cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

پرۆژەی ئاشنا بوون بە قورئان

إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ. بەراستی خوا تەوبەکارانی خۆش ئەوێت. بۆ هەر پێشنیارێک یان ڕێکلام گۆڕینەوە نامە بنێرن بۆ ئەم بۆتە @Hawlirebot https://t.me/Question571 چەناڵی پرسیار و وەڵام 8_8_2023

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
2 306
المشتركون
+724 ساعات
+207 أيام
+12530 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

فەزڵ و گەورەیی سورەتى (الْمُـلْـك) پرسیار: ئایا فەزڵ و گەورەیی سورەتى (الْمُـلْـك) چیە ؟وە ڕاستە دەبێتە شەفاعەتکار و لە سزاى گۆڕ دەتپارێزێ؟ بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. سەبارەت بە فەزڵی سورەتى (الملک) واتە (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ) ئەم فەرمودانە هاتوون : 1_ (أَبو هُرَيْرَة) رضی الله عنه فەرمویەتى پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: (سُورَةٌ مِنَ الْقُرْآنِ ثَلَاثُونَ آيَةً شَفَعَتْ لِرَجُلٍ حَتَّى غُفِرَ لَهُ وَهِيَ [تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ](١))(٢). واتە: (سوڕەتێك لە قورئانى پیرۆزدا هەیە، كە (سى) ئایەتە، شەفاعەت بۆ پیاو دەكات، هەتا خوا لەو كەسە خۆش ئەبێت، ئەویش بریتیە لە سوڕەتى: [تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْك]). 2_ لە ڕیوایتێكى تردا، كە هەر هاوەڵى بەڕێز (أَبو هُرَيْرَة) رضی الله عنه ڕیوایەتى كردووە، پێغەمبەرى خوا  فەرمویەتى: (إنَّ سُورَةً مِنْ كِتَابِ اللَّهِ مَا هِيَ إِلا ثَلاثُونَ آيَةً شَفَعَتْ لِرَجُلٍ، فَأَخْرَجَتْهُ مِنَ النَّارِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَأَدْخَلَتْهُ الْجَنَّةَ)(٣). واتە: (بەڕاستى سوڕەتێك لە قورئاندا هەیە، كە تەنها (سى) ئایەتە (واتە: سورەتى الملك)، شەفاعەت و تكاى كرد بۆ پیاوێك، كە لە ئاگرى دۆزەخ دەرى كرد و كردیە ناو بەهەشتەوە). 3_ فەزڵ و گەورەیی خوێندنى ئەم سوڕەتە پیرۆزە لە شەواندا (پێش نوستن): پێغەمبەرى خوا  شەوان پێش نوستنى ئەم سورەتە موبارەكەى دەخوێندەوە(٤). هەروەها ئیمامى (نەسائى) بە سەنەدى خۆى گێڕاویەتەوە لە هاوەڵى خۆشەویست (عبدالله)ى كوڕى (مەسعود) رضی الله عنه، كە فەرمویەتى: (مَنْ قَرَأَ (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الملْك) كُلَّ لَيلةٍ مَنَعَه اللهُ بِها مِنْ عَذابِ القَبْرِ، وكُنا في عَهْدِ رَسولِ الله ﷺ نسميها المانعة)(٥). واتە: (هەر كەس هەموو شەوێك سورەتى (تبارك) بخوێنێ، ئەوا بەهۆیەوە خواى پەروەردگار ڕێگرى لەو كەسە دەكات لە سزاى قەبر، وە ئێمە لە سەردەمى پێغەمبەرى خوا  ئەم سورەتەمان ناو دەبرد بە (ڕێگرەكە)) واتە ڕێگرە لە سزاى قەبر بۆ كەسێ كەوا شەوان پێش نوستن بیخوێنێت.
إظهار الكل...
❤‍🔥 3👍 1🥰 1
Photo unavailableShow in Telegram
(14) پاڕانەوە لەنێوان بانگ و قامەتدا : پێغەمبەر  فەرموویەتی : { الدعاء بين الأذان والإقامة لا يُرد } [رواه أبو داود والترمذي]  واتە : پاڕانەوەی نێوان بانگ وقامەت ڕەت ناکرێتەوە .
🔗زنجیرە پۆست.
إظهار الكل...
❤‍🔥 3 3👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
❤‍🔥 5 2🥰 1🕊 1
ئه‌هلى دۆزه‌خ داوا له‌ ئه‌هلى به‌هه‌شت ده‌كه‌ن له‌ ئاو و خواردنى به‌هه‌شتيان پێ بده‌ن. خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : ( وَنَادَيٰ أَصْحَابُ النَّارِ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ أَفِيضُوا عَلَيْنَا مِنَ الْمَاءِ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ  قَالُوا إِنَّ اللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى الْكَافِرِينَ ) . (الأعراف :٥٠) . واته‌ : دۆزه‌خيه‌كان بانگ و هاوار له‌ به‌هه‌شتيه‌كان ده‌كه‌ن (ده‌ڵێن) هه‌ندێ ئاومان پێ ببه‌خشن يان هه‌ندێ له‌و ڕۆزيه‌ى كه‌ خوا پێ ى به‌خشيوون (له‌ وه‌ڵامياندا) ده‌ڵێن : خوا هه‌ردووكى له‌سه‌ر بێ بڕوايان حه‌رام كردووه‌. ئه‌هلى دۆزه‌خ هه‌وڵى رزگاربوون ده‌ده‌ن به‌لام رزگاربوونيان بۆ نيه‌. خواى گه‌وره‌ فه‌رمويه‌تى : ( كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا فِيهَا وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ) . (الحج :٢٢) . واته‌ : هه‌ر كه‌ هه‌وڵ بده‌ن و بيانه‌وێت خۆيان ڕزگار بكه‌ن و له‌و سزايه‌ هه‌ڵبێن ده‌گێڕدرێنه‌وه‌ ناوى و پێيان ده‌وترێت : بچێژن سزاى سووتان و ئاگر .
بۆ تاقیکردنەوە داخڵە.
إظهار الكل...
4❤‍🔥 2👍 1
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «إِنَّ فِي الجَنَّةِ لَشَجَرَةً يَسِيرُ الرَّاكِبُ فِي ظِلِّهَا مِائَةَ عَامٍ، لاَ يَقْطَعُهَا» ئەنەسی کوڕی مالیک (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: بێگومان لە بەهەشتدا درەختی وا هەیە کە سوارییەک سەد ساڵ بە ژێر سێبەرەکەیدا دەڕوات و تەواوی ناکات (هێندە بەرزەو سێبەرەکەی هێندە درێژو پانە).
بۆ تاقیکردنەوە داخڵە.
إظهار الكل...
❤‍🔥 3 3👍 1
لە کاتى قورئان خوێندندا کە دەگەین بەو ئایەتانەى باسی بەهەشت یان باسی دۆزەخ دەکات سوننەتە چی بڵێین؟ لە كاتی خوێندنەوەی ئایەتێكدا، كە باسی ڕەحمەتی خوای گەورە دەكات سوننەت وایە داوای ڕەحمەتی خوای پەروەردگار بكەیت، وە لەكاتی خوێندنەوەی ئایەتی سزا‌و تۆڵەدا، پەنا بگریت بەخوای گەورە. لە كاتی خوێندنەوەی ئایەتێكیشدا، كە باسی نیعمەت‌و بەخششێكی تێدا بێت سوننەت وایە داوا لەخوای گەورە بكەیت (وەك داواكردنی بەهەشت). ئەمەش لەبەر فەرمودەكەی (حُذيفة)ی كوڕی (الیمان)ە ڕەزاى خواى لێ بێ، كە وەصفی قورئان خوێندنی پێغەمبەرمان  بۆ دەكات لە نوێژەكانیدا‌و دەفەرموێت: (إذَا مَربِآيَةٍ فِيهَا تَسْبِيحٌ سَبَّحَ، وَإِذَا مَرَّ بِسُؤَالٍ سَأَلَ، وَإِذَا مَرَّ بِتَعَوُّذٍ تَعَوَّذَ)(صحيح مسلم، برقم (772)). واتە: (كاتێك پێغەمبەری خوا  ئایەتێكی بخوبَندایە، كە باسی ستایشی خوای گەورەی تیادا بوایە، ئەوا ستایشی خوای گەورەی دەكرد، بە وتنی (سبحان الله)، وە ئەگەر ئایەتێكی بخوێندایە، كە باسی نیعمەتێكی خوای بكردایە، ئەوا داوای ئەو نیعمەتەی لە خوای گەورە دەكرد، ئەگەر ئایەتێكیشی بخوێندایە، كە باسی سزای تیا بوایە ئەوا پەنای بەخوا دەگرت لێی). شێخ (محمد بن صالح العثيمين) رحمه الله لە شەرحی ئەم فەرمودەیەدا فەرمویەتی: (فجمع عليه الصلاة والسلام بين القراءة وبين الذكر وبين الدعاء وبين التفكر، لأن الذي يسأل عند السؤال، ويتعوّذ عن التعوذ، ويسبح عن التسبيح، لا شك أنه يتأمل قراءته ويتفكر فيها، فيكون هذا القيام روضة من رياض الذكر) شرح رياض الصالحين: دار الوطن للنشر، الرياض: (2/94) واتە: (پێغەمبەر  قورئان خوێندن‌و زیكر‌و دوعا‌و تیڕامانی كۆدەكردەوە لەبەر ئەوەی، كە باسی نیعمەتێكی تێدا بوایە پێغەمبەر  داوای ئەو نیعمەتەی لە خوا دەكرد، وە كە باسی هەڕەشە‌و سزای خوای گەورەی تێدا بوایە پەنای بە خوا دەگرت، وە لە شوێنی ستایشدا ستایشی خوای دەكرد، گومانی تێدا نیە پێغەمبەری خوا  لە قورئان ڕادەما‌و بیری لێ دەكردەوە، ئەمەش باخێكە لە باخەكانی یادی خوای گەورە).
إظهار الكل...
4👍 3❤‍🔥 2
Photo unavailableShow in Telegram
❤‍🔥 7 3
هـەمـوو ڪارێڪت بـەڕێـوە دەبـات چـونڪە ئـەو ️ اللّٰه ـیە 💙. ♡ لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه ♡ https://t.me/la_Alla_btrsa
إظهار الكل...
اتَّقُوا اللَّهَ☝🏼🫀

يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْض... 💙! بـۆ هــەر شـتـێـڪ👇🏻 @NamOo_00Bot

🥰 1
جۆین بن بەرێزان.
إظهار الكل...
❤‍🔥 2 1
ئایا لەکاتی دوعاء کردن «إن شاء الله» دروستە؟Anonymous voting
  • بەڵێ
  • نەخێر
0 votes
❤‍🔥 5 4
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.