ریـــسالـــە 🖤
الذهاب إلى القناة على Telegram
816
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
-830 أيام
أرشيف المشاركات
کە تاوانێکت ئەنجام دەدەیت،
دەبینیت هەموو شتێک سەرکۆنەت دەکات،
هەموو پەیامەکان ڕوویان لە تۆیە،
هەموو ئایەتەکان لەگەڵ تۆ دەدوێن،
خودا دەیەوێت لێی دوورنەکەویتەوە🖤
کاتی قبوڵبونی دوعایە
خۆشەویست و کەسە ئەزیزەکانت لە یاد مەکەن امین بۆ هەموو دوعاکانمان 🤲🏻🖤
هەموو ئەو نزایانەی تـۆ لێیان بێ ئومێد بووی و ئیتر دووبارەی ناکەیتەوە، هەموو ئەو نزایانەی ڕۆژێ لە ڕۆژان کردووتە و ئێستا لە یادت نەماوە، هەموو ئەو نزایانەی ترسی کردنیت هەیە، هەموو ئەو نزایانەی هێشتان نەتکردووە، هەموو ئەو نزایانەی لە دڵتدا شاردوتنەوە.
خـودا وەڵامی ئەداتەوە، ئومێدت پێی هەبێت🖤🤲🏻
بێبەشـی دیدارت لە دوونیا دڵتەنگی كردوویـن
بەڵام ئومێـدی دیـداری دواڕۆژ خۆشحـاڵـی كردوویــن
سەڵاوات بۆ ئازیزی دڵان ...🖤
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
بـــــێ هـــیـــــوا مەبـــــە...
ئەی چــــی ؟ ئـــــەگــــەر ئـــــەمشــــەو خــــوای گــــەورە بــــــە ئــــاواتــــەکـــانـــتـــــی ووت ڕوبدە و ڕوویـــدا !🖤
ترسێکی نەبڕاوە هەمیشە هاوسەفەری ڕۆحمە ؛
دەترسم لەوەی شوێنێکم لە بەهەشتدا پێ ڕەوا نەبینرێت ..
زۆر دەترسم تاوانەکانم بەسەرمدا زاڵ بن و دەستم لە ئامێزی ئەو ڕەحمەتە بپچڕێنن !
پەروەردگارەکەم
بمبەستەوە بە نوور و لوتفی خۆتەوە،
و بمپچڕێنە لە هەر شتێک، لە هەر ڕێگایەک و لە هەر هەنگاوێک
کە بەرەو بەهەشتەکەت نامبات 🖤
دڵ مانـدوو بــووە ئـیـــلاهــیــم چــاوەرێــی وەڵــام و مــوعــجــیزەیــە لــێـت ...🥺🤲🏻🖤
ـ دەنگی بانگ،
ـ خوێندنی قورئان،
ـ شوڕەی ئاوی دەست نوێژ،
ـ نەسیمی سەحەر و بەیانی،
ـ نزای بەکول وزیکری بەیانی،
نیعمەتێک تەنیا ئەو کەسانە دەرکی پێئەکەن
کە نوێژی بەیانی ئەکەن🖤
الحمدلله 🤲🏻
لەوانەیە ٦ مانگی دیکە بخایەنێت
یاخۆد ٢ سـاڵی دیکـە، یان ٦ ساڵ.
بەڵام من و تۆ سەرەنجام پێی دەگەین
ئێمە دەگەینە ئەو شوێنە و ئەو شتەی
کە دەمانەوێت، یەقینت هەبێـت ئازیزم 🖤
«یـــارب»
لەگەڵ هــەر دڵۆپێكی باران هەموو ئەوانەمان بۆ بهێنە
دی كە ئاواتی بـۆ ئەخــوازین 🖤
ربـنا مەهێڵە بشکێم ... مەهێڵە بکەوم ... مەهێڵە بگریم گریانی وەستان و کەوتنە سەر ئەژنۆ ،
ربـنا مەهێڵە بەندەکەت ئاتاجی ناز و میهری غەیری لای تۆ ببێ،
ئیلاهی لێتەپاڕێمەوە، لێم خۆشبە و ساڕێژی برینم بکە،
منم موحتاج منم ماندووی ڕێگا، منم عەهد و بەڵێنم داوە پێت، لە گەورەیی زاتی پاکت داوا ئەکەم بەخششە تایبەتەکانی خۆتم پێ عطا بکە، آمین 🤲🏻🖤
إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا
بەڕاستی خودا لە هەموو گوناهەكان خۆشدەبێت 🖤
مرۆڤ با ڕابکات بۆ دوورتـــرین شوێن
بۆ قەڕەباڵغترین شــوێن بـــۆ شـوێنێک
هیچ مەجالێکی تیادا نەمابێتەوە بۆ خۆیی!
لە کۆتایدا هەر ئەبێت بگــەڕێتەوە بــۆ
ئەو مەنزڵگایەی بۆیی درووست کراوە،
کە ئەویش ڕازکردن و کـــــەوتنە گفتە
لەگەڵ رب العالم’یندا لەگــەڵ زاتێــک
کە تیایدا دڵ و دەروون بەتـەنها لەگەڵ
ئەو ئارام ئەگرێ و ئۆقـــرە ئــــەگرێ ،
تیایدا ئەحەسێتەوە و ئەگەشێتــەوە 🖤
خۆشەویستیم بۆخۆم زیاد دەبێت
هەرکاتێــــک بـیــــرم دەکەوێتەوە
کە دەمتوانی زیـــان بگەیـــەنم و
زیانم نەگەیــاند ، بریندار بکەم و
بریندارم نەکرد هێزی ئازاردانم زۆرە
بەڵام میهـــــرەبانیم هەڵبژارد!(:
دواجار؛ ویژدانێکی ئاســـوودە
گەورەترین سەرمایەی رۆحە 🖤
هەینی بێت و باران بێت ،
چ نیعمەتێکی ئیـلـــاهییە !؟
دەسا بە دەرفەتی بزانن بۆ نزاکانتان
بۆ تاعەت و عیبــــادەتەکــــانتان. .
بەندەش لە نزاکانتان مەحروم مەکەن 🖤🤲🏻
