ar
Feedback
چەناڵی بـەرنامەكانی مـۆبـایل

چەناڵی بـەرنامەكانی مـۆبـایل

الذهاب إلى القناة على Telegram

سڵاو هاورێیان چەناڵی تایبەت بۆ به رنامەكانی IOS & Android ئيمه نالين باشترين بس باشترين بيشكش ده كين

إظهار المزيد
528
المشتركون
+124 ساعات
+27 أيام
+130 أيام
أرشيف المشاركات
ئەپی Reminde بۆ پاشەکەوتکردنی لینک و بابەتەکان ئەم ئەپە تایبەتە بە پاشەکەوتکردنی بەستەر، ڤیدیۆ، بابەت و کاڵاکان، بۆ ئەوەی لە کاتی دیاریکراودا سەیریان بکەیتەوە و بیرت بهێنێتەوە. تایبەتمەندییەکان: - ڕێکخستنی بابەتەکان: جیاکردنەوە و پۆلێنکردنی لینکەکان بەپێی جۆرەکەیان. - بیرهێنانەوە: ناردنی ئاگادارکردنەوە (Notification) لەو کاتەی کە خۆت دیاری دەکەیت بۆ خوێندنەوە یان تەماشاکردنی بابەتە پاشەکەوتکراوەکان. داگرتن بۆ ئایفۆن: https://apps.apple.com/us/app/reminde/id6746091728

ناساندنی دووەم بەرنامە ...🤎 بێزار بوویت لە ناردنی وێنە و ڤیدیۆکانت بە تێلیگرام یان ڤایبەر بۆ کۆمپیوتەرەکەت کە کواڵیتییەکەی دادەبەزێنێت، یان دەتەوێت فایلەکانت بە خێراییەکی زۆر لە نێوان ئایفۆن و ئەندرۆید ئاڵوگۆڕ پێ بکەیت؟ ئەوا چیدی پێویستت بە کەیبڵ و بلوتوز یان خەزنکردن لە ئینتەرنێت نییە بۆ گواستنەوەی فایلەکانت! بەرنامەی LocalSend یەکێکە لە بەهێزترین و باشترین بەرنامەکانی گواستنەوەی فایل کە بە شێوەیەکی سەرچاوە کراوە کار دەکات و تایبەتە بە گواستنەوەی خێرای فایلەکان لە ڕێگەی وایفای ناوخۆییەوە🤝 لەسەر سەرجەم سیستەمەکانی Android و iOS لەگەڵ Windows و Mac و Linux بەردەستە ئەم کارە سەرەکییانە دەکات: گواستنەوەی خێرا بەبێ ئینتەرنێت: دەتوانیت هەر جۆرە فایلێک، وێنە یان ڤیدیۆیەک بە قەبارەی گەورە بگوازیتەوە بەبێ ئەوەی یەک مێگابایت ئینتەرنێتت بڕوات، تەنها پێویستە هەردوو ئامێرەکە بە هەمان شەبەکەی وایفایەوە پەیوەست بن پاراستنی کوالێتی بنەڕەتی: بە پێچەوانەی بەرنامەکانی چاتەوە، فایلەکانت ڕێک بە هەمان کواڵیتی و قەبارەی ئۆرجیناڵی خۆیان دەگوازرێنەوە بێ ئەوەی کواڵیتییان کەم بکرێتەوە ئاڵوگۆڕی ئاسان لە نێوان سیستەمەکان: کێشەی ناردنی فایل لە ئایفۆنەوە بۆ ئەندرۆید یان لە مۆبایلەوە بۆ کۆمپیوتەر بەتەواوی چارەسەر دەکات و تەنها بە یەک کلیک فایلەکان دەگەنە ئامێرەکەی تر لەبەر ئەوەی هیچ سێرڤەر و کڵاودێکی دەرەکی بەکارناهێنێت، داتاکانت سەدا سەد پارێزراون و تەنها لە نێوان ئەو دوو ئامێرەدا ئاڵوگۆڕ دەکرێن بەرنامەکە بەتەواوی خۆڕاییە هیچ ڕیکلامێکی تێدا نییە و پێویستی بە هیچ بەشداریکردنێکی مانگانە نییە

بە زیرەکی دەستکرد وێنە بگۆڕە بۆ ڤیدیۆ کەسێکت لێ مردووە حەز دەکەیت بیکەیت بە ڤیدیۆی جوڵاو بفەرموون ئەم سایتە تایبەتە بە ئێوە ‌سایتی Ai stodio google کە وێنە دەگۆڕی بۆ ڤیدیۆی جوڵاو بە ئاسانی لینکی سایتەکە: 👈https://aistudio.google.com/prompts/new_chat فێرکاری هەر کە سایتەکەت کردەوە لای سیلەی سەرەوە سێخەتەکە لێبدە دوای بەشی Generate Media دوای بەشی veo دوای لە خوارەوە وێنەکە لێبدەو دواتر وێنەیەک هەڵ بژێرەو دایبنێ

ماڵپەڕی Vectorizer.ai بۆ گۆڕینی وێنە بۆ ڤێکتەر ئەم ماڵپەڕە ژیریی دەستکرد بەکاردێنێت بۆ گۆڕینی وێنە ئاساییەکان (Pixel) بۆ گرافیکی ڤێکتەر (Vector)، کە ڕێگە دەدات بە گەورەکردنی وێنە و لۆگۆکان بەبێ تێکچوونی ڕوونییەکەیان. تایبەتمەندییەکان: - گۆڕینی فۆرمات: وێنەی جۆری PNG و JPEG وەردەگرێت و دەیگۆڕێت بۆ فۆرماتی SVG یان EPS. - ڕێکخستنی لێوارەکان: هێڵ و لێواری وێنەکان ڕێک دەکاتەوە و تەڵخییەکەیان کەم دەکاتەوە. - گونجاو بۆ دیزاین: فایلە دەرچووەکان بۆ بەکارهێنان لە بەرنامەکانی وەک Illustrator و بۆ کارەکانی چاپ گونجاون. بەستەری ماڵپەڕ: https://vectorizer.ai

ئەگەر بە ئەکاونتی ساختەش هەڕەشە بکەی دەدۆزرێیتەوە 🚨⚠️ بزانن چۆن👇 https://www.instagram.com/reel/Dc9Q1hju6gx/?stkn=MTh5ZXl3dGZna3psOA==

یەکێ لەناوازە ترین سایتەکانم بۆ هێناون کەدڵنیام ئیشتان پێدەبێ بۆخۆتان سایتی: logo maker ئەم سایتە دەتوانی بەدڵی خۆت لۆگۆی تایبەت بە ئیشەکەت دروست بکەیت تەنها ناوی ئیشەکە و کاری ئیشەکەت بنوسەو بە سەدان لۆگۆی ناوازەت بۆ دروست دەکات و تۆی بەکارهێنەر دەتوانی هەڵیان بژێری لینکی سایتەکە : https://www.brandcrowd.com/

نامەکە دەخوێنیتەوە و کەچی وەدەزانن سەیرت نەکردووە و نەتبینیوە ..👀 بۆ کاراکردنی بچنە واتسئاپ settings privacy read receipts >
نامەکە دەخوێنیتەوە و کەچی وەدەزانن سەیرت نەکردووە و نەتبینیوە ..👀 بۆ کاراکردنی بچنە واتسئاپ settings privacy read receipts > off

ئێستا هەر ١٣ دراما بە دۆبلاژی کوردی بە جوانترین کوالێتی لە ماستەر بۆکس بەردەستە سڵاو بەڕێزان بەرنامەکەی ئێمە تایبەتە بە سەیر
+8
ئێستا هەر ١٣ دراما بە دۆبلاژی کوردی بە جوانترین کوالێتی لە ماستەر بۆکس بەردەستە سڵاو بەڕێزان بەرنامەکەی ئێمە تایبەتە بە سەیر کردنی فیلم و دراما بە دۆبلاژی کوردی بە کوالێتی بەرز بۆ داگرتنی  بەرنامەکە بۆ سیستەمی ئایفۆن و ئەندرۆید دەتوانن لەو لینکانەی خوارەوە بەرنامەکە دابەزێنن سوپاس بۆ ئایفۆن https://apps.apple.com/us/app/masterbox/id6797267527?l=ar بۆ ئەندرۆید https://play.google.com/store/apps/details?id=com.masterbox.app&pcampaignid=web_share تێبینی ! 🚨 ئەگەر نەتانتوانی بەرنامەکە بەکاربهێنن تکایە ئاگادارمان بکەنەوە تا هاوکاریتان بکەین ژمارەی وەتس ئەپەکانمان 07519009596 07519009697

خوێندکاران بەتایبەت ئەوانەی تازە دەچن بۆ زانکۆ چیتر پارە مەدە بە سیمینار باشترین سایتم بۆتان هێناوە کە بێ بەرامبەر دەتوانیت س
خوێندکاران بەتایبەت ئەوانەی تازە دەچن بۆ زانکۆ چیتر پارە مەدە بە سیمینار باشترین سایتم بۆتان هێناوە کە بێ بەرامبەر دەتوانیت سیمینار بکەن و ئامادەی بکەن بۆ ئەوانەی لە زانکۆشن سوودی دەبێت بۆتان

🔴 ئەپڵیکەیشنێکی نوێ شوێنی وەرگرتنی قوتابییانی پۆلی 12 لە زانکۆکان ئاشکرا دەکات 🔥 خاوەنی پڕۆژەی kurd12: پێش زانکۆلاین دەزانن لە کوێ وەردەگیرێن ئەمڕۆ هەینی 28ی ئابی 2026، بژار یاسین خاوەنی پڕۆژەی (kurd12) ڕای گەیاند، ئەپڵیکەیشنێکی نوێیان بۆ قوتابییانی پۆلی 12 خستووەتە کار کە پێش کاراکردنی سیستمی زانکۆلاین، دەتوانن لە ڕێگەیەوە بزانن لە کام زانکۆ یان پەیمانگە وەردەگیرێن و ناویان دەگەڕێتەوە. لە لێدوانێکدا بژار یاسین ڕایگەیاند، قوتابییان دەتوانن بۆ زانینی ئەو شوێنەی بۆ نمرەکانیان گونجاوە، هەر ئێستە ئەپڵیکەیشنی (kurd12) دابەزێنن و سوودی لێ ببینن. ئەو دووپاتی کردەوە کە ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە قوتابی بەرچاوڕوونییەکی تەواوی هەبێت پێش ئەوەی فۆڕمی وەرگرتن پڕ بکاتەوە. خاوەنی پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەپڵیکەیشنەکە بەردەستە بۆ بەکارهێنەران و قوتابییان دەتوانن لە کۆگاکانی ئەپ ستۆر و پلەی ستۆر بەدوای ناوی (kurd12) بگەڕێن، یان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی لینکە تایبەتەکانەوە بۆ هەردوو سیستمی مۆبایلەکە دایبەزێنن. بۆ ئایفۆن: https://apps.apple.com/iq/app/kurd12/id6781403307 بۆ ئەندرۆید: https://play.google.com/store/apps/details?id=net.kurd12.app

Repost from Zardasht Shahab
⛔٢ چەناڵی تایبەت بە فرۆشتنی کاڵای ئەوروپی و ئەمازۆن بەشێوەی ڕاستەوخۆ و مەزاد. ⛔باشترین و تایبەتترین پێداویستیەکان بەدەستهێنە
⛔٢ چەناڵی تایبەت بە فرۆشتنی کاڵای ئەوروپی و ئەمازۆن بەشێوەی ڕاستەوخۆ و مەزاد. ⛔باشترین و تایبەتترین پێداویستیەکان بەدەستهێنە بە کەمترین نرخ. جۆینی ئەم ٢ لینکەی خوارەوە بن 👇 https://t.me/infokurd https://t.me/Kurd_Film00000

به رنامه Reminiكيشه هه ي لا زوربه به كارهينران ئيش ناكات تا جارسه ر بو ئيستا vpnبكاربين

لە ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئەکرەمدا (د.خ)، دڵەکان پڕ دەبن لە ئارامی و سەرجەم جیهان بە رووناکی و میهرەبانی ئەو دادەپۆشرێت.
لە ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئەکرەمدا (د.خ)، دڵەکان پڕ دەبن لە ئارامی و سەرجەم جیهان بە رووناکی و میهرەبانی ئەو دادەپۆشرێت. لەدایکبوونی ئەو، تەنها لەدایکبوونی مرۆڤێک نەبوو، بەڵکو سەرهەڵدانی سەردەمێکی نوێ بوو لە ڕەوشت، دادپەروەری، و خۆشەویستی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی.🩷🎀 ئەو ڕێبەرێک بوو کە بە بەزەیی و داناییەکەی توانی تاریکیی نەزانی بڕەوێنێتەوە و رێگای ڕاستیی و مرۆڤدۆستی نیشانی جیهان بدات. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، باشترین ڕێزلێنان لە یادی ئەو، کارکردنە بە ئامۆژگارییەکانی، بڵاوکردنەوەی ئاشتی، میهرەبانی بەرامبەر دەوروبەرمان، و پاککردنەوەی دڵەکانمانە لە ڕق و کینە.😇🌷 موبارەک بێت یادی لەدایکبوونی مامۆستا و ڕێبەری مرۆڤایەتی، کە دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت. هیواخوازم ئەم ڕۆژە ببێتە مایەی خێر و برەکەت بۆ ژیانتان و دڵەکانتان هەمیشە بە نوری بەزەیی و ڕەوشتی بەرزی ئەو ڕووناک بێتەوە 🌷🥹

جیاوازییە ڕاستەقینەکەی نێوان ئەم گڵۆپانەی (خاڵانەی) سەر ئایفۆن چییە؟" ئەمە یەکێکە لە پرسیارە باوەکان! ئەگەر تێبینی ئەو ڕەنگ و
جیاوازییە ڕاستەقینەکەی نێوان ئەم گڵۆپانەی (خاڵانەی) سەر ئایفۆن چییە؟" ئەمە یەکێکە لە پرسیارە باوەکان! ئەگەر تێبینی ئەو ڕەنگ و خاڵانەت کردووە لە سەرەوەی شاشەی مۆبایلەکەت دەردەکەون و دەتەوێت بزانیت مانایان چییە: 🟢 خاڵی سەوز: کاتێک دەردەکەوێت کە بەرنامەیەک لەو کاتەدا کامێراکەت بەکاردەهێنێت وەک سناپچات یان کامێرای مۆبایلەکە 🟠 خاڵی پرتەقاڵی: کاتێک دەردەکەوێت کە بەرنامەیەک لەو کاتەدا مایکرۆفۆنەکەت بەکاردەهێنێت وەک تۆمارکەری دەنگ یان پەیوەندی تەلەفۆنی 🔴 خاڵی سور: کاتێک دەردەکەوێت کە شاشەی مۆبایلەکەت لە حاڵەتی تۆمارکردندایە Screen Recording بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداربیت کە ڤیدیۆی شاشەکەت دەگیرێت 🔵 خاڵی شین: کاتێک دەردەکەوێت کە بەرنامەیەک لۆکەیشنەکەت بەکاردەهێنێت (وەک نەخشە)، یان ئینتەرنێتەکەت (Hotspot) بۆ کەسێکی تر کردووەتەوە ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەوە دانراوە کە بەردەوام ئاگاداری کارەکانی مۆبایلەکەت بیت و هیچ بەرنامەیەک بە نهێنی کامێرا یان دەنگت بەکارنەهێنێت🤝