cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

زانست کوردی

7ی ڕەزبەر ۲۷۲۳ کوردی 7مهر خورشیدی1402 29  September 2023 https://t.me/boost/Kurdish_Zanist

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
2 279
المشتركون
-1424 ساعات
+1927 أيام
+91230 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

Photo unavailableShow in Telegram
#دێڕیک_لە_کتێب
دیکارت دەڵێ: ئەوەی ئێمە لە دڕندەکان جیا دەکاتەوە ئەوەیە، کە ئێمەی مرۆڤ فەلسەفەمان هەیە و بەهۆی ئەم فەلسەفەیەشەوە دەمانەوێت بە گشت جۆرەکانی زانینێک ئاشنابین تابەسەر ژیانی مرۆیماندا زاڵبین..
لەکتێبی / چییەتی فەلسەفە یان چی بە فەلسەفە ناودەبرێت
@Kurdish_Zanist
إظهار الكل...
2
Photo unavailableShow in Telegram
دابەشکردنی ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی بەپێی پەیمانی سیڤەر و پەیماننامەی یۆنانی و ئیتالیا
إظهار الكل...
👍 1
کورد لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا، لە سیڤەر وەک نەتەوەیەکی کۆمەڵایەتیی-سیاسیی ناسێندرا، هێشتا نەگەشتبوو بە مافی چارەی خۆنووسین و دانپێدانانێکی یاسایی بەدەستنەهێنابوو، تورکە فاشیستەکان کێچ چووە کەوڵیان و لە یەک کاتدا دڕندەیی تورک و کەڵکەڵە و چاوچنۆکی بەڕیتانییەکان بوون بە یەک و لۆزانی خوێناوییان بەسەرداهێنا. سیڤەر پەیماننامەیەک بوو کە لە ساڵی ١٩٢٠ لە نێوان وڵاتە براوەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی واژۆ کرا، ئەو پەیماننامەیە میراتی پیاوە نەخۆشەکەی بەشکرد و بەشێکی زۆری خاکی عوسمانی بەسەر فەرەنسا، بەڕیتانیا، یۆنان و ئیتالیا دابەشکرد. بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا (شەریف پاشا) وەك نوێنەری كورد بەشداریکرد، ئەمەش جۆرێک لە دانپێدانان بوو بە کورد، وەک نەتەوەیەکی سیاسیی-کۆمەڵایەتیی ژێردەست، پەیماننامەکە لە (٤٢٢) ماددە پێك هاتبوو، بەندەكانی (٦٢، ٦٣، ٦٤) تایبەت بوو بە کورد. بە پوختی هێما بۆ ئەوە کرا تێیدا، ئەگەر گەلی كورد توانی لە ماوەی ساڵێكدا ڕوو لە كۆمەڵەی نەتەوەكان بکات و زۆرترینی دانیشتوانی ناوچەكە ئارەزووی جیابوونەوەیان كرد لە توركیا، و كۆمەڵەی نەتەوەكان پەی بەوەببەن ئەم گەلە شایانی سەربەخۆیین، توركیاش دەبێت ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکات، هەروەها وازبهێنێت لە هەموو مافەكانی خۆی لەو ناوچانە كە ئەم پەیماننامە دەیگرێتەوە، ئەگەر ئەم وازهێنانەش لەكاتی خۆیدا جێبەجێ‌ كرا ئەوا هێزە هاوپەیمانەكان هیچ كۆسپێك ناخەنە بەردەم ئەو ڕێگایەی كە دەبێتە هۆی یەكگرتنی ئەو دەوڵەتە كوردییە سەربەخۆیە لەگەڵ ئەو كوردانەی لە ویلایەتی موسڵیشدا دەژین. بەمەش تورکەکان شیت دەبن و کێچ دەچێتە کەوڵیان بە هەوڵەکانی عیسمەت ئینۆنۆ، کە سەرۆکایەتی شاندی نوێنەرایەتی دەوڵەتی نەتەوەیی تورکیای دەکرد لە پەیماننامەی لۆزان، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیڤەر، هەموو ڕێگایەکیان گرتەبەر.  لە سەرەتای کۆبوونەوەکاندا، شاندی وڵاتانی ئەورووپا لە پەیماننامەکە پرسیاری ئارەزووی کوردییان کرد بۆ ئەم حکومەتە نوێیەی تورکیا، ئەویش لە وەڵامدا باسی  پێکەوەژیان و دۆستایەتی و برایەتی نێوان کورد و تورکی کرد، بەڵام ئەم وتانەی ئینۆنۆ نەیتوانی شاندی وڵاتانی بەشداربووی پەیماننامەکە ڕازیی بکات، بۆیە بەپەلە گەڕایەوە تورکیا و داوای لە ئەتاتوورک کرد، دەمودەست کەسێک ئامادە بکەن بۆ ئەوەی وەک نوێنەرایەتی کورد بیناسێنین و ڕەزامەندی کوردەکان بۆ مانەوەیان لەژێر قەڵەمڕەوی تورکەکان دەربڕێت. ئەو کەسەش حەسەن خەیری بوو، ئەو کوردەی خیانەتی  لە گەلەکەی کرد و کەوتە ژێر باری داوایەکی تەڵەکەبازانەی مستەفا کەمال ئەتاتورک، بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەلی کورد لە پەیماننامەی لۆزان، چونکە ئەورووپییەکان ئامادە نەبوون بەبێ ڕەزامەندی کورد، پەیماننامەکە واژۆ بکەن، بۆیە حەسەن خەیری، کە ئەوکات نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانی تورکیا بوو، لە سەر داوای ئەتاتورک، نامەیەک ئاڕاستەی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی لۆزان دەکات و ڕەزامەندی گەلی کوردیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیای نوێ نیشان دەدات. سەرئەنجام ٢٤ــی  تەمووزی ١٩٢٣ دا لە شاری (لۆزان)ـی سویسرا پەیمانێكی تر لەنێوان دەوڵەتانی (بەریتانیا و فەڕەنسا و ژاپۆن و یۆنان و ڕۆمانیا و سڕبیا و كرواتیا و سلوانیا و توركیا) بۆ ناسینی دەوڵەتی نوێی توركیا و پێداچوونەوە بە پەیمانی سیڤەردا كرا، توركیا لەبەرئەوەی پەیماننامەی سیڤەری بە زۆر واژۆ كردبوو لەبەر دۆڕانی لە جەنگدا، بۆیە دەیویست حكومەتی نوێ بە چاوێكی دیكەوە سەیربكرێت. لە ٢٤ـی تەمووز١٩٢٣ پەیماننامەی لۆزان واژوو كرا و پەیماننامەی سیڤەر هەڵوەشایەوە، پەیمانی لۆزان، دابەشکردنێکی ترسناک و دڕندانەی کورد و ئاوارەکردنێتی بە سەر چەندین دەوڵەتدا، کە بە زەبروزەنگ ولەگەڵ کورد دەجووڵێنەوە، لەپێناو توانەوە و داپاچینی کوردان لە ماوەی ئەم سەد ساڵەدا وەک دەیان نەتەوەی تری جیهان، کە ناویان تەنیا وەک گەلێکی دێرین لە کتێبەکانی مێژوودا ماوەتەوە. @Kurdish_Zanist
إظهار الكل...
💔 4 2👍 1
Repost from N/a
🟢باشترین کەناڵە کوردییەکان لە تەلەگرام❤️‍🔥😍👇👇👇 ❤️‍🔥بندوگورانی 2024❤️‍🔥 🆔BANDOGORANI 💜گورانی کوردی💜 🆔GORANIKURDI 🩵ماموستا میکائیل🩵 🆔MIKAEL 💙علی احمدیانی💙 🆔ALIAHMADYANI 💚اسماعیل سردشتی💚 🆔ESMAILSARDASHTI 💛عه‌شق درویه💛 🆔ASHGHDROYA 🧡دلبه‌ری من🧡 🆔DELBARIMN ❤️کانالی ساریژی دل❤️ 🆔SARIZHDL 💖مالی شازاده💖 🆔MALISHAZADI 💘هه‌ناسه‌ی دل‌شکاو💘 🆔HANASAYDLSHKAW 💝لاوانی کورد💝 🆔LAWANIKORD 🤎ریمیکس کوردی🤎 🆔REMIXKURDI ♥️بیوگرافی کوردی/فارسی♥️ 🆔BIYUGRAFIKORDI 🫀کورد موزیک🫀 🆔KURDMUSIC 💓اشنای من💓 🆔ASHNAYMN 🖤کانال غمگین🖤 🆔CHANALXAMGIN 💞کانال کوردستان💞 🆔CHANALKURDSTAN 👨‍💻بەڕێوەبەری لیست: @LEO_MESSI_b
إظهار الكل...
Repost from N/a
کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە #مامۆستا_هەژار ‌‌‌‌‌پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
إظهار الكل...
3
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
کێن ئەوانەی دەڵێن فەیلەسوفەکان باوەریان بە بوونی خودا نەبووە،وتەی کۆمەلە کەسانێکن کە نایانەویت و ترسیان لەوە هەیە فکری فەیلەسوفەکان بگات بە هەموو تاکێک، بگرە ئەوان کەسانێکن لەو پەڕی قولایی بیرکردنەوەیاندا خودایان ناسیوە. ڕێنییە دیکارت فەیلەسوفی فەرەنسی بەم شێوەیە دەنوسێت و فکری خۆی والا دەکات. "گرنگترین و بەرزترین فیکرە،ئەو فیکرەیە کە دەڵێ خودا هەیە.خودی فیکرەی بوونی خودا،خۆی لە خۆیدا تەواوترین و ناکۆتاییترین فیکرەیە.بەلام مرۆڤ کەسێکی ناتەواوە و ژیانی سنوردارە،ئیدی منی مرۆڤێکی ناتەواو و سنووردار چۆن دەکرێت لە کامڵترین و ناکۆتاترین فیکرە بگەم کە فیکرەی بوونی خودایە؟ ئەم فیکرەیە لە منەوە نایەت بەلکو لە بوونەوەرێکەوە دێت لە سەرووی منەوەیە و لە منیش گەورەترە. ئەم بوونەوەرەش خودای بەرزوبڵندە.هەر ئەویشە خۆشەویستی تەواو و ناکۆتای لە مندا چاندووە. لێرەوە بەبێ هیچ گومان و دوودڵییەک خودا بوونی هەیە. کەواتە مادام خودا بوونی هەیە،بۆیە چیتر ناکرێت مرۆڤ لەلایەن مرۆڤی دیکەوە بخڵەتێنرێت.بگرە بە پێچەوانەوە،ئەو خودایە ڕێگای ڕاستی پیشان مرۆڤ دەدات،لێرەوە مادام خودا ئەقڵی پێ بەخشیوین،هەر ئەویشە داوامان لێ دەکات بکەوینە شوێن بیروباوەڕە ڕاستەکان کە دەسەلمێنرێت" دیکارت (١٥٩٥-١٦٥٠) @Kurdish_Zanist
إظهار الكل...
3👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
دیکارت
إظهار الكل...
1