BasNews
الذهاب إلى القناة على Telegram
📈 نظرة تحليلية على قناة تيليجرام BasNews
تُعد قناة BasNews (@basnewsmedia) لاعباً نشطاً. يضم المجتمع حالياً 29 248 مشتركاً، محتلاً المرتبة 8 299 في فئة الأخبار والوسائط والمرتبة 11 645 في منطقة إيران.
📊 مؤشرات الجمهور والحراك
منذ تأسيسه في невідомо، حقق المشروع نمواً سريعاً وجمع 29 248 مشتركاً.
بحسب آخر البيانات بتاريخ 12 يوليو, 2026، تحافظ القناة على نشاط مستقر. خلال آخر 30 يوماً تغيّر عدد الأعضاء بمقدار -262، وفي آخر 24 ساعة بمقدار -23، مع بقاء الوصول العام مرتفعاً.
- حالة التحقق: غير موثّقة
- معدل التفاعل (ER): يبلغ متوسط تفاعل الجمهور 3.80%. وخلال أول 24 ساعة من النشر يحصد المحتوى عادةً 3.27% من ردود الفعل نسبةً إلى إجمالي المشتركين.
- وصول المنشورات: يحصل كل منشور على متوسط 1 113 مشاهدة. وخلال اليوم الأول يجمع عادةً 958 مشاهدة.
- التفاعلات والاستجابة: يتفاعل الجمهور بانتظام؛ متوسط التفاعلات لكل منشور يبلغ 5.
📝 الوصف وسياسة المحتوى
يصف المؤلف القناة بأنها مساحة للتعبير عن الآراء الذاتية:
“دەزگای میدیایی باس”
بفضل وتيرة التحديث المرتفعة (أحدث البيانات بتاريخ 13 يوليو, 2026) تحافظ القناة على حداثتها ومستوى وصول مرتفع. وتُظهر التحليلات تفاعلاً نشطاً من الجمهور، ما يجعلها نقطة تأثير مهمة ضمن فئة الأخبار والوسائط.
29 248
المشتركون
-2324 ساعات
-1327 أيام
-26230 أيام
أرشيف المشاركات
29 248
🔴 هەواڵی نوێ لەبارەی مووچەوە گەیشتە (باسنیوز)...
📌 پەیامنێرمان شوان بەرزنجی پێتان دەڵێ..
29 248
تەمویلی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا
ئەمڕۆ دووشەممە 13/7/2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، كەمێك پێش ئێستا، لە دارایی فیدراڵەوە تەمویلی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا.
هەر لەمبارەیەوە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوێنێ بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی دارایی فیدراڵ پێی گوتین، ئەمڕۆ یان سبەی دەست بە ناردنی تەمویلی مووچە دەکەن."
سەرەڕای تێپەڕبوونی 13 ڕۆژ لە كۆتاییهاتنی مانگی شەش، دارایی عێراق بە بیانووی جۆراوجۆر، ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی دوا خست كە دوایین بیانووشیان، نەبوونی سیولە بوو.
29 248
🔴 ئەمڕۆ دووشەممە 13/7/2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند، تاران سەرجەم داواکارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ چوونە نێو دامەزراوە ئەتۆمییەکان ڕەت دەکاتەوە و ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ پێدانی مۆڵەتی دەستڕاگەیشتن بەو شوێنە.
29 248
⭕️سوپای پاسداران: دەستوەردانی سوپای ئەمەریكا لە هورمز، رووداوی زۆر گەورەتر بەسەر كەرتی غاز و نەوتی جهانیدا دەهێنێت
29 248
+3
له ڕووداوێكی سهختی هاتوچۆدا، لهسهر ڕێگهی سیتهك بۆ عهربهت، ئافرهتێك گیانی لهدهست دا و كهسێكی دیكهش به سهختی بریندار بوو
29 248
🔴 مێرمنداڵێك كهوته ژێر تراكتۆر و گیانی لهدهست دا
ئەمڕۆ لە گوندی جوجەرگەورەی سنووری ناحیهی رۆڤیا، مێرمنداڵێك بەناوی (وەلید مەولوود)، لە کاتی كۆكردنهوهی بهرههمی پەتاتە، کەوتە ژێر تراکتۆر و گیانی لەدەست دا.
مێرمنداڵهكه خەڵکی گوندی زێلکافەخریەی سەر بە قهزای ئاکرێیه.
29 248
ئەمڕۆ دووشەممە 13/7/2026، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشیی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوکارمان (کاهین عەبدوڵڵا تاهیر)، کارمەندی نووسینگەی دهۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕادەگەیەنین، بە ناوی سەرۆکایەتی، بەڕێوەبەرایەتی و هەموو کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار، هاوڕێیان و هەموو خۆشەویستانی دەکەین."
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "بەڕێز کاهین عەبدوڵڵا تاهیر، لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، بە دڵسۆزی، ڕاستگۆیی و بێ هەستکردن بە ماندووبوون، لە نووسینگەی دهۆک و ناو کەمپی ئاوارە و پەنابەران خزمەتی کرد، بەشدارییەکی بەرچاویشی لە پشتیوانی و یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران لە سنووری پارێزگای دهۆک هەبوو."
دەزگای خێرخوازیی بارزانی باسی لەوەش كردووە: "دوای تێپەڕبوونی ساڵێک لە خەباتێکی ورەبەرز و ئازایانە دژی نەخۆشيیەكەی، بە داخەوە کۆچی دوایی کرد، لە خودای گەورە داوا دەکەین، گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە بنەماڵە و هەموو خۆشەویستانی ببەخشێت."
https://www.basnews.com/so/babat/915781
29 248
وهزارهتی كارهبا:
بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکی، کارەبا لە بەشێکی پارێزگای دهۆک كوژایهوه
ئهمڕۆ دووشهممه، وهزارهتی كارهبا ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا، گرفتی كوژانەوەی کارەبا لە بەشێکی پارێزگای دهۆک ڕووی دا.
ئهوهش خراوهته ڕوو، ئێستا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاووڵاتیان بگەڕێتەوە.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، لە کاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی تر و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ڕاستەوخۆ هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.
29 248
سەرەڕای هێرشەكانی دوێنێ شەوی نێوان ئەمەریكا و ئێران بەڵام نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز نەبووەتەوە و بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 2026\7\13، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 78 دۆلارەوە بووەتە 79 دۆلار.
29 248
📌بەپەلە...
📌سوپای ئەمەریکا دەستی بە هێرشکردنە سەر ئێران کردەوە
📌لە سیریک و بەندەر عەباس دەنگی تەقینەوەی گەورە دێت
29 248
📌لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم، لەناو دڵی ئەورووپادا، كۆمەڵكوژییەكی دڕندانە دژی شارۆچكەی سریبرێنیتسا ئەنجام درا
زانیاریی زیاتر لەم لینكەدایە ⬇️
https://www.basnews.com/so/babat/915775
29 248
📌پۆلیسی هەولێر دوو دزیی دەستگیر كرد
📌"جامی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانیان دەشکاند و دزییان دەكرد"
زانیاریی زیاتر لەم لینكەدایە ⬇️
https://www.basnews.com/so/babat/915776
29 248
📌"ئەمینی من ڕۆیی، بەڵام من نامەوێ كوردستان بەجێبهێڵم"
📌خەنسا خدر، دایكێكی بە تەمەنی ئێزدییە و ئاوارەی شنگالە و لە كۆمەڵگەی خانكێی سەر بە قەزای سێمێل نیشتەجێیە، ئەو 20 كەس لە كەسوكاری نزیكی خۆی دیار نینە و 7 كەس لەوانە لە خێزانی خۆیدان، بەڵام دڵی لەلای ئەمینی تاقانەیە و دەڵێ: "ئەمین تاقانە بوو، لەلایەن تیرۆریستانی داعش ڕفێندرا و هەتا ئێستا دیار نییە، ئەو ڕۆیی، بەڵام من نامەوێ كوردستان بەجێ بهێڵم."
29 248
📌"مینحەی مەسرور بارزانی بۆ ڕزگاربوانی دەستی داعش زیاد دەكرێت"
📌مینحەی مانگانەی سەرۆكی حكوومەت بەسەر ڕزگاربوانی دەستی داعش دابەش كرا
📌سەعید جردۆ، سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی دابەشكردنی مینحە لە دهۆک باس لە دابەشكردنی مینحەی دارایی بەسەر ڕزگاربوانی ئێزدی و پلانی نوێی زیادكردنی مینحەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێ: "مینحەی ڕزگاربوان زیاد دەبێت."
29 248
📌دوای شەهیدكردن و دەستبەسەرداگرتنی تەرمەكەی و مەڕوماڵاتەكەی، ئەمڕۆ سوپای پاسداران تەرمی (ڕێباز سلێمانی هەركی) شوانەكەی دەڤەری سیدەكانی ئازاد كرد و كەسوكاری بە شین و گریانەوە پێشوازیی لێ دەكەن
29 248
📌یەکێک لە پرۆژە هەرە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت لە گەرمیان، دروستکردنی سایلۆی گەرمیانە کە نزیکە 90 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لە خۆ دەگرێت
