ریـــسالـــە 🖤
الذهاب إلى القناة على Telegram
816
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
-730 أيام
أرشيف المشاركات
پەیامێـــك بۆ دڵە جوانەكەت
ڕەنگە ئێستا بە فرمێسكەوە دوعا بكەیت و هەست بكەیت هیچ شتێك ناگۆڕێت ،
بەڵام خودا لە پشت هەموو ئەو چاوەڕوانییەدا شتێكت بۆ دەنووسێت كە لە خەیاڵیشتدا نەبووە ، خودا دوای دەخات لەبەر ئەوە نییە كە لەبیری چووبیت، بەڵكو لەبەر ئەوەییە دەیەوێت بە جوانترین شێـــوە پێت ببەخشێت ، ئەوە بزانە صبر تەنها چاوەڕوانیی نیە ، صبر متمانەكردنە بە خودا لە كاتێكدا كە هێشتا ڕێگاكە نادیارە لە كاتێكدا هیچ ئومێدێك شك نابەیت بەڵام خودا بە تاكە ئومێـــد دادەنێیت ، وە ئەگەر هەموو خەڵك دەرگاكانیان بە ڕووتدا دابخەن ، خەم مەخۆ چونكـــە دەرگای خودا هەرگیـــز داناخرێت ، ئەگەر هەموو دەنگەكان بێدەنگ بن ، هێشتا خودا گوێی لە دوعاكانتە ، ئەگەر هەموو هیوایەكان لاواز بن هێشتا توانای خودا سنووری نیـــە ، بۆیە دڵت بە خودا بسپـــێرە چونكە ئەوەی لەلای خودایە جوانتـــرە لە هەموو ئەوەی تـــۆ ئارەزووی دەكەیی
وە بزانـــە ..
ئەگەر خودا ئیلهامی دوعات پێ نەبەخشێـــت ئەوە نیـــازی بە بەخشیـــنی داواكاریەكەت نییـــە
إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصّٰبِرينَ﴾
(خوای گەورە لەگەڵ سەبرگرانە)🖤
لەیادی نەکەیت ... لەکۆتا کاتژمێری جومعەدا
داوای هەموو پێویستیەکانت لەخودا بکەیت
ساتی وەڵامدانەوەی دوعاکانە
لە ئێستاوە دەتوانیت دوعابکەیت هەتا بانگی مەغریب....🖤🤲🏻
︎ڕەنگە ئەمڕۆ هاتنەدی ئاواتەڪانت بێت
ئەوەی هەموو ڕۆژێ لەپاش نوێژەڪان
بەدڵـەوە لەخـوا ئەپاڕێیتەوا بـۆی 🖤
نزاكانتـــان 🤲🏻
︎ڕێـك لـەو شــوێنـەدام
︎ڪە”محمد یغمایی” دەڵــێت
︎دانیشــتووم لە نـاوەڕاستـی ژیـاندا
︎ئارامگـر ، ئومێدەوار ، ماندوو ,وە بەردەوام ، وەبەردەوام🖤
خودایە
ئەم هەینییە بکەیت بە هەینی باشبوونی حاڵمان و ئارامی دەروونمان و وەڵامدانەوەی نزاکانمان 🖤🤲🏻
پێویستم بە نزای خێری ئێوەیە با لە سوچێكی نزاكانتان بم 🥺🤲🏻
ئیلاهی …
چۆن بۆ نوێژی بەیانی هەڵت ساندین
ئاوهاش دڵەکانمان لەخەوی غەفڵەت بێدارکەی و لەبێئاگایی بەخەبەری بێنی و بەنوری ئیمان روناکی کەی
اللهم امين 🤲🏻🖤
3:38 AM🕰️
ئەگەر پێم ببەخشیت لە ڕەحمەتی خۆتـە،
ئەگەر پێم نەبەخشیت لە حیکمەتی خۆتە،
هەرچیەك ڕووبدات،
هەردەم لەبەر دەرگاکەت دەوەستم و هەرگیز جێی ناهێڵم 🖤
بەڵام لە کۆتاییدا هەموو شتێک تێدەپەڕێت
مرۆڤ بە هەموو ئەو شتانە ڕادێت کە دەڵێت:
هەرگیز پێی رانایەم ، ناتوانم تێیان پەڕێنم
•کەمێک نیگەران دەبیت بەڵام دواتر دەبینیت ئەو خودایەی دەردی ناردووە دەواکەشی دەنێرێت ، سەبر بگرە 🖤
صبر عیبادەتێڪی زۆر گەورەیە، صبرت هەبێت بەرامبەر تاقیڪردنەوەیەڪ ڪە هۆڪارەڪەی یان چارەسەرەڪەی نازانیت، صبرت هەبێت بۆ دوعایەڪ ڪە نازانیت ڪەی بەدی دێت، صبرت هەبێت لەگەڵ نەخۆشییەڪ، لەگەڵ ڪەسێڪدا ، لەگەڵ ڕزقێڪ ، لەگەڵ بارودۆخێڪ ... بیرۆڪەی صبر خۆی تاقیڪردنەوەیەڪی زۆر قورسە بۆ ڕۆح، بۆیە خودا فەرموویەتی ؛ { وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ }🖤
خوا حەقی هیچ كەس بەسەر كەسەوە ناهێڵێت ،
لە خۆشترین ساتەكانی ژیانت خودا تۆڵەی ئەو كەسانەت لێدەكاتەوە كە فێڵت لێیان كردووە ئەو كەسانەی هیوات پێیان داوە و لە لێوار جێتهێشتوە ئەو كەسانەی وات لێ كردن هیوای مەرگی هەبێت شەوانێك خەو لە چاوەكانی بزڕێت ، ئەو كەسەی ئەتوانێ بە ئاسانترین شێوە تۆڵە بكاتەوە بەڵام دەستی بەسەر دڵیا هێناوەو هەموو شتێك بۆ خودا لێگەڕاوە ،
خودا لەو پەڕی دڵخۆشیت ڕۆژی ڕەشت پێ ئاشنا دەكات لەو پەڕی پێكەنین فرمێسك لە چاوەكانت دەهێنێت ، خوا هیچ كام لە بەندەكانی پشتگوێ نەخستووە ،
{خودا حەقی هیچ كەس بەسەر كەسەوە ناهێڵێت }🖤
#دوعای _ نوێژی بەیانی
یارب ژیانمان پڕبڪەی لەنوور و بەرەڪەتی خۆت ..
بەرەڪەت لە تەمەنمان
بەرەڪەت لە ژیانمان
بەرەڪەت لە ڪارمان
بەرەڪەت لە عیلم و خوێندنمان
بەرەڪەت لە خواردن و رزقمان
لەوسەریشەوە بە عاقیبەت خێریەوە
بگەڕینەوە بۆ لات یا ارحم الراحمین..🖤
هـــەموومان ڕۆژێك كۆچی هەتا هەتایی ئەكەین
ڕەنگە پێ ڕانەگەین گەردەن ئازایش بكەین 🖤⚰️
ڕەنگە خەمبار بـیت،زۆر دەمێکە چاوەڕێ بیت ئاواتەکەت بێتە دی، بەڵام هێشتا چاوەڕوانیت و نەهاتۆتە دی.
لەوەیە وەڵامی ئەو دوعایەنەت نەدرابێتەوە، کە بە دڵێکی پاکەوە، بە ڕاستگۆییەوە، بە ئیلحاحەوە کردووتن هۆكارەكەش ئەوەیە كە هێشتا كاتی گونجاوی نەهاتووە
ڕەنگە ئەمشەو بخەویت و دڵت پڕبن لە خەمانێک کە تەنها خودا ئاگای لێیانە، ناتوانیت بۆ کەسی باس کەیت بە هیچ کەسێکی ئەم جیهانە ئارام نابیتەوه.
پێت دەڵێم هەمیشە دوای شەوە تاریكەكان پرشنگی بەرەبەیان دەردەكەون ڕۆژێکی جوان چاوەڕێتە!
ئومێد و هیوا دەگەڕێنەوە ناو دڵەکەت!
وەك هەموو كاتەكانی دیكە نزا جوانەکانی ئێستاشت وەردەگیرێن!
بەمەش خودا ئیمانەکەت نوێ دەکاتەوە!
متمانەت بە خودای خۆت نوێ دەبێتەوە و زیاتر دەبێت!
دڵنەوایت دەکەم بەو وتەی کە پێغەمبەری خودا هاوەڵی ئەشکەوتەکەی پێ ئارام دەکردەوە {لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ} دڵتەنگ مەبە خوا لەگەڵمانە🖤😔
لە چ شتێك بێ هیوای ئەزیزم ...؟!
لەكاتێكدا خودا (70) جار زیاتر تۆی لە دایكت خۆشتر دەوێ 🖤
