515
المشتركون
-124 ساعات
-47 أيام
-1630 أيام
- المشتركون
- التغطية البريدية
- ER - نسبة المشاركة
جاري تحميل البيانات...
معدل نمو المشترك
جاري تحميل البيانات...
من ناتوانم لە یەک کاتدا ھەڵگری دوو سیفات بم بۆ وێنە ڕق ھەڵگربم و دڵم لات بێت یان خۆشم بوێیت و فەرامۆشت بکەم! کەواتە دڵنیابە کە گرنگیم پێدای خۆشم دەوێیت کە فەرامۆشم کردیت ھیچ ھەستێکم بۆت نابێت نەک ڕق.
❤ 4
خۆشم ئەوێی بۆ ئەمە چاكەی زۆرم لە تۆ ناوێ، پێویستیشم بەوە نییە ھەموو ڕۆژەكەت بە دیار من یان وێنەكەمەوە دابنیشیت!
داوای ئەوەشت لێناكەم بە قسەی شاعیرانە ئەستێرەم بۆ داگریت، من جگە لە خۆشەویستییەك ھەموو ڕۆژێك وەكو دوێنێ و ھەموو سبەینێیەكی وەكو ئەمڕۆ ھیچ نەگۆڕێت نەزیاد نە كەم ھیچیكەم لێت ناوێت
خۆشم ئەوێیت و بۆ ئەمە ھیچ بەڵێن نامەیەكت پێ ئیمزا ناكەم، داوای بۆنی دووری ھیچ وڵاتێك لێناكەم، پێت ناڵێم چاوت ببەستە، پێت ناڵێم ئاوازی ھیچ بولبولێكم بۆ بخوێنە، «تەنھا خۆشت بوێم بەو ڕادەیەی خۆشم ئەوێی»
ئەشێ دوای كۆتایی ھاتنم ھیچ كات جۆرێكیتر لەم خۆشەویستییەی من نەدۆزیتەوە، ھیچ كەسانێك نابن بەجۆرێكی تایبەت لەوەی من خۆشیان بوێیتەوە، تەنھا لە جێی ھەموو ئەو شتە گەورانە ئەو خۆشەویستییەو پێ ئەبەخشم كە پێم ئەبەخشیتەوە بۆ ئەمەش تا كۆتایی دنیا لەگەڵتا ئەمێنمەوە،من لەگەڵ ھەموو شتانەی لە بوونمایە
وەكو مرۆڤێكی باش خۆشم ئەوێی
لەگەڵ ھەموو ئەو شتانەی لە بوونمایە
كە شایانی بە ئاگا بوونە لە نێوان بوونەكانی تردا
ئەگەر ئەمە شتێك نییە كەواتە منیش ھیچ نیم
من ھەر بەو شێوەیەی كە ھەیت خۆش ئەوێت
لەگەڵ ئەو شتانەی كە بەدڵمەو ئەو شتانەشی كە بەدڵم نییە لە تۆیا خۆشم ئەوێت..ھەموو شتێك، ھەموو شتێك....
❤ 6💔 2