۞فەرموودە۞
ھەمووفەرموودەیەکی پێغەمبەری خواﷺ لێوانلێوە لەدانایی..ھەموو ھەڵوەستەیەکی وانەیەکە.. ھەر چرکەیەک لە ژیانی پیرۆزی شایانی جوانترین تێڕامانە.. ئەو پیاوێکە لەنێو مێژووی مرۆڤایەتی دوبارەی نیە.!! ₅ 𝒿𝓊𝓃ℯ₂₀₂₃
إظهار المزيد3 735
المشتركون
+2124 ساعات
+937 أيام
+37930 أيام
- المشتركون
- التغطية البريدية
- ER - نسبة المشاركة
جاري تحميل البيانات...
معدل نمو المشترك
جاري تحميل البيانات...
◈لە #نزاکانی پێغەمبەری خوداﷺ ؛
(اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْـجُوعِ فَإِنَّهُ بِئْسَ الضَّجِيعُ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الْـخِيَانَةِ فَإِنَّهَا بِئْسَتِ الْبِطَانَةُ)
خوایە من پەنات پێدەگرم لە برسێتی چونكە بەڕاستی برسێتی خراپترین هاوڕێی سەر جێگایە ، وە پەنات پێدەگرم لە خیانەت و ناپاكی چونكە بەڕاستی خیانەت و ناپاكی خراپترین دەورەدەستن.
◈شەونوێژ کردن ؛
لە(بلال)ەوە(ڕەزای خوای لێ بێت)فەرمویەتی ، کەوا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : «عليكُمْ بِقيامِ اللَّـيْـلِ؛ فإِنَّـهُ دَأَبُ الصَّالِحينَ قَبْلَـكُمْ، وإِنَّ قِيامَ اللَّيلِ قُـرْبَـةٌ إلى اللهِ، ومَنْهاةٌ عنِ الإِثْمِ، وتكفِـيرٌ للسَّيِّـئاتِ، ومَطْرَدَةٌ لِلدَّاءِ عنِ الجَسَدِ». [رواه الترمذي وغيره]
واتا: دەست گرتن بەکردنی شەونوێژ ، لە سوننەت و ڕێبازی پیاو چاکانە لەپێش ئێوەوە ، وە نەجات بونە لەتاوان ، وە هۆکاری سڕینەوەی تاوانەکانە ، وە هۆکارێکه بۆ لەناو بردن و نەهێشتنی نەخۆشی.
.
.
◈کۆچی پێغەمەری خواﷺ چی لەتۆدا گۆڕی؟
سەری ساڵی کۆچی و مانگی کۆچ و بەرخودان کە مێژووی مرۆڤایەتی گۆڕی لە ستەم و چەوسانەوە بۆ دادپەروەری و برایەتی وپێکەوە ژیان..
دوای کۆچی سەروەرمان ﷺ لە مەککەوە بۆ مەدینە، پێویستە ئێمەش هەموومان کۆچ بکەین لە دەست گوناه و تاوان لە دڵ پیسیەوە بۆ دڵ پاکی لە ناو کۆمەڵی خراپەوە بۆ ناو کۆمەڵی باش لە باشەوە بۆ باشتربوون!
#سەری_ساڵی_كۆچی_پیرۆز_١٤٤٦
◈کێن ئەو کەسانەى کە مەلائیكەتەكان
نەفرەت و دوعایان لێ دەكەن..؟؟؟
لە فەرموودە صەحیحەکانى پێغەمبەرى خوا (ﷺ) باسی کۆمەڵە کەسێک کراوە کە مەلائیکەتەکان دوعا و نەفرەتیان لێ دەکەن کە بریتین لە مانەى خوارەوە :
٭ هەر كەسێك جوێن بەهاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەر(ﷺ) بدات.
٭ هەر كەسێك لە شاری مەدینە تاوان و بیدعە ئەنجام بدات .
٭ هەر كەسێك ناوو ڕەچەڵەكی خۆی بداتە پاڵ جگە لە باوكی.
٭ هەر كەسێك پەیمان و بەڵێن بشكێنێت .
٭ هەر كەسێك لە خێرو بەخشینی ماڵیدا چروك و ڕەزیل بێت.
٭ هەر كەسێك بگات بە مانگی ڕەمەزان و بەبێ هیچ عوزرێک ڕۆژوو نەگرێت .
٭ هەر كەسێك پشت بكات لە دایك و باوكی بکات و خزمەتیان نەکات بەتایبەت لە کاتى بێتوانایی و پیریاندا.
٭ هەركەسێك ناوی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەلای بهێنرێت و صەڵاواتی لەسەر نەدات .
٭ هەر كەسێك بە چەك یان بە ئاسن ئاماژە بۆ موسڵمانێك بكات.
٭ هەر كەسێك ببێتە بەربەست لە نێوان خاوەنی كوژراوێك و تۆڵەسەندنەوەی بكوژێكدا .
٭ ئەو ئافرەتەی پشت بکات لە پیاوەكەی و سەرجێی لەگەڵ نەكات بە بێ هیچ عوزرێک.
٭ هەر كەسێك بێ باوەڕبێت و بەوشێوەیەش بمرێت .
٭ هەر كەسێك لە پاش باوەڕهێنان بێ باوەڕبێتەوە .
.
◈بێ نرخی دوونیا..
پێغەمبەری خودا(ﷺ)دەفەرمووێت:
گەر دنیا لای خودا کێشی باڵە مێشوولەیەکی ببوایە ڕێگەی نەدەدا بێباوەڕ قومە ئاوێکی لێ بخواتەوە.
◈ئەو ئافرەتانەی ئەهلی دۆزەخن..
پێغەمبەری خوداﷺدەفەرمووێت :
[صِنْفانِ مِنْ أهْلِ النَّارِ لم أرَهُمَا.....ونِساءٌ كاسِياتٌ عارِياتٌ مُمِيلاتٌ مائِلاتٌ رؤوسُهُنَّ كأسْنِمَةِ البُخْتِ المائِلةِ، لا يَدْخُلْنَ الجنةَ ولا يَجِدْنَ رِيحَهَا، وإنَّ رِيحَها لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذا وَكَذا] (صحيح الجامع 3799).
دوو كۆمەڵ هەن ئەهلی دۆزەخن وهێشتا من نەمبینیون......وە ئافرەتانی پۆشتەی رووت سەرەنجی پیاوان رادەكێشن بەلای خۆیاندا وبەلارولەنجەوە دەڕۆن بە رێدا، قژەكانیان لەبان سەریان بەستووە وەكو بان پشتی وشتر بەرزیان كردۆتەوە، ئەمانە بەهۆی ئەم كردەوەیەیانەوە ناچنە بەهەشتەوە، وە بۆنی بەهەشتیش ناكەن، هەرچەندە بۆنی بەهەشت دەكرێت لەدووری ئەوەندەو دەوەندەوە.
◈لە #نزاکانی پێغەمبەری خوداﷺ ؛
(اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ ، وَبِـمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْكَ ، لاَ أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكَ أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ)
خوایە من پەنا دەگرم بە ڕەزامەندیت لە تووڕەیت ، وە پەنا دەگرم بە لێبوردەییت لە سزات ، وە پەنا دەگرم بە خۆت لە خۆت ، ناتوانم ستایشت بكەم بە ئەندازەی ئەوەی كە خۆت ستایشی خۆتت كردووە .
◈#شەونوێژ..
پێغەمبەری ئازیزمان ﷺ دەفەرمووێت:
(عَلَيْكُمْ بِقيام اللّيلِ فانّهُ دأبُ الصَّالحينَ قَبْلَكمُ، وهوَ قربةٌ إلى ربِّكم، ومَكْفَرةٌ للسَّيئاتِ ومَنْهَاةٌ عَنْ الإثمِ ومَطْرَدَةٌ للداء عن الجَسَد). (رواه أحمد)
شهو نوێژ بكهن، چونكه شهونوێژ پیشهی پیاوچاكانی پێش ئێوهیه و له خوای خۆتان نزیك دهكاتهوه و تاوانهكانتان دادهپۆشێ و گوناهتان لێ قهدهغه دهكات و دهرد له لاشهتان دهردهكات.
.
◈ڕامانێک لە کۆچی پێغەمبەی خواﷺ
کۆچی پێغەمبەر و ھاوەڵانی لە مەککەوە بۆ مەدینە، جێگەی تێڕامانێکی گەورەیە ،چونکە لەو سەردەمەدا کە جوڵە و ئاراستە و دیدگا و پلانی موسوڵمانان لەژێر رۆشنایی سروشدا بەڕێوە دەچێت و بە چاودێری خودی پەروەردگار خۆیەتی . کەواتە دەبێت بەوردی سەیر بکرێت و جێگەی ئیلھام بێت بۆ ئێستا و ئایندە .
پێغەمبەر و ھاوەڵانی ھەر لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەیامەکەوە ھەرچیەکیان پێکرا لە بەرەو ڕوبوونەوەی شیرک و بتپەرستی کردیان. کە ئەمەش سەرچاوەی ھەمو خراپەکاریەکان بو لە گەندەڵی و ستەمکاری و نەفامی و دواکەوتوویی و نەخۆشی، لەبەر ئەوە بانگەواز لە مەککەدا بۆ چەسپاندنی لاالە الا اللە بوو، چونکە ئەمە مانا و دەلالەتی زۆر گەورەی ھەبو. یەکەمین بەردی بناغە بوو بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤدۆست، کە زەمینەی چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەری بێت. نەفامەکانی عەرەب لەو پەیامە گەورە تێ نەدەگەیشتن یان نەیاندەویست تێ بگەن، چونکە سەرکردە گەندەڵ و ستەمکار و خێڵەکیەکانی عەرەب ئامادە نەبوون دەستبەرداری ئەو ھەمو دەستکەوتە ببن و بێنە ژێر ئاڵای پەیامێک کە دەڵێت لای خوا ھەموو مرۆڤەکان وەک دانی شانە وان، یان لای خوا ئەو کەسە بەڕێزە کە خاوەن تەقوایە. سوڵتانەکانی عەرەب شەڕی پێگە و دەسەڵاتی خۆیان دەکرد، بۆ ئەم مەبەستەش ھەمو ھۆکارێکیان دژی ئەم پێغەمبەرە بەکارھێنا.
#سەری_ساڵی_كۆچی_پیرۆز_١٤٤٥
اختر خطة مختلفة
تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.