ar
Feedback
Skilled Study

Skilled Study

الذهاب إلى القناة على Telegram

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

إظهار المزيد

📈 نظرة تحليلية على قناة تيليجرام Skilled Study

تُعد قناة Skilled Study (@skilled_study) لاعباً نشطاً. يضم المجتمع حالياً 23 990 مشتركاً، محتلاً المرتبة 8 138 في فئة التعليم والمرتبة 14 179 في منطقة إيران.

📊 مؤشرات الجمهور والحراك

منذ تأسيسه في невідомо، حقق المشروع نمواً سريعاً وجمع 23 990 مشتركاً.

بحسب آخر البيانات بتاريخ 14 سبتمبر, 2026، تحافظ القناة على نشاط مستقر. خلال آخر 30 يوماً تغيّر عدد الأعضاء بمقدار -1 967، وفي آخر 24 ساعة بمقدار -39، مع بقاء الوصول العام مرتفعاً.

  • حالة التحقق: غير موثّقة
  • معدل التفاعل (ER): يبلغ متوسط تفاعل الجمهور 14.28‎%. وخلال أول 24 ساعة من النشر يحصد المحتوى عادةً 8.40‎% من ردود الفعل نسبةً إلى إجمالي المشتركين.
  • وصول المنشورات: يحصل كل منشور على متوسط 3 430 مشاهدة. وخلال اليوم الأول يجمع عادةً 2 018 مشاهدة.
  • التفاعلات والاستجابة: يتفاعل الجمهور بانتظام؛ متوسط التفاعلات لكل منشور يبلغ 40.

📝 الوصف وسياسة المحتوى

يصف المؤلف القناة بأنها مساحة للتعبير عن الآراء الذاتية:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

بفضل وتيرة التحديث المرتفعة (أحدث البيانات بتاريخ 15 سبتمبر, 2026) تحافظ القناة على حداثتها ومستوى وصول مرتفع. وتُظهر التحليلات تفاعلاً نشطاً من الجمهور، ما يجعلها نقطة تأثير مهمة ضمن فئة التعليم.

23 990
المشتركون
-3924 ساعات
-3447 أيام
-1 96730 أيام
أرشيف المشاركات
🔴• کەمی و بەردەوامی باشترە لە کەڵەکەکردن! 🪶زۆرجار بۆ ئەوەی شتێك کە پێویستە ، نەیکەین ، چەندین کاری گرنگی تر درووست ئەکەین و خڕ ئەبێتە لە دەورمان ، تاوەکو بیانومان هەبێت کە بێ هۆ نەبوو ئەو شتەمان نەکرد💌🤩! 👍مەسەلەن قوتابیەك پێویستە ئەو ماوە ئیش و سەعییەکەی بکات ، تا کاتی تاقیکردنەوە نەبێتە هەرا و هەڵای فریا ناکەوم و مەشغوڵم و کاتم نییە(کە زۆر زۆرمان کرد ههه) 💯کەچی لە ئێستادا سەردانی خزمەکانی ئەکات ، فلیمی زۆر گرنگ سەیرەکات ، کتێبی زۆر باش و گرنگ ئەکڕێت، خول وەرەگرێت ، بەس بۆ ئەوەی کەڵەکەبێ و بە مێشکی بڵێ کاری زۆرم هەیە و لەسەرمە! ✏️ئەمە(میکانیزمێکی بەرگرییە) مێشکمان ئەیکات تا کارە پێویست و گرنگەکە نەکەین ، نەك کارێکی حەقیقی و پێویست بێت🤗❤️! ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ ❤️| @skilled_study

🔴• کەمی و بەردەوامی باشترە لە کەڵەکەکردن! 🪶زۆرجار بۆ ئەوەی شتێك کە پێویستە ، نەیکەین ، چەندین کاری گرنگی تر درووست ئەکەین و خڕ ئەبێتە لە دەورمان ، تاوەکو بیانومان هەبێت کە بێ هۆ نەبوو ئەو شتەمان نەکرد💌🤩! 👍مەسەلەن قوتابیەك پێویستە ئەو ماوە ئیش و سەعییەکەی بکات ، تا کاتی تاقیکردنەوە نەبێتە هەرا و هەڵای فریا ناکەوم و مەشغوڵم و کاتم نییە(کە زۆر زۆرمان کرد ههه) 💯کەچی لە ئێستادا سەردانی خزمەکانی ئەکات ، فلیمی زۆر گرنگ سەیرەکات ، کتێبی زۆر باش و گرنگ ئەکڕێت، خول وەرەگرێت ، بەس بۆ ئەوەی کەڵەکەبێ و بە مێشکی بڵێ کاری زۆرم هەیە و لەسەرمە! ✏️ئەمە(میکانیزمێکی بەرگرییە) مێشکمان ئەیکات تا کارە پێویست و گرنگەکە نەکەین ، نەك کارێکی حەقیقی و پێویست بێت🤗❤️!

پ/ تۆوەکان لە دوای گواستنەوەیان بۆ لوولەی گوێزەرەوە دەچنە ناو
Anonymous voting

✅کورت و پوخت سەبارەت بە بەرگریەکانی لەش ، #زیندەزانی #احیا ، ✔️هەڵوشێنەری گەورە|هۆکاری نەخۆشی قوت ئەیات ، ✔️خڕۆکەی سپی هاوتا|هۆکاری نەخۆشی قوت ئەیات ، ✔️کوژەرە خانەی سروشتی|خانەی توش بوو بەهۆکاری نەخۆشی ئەکوژێت ، ✔️پڕۆتینی سیستەمی تەواوکار|*ئەگەر لەبەرگری گشتی بەهۆی هۆکاری نەخۆشیەوە چالاك ببێت ئەوا خانەی توشبوو ئەکوژێت ، بەڵام * ئەگەر لەبەرگری تایبەت بەهۆی نوسانی دژەتەن بە دژەپەیداکەر چالاك ببێت ئەوا پەردەی هۆکاری نەخۆشی کون ئەکات و ئەیکوژێت ، ✔️لیمفەخانەی T ژەهراوی|خانەی تووشبوو بەهۆکاری نەخۆشی لەناو ئەبات ، ✔️پلازماخانەی B|هۆکاری نەخۆشی لەناو ئەبات لەڕێگەی بەرهەم هێنانی دژەتەن ، ✔️بیرخەرەوەخانەی B|ئەو هۆکارە نەخۆشیانە لەناو ئەبات کە بۆجاری دووەم دێنە لەشەوە ، ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ ❤️| @skilled_study

پ//لەڕستەی ئەو خاوەنی کچێک بوو. جۆری کاری ڕستەکە چییە.
Anonymous voting

✔️تەواوی پرسیارە وزاریەکانی #زیندەزانی #احیا ، کەرت کەرت جیاکراوە لە ساڵی 2011 تا 2025 ⬇ ، 👈ئامادەکراو لەلایەن: م. سالم موصطفی🤍 ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ ❤️| @skilled_study

🟤چۆنییەتی ناسینەوەی جۆری ڕادە #کوردی ، لەو نموونانەی خوێندکار کێشەی لێیان هەیە ، لەگەڵ چەند تێبینی و پرسیارێکی گرنگ🤎، 〽️ئامادەکردن لەلایەن: م. عمر احمد خدر💌🤎 ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ ❤️| @skilled_study

🔵سڵاوی خواتان لێبێت ✉️ئەو خوێندکارانەی کە مەلزەمەی کوردی مامۆستا (عمر احمد خدر) بەکاردەهێنن. چاپی شازدەیەم 📕پاک و بێـگـەردی بـۆ خــوا هەموو مرۆڤێک شایەنی هەڵەکردنە. لە کۆی (3215) هەڵبژاردن (6) هەڵبژادن وەڵامەکانیان هەڵە دیاریکراون❗️. لاپەڕە 15 پرسیاری (11) وەڵامی دروست (D) لاپەڕە 70 پرسیاری (11) وەڵامی دروست (D) پرسیاری (12) وەڵامی دروست (B) لاپەڕە 80 پرسیاری (8) وەڵامی دروست (C) لاپەڕە 182 پرسیاری (22) وەڵامی دروست (B+D) لاپەڕە 188 پرسیاری (8) وەڵامی دروست (B) 📌م.عمر احمد خدر

✅سەبارەت᠄ 🟢 ڕێڪخستنی لەشی مرۆڤ. 🟢 بەندی یەڪەم تەواوڪاریە ڪۆئەندام. 🟢 نەخۆشیەڪان (نۆرەڪان) 🟢ئەو بەش و پێڪهاتانەی بە پەردە دەورە دراون. 🟢خڕۆڪەی سپی(بەرگری تایبەت). 🟢نموونەی جۆرەڪانی هۆڕمۆنی ستیرۆیدی و پیپتدی. 🟢بەندی نۆیەم دوو هێندەبوون و لەبەرگرتنەوە و وەرگێڕان. #احیا #زیندەزانی ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ ❤️| @skilled_study

دڵم دڵم ژانەکا💔 ❤️| @skilled_study

🔵عادەتەن هەر شتێك بە ئاسانی و بە خۆڕایی بەدەست بێت ، نرخ و قەدری کەم ئەبێت ، وە هەر شتێك بە ئارەق ، ماندووبوون و شەونخونی بەدەست بێت ، ئەبێتە بەشێك لە کەرامەتت کە پارێزگاری لێدەکەیت! 📌بۆیە کاتێك خوێندنی زمانێك ، یان لەبەرکردنی قورئان ، یان فێربوونی پیشەیەك ، یان خوێندنەکەت پێت قوڕسە و ماندووت ئەکات ، دڵخۆش بە! ⏩ئەوە ڕێك نیشانەی ئەوەیە کە تۆ خەریکی شتێکی بەهادار بەدەست ئەهێنیت ، ڕێگا کورت و سووکەکان تەنها مرۆڤی کاتی و بێبڕبڕە دروست ئەکەن ،⏪ 📕• ڕێگا قوڕسەکە هەڵبژێره ، چونکە لە کۆتایی ئەو ڕێگایەدا پیاوی ڕاستەقینە و ئافرەتی ڕاستەقینە لەدایك ئەبێت. ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ ❤️| @skilled_study

🆕🟡لە خولی دووساڵەی زانستە شەرعییەكان ئەم زانستانە دەخویندرێت: 1- التفسیر (تەفسیری قورئانی پیرۆز)❤️ 2- العقیدة (بیروباوەڕ)❤️ 3- الحدیث (فەرموودەكانی سەروەرمان صلی الله علیه وسلم)❤️ 4- الفقه (زانستی فیقھ)❤️ 5- التربیة الإسلامیة (پەروەردەی ئیسلامی)❤️ 6- السیرة النبویة (ژیاننامەی سەروەرمان صلی الله علیه وسلم)❤️ 📎ئێستا ئەتوانن لەم لینكەوە ناوی خۆتان تۆماربكەن: https://forms.gle/JsWeZjEEc78ZcnNe8 📌بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر نامە بنێرن بۆ ئەم لینکە: https://t.me/Fezanist_tomar_Bot فێرگەی زانست

🟡 ئەتانەوێت چیتان بۆ پۆست بکرێت؟ فەرموو پەیامەکەت بگەیەنە ❤️ @Skilled_study_bot

🟢100 پرسیاری #کیمیا پۆلی12 بۆ وزاری 2025 - 2026 لەلایەن مامۆستایانی کوردستان ئامادەکراوە،✔️ • بینێرن بۆ تەواوی هاوڕێیانتان💟 ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ ❤️| @skilled_study

🟢100 پرسیاری #کیمیای پۆلی12 بۆ وزاری 2025 - 2026 لەلایەن مامۆستایانی کوردستان ئامادەکراوە،✔️ • بینێرن بۆ تەواوی هاوڕێیانتان💟 ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ ❤️| @skilled_study

١٠٠ پرسیاری #کیمیای پۆلی ۱۲ بۆ وزاری 2025 - 2026 لەلایەن مامۆستایانی کوردستان ئامادەکراوە،✔️ • بینێرن بۆ تەواوی هاوڕێیانتان💟 ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ ❤️| @skilled_study

وانەیەکی پەروەردەیی و ئەخلاقی لە دایکی جیمەوە بۆ قوتابییان. ١. سەرەڕای ئەوەی کاپتن مردووە و هیچ کەسێک نییە چاودێرییان بکات، ب
وانەیەکی پەروەردەیی و ئەخلاقی لە دایکی جیمەوە بۆ قوتابییان. ١. سەرەڕای ئەوەی کاپتن مردووە و هیچ کەسێک نییە چاودێرییان بکات، بەڵام جیم و دایکی بە دەسپاکی مامەڵە دەکەن و تەنها مافی خۆیان دەبەن. ٢. پارەی حەرام یان مافی خەڵکی تر ڕەت دەکەنەوە، تەنانەت ئەگەر دەرفەتیش بۆیان ڕەخسابێت. ٣. دەستپاکی گەورەترین سەروەتی مرۆڤە نەک پارەی حەرام و مالی خەلک. ئەمە وانەیەکی زۆر بەهێزە بۆ قوتابیان کە مرۆڤ دەبێت لە کاتی تەنهاییشدا دەسپاک بێت، چونکە ئەخلاق واتە ئەنجامدانی کاری ڕاست کاتێک کەس سەیریت ناکات. هەرشادبن....

✅ ئەو ماوەیەی لە نێوان تاقیکردنەوەکاندا هەیە (2 بۆ 3 ڕۆژ) ، زۆر هەستیارە و بەشێکی یەکلاکەرەوەیە لە کۆی پرۆسەکە! بەڕێوەبردنی ئەم ماوەیە بە زیرەکی جیاوازی دروست ئەکات چ بە باش چ بە خراپ ، لێرەیا ئەو کارانە ئەخەینە ڕوو کە پێویستە لەو چەن ڕۆژەیا بیکەیت و لێیان دوور بکەویتەوە: 🎚چی بکەیت باشە؟ پلانی ژیرانە ، 🤔پێداچوونەوەی ورد (Revision): لەو 2 بۆ 3 ڕۆژەیا ، تەنها و تەنها پێداچوونەوە بۆ ئەو بابەتانە بکە کە پێشتر خوێندوتە! بەکارهێنانی "نۆتە" و "پوختەکان" زۆر گرنگە کە خۆت نووسیوتە. 🤔حەلکردنی پرسیارەکانی ساڵانی پێشوو: ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی ڕاهێنانی مێشك بکەیت لەسەر شێوازی پرسیارەکان ، زۆرجار دووبارەبوونەوەی فۆرماتی پرسیارەکان یارمەتیدەر ئەبێت ، زۆرجار پرسیاری ساڵانی پێشووش یەنەوە. 🤔دابەشکردنی بابەتەکە: بابەتەکە بکە بە سێ بەشەوە بۆ ئەو سێ ڕۆژە ، ڕۆژی یەکەم و دووەم بۆ خوێندنەوەی ورد ، ڕۆژی سێیەم تەنها بۆ پێداچوونەوەی خێرا و پرسیارەکانی ساڵانی پێشوو. 🤔بەرهەمهێنانی شێوازی وەڵامدانەوە: هەندێك لە پرسیارەکان بە دەنگ بەرز یان بە نووسین بە خێرایی ڕاهێنانیان لەسەر بکە ، ئەمە وا ئەکات لە کاتی تاقیکردنەوەدا کەمتر دوودڵ بیت. 🤔دڵنیابوون لە کەرەستەکان: شەوی پێش تاقیکردنەوە ، پێداویستییەکان (قەڵەم ، ڕەشکەرەوە ، ناسنامە ، و هتد) ئامادە بکە بۆ ئەوەی بەیانی بە شڵەژاوی بەدوایانا نەگەڕێیت. 🎚چی نەکەیت باشە؟ هەڵە کوشندەکان ، 🤔خوێندنی وردی هەموو کتێبەکە: هەوڵ مەدە لە دوو ڕۆژیا هەموو پەڕەکانی کتێبەکە بخوێنیتەوە تەنها گرنگی بە "خاڵە سەرەکییەکان" و "تێبینییەکان" بدە. 🤔مانەوە بە بێ ئاگایی: مێشك پێویستی بە پشوو هەیە تەنانەت ئەگەر زۆرت خوێندبێت ، ئەگەر ماندوو بیت ناتوانیت لە تاقیکردنەوەکەیا بە دروستی بیر بکەیتەوە. 🤔پرسیارکردن لە هاوڕێکان: دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەیەك ، هەرگیز لەگەڵ هاوڕێکانت بەراوردی وەڵامەکان مەکە! ئەمە تەنها ئەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و کاریگەری خراپ لەسەر تاقیکردنەوەکەی داهاتوو دائەنێت. 🤔خواردنی قورس و خێرا: خواردنی چەور و شیرینی زۆر ئەبێتە هۆی تەمەڵبوونی جەستە و کەمبوونەوەی توانای تەرکیزکردن. 🔘ئامۆژگاری بۆ ڕۆژی پێش تاقیکردنەوە: "کاتژمێر 8ـی ئێوارەی ڕۆژی پێش تاقیکردنەوە ، واز لە خوێندن بهێنە" ئەمە زۆر گرنگە ، با مێشکت کەمێک ئارام بێتەوە ، پیاسەیەکی کورت بکە ، ژەمێکی سووك بخۆ ، و بە زوویی بخەوە مێشکێك کە پشووی وەرگرتبێت ، توانای بیرهێنانەوەی زۆر زیاترە لە مێشکێك کە تا بەرەبەیان خەریکی خوێندن بووە. 🔘پەیامی کۆتایی بۆ تۆ ئەوەیە کە تۆ لەم ماوەیەدا "سەربازی مەیدان"بوویت ، ئەوەی تا ئێستا کردووتە بەسە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت ، تەنها پێویستە لەم ڕۆژانەیا بە هێمنی ئەو زانیارییانە بەکاربهێنیت ، متمانەت بەو ماندووبوونە بێت کە کێشاوتە! هەموو شتێك بە باشی ئەڕوات ، تەنها متمانەت بە خۆت هەبێت و سەرنجت لەسەر ئامانجەکەت بێت بەهیوای سەرکەوتنی گەورە و ئایندەیەکی گەش🌷 ❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️ ❤️| @skilled_study