ar
Feedback
Skilled Study

Skilled Study

الذهاب إلى القناة على Telegram

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

إظهار المزيد

📈 نظرة تحليلية على قناة تيليجرام Skilled Study

تُعد قناة Skilled Study (@skilled_study) لاعباً نشطاً. يضم المجتمع حالياً 23 892 مشتركاً، محتلاً المرتبة 8 173 في فئة التعليم والمرتبة 14 233 في منطقة إيران.

📊 مؤشرات الجمهور والحراك

منذ تأسيسه في невідомо، حقق المشروع نمواً سريعاً وجمع 23 892 مشتركاً.

بحسب آخر البيانات بتاريخ 17 سبتمبر, 2026، تحافظ القناة على نشاط مستقر. خلال آخر 30 يوماً تغيّر عدد الأعضاء بمقدار -2 130، وفي آخر 24 ساعة بمقدار -40، مع بقاء الوصول العام مرتفعاً.

  • حالة التحقق: غير موثّقة
  • معدل التفاعل (ER): يبلغ متوسط تفاعل الجمهور 13.71‎%. وخلال أول 24 ساعة من النشر يحصد المحتوى عادةً 6.00‎% من ردود الفعل نسبةً إلى إجمالي المشتركين.
  • وصول المنشورات: يحصل كل منشور على متوسط 3 278 مشاهدة. وخلال اليوم الأول يجمع عادةً 1 434 مشاهدة.
  • التفاعلات والاستجابة: يتفاعل الجمهور بانتظام؛ متوسط التفاعلات لكل منشور يبلغ 34.

📝 الوصف وسياسة المحتوى

يصف المؤلف القناة بأنها مساحة للتعبير عن الآراء الذاتية:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}

بفضل وتيرة التحديث المرتفعة (أحدث البيانات بتاريخ 18 سبتمبر, 2026) تحافظ القناة على حداثتها ومستوى وصول مرتفع. وتُظهر التحليلات تفاعلاً نشطاً من الجمهور، ما يجعلها نقطة تأثير مهمة ضمن فئة التعليم.

23 892
المشتركون
-4024 ساعات
-2457 أيام
-2 13030 أيام
أرشيف المشاركات
تلاوة_خاشعة_من_لیالي_رمضان_بصوت_القارئ_آکار_الکردي.m4a7.14 MB

• چارەسەرەکەی چییە کەواتە؟ یاسای "بەرهەم پێش وەرگرتن" - تا کارێکی قوڕس نەکەیت سەیری مۆبایل یان شاشە مەکە ئەمە جیاوازییەکە (Contrast)،ئەگەڕێنێتەوە بۆ ناو مێشك ، - پاکوخاوێنی سیگناڵەکان (Signal Hygiene): مێشك لە چاوەڕوانی نۆتیفیکەیشن دەربهێنە ، کاتێك مێشك واز لە چاودێریکردنی دەوروبەر ئەهێنێت وزەی تەرکیزی بەردەست ئەبێتەوە ، - بنیاتنانی ژینگەی بێ بژاردە: مێشك ناچار بکە کە تەنها یەك ڕێگای هەبێت ئەویش کارکردنە ، بە کەمکردنەوەی وروژێنەرە دەستکردەکان( تیك تۆك و ئینستاگرام و فڵان کەس و فیسار بابەت ) و قبوڵکردنی کەمێك بێزاری و ئازاری سەرەتایی کارەکان ، مێشکت دووبارە هەستیاری بۆ دۆپامین ئەگەڕێتەوە و ئەتوانیت بەبێ هەوڵێکی زۆر تەرکیز بکەیت و کارەکانت تەواو بکەیت.

- لەکاتی خوێندنا هەرجارێك کە تەرکیزت ئەگۆڕیت(بۆ چرکەیەك سەیری مۆبایل ئەکەیت و دێیتەوە سەر خوێندنەکەت) ، مێشك ناچار ئەکەیت ئەو عاڵەتە قوڵەی لەسەر کارەکەت دروستی کردووە هەڵیوەشێنێتەوە و دووبارە بنیاتی بنێتەوە! ئەمە وزەیەکی میتابۆلیکی زۆر ئەبات(تاقەی جەستەیی). مێشك بۆ پاراستنی وزەی خۆی فێری پرۆسێسکردنی سەرپێیی (Shallow Processing) ئەبێت ، واتە چیتر ڕێگەت نادات بچیتە ناو قوڵایی کارەکانەوە چونکە ئەزانێت تۆ بەردەوام تەرکیزت ئەپچڕێنیت و ئەویش نایەوێت وزەی خۆی بۆ بنیاتنانەوەی بەردەوام خەرج بکات. . .

• ئەگەر بەیانییەکەت بە (سکرۆڵکردنی تیك تۆك⏳) و (ئینستاگرام )یان بینینی نۆتیفیکەیشن دەست پێ بکەیت (ئاستی 100ـی وروژاندن) ، پاشان کاتێك ئەتەوێ دەست بە خوێندن بکەیت(ئاستی 10ـی وروژاندن) ، مێشکت ئەم جیاوازییە(Contrast)پێچەوانە ئەبینێت. • لێرەیا مێشك کارە قوڕسەکە(خوێندن) وەك پاداشت نابینێت! ، بەڵکو وەك بێزاری ئەیبینێت، چونکە ئاستی بنەڕەتی(Baseline) پاداشتەکەی پێشتر زۆر بەرز کردووەتەوە له ڕێگەی ڕیڵی تیك تۆك و ئینستاگرام.

کام لەمانە راستە؟
Anonymous voting

وەک ئەو خەرکە دڵیشم نایە کۆرسێک دابنێم لەسەر حیسابی تەلەبە خۆم دۆرەمەندکەم 💔قەدری من نازانن نە دوعای خێر هیچ هیچ با وابی

ئەوەش تەکنیەکان کە بۆم پۆست کردبوون ، وەرە بەو شێوەیە سەعی بکەیت بۆ پەنجا بچیت سەدت مسۆگەر ئەبێت بەو شێوازەی وتم بە جدی و ووردیەوە جێبەجێی بکەیت و ئیهمالی نەکەیت!

• ئەبێت چۆنیەتی دانانی خشتەکە بەو شێوەیەبێت لە دوو مراجەعە پێك هاتبێت و نابێت وانەی کەڵەکەبووت مابێت و هەڵی بگریت بۆ کاتی تاقیکردنەوەکانی وزاریت ، سەرەتا چ بابەتێکت ماوە زەبتیان ئەکەیت لەگەڵ مراجەعەی یەکەم و لە مراجەعەی دووەم تەنیا بابەتەکان بەبیر خۆت ئەهێنیتەوە وەکو لەو پی دی ئێفە خشتەکە دیارە تەنیا گەر ویستت ڕۆژەکان ئاڵەنگاری تیا بکە و بەپێی پێویستی وانەکان و قوڕسی و گرانی دەرسەکان ڕۆژەکان کەم یان زیاد ئەکەیت ، وە لەگەڵ خوێندن بەپێی پلانەکە ئەبێت بێگومان تەکنیەکەکان بەکاربهێنیت کە لە بەشی پین پۆستم کردووە بە تەواوی شەرح و ڕوونکردنەوە! ئامادەکردنی پی دی ئێفەکە لەلایەن: م. هەندرێن محمد - @skilled_study

پلانی خوێندن بۆ کاتی ئیزنەکە : ئەم پلانە ئەوکاتە جێبەجێ بکەن کە پێشتر سەعیت کردبێت لە کاتی دەوام من بە ئیزنی خوای گەورە گرەنتی ئەوەت ئەکەم نمرەیەکی دڵخوازی خۆت بهێنیت! ئەم پلانە وەرگیراوە لە یەکەمەکانی هەرێم کە تاقیکردنەوەی وزاریان هەبووە ، - @skilled_study

- خشتەی پلانی کۆششکردنی کاتی ئیزنەکە بۆ ووزاری ، • ئامادەکراوە لە لایەن: مامۆستای پسپۆڕ لە وانەی فیزیا سەرکەوت وەهاب ،     - لەم خشتەیەدا کاتەکان بەشێوەیەکی زۆر ورد داندراوە ، هەروەها 61 خاڵی پڕ لە ئامۆژگاری و زانیاری زۆر گرینگ بۆ خوێندنی وانەکان ، وە 41 خاڵی زۆر ناوازە تایبەت بە یاساکانی خوێندن ، ئەگەر تۆی قووتابی دوودڵی لە دانان و ڕێکخستنی کاتەکانت و دەتەوێت نمرەی دڵخوازت بەدەت بێنیت ئەم خشتەیە بۆ تۆیە. - @skilled_study

دد

شەو إن شاء اللە دوو پلانی خوێندنی وزاری بۆ کاتی چل ڕۆژەکەتان بۆ پۆست ئەکەم کە یەک لە یەک باشترن ،

ئەمڕۆ بە شکۆوە یادی یەکێک لە تاریکترین و بەسوێترین لاپەڕەکانی مێژووی گەلەکەمان دەکەینەوە. یادی شاڵاوە دڕندەکانی ئەنفال، کە تێیدا هەزاران مرۆڤی بێتاوانی ئەم خاکە تەنها لەبەر ناسنامەی نەتەوەییان کرانە قوربانی و ڕاپێچی بیابانەکانی مەرگ کران. ئەم یادە بۆ بەرزڕاگرتنی ئیرادەی میللەتێکە کە لەناو خۆڵەمێشی ئەنفالدا دووبارە ژیایەوە، ئەرکی هەموانە کە ڕێز لەو قوربانییە گەورانە بگرین و یادەوەرییەکانیان وەک وانەیەکی مێژوویی بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزین. لەم ڕۆژەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان دادەنەوێنین🌞

ئەوەندەی کاتتان بەو ڕێکخستنەی بە حیساب هاندانەی گەڕاندنەوەی تەرکی کوردی و عەرەبی تەرخان کردووە بەکارتان بهێنابایە بۆ وانەیەک دڵنیام بە ووردەکاری تەواوە تەواوتان کردبوو !

دەتەوێت نمرەیەکی بەرز لە پۆلی ١٢ بەدەستبهێنیت؟ 🚀 کەناڵی فەرمی ئەپڵیکەیشنی سەرکەوتن بۆ پرسیارە وزارییەکان کرایەوە! هەرچییەکی پێویست بێت بۆ سەرکەوتن لێرە دەستی دەکەوێت: ✅ گرنگترین پرسیارە پێشبینیکراوەکان بۆ وزاری. ✅ زیاتر لە ٢٥,٠٠٠ پرسیاری شیکارکراو. ✅ زیاتر لە ٥,٠٠٠ کارتی خوێندن (Flashcards) بۆ هەموو وانەکان. هەموو ئەمانە لە یەک شوێندا! ئێستا جۆین بکە و ئامادەکاری تەواو بکە بۆ تاقیکردنەوەکان https://t.me/serkawtin

🔻چەند پرسیارێکی گرنگ لەسەر
جومگە
1️⃣بڕبڕەی پشت لە مرۆڤ دوو جۆرە جۆمگەی تێداییە ئەوانیش: ⚠️جومگەی جوڵەی سنوردار. ⚠️جومگەی بزێو لە جۆری تەوەری 2️⃣تەوەرە پەیکەر لە مرۆڤ سێ جۆر جومگەی تێداییە ئەوانیش : ⚠️جومگەی نەبزێو ⚠️جومگەی جوڵەی سنوردار ⚠️جومگەی بزێو لە جۆری تەوەری 3️⃣لە پەلە پەیکەر یەک جۆر جومگەی هەیە ئەویش لە جۆری جومگەی بزێوە. 4️⃣لە پەلە پەیکەر چوار جۆر جومگەی بزێو هەیە ئەوانیش ( گۆیی، رێزەیی، خلیسک،زینی) یە. 5️⃣لە باڵەکانی مرۆڤ چوار جۆر جومگەی بزێو هەیە ئەوانیش ( گۆیی، رێزەیی، خلیسک،زینی) یە. 6️⃣لە پەلەکانی خوارەوە (لاقەکان)  مرۆڤ سێ جۆر جومگەی بزێو هەیە ئەوانیش ( گۆیی، رێزەیی، خلیسک) یە. 7️⃣ئەو جومگەی دەکەوێتە هەردوو جەمسەری ئێسکی بازوو بریتییە لە جومگەی گۆیی شان و جومگەی رێزەیی ئەنیشک 8️⃣ئەو جومگەی دەکەوێتە نێوان ئێسکی بازوو و ئێسکی باسک پێدەڵێن جومگەی رێزەیی ئەنیشک. 9️⃣ئێسکەکان لە جومگەکان پێکەوە دەبەسترێن بە هۆی کڕکڕاگە و بەستەر واتە لە ڕێگای بەستەرە شانە.

Biology bashi 2 هەناسە وەرگرتن ڕودەدات کاتێ
Anonymous voting

ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، بۆ پۆلەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی و پەیمانگەکان https://t.me/qut
ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، بۆ پۆلەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی و پەیمانگەکان https://t.me/qutaby4n

واز لە وتەی هاندەر و ئەمانە بێنن ڕاستی ببینن کە خودی هاندانە!

لەڕاستیدا من و تۆ پێویستمان بە کەمکردنەوەی خەو نییە بۆ زیادکردنی کاتەکانمان ، پێویستمان بە کەمکردنەوەی کاتەکانی ئینستا و تیك تۆك و سناپ چات و کات کوژەرەکانیتر هەیە.