ریـــسالـــە 🖤
الذهاب إلى القناة على Telegram
813
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+17 أيام
-430 أيام
أرشيف المشاركات
خەڵک دەڵێت:-
نیشانم بدە ، بڕوات پێئەکەم.
خودا دەڵێت:-
بڕوام پێبکە ، نیشانت ئەدەم.
🖤
لە کاتی بوونی فەراغی دەرونی و ڕۆحی
بە غەیری دەرگای خوا پەنا بۆ هەر شتێکی دیکە ببەیت
بە زەرەرەوە لێی دەردەچیت🖤
•
ئــارامبە ئــەزیزم ئــارامبە،
ڕۆژێك، مانگێك، ساڵێك، بەروارێك هەیە
کـە خوای گـەورە دڵـخۆشیەکی ڕادەبەدەری
بـــۆ لــەقــەڵـــەم داوی!.🖤🥺
دوادەکەوێت وەک ئەوەی لە نسیبی تۆ نەبێت ...
دواتر الله {سبحانە و تعالی} سەرسامت دەکات بەو رێگایەی بۆت دەهێنێتە دی و پێشکەشت دەکات ...
متمانە بە الله {سبحانە و تعالی} بکە و ئاسوودەبە …🖤
ئەو کاتەی لەگەڵ خودا دەدوێی
ئەگەر چی فرمێسکی زۆریش بڕێژی
یان وشەکانت تێکەڵ بکەیت
بریندار نابیت و هەست بە شەرمەزاری ناکەیت
چونکە دەزانیت ملکەچ بوون و زەلیل بوون بەرامبەر خودا ئەوپەڕی هێز و توانایە
ئەگەر خودا وەڵامی نزاکانتی دایەوە ئەوە دەیەوێت ئیمانت زیاد بکات ئەگەریش درەنگ وەڵامی دایتەوە !
ئەوە دەیەوێت سەبرت تاقی بکاتەوە !
ئەمما ئەگەر وەڵامیشی نەدایتەوە !
ئەوە دلنیابە جوانتری بۆ داناویـــت !
🖤
'' ئەگەر بێ ئومێدی ڕوی تێکردی و ڕۆحت ماندووبوو،
بەو پەڕی دڵنیاییەوە بەدڵت بڵێ :
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
ئایا نازانی کەخوای میهرەبان بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە؟🖤
" لەتاریکی شەودا..
تەنها خودا گوێی لێــمانە"
منیش ئەڵێم:
خــودایــــــه...
هەموو ڪارەڪانــــم سپاردەی تۆ بێـــت
دڵنــیام ڪه جوانترینم بـۆ هەڵدەبژێـــریت...
#شەونوێژ 🖤
#نزا🤲🏻
یەکێک لەو سوننەتانەی زۆر نزیکە لە دڵمەوە ئەوەیە،
سوننەتە ئەگەر کەسێکیت بینی زەردەخەنە بکەیت بەڕوویدا،
جەریر لە وەسفی پێغەمبەری خودادا ﷺ دەفەرمـوێت:
"هەر دەمێک منی دەبینی، بزەیەکی دەکرد بەڕوومدا"🖤
قەیناکە ...
کاتژمێرەکەی خودا،جیاوازە لەوەی ئێمە.
لەواچێ بەکاتی ئەو ھێشتا کاتی نەھاتبێ ..
بەرگە بگرە ، یەک تۆزیکە باش؟🥺🖤
ئەو کەسەی تۆی دروست کردووە،
لەهەموو کەس باشتر لێت تێدەگات،
ئەگەر نارەحەتیەک یان دڵتەنگیەک
یان کێشەیەکت هەیە بڕۆ قسەی لەگەڵ بکە
ئەو هەموو کات چاوەرێی تۆ ئەکات🖤
هەرکەس دەبینم لە خۆشی کۆتایی هاتنی چاوەڕوانییەکەی فرمێسکی دڵخۆشی دەڕژێت ..
لە ناخەوە و بە دڵێکی پڕ یەقین
و ئاهێکی پڕ لە تاسە و ئومێدەوە
دەڵێم خوایە گیان منیش ...🥺🖤
#شەونوێژونزاكانتان🤲🏻🖤
- شەیتان دوعای کرد تا کۆتایی دونیا خودا بیهێڵێتەوە خوداش دوعاکەی قبوڵ کرد
تۆ هێشتا بێ ئومێدی لە دوعاکانت؟🖤
ئەم شەوانە ئەگەر قورئان نەبێ من ئارامی ون دەکەم وەک چۆن دڵم پێویستی بە خوێن و ئۆکسجینە ئاواش پێویستی بەوشەکانی پەروەردگارە🖤'
ئارامیە ئارامی بەخودا🖤
فرمێسکی چاوم بۆ ئازاری دڵم نابێ..
بەڵکو لە قاقای پێکەنیندا چاوم پڕ فرمێسک دەبێت"
الحمد للە پڕم لەیەقین بون بەخودا گیانم..
بە تامەزۆریەوە چاوەڕێم🖤
