Book.Poem.Music
501
المشتركون
+124 ساعات
+87 أيام
-130 أيام
- المشتركون
- التغطية البريدية
- ER - نسبة المشاركة
جاري تحميل البيانات...
معدل نمو المشترك
جاري تحميل البيانات...
Photo unavailableShow in Telegram
ئەو مەترسییەی ئەمڕۆ دەمانترسێنێت ناچالاکی نییە بەڵکوو چالاکیی درۆیە. ئارەزووی "چالاکبوون" بۆ بەشداریکردن و شاردنەوەی بێمانایی ئەو شتانەی دەگوزەرێت.
📕توندوتیژی
✍: #سلاڤی_ژیژێک
وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند
@BookPoemMusic 🍂
Photo unavailableShow in Telegram
کوتوپڕ سەرم سوڕما؛
کوا من ئەو ژنەی ساڵی ڕابردووم؟
یان ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر بووم!؟
لە مێشکی ئەو ژنەدا،
ئێستا من چۆن کەسێکم؟
✍🏻: #سیلڤیا_پلات
وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند
@BookPoemMusic 🍂
Photo unavailableShow in Telegram
کەم نییە ئەوەی کە کەسێک بەنیازیی دنەدانی کەسێک بێت. بە تایبەت ئەگەر کەسێک بێت کە بە شێوەیەکی دەرئاسا هێشتا خۆشی دەوێیت!
📕یەکێک وەک هەمووان
✍🏻: #فیلیپ_ڕۆت
وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند
@BookPoemMusic 🍂
#قادر_کابان
بۆ کچێکی بێگانە
زۆر قژی زەرد سەرنجی ڕاکێشاوم
زۆر چاوی شین داویە پرشنگ لە چاوم
شان و مل و گەردنی ڕووتی بێگەرد
سنگی نەرم و مەمکی قوتی توند وەک بەرد
بەژن و باڵای کەڵەگەت و شۆخ و شەنگ
لەشولاری کەمێک گۆشتن کەمەر تەنگ
پێستی سپی بە خوێنی گەش مەیلە و ئاڵ
کوڵمی قەڵەو چەناگەی ناوەڕاست چاڵ
دەم و لێوی وەک گوڵی بەربەیانی
ئەمانە گشت گەلێکی تریش جوانی
بۆی نەشکاندووم تینوێتی و ئارەزووی دڵ
هەر گەڕاوە مەلی برسیم چڵاوچڵ
لە هەر باخێ گوڵێکی سوورم دیبێ
بۆی چووم هەزار دڕک لە پێم چەقیبێ
@BookPoemMusic 🍂
قادر کابان.mp34.12 MB
ئێمە پێمان وابوو کە مرۆڤەکان هاوسەرگیری دەکەن و بە خۆشی دەژین؛ نەماندەزانی کە پاراستنیی پەیوەندییەکان کارێکی قورسە.
ئێمە پێمان وابوو کە نابێت ویستەکانیی خۆمان دەرببڕین؛ نەماندەزانیی کەس ناتوانێت بیرکردنەوەکانمان بخوێنێتەوە.
پێمان وابوو هەموو پێداویستییەکانمان لە ڕێگەی هاوسەرگیرییەوە چارەسەر بکرێن؛ نەماندەزانیی گرنگترین پێویستیمان چییە:
خۆمان بدۆزینەوە.
پێمان وابوو بە هاودەنگبوون لەگەڵ هاوسەرەکەمان کامڵ دەبین؛ هەر لەسەرەتاوە نەماندەزانی کە پێویستمان بە دوو کەسی کامڵ هەیە.
ئێمە نەماندەزانی. ئێمە تەنیا نەماندەزانی. زۆر شت هەبوون کە نەماندەزانی.
📗لەدەستدانی خۆشەویستییەک، دۆزینەوەی ژیانێک
✍🏻: #سوزان_جێفرز
وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند
@BookPoemMusic 🍂
خۆشەویستم
بیرکردن نانووسرێتەوە
وەک فرمێسک ناسڕێتەوە
وەک ڕێگا نابڕێتەوە
بیرکردنت لە سەرمدا
ھەر وەکوو ھەستی بیستنە
دوا ترۆپکی خۆشویستنە
وەکوو ھەستی تام کردنە
تەواو نابێ و تا مردنە
لەبیرکردنت ئەستەمە
بیرکردنت چێژ و خەمە
ڕوونی و تەمە
گەوھەرێکە و لەم دنیایە
ھەر من ھەمە
بیرکردنت نانووسرێت
بەڵام ئەبێ بە شێعری جوان
چرای دڵمی پێ ھەڵئەکەم
بە یادی تۆ نیوە شەوان
بیرکردن نانووسرێتەوە
دەنا چی دیواری شار بوو
ھەموو ڕۆژێ ئەوینی تۆ و
شێعری منی لەسەر دیار بوو
✍🏻: #ڕەنج_سەنگاوی
@BookPoemMusic 🍂
شێت بمێننەوە، بەڵام وەک ژیر مامەڵە بکەن.
مەترسیی جیاوازبوون قبووڵ بکەن، بەڵام فێربن بەبێ ئەوەی سەرنج ڕابکێشن، جیاواز بن.
📗ڤێرۆنیکا بڕیار دەدات بمرێت
✍🏻: #پائۆلۆ_کۆئیلۆ
وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند
@BookPoemMusic 🍂
#رەوشەن
ئاخ ئەمان
Çeplî zerê lê berda
Te dilê'm kiriye behra derda
Însaf bike delalê canê
Serê min bibe ser zenda
Ax eman, eman, eman
Tu kulîlka dora çeman
Were were ezî qurban
Te şêrînê av şerbetê
Biçûktiya min da dilê'm ketê
Niza'm çima nikarim ji bîr bikim
Heta roja qiyametê
Ax eman, eman, eman
Tu kulîlka dora çeman
Were were ezî qurban
Çûme nava çavreşan
Çima te tiliya min kişand
Ji bo hubb û eşqa dilan
Zerba dilê min êşand
Ax eman, eman, eman
Tu kulîlka dora çeman
Were were ezî qurban
Te çavreşê birû qeyta î
Tu gulî li ber bîna min î
Xewa şevan li min herimî
Seet û gavê li bîra min î
Ax eman, eman, eman
Tu kulîlka dora çeman
Were were ezî qurban
@BookPoemMusic 🍂
ئاخ ئەمان.mp38.11 MB
هەرگیز ناتوانیت بەتەواوی لە هیچ شتێک دڵنیا بیت. تەنیا دەبێت بوێری ئەوەت هەبێت ئەو کارە بکەیت کە پێت وایە ڕاستە. لەوانەیە دواتر بۆت دەرکەوێت کە هەڵەت کردووە، بەڵام لانیکەم ئەو کارەت کردووە کە پێت وایە ڕاستە و ئەوەش گرنگە.
📕سۆز بۆ ژیان
✍🏻: #ئیرڤینگ_ستۆن
وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند
@BookPoemMusic 🍂
بەپێی هەڵەکانی خەڵک حوکم مەدەن
هەموو کەسێک دەتوانێت هەڵە بکات، تەنانەت خۆمان...
بەڵام ...
بەڵام دوور بکەرەوە لەو کەسانەی کە "بەڵێنەکان دەشکێنن"؛ بەتایبەت بۆ هەڵبژاردن
نەخوازه هاوسەرگیری یان هاوبەشی یان هەر پەیوەندییەکی تر بێت
ئەوانەی بەڵێنی داهاتوو دەدەن بە هیچ شێوەیەک جێی متمانە نین؛
هیچ کەسێکی ئاقڵیش تێبینیی گرنگی ژیانی خۆی لەسەر دیواریی سەهۆڵین نانووسێت.
مرۆڤە نادەروەستەکان وەک دیوارێکیی سەهۆڵین وان؛ وەک ئەوەی بوونیان نەبێت دەڕۆن، وەک ئەوەی هیچ پابەندبوون و بەڵێنێک نەبووە...
وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند
@BookPoemMusic 🍂
اختر خطة مختلفة
تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.