كرمادٍ اشتدت
مادەم موسڵمانی ئەبێ هۆشیاربیت https://t.me/hudhuda54321
إظهار المزيد382
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-17 أيام
+2630 أيام
- المشتركون
- التغطية البريدية
- ER - نسبة المشاركة
جاري تحميل البيانات...
معدل نمو المشترك
جاري تحميل البيانات...
هەمیشە هەڵەت بەرامبەر کەسەکان ئەبێ چاوەڕێی وەڵامێک بکەی بۆیە تا ئەتوانی ڕێزی بەرامبەر بگرە چونکە لەوەیە هەموان لێبوردە نەبن
❤ 8👍 5🥰 3💯 1
ئەمەوێ بپرسم
گەر هەڵەیەکت بەرامبەر بکەم
کاردانەوەت چی ئەبێت؟
❤ 5👍 1😢 1
Photo unavailableShow in Telegram
ئەیوبی سەخستیانی ئەڵێ
ئەو ئینسانەی کە زۆرترین فتوا ئەدات کەمترین زانستی هەیە ، وە کەمترین زانیاری هەیە دەربارەی خیلافی زانایان ، وە ئەو ئینسانەی کەمترین فتوای هەیە ئەوە زۆرترین زانستی هەیە ، چەندی خۆی لە فتوا بگرێت ئەوە زانستی زیاترە و زاناترە بە ئیختلافی زاناکان.
الزهد ابن المبارك ۱٦٤۷
🥰 9👍 2❤ 1
-یوسف بن أسباط دەڵێت: برسیەتی دڵ نەرم دەکات.
-وە دەڵێت: برسیەتی سەرچاوەی هەموو خێرێکە لە زەویدا.
-ئەوترا: هیچ بەندەیێک نیە برسی بێت ئیلا پەروەردگار لە شوێنی ئەم برسیتیە دانایی و وەرعی پێدەدات، وە دەوترا: برسیەتی هێما و دروشمی پێغەمبەران و پیاو چاکانە.
«الجوع لإبن أبي الدنیا :٩٢-٩٣-٩٤»
بکر بن خنیس دەڵێت: دەوترا: باشترین بەندایەتی لە دوای فەرزەکان برسێتی و توێنیەتیە(ڕۆژوو)، دەڵێ: دەوترا: کەسی برسی و توێنوو تێگەشتوترە بۆ ئامۆژگاری، وە دڵی خێراترە بۆ نەرمی، وە دەوترا: زۆر خواردن خێر و چاکەیەکی زۆرت لێ لادەدات و بێبەشت دەکات.
« الجوع لإبن أبي الدنيا :١٥٦»
ئەبو جعفر دەڵێت: ئەو دڵەی برسیە نزیکە لە پەروەردگار و دوورە لە شەیطان، وە نزیکە لە چاکە و خێر و دوورە لە خراپە و تاوان، نزیکە لە ئولفە و دوورە لە ئافە، وتم: واتای چیە ئەمە؟، وتی: گەر بەلای کۆڕ و مەجلیسی زیکر ڕەتبێ لێیان نزیک دەبێتەوە و لەلایان دادەنیشێت، وە گەر بەلای کۆڕ و مەجلیسی خراپە ڕەتبێ ئەوا لێیان ڕائەکات و ناچێت بەلایان.
« الجوع لإبن أبي الدنیا :٢٤٨»
حەسەنی بەصری و بیجگە لەویش فەرموویانە: بەڵا و تاقیکردنەوەی باوکتان ئادەم خواردن بوو، وە خواردن بەڵا و تاقیکردنەوەی ئێوەیە تا رۆژی دوایی.
« الجوع لإبن أبي الدنیا :٩٧»
یزید رقاشی دەڵێت: پێمان گەشتووە ئەوانەی لە پێناو پەروەردگاردا خۆیان برسی ئەکەن لە پێشەنگی یەکەمن لە ڕۆژی دواییدا.
عبدالواحد دەڵێت: خواردنێکیان بۆ حەسەنی بەصری دانا وتی: من بەڕۆژوومە، پێی وترا: ئا لەم گەرمایە توندەدا بەڕۆژووی؟، گوتی: من پێم خۆشە لە پێشەنگی یەکەم بم.
« الجوع لإبن أبي الدنیا :٣١٣-٣١٤»
👍 5😢 3
Photo unavailableShow in Telegram
یحیی بن سعید دەڵێت :
پرسیارم لەباوکی عبداللە واتە ئیمام ٲحمد کرد دەربارەی پیاوێ عەرەبی باش نازانێ، ئەکرێ لە نوێژدا دوعا بکات بە زمانی فارسی؟
فەرمووی: نەخێر.
طبقات الحنابلة(٢ - ٥٢٦)
👍 11
بێزەحمەت ابانەی کبری ابن بطە کی لایەتی بە پی دی ئێف لۆمان دابنێ مەمنون ئەبین