە پاشخانێکی ئیسلامیی.
إظهار المزيد2 106
المشتركون
+124 ساعات
+17 أيام
+630 أيام
أرشيف المشاركات
2 107
هەرکاتێک پەنام بۆ قورئان ببردایە، چاکبوونەوەم لە ناخی خۆمدا دەبینی، کە لێشی دووربکەوتمایەتەوە، نەخۆشییەکانم بۆ دەگەڕانەوە.
ئیبڕاهیم سەکڕان
#ڕەند_فیتڕەت
2 107
کورتە فیلمی: ڕاستکردنەوەی زاراوەکان
#کورتە_فیلم #ڕەند_بیروباوەڕ #ڕەند_پووچگەراییبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtu.be/9C-bkhaNesA
2 107
نەوەیەکی چۆنمان پێویستە؟
بیرمەندی ئیسلامی: احمد سەید
#وەرگێڕانەکانی_ڕەندبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/dEGdIKxvMC0
2 107
Repost from ئەکادیمیای ڕەند - خولی قیبلەنما
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری مەزن کە دەرفەتی پێ بەخشین بەسەرکەوتوویی و بە کۆمەڵێک تێگەیشتنی قوڵ و نوێوە، کۆتایی بە وانەکانی سیڕەی پیرۆزی سەروەرمان ﷺ بهێنین.
🟠بەوپەڕی ڕێز و پێزانینەوە، دەستخۆشی ئاڕاستەی جەنابی دکتۆر عیماد گوانی دەکەین. کە لە ماوەی دە وانەی بەپێزدا، بە توانستێکی ئەکادیمی بەرز توانییان باکگراوەندێکی جیاواز، نوێ و بەسوودمان پێ ببەخشن و پەنجەرەیەکی نوێ بەڕووی تێگەیشتنمان لە ژیانی پێغەمبەر (ﷺ) بکەنەوە. تێگەیشتن لە لایەنە سیاسی و ستراتیژییەکانی سیڕەی پێغەمبەر (ﷺ)، نەک تەنها ڕوانینمانی بۆ ڕووداوە مێژووییەکان گۆڕی، بەڵکو کۆی تێگەیشتنمانی بۆ بابەتی وەحی و فەرموودە قوڵتر و گشتگیرتر کرد.
🟠وانەکان بە سوودوەرگرتن لە پەرتووکە بەپێزەکەی دکتۆر وەزاح خەنفەر «الربيع الأول» شیکرانەوە. مەنهەجی کتێبەکە بە شێوازێکی زانستی خۆی لە گێڕانەوە باوەکان دەپارێزێت (وەک بەرواری لەدایکبوون لە ساڵی ٥٧١ز لە ساڵی فیل، وردەکاریی شێوازی لەدایکبوونەکە، دڵخۆشیی عەبدولموتەڵیب، یان وەفاتی باوکی پێش لەدایکبوونی)، و لە بەرامبەردا تەرکیزی سەرەکی دەخاتە سەر جەوهەری ڕووداوەکان و قوڵبوونەوە لەو ژینگە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فکرییەی کە وەحییەکەی تێدا هاتە خوارەوە، تاوەکو تێگەیشتنێکی وردتر و قووڵتر بۆ هاوکێشە سیاسییەکان، بنەما کۆمەڵایەتییەکان و ستراتیژییەتی گۆڕانکاری ژیانی سەروەرمان ﷺ بێنێتە ئاراوە.
⭐️اللَّهُمّ صَلِّ وَسَلَّمْ عَلَى نَبَيِّنَا مُحَمَّدٍ⭐️
ئەکادیمیای ڕەند - خولی قیبلەنما☄️☄️
2 107
ڕەغد غامدی | پەراوێزی میرۆ | سەڵاحەددین سەنگەسەری
#پەراوێزی_میرۆبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/czpw36owO5E
2 107
کەسێک خۆی بناسێت، بە چاککردنی خۆیەوە سەرقاڵ دەبێت لە بری گەڕان بەدوای عەیبی خەڵکیدا، کەسێکیش پەروەردگاری بناسێت، بە بەندایەتییەوە سەرقاڵ دەبێت لە بری شوێنکەوتنی ئارەزووەکانی خۆی.
ئیبن قەییم ئەلجەوزی
#ڕەند_بونیادنان
2 107
قات و جەریمە کوجا مەرحەبا؟! | میرۆ | سەڵاحەددین سەنگەسەرى
#میرۆبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtu.be/1OP5ebmoHI8
2 107
ئەو بازرگانییەی زەرەری تێدا نییە
زانای ئیسلامی: شێخ عەدنان مەنک
#وەرگێڕانەکانی_ڕەندبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/W710hHdYVPw
2 107
+6
داهێنانی ئیسلامی کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنیت زانایانی موسڵمان کە جیهانیان گۆڕی
#ڕەند_زانایانی_موسڵمان
2 107
سەتڵە دارەکە | پەراوێزی میرۆ | سەڵاحەددین سەنگەسەری
#پەراوێزی_میرۆبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/JBkicof3Hw8
2 107
ئای لە غەریبی دین! بە خودا لە منداڵیمدا هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات ڕۆژێک بێت پێویستمان بە بەڵگە و دەلیل هێنانەوە بێت بۆ سەلماندنی ئەوەی کە جوولەکە داگیرکەرەکان کێشەکەن.. کێ بڕوا بەمە دەکات؟!
ئیبڕاهیم سەکڕان
#ڕەند_دۆخی_موسڵمانان
2 107
دەستشۆردن و خۆشۆردن لای بەریتانییەکان
بانگخوازی ئیسلامی: موحەمەد حیجاب
#وەرگێڕانەکانی_ڕەند #ڕەند_شارستانیەتی_خۆرئاوا #ڕەند_شارستانیەتی_ئیسلامیبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/Ew4RGsSDlzU
2 107
کو قەرار دەدەی؟ | کەشکۆڵ | موئەیەد ساڵح
#کەشکۆڵ #ڕەند_بژاری_دەروونبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم لینکە داگرە https://youtube.com/shorts/Cf8v-PcRTN4
2 107
" پەیامێک بۆ دایك و باوکان پێش منداڵەکانیان
کاتێك خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز دەفەرمووێت: (لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ) (غافر: ٥٧)، لێرە، باس تەنها لە گەورەیی قەبارەی ئەستێرەکان نیە، بەڵکو باس لە گۆڕینی ئاڕاستە و پێوەری "عەقڵی مرۆڤ"ە. پەیامی خودا، لەم ئایەتەو چەندین ئایەتی تری هاوشێوەی ئەم ئایەتە، ڕوون و ئاشکرایە؛ تێگەیشتن لە یاسا فیزیکییەکانی گەردوون و ئەندازەسازیی ئاسمانەکان، لە ڕووی زانستی و مەعریفییەوە، گەورەتر و ئاڵۆزترە لە تێگەیشتن لە خودی مرۆڤ و پێکهاتە بایۆلۆژییەکەی، بەڵام کارەساتەکە لەوەدایە کە زۆربەی خەڵکی لەم ڕاستییە بێئاگان (وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ).
هەروەها، خودای گەورە مۆڵەتنامەیەکی گەردوونیی پێ بەخشیوین؛ (وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِّنْهُ) (الجاثية: ١٣). ئەم تەسخیرو ڕامکردنە کاتێك دەبێتە ڕاستییەکی چەسپاو، کە ئێمە لە زمانەکەی بگەین؛ زمانی گەردوونیش هاوکێشەکانی فیزیا و ڕازەکانی میکانیکی کوانتەمن. ئەگەر ئێمە نەزانین "تەنۆلکە نانۆییەکان" چۆن ڕەفتار دەکەن و "کوانتەم" چۆن داهاتوو دەگۆڕێت، ئەوا تەسخیرو ڕامکردنی گەردوون بۆ ئێمە تەنها دەبێتە دروشمێکی بێکردار و خەڵکانی تر جڵەوی ئەم هێزە دەگرنە دەست.
خودای گەورە هەمیشە داوای لێکۆڵینەوەی مەیدانیمان لێ دەکات: (أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا) (ق: ٦). وشەی (كَيْفَ) واتە (چۆن) کلیلی هەموو زانستە ئەزموونییەکانە. چۆن بونیادنراوە؟ چۆن سەرجەم تەنە ئاسمانییەکان لە جوولەدان؟ چۆن گەردیلەکان بەیەکەوە بەستراون؟ چۆن؟ چۆن؟ ئەمە بانگەوازێکی ڕاستەوخۆیە بۆ پسپۆڕی لە "گەردوونناسی" و "فیزیای ناوەکی" و "زانستی نانۆ" و "میکانیکی کوانتەم". بۆیە، پزیشکان جەستەکانمان دەپارێزن، بەڵام فیزیکناس و گەردوونناسی "عەقڵ و شکۆی نەتەوە" دەپارێزن.
جێگەی داخە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، لوتکەی سەرکەوتن تەنها لە "کۆلێژە پزیشکییەکاندا" کورتکراوەتەوە. خێزانەکان هەموو هێزی خۆیان دەخەنە گەڕ تا ڕۆڵەکانیان ببنە پزیشك. ڕەنگە منداڵەکانیان لەژێر فشاری ئەوان هیواو ئاواتی بوون بە "فیزیاناس" و "گەردوونناس" و "زانای نانۆ و میکانیکی کوانتەم"، ببەنە ژێر گڵەوە. دایك و باوکانیش بە بیانووی ئەوەی داهاتوو لەو زانستانە نیە دەبنە هۆی ناچارکردنی ڕۆڵەکانیان بۆ گرتنەبەری ڕێگای بوارە پزیشکییەکان. ئەوان بێئاگان لەوەی ئێمە
ئەگەر ئێمە فیزیكناسمان نەبێت، پزیشکەکانمان هەرگیز نابن بە "بەکارهێنەری" ئامێرە پزیشکییەکانی وەك: MRI و X-ray و CT Scan و Ultrasound و PET Scan و Radiotherapy و لەیزەر و سەرجەم ئەو تەکنەلۆژیایانەی دیکە کە زانایانی فیزیا دایانهێناون. نەتەوەیەك کە تەنها بەکارهێنەری دەرمان و ئامێری ئەوانی تر بێت، هەرگیز نابێتە (خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ).
پێشەنگایەتیی ئیمانی بێ پێشەنگایەتیی زانستی، باڵێکی شکاوە. ناکرێت ئێمە خاوەنی قورئانێك بین کە تیشك دەخاتە سەر گەورەیی دروستبوونی ئاسمانەکان، کەچی زانایانی ئێمە لەم بوارەدا لە پەراوێز بن. کلیلی هێزی جیهانیی ئەمڕۆ لە ناو تاقیگەکانی فیزیا و ناوکەخانەی گەردیلەکاندایە. بۆیە، کاتی ئەوە هاتووە ئێمە چۆن لە خەمی ئەوەداین منداڵەکانمان "گوێگرەی پزیشکی" بخەنە ملیان و گوێ لە لێدانی دڵی نەخۆشەکان بگرن، دەبێت بە هەمان شێوە لە خەمی پێوانی لەرەلەری گەردوونیش بین. چوونکە دانایی خودا لە نێو خانەو لەنێو تەنە ئاسمانییەکاندایە بێ جیاوازی. "
پ. عەزیز بەرزنجی
2 107
زەواری | پەراوێزی میرۆ | سەڵاحەددین سەنگەسەری
#پەراوێزی_میرۆبۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە فەیس بووک، ئەم لینکە داگرە https://www.facebook.com/share/v/1DV4pdoJaw/
2 107
کەمترین ئەدەبەبێک بەرانبەر زانستێک خۆت نیتە ئەوەیە نکۆڵی لە هەبوونی نەکەیت.
ئیمامی غەزالی
#ڕەند_زانایانی_موسڵمان
