cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

تێشووی دیندار (عبدالقهاری ملا محمود)

وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (281)البقرة

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدلم يتم تحديد اللغةالدين والقيم الروحية67 856
مشاركات الإعلانات
522
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
لا توجد بيانات30 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

بەڕێزان ئەم کەناڵە لەدەست خاوەنی پێشووی نەماوە ،پشت بەخودا ئیتر ئێمە لەخزمەتتان دەبین وە بەردەوام پۆستی دینی بەسود دەکەین لەگەڵ ڕێزدا
إظهار الكل...
ئامۆژگاری باوکێک لەکۆتا ڕۆژەکانی ژیانیدا...! وەرگێڕانیـــ ــــــ عبدالقهاری ملا محمود ـــــــــ باوکێک کە تەمەنی گەیشتووەتە کۆتا هەنگاوەکانی ژیانی و بەئەزموونی خۆی ئامۆژگاری مناڵەکانی ئەکات  و ئەڵێت: کەمتەرخەمیم کرد لە لەدینمدا و دەرگایەکی کراوەم نەهێشتەوە لەنێوان خۆم و اللە تعالی! گەنج بووم و هێزم تیابوو ئەمتوانی لەهەفتەیەکدا دوو ڕۆژبەڕۆژووبم ، کە ئەبووە سەد ڕۆژ ڕۆژوو لەساڵێکدا، ئەوکات ئەبوومە هاونشینی بەهەشتیەکان لەدەرگای ڕەییانەوە کە بۆ ڕۆژوەوانانە، بەڵام درەنگ وانەم وەرگرت لەکاتێکدا کە پیربووم و توانای ڕۆژووگرتنم نەما ئینجا درکم پێی کرد...! خۆزگە کە ڕۆژانە چەند لاپەڕەیەکی قورئانم بخوێندایە کە لەخەو هەڵئەسام.. یان شەوان کاتی خەو تاکو لەوانە نەبم هەجری قورئان ئەکەن وە لەئەهلی قورئان بم کە ئەوان ئەهلی اللەن بەڵام کاتێک بەئاگاهاتمەوە چاوەکانم کزبووبوون..! خۆزگە کە ڕابهاتبایەم لەگەڵ ووتنی ڕستەی استغفرك ربي و ٲتوب ٳلیك، کە ئەمتوانی لەدوای هەموو هەڵەو تاوانێک بیڵێم و ئێستا زۆرێک لەتاوانەکانم لەسەر سڕابووەوە بەڵام بەگرانم ئەگرت و ئێستا بەڕاستی ووتنی لەسەرم گران بووە..! نوێژی بەیانیانم ئەڕۆیشت لەکاتێکا بەباشی ئەمزانی چوواندنی نوێژی بەیانی لەسیفاتی منافقەکانە..! خۆزگە شەوانە تەنها دوو ڕکاتیش بووایە شەونوێژم کردبا، لەکاتێکا ئەمزانی پلەم پێی بەرزئەبێتەوە ئەگەر تەنها چەند ئایەتێکم لەشەونوێژەکانم بخوێندایە لەڕێزی قانتین ئەبووم..!خۆزگە لەوان ئەبووم بەڵام خۆزگە سوودی چیە؟!! خۆزگە دەنگم لەسەر دایک و باوکم بەرزنەئەکردەوە چونکە بەڕاستی ئەوان پردی پەڕینەوەم بوون بەرەو بەهەشت ئێستاش ئەترسم خراپبوونم لەگەڵیان پردێک بێت بەرەو جهنمم ببات..! بیست ساڵی تەمەنم بەڕێکرد و هیچ ڕێیەکی بەهەشتم نەگرتبوو..! چل ساڵم تەواوکردو نەمتوانی دەستبەرداری داهاتە دنیاییەکان بم..! شەست ساڵم تەواوکردو خەریکی دابین کردنی داهاتووی دونیایی مناڵەکانم بووم..! ئێستاش لەوتەمەنەم ئەوانەی من ژیانم کردە قوربانیان ئەوان دەستبەرداری من بوون.. تەنها خۆم و تێشووی بەتاڵم ماوم لەسەر ڕۆخی قەبر...!!! پەشیمانم لەوەی کە کەمتەرخەمیم کردو هیواخوازم کە بتوانم بگەڕێمەوەو ژیانێکی جیاوازتر بەڕێ بکەم و تێشووی تیاکۆبکەمەوە لەبەرئەوەی بەڕاستی دونیا کەمنرخ و فانییەوە منیش تەنهام و تێشووی سەفەرەکەم کەمە و ڕێگاکەم دوورە وەهێزی کۆکردنەوەی تێشووم نەماوە و مردنیش هەموو ڕۆژ بانگم ئەکات... ئێستا دڵنیام دنیا هەرچەندە گەورەبێت هەر بچووکە وە تەمەن هەرچەندە درێژبێت هەر کورتە..! پاشان لەکۆتایی لاپەڕەکەدا نووسی: ڕۆڵەکانم بەکورتی باسی بەسەرهاتی خۆم بۆ کردن تاکو وەکو من لەکۆتایی تەمەندا پەشیمان نەبنەوە وەپەشیمانیش دارێکی بێ گەڵاوبەربێت بۆتان..! بۆیە بەهەموو کەسێکی موقەصیر لەژیانیدا  لەطاعەتی اللە ئەڵێم: ٭لەدونیا تەنها هەڵپەی بەشی پێویستی ژیانت بکە نەک ئەوەی ببێتە هۆی خۆشڕابووێری و قیامەتت بیربباتەوە. ٭لەبیرت بێ ڕەزامەندی باوک و دایکت بەدەست بهێنەو دڵشکاویان مەکە چونکە چاکەکردن لەگەڵیان ڕێگایەکە بەرەو بەهەشت. ٭نوێژەکانت بەجوانی ئەنجام بدەو حەقی ڕکوع و سجودەکان و خوێندنەوەی قورئان بدە تیایدا.. ٭صیلەی ڕەحم بگەیەنە و ئەو زانستەی فێری بوویت بیبەخشەوە و لەماڵەکەشت ببەخشە تا دڵئارام بیت و ماڵی دونیا نەتکاتە کۆیلەی خۆی! ٭شوێنکار و کاریگەریەکی چاکی خۆت بەجێ بهێڵە لەدونیادا کە لەدواڕۆژ و تەنانەت دوای مردنت بەردەوام بێت لەگەڵت و لەنوێژی بەیانی دامەبڕێ تاکو لەخەیر بێبەش نەبیت..! ئامۆژگاریەکەی رسول اللە صلی اللە علیەوسلم م لێ وەرگرن کە من نەمتوانی حەقی خۆی پێ بدەم لەبەرئەوەی سەرسامی توانای جەستەییم بووم لەگەنجیدا، بۆیە بیناییم کاری خۆی نەکرد لەبینینی ئەم فەرموودەیە تاوەک خۆی جێبەجێی بکەم لە فەرموودەکەدا ئەفەرمووێت: پێنج شت بەر لەپێنج شت بەدەست بهێنە: .گەنجیت پێش پیریت تەندروستیت پێش نەخۆشیت دەوڵەمەندیت پێش هەژاریت کاتێ بێکاری و بەتاڵیت پێش کارکردنت وە ژیانت پێش مردنت. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
إظهار الكل...
Photo unavailableShow in Telegram
ئەگەر بیانەوێت خیانەت لەتۆبکەن (شتێکی سەیرو مایەی سەرسوڕمان نیە) ئەوان پێشتر خیانەتیان لەپەیامەکەی الله کردووە کە خالقیانە!! وَإِنْ يُرِيدُوا خِيَانَتَكَ فَقَدْ خَانُوا اللَّهَ مِنْ قَبْلُ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ بۆیە کە بینیت کەسێک شکاندنی سنوورەکانی اللە لای ئاسایی بوو و وە لەخۆی کردبوو بە دین دڵنیابە تۆش بەهیچ جۆرێک پارێزراو نیت لەخیانەتەکانی ... !!
إظهار الكل...
حەفتا عوزرەکەشمان هێنایەوە کەچی هەر جێی نەبووەوە...!! ...حسبنا الله و نعم الوکیل ... .. یــوم تـبـلــــی الســـرائــر ..
إظهار الكل...
03:12
Video unavailableShow in Telegram
نازانم دەنگی کێیەو باوەڕی چیە بەڵام بەڕاستی وەصفێکی جوانە بۆ رسول اللە صلی الله علیە وسلم وە گەیشتنی بە مەدینە و وەفات کردنی صلی علیك الله یا خیر الوری اللهم صلِّ علی سیدنا محمد وعلی آله و صحبه وسلم تسلیماً کثیراً
إظهار الكل...
5.12 MB
Photo unavailableShow in Telegram
خەڵکی بێ مەبدەئی وا هەیە ئەدەبی اختلاط و اتفاق نازانێت هاوار بەحاڵی مونصیفێک کە اختلافی بێت لەگەڵیان!
إظهار الكل...
تلاوة_رائعة_جدآ_للقران_الكريم_من_سورة_الفرقان_تلاوة_مؤثرة_تهز_القلوب.mp35.16 MB
ئاسانترین ڕێگەی بەختەوەریت پێ بڵێم ؟ ئەتەوێ هەست بەبەرەکەتی کات بکەیت؟ ئەتەوێ کاتت بەرهەمدار بێت بۆ دونیاوقیامەتت؟ ئەتەوێت چاوت پارێزراوبێ لە شهوات و حەرام؟ دڵیشت پارێزراوبێت لە شبهات؟ تەنها 24 سعات تەرکی سۆشیاڵ میدیابکە سعاتێکیان بۆ خوێندنەوەی قورئان تەرخان بکە نوێژەفەرزەکانت بەسوننەتەکانی رواتبەوە بکە بیرت نەچێت بەبێ ویتر نەخەویت با خەوی ئەو ڕۆژەشت کاتژمێر 10 بێت بەیانیش دوای نوێژی بەیانی مەخەوەوە زیکری دوای نوێژەکان و بەیانی و ئێوارە بخوێنە خۆت بەدووربگرە لەباسکردنی ئەم و ئەو تەنانەت لەمەجلیسی غەیبەتیش دامەنیشە ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئەگەر 24 سعاتەکەت وەڵامی پرسیارەکانی تیابوو بەردەوام بە لەسەری ...
إظهار الكل...
حەکیمێک پیاوێکی بینی بەکوتەک لەخێزانەکەی ئەدا..! حەکیمەکە بەپیاوەکەی ووت: کوتەک بۆ ئاژەڵە نەک انسان چارەی ئافرەتیش بەئافرەت ئەبێ! پیاوەکە ووتی: تێنەگەیشتم! ژنەکە هاتەقسەو ووتی: تۆ خەریکی لێدانەکەی خۆت بە واز گێلە بهێنە..!! روضة العقلاء 76 ـــــــــــــــــــــــــــــــ #تەنها_بۆ_دڵخۆشیتان
إظهار الكل...
Photo unavailableShow in Telegram
نەسەبی موبارەکی رسول الله صلی الله علیە وسلم
إظهار الكل...
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.