جیهانی وەن پیس
الذهاب إلى القناة على Telegram
6 735
المشتركون
+1024 ساعات
+597 أيام
+27330 أيام
أرشيف المشاركات
6 738
کچی خۆمە و کچی خۆم نییە ناخوا برام- سەبارەت بەگۆنکو پێم وایە هۆش هاتنەوەی سوودێکی ئەوتۆی نابێ و ئیمۆ هەرکاتێک بیەوێت ئەتوانێ تەحەککومی پێوە بکات! بەڵام ئەگەی بێتوو ئەو بیەوێت لەئیمۆ ڕزگاری بێت و بایی ئەوەش زیرەک بێت کە خۆی لە گرێبەستی ئیمۆ ڕزگاربکات ئەوا لەوانەیە تاکە ڕێگا هەر ئەوەبێ کە شانکس کردی!!! ئەو شوێنەی کە تاتۆکەی لێیە ئەبێ ببڕدرێتەوە(هەر وەک ئەوەی شانکس کردی و بەهۆیەوە قۆڵێکی لەدەستدا) یانیش پێتان وایە گۆنکو ڕێگایەکی تر بزانێ؟
6 738
ئەو چەکانەی بناغەی جیهانیان دامەزراندووە!-19 پاشاکە بەتەواوی نیەت پاکبوون و ویستیان ئاشتی و ئارامی بووە! ئەم قسانەی لەم چاپتەرەیا کران بەتەواوی ئەوە ڕوون ئەکاتەوە کە هەر 19 پاشاکە سەرەڕای ناکۆکی نێوانیان لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی ئامادەبوون چەکەکانیان دابنێن و واز لەو ململانێیە بێنن لەنێوان خۆیانا کە لەپێناو دەسەڵات و حوکمڕانییا لایان درووست بووە... بەڵام وەک لەقسەکانی سۆمرێزەوە دەر ئەکەوێ ئیمۆ لەدوای ئەوان( لەوانەیە ماوەیەک دوای مردنیان) دەسەڵاتی گرتبێتە دەست و پاشانیش بەهێزی ڕووحی شەیتانی دووبارە چەکەکانیانی بۆ ویستی خۆی بەکارهێناوەتەوە!! گەر مۆ ئەوکات یەکێک بووبێت لەو پاشایانە ئەوا لەدواییدا پەیمانەکەی شکاندووە! یانیش ئەوکات یەکێک نەبووە لەوان و لەدواترا ویستی کۆنتڕۆڵکردنی جیهانی هەبووە و دەستی کردووە بەکارەکانی خۆی.
6 738
ئێلباف ئۆۆن فایەرر🔥ئارکی ئێلباف لەدوای چاپتەری 1189 چووە ڕیزبەندی شەشەمین درێژترین ئارکەکانی وەن پیسەوە و پێش ئارکی ئالاباستا کەوت.✅
6 738
لێدوانی ئێیچیرۆ ئۆدا لە دوای چاپتەری 1189:لەگەڵ کچەکەم سەیری ئەڵقەی ONE PIECE HEROINESم کرد، کاردانەوەکانی سەرسوڕهێنەر بوون! زۆر سوپاسگوزارم کە کارەکە توانیویەتی بەم شێوەیە دەست لە دڵی ئافرەتان بدات! هیوادارم هەمووان سەیری بکەن.
6 738
پریڤیوی ئەلقەی داهاتووی وەن پیس بە ناونیشانی:”دڕندەکان دەردەکەون!!بونەوەرە ترسناکەکان هێرش دەکەنە سەر ئێلباف.“
6 738
+3
وەک هەمیشە، دەبینیت بەشێکی زۆر لە فانەکان، چەپتەرەکان بە لایەنگریکردن بۆ کەسایەتییەک بەسەر کەسایەتییەکی دیکەدا دەخوێننەوە... کاتێک لوفی مستێکی لە ئیمۆ'دا، ڕەخنەیاندەگرد لە 'ئۆدا' کە ئاخۆ چۆن دەبێت فەرمانڕەوای جیهان بەو شێوەیە لێی بدرێت. بەڵام ئێستا و دوای بەزاندنی لوفی، دەستیان کردووە بە شکاندنەوەیی و بەکەمزانینی، و پێیان وایە کە لاوازە (وە دەڵێن لۆکی لە ئەو بەهێزترە 😂).
بێگومان لۆکی خاوەنی هێز و میوەیەکی سەرووسروشتییە، بەڵام لە کۆتاییدا هەردووکیان لەبەردەم ئیمۆدا بەزێنران، تاکە جیاوازیش تەنیا لە شێوازی مامەڵەکردنی ئیمۆدایە لەگەڵیاندا:
- لۆکی ئەو هێزەیە کە ئیمۆ پێویستی پێیەتی (تەنانەت لە ناوەندی شەڕەکەشدا، نەمری و هێزی ڕۆحی شەیتانیی پێشکەش کرد).
- لەکاتێکدا لوفی ئەو هێزەیە کە ئیمۆ دەیەوێت دەستبەجێ بیسڕێتەوە و لەناوی ببات.
بە کورتی، ئیمۆ تا ڕادەیەک بە ئاسانی هەردووکیانی تێکشکاند، بەڵام هێرشەکانی بۆ سەر لوفی زۆر دڕندانەتر و سەختتر بوو.
6 738
چاپتەری 1189سەرەتا چاپتەرەکە تێکەڵەیەک بوو لە دیمەنی ترسناک و زانیاری زۆر گرنگ بەشێک لە ڕابردوو کە زۆر ناوازە بوو با بزانین چاپتەرەکە بە کورتی چی بۆ دەرخستین: - لە چاپتەرەکە بۆمان دەرکەوت کە هەر یەک لە نۆزدە پاشاکەی دامەزرێنەری حکومەتی جیهانی چەکی تایبەتیان هەبووە کە لە هۆڵی تەختە بەتاڵەکە چەقاندبویان ، وە هەریەکەیان ناوێکی تایبەتی کە ڕەنگدانەوەی هێزەکەیەتی. - بەپێی قسەی شانکس بێت ئەوە حکومەتی جیهانی دەیەوێت بە هەمان ڕێگای کۆن دەست بەسەر جەنگە گەورەکەی کە بەڕێوەیە بگرێت ئەویش هێزی زەبەلاحەکان. - وەک دیارە و وتومانە مە لوفی لە ئێستادا لە ئاستی ئیمۆدا نییە ، جا هۆکارەکەی ئەوەیە هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی لە خودی هێزی میوەکەی تێبگات پاشان لە خودی هێزی دوژمنەکەی تێبگات بۆیە بۆ ئێستا ئەو بە قورسی شکستی هێناوە ( بەڵام گەڕانەوەی ئەگەڕێتەوە بۆ نوسەر ) - ڕەنگە زۆر کەس گرنگی پێ نەدابێت بەڵام زۆرۆ و سانجی ئێستا مەترسیەکانی بەردەمیان زۆر زیاتر بووە کاتێ ئیمۆ ڕکابەرییەکەی قورستر کرد بە پێدانی چەک بە سۆمێرز و کێلینگهام. - کۆتا دیمەن دەرکەوتنی گابان ، هەستەکەم شتێکی باش نابێت بۆ گابان ئەو پێکدادانە.
6 738
پەیوەندی نێوان "لوفی" و "نیکا" ئایا لوفی توانیویەتی نیکا لەخۆیا بەرجەستە بکات؟؟سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین کەنیکا هەر وەک باس کراوە خواوەندێکی کۆن بووە کەشەڕی کردوە لەپێناو ئازادکردنی کۆیلە و بێدەسەڵاتەکانا و بەردەوام خەندەی خستۆتە سەر لێوی خەڵکی بەشێوازە تایبەتەکەی خۆی ئەمەش تاحەدێک لەلوفییا ئەبینرێ بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە کە" قـەشـە سـاتــرن" لەباسی لوفیا ئەڵێت: [هیچ دەربارەی ئەوە نازانێت کەچییە، پێناچێت ئەو پەیوەندی دروستکردبێت لەنێوان نیکا و فۆڕمی سپی، جێگای شەرمە] ئەوەش لای هەموومان ڕوونە کەڕەنگی ڕەش بەواتای شوومی و ناخۆشی دێت [هەنێ جار دەربارەی تاریکایی مێژوو قسە کراوە کەمەبەست پێی ئەو ڕووداوە ناخۆش و خراپانەیە کەڕوویان داوە] لەبەرامبەر ئەوەیا ڕەنگی سپی[فۆڕمی نیکا] بەواتای ئازادی و خۆشی دێت کەواتە ئەوەی نیکا ئەیکات چییە؟؟ سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین کە "ئیمۆساما" نوێنەرایەتی تاریکی ئەکات و پێچەوانەی فۆڕمی نیکایە تیۆریەکیش هەیە دەربارەی "پێنج گۆرۆسیەکە" کەئەوان میوەی شەیتانیان نەخواردوە بەڵکو خودی کەسایەتی شەیتانەکە بەرجەستە ئەکەن، کەواتە ئەبێت لوفیش لەبەرامبەر ئەوانا "ڕوحیەتی خواوەندی خۆر نیکا" بەرجەستە بکات یانیش بەئاگا بهێنێتەوە و بێگومان کردنی ئەوکارەش جۆرێکی تر لەئازادی شەڕکردن یانیش بەتەواوی ئازادی خەیاڵەکانی بۆ بەدی ئەهێنێت، ئەوەش بزانن ئێستا لوفی میوەکەی بەئاگاهێناوەتەوە و ئاستی تری نیە. "فۆڕمی سپی تایبەت بەنیکا" ئایا لوفی چۆن ئەتوانێت پەیوەندی لەنێوان خۆی و فۆڕمەکەیا دروست بکا؟ یانیش دروستکردنی ئەو پەیوەندیە چۆن چۆنیە؟؟ ئەگەڕێینەوە بۆ ئارکی وانۆ و شەڕەکەی نێوان لوفی و کایدۆ کاتێک لوفی میوەکەی بەئاگا هێنایەوە و گۆرۆسیەکان قسەیان ئەکرد دەربارەی میوەکەی کەناوی ڕاستەقینەی "هیتۆ هیتۆ نۆمیە" نەک "گۆمۆ گۆمۆ نۆمی" هەروەها لەگەڵ ئەوەشا باسی خواوەندی نیکایان کرد لەگەڵ هێزی میوەکەی کەئەتوانێت هەرشتێک خەیاڵ بکا بیگۆڕێت بۆ ڕاستی سەبارەت بەزانینی لوفیش دەربارەی میوەکەی و پەیوەندی کردنی بە فۆڕمی سپیەوە پێویستە بەئازارێکی زۆرا بڕوات یانیش کەسێک کەبەتەواوی دەربارەی سەدەی بەتاڵ و نیکا ئەزانێت[ئەکرێ گابان بێت یان زەبەلاحەکانی ئێلباف بەدیاریکراویش یارۆڵی پیر] یانیش ڤێگاپانک کەلەئێستایا لەئێلباف وجوودی هەیە، هەڵبەتە ئەگەرێکی تریش هەیە سەرەڕای ئەوەی درەنگ ئەبێت بەڵام نیکۆ ڕۆبن ئەتوانێت لەکاتی خوێندنەوەی بۆنگلیفێکی تر کەدەربارەی نیکا قسەی تیا کرابێ یانیش دوای خوێندنەوەی ئەو کتێبانەی کە لە کتێبخانەکەی ئێلبافن و هی سەردەمی زانایانی ئۆهاران.... بەکورتی لوفی هێشتا نازانێت فۆڕمی سپییەکەی چۆن کار ئەکات یانیش توانا و هێزەکەی چ ئاستێکە! #KAKA_SHEX
6 738
پەیوەندی نێوان "لوفی" و "نیکا"
ئایا لوفی توانیویەتی نیکا لەخۆیا بەرجەستە بکات؟؟
سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین کەنیکا هەر وەک باس کراوە خواوەندێکی کۆن بووە کەشەڕی کردوە لەپێناو ئازادکردنی کۆیلە و بێدەسەڵاتەکانا و بەردەوام خەندەی خستۆتە سەر لێوی خەڵکی بەشێوازە تایبەتەکەی خۆی
ئەمەش تاحەدێک لەلوفییا ئەبینرێ
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە کە" قـەشـە سـاتــرن"
لەباسی لوفیا ئەڵێت: [هیچ دەربارەی ئەوە نازانێت کەچییە،
پێناچێت ئەو پەیوەندی دروستکردبێت لەنێوان نیکا و فۆڕمی سپی، جێگای شەرمە]
ئەوەش لای هەموومان ڕوونە کەڕەنگی ڕەش بەواتای شوومی و ناخۆشی دێت
[هەنێ جار دەربارەی تاریکایی مێژوو قسە کراوە کەمەبەست پێی ئەو ڕووداوە ناخۆش و خراپانەیە کەڕوویان داوە] لەبەرامبەر ئەوەیا ڕەنگی سپی[فۆڕمی نیکا] بەواتای ئازادی و خۆشی دێت کەواتە ئەوەی نیکا ئەیکات چییە؟؟
سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین کە "ئیمۆساما"
نوێنەرایەتی تاریکی ئەکات و پێچەوانەی فۆڕمی نیکایە تیۆریەکیش هەیە دەربارەی "پێنج گۆرۆسیەکە" کەئەوان میوەی شەیتانیان نەخواردوە بەڵکو خودی کەسایەتی شەیتانەکە بەرجەستە ئەکەن،
کەواتە ئەبێت لوفیش لەبەرامبەر ئەوانا "ڕوحیەتی خواوەندی خۆر نیکا" بەرجەستە بکات یانیش بەئاگا بهێنێتەوە و بێگومان کردنی ئەوکارەش جۆرێکی تر لەئازادی شەڕکردن یانیش بەتەواوی ئازادی خەیاڵەکانی بۆ بەدی ئەهێنێت،
ئەوەش بزانن ئێستا لوفی میوەکەی بەئاگاهێناوەتەوە و ئاستی تری نیە.
"فۆڕمی سپی تایبەت بەنیکا"
ئایا لوفی چۆن ئەتوانێت پەیوەندی لەنێوان خۆی و فۆڕمەکەیا دروست بکا؟
یانیش دروستکردنی ئەو پەیوەندیە چۆن چۆنیە؟؟
ئەگەڕێینەوە بۆ ئارکی وانۆ و شەڕەکەی نێوان لوفی و کایدۆ کاتێک لوفی میوەکەی بەئاگا هێنایەوە و گۆرۆسیەکان قسەیان ئەکرد دەربارەی میوەکەی کەناوی ڕاستەقینەی
"هیتۆ هیتۆ نۆمیە" نەک "گۆمۆ گۆمۆ نۆمی"
هەروەها لەگەڵ ئەوەشا باسی خواوەندی نیکایان کرد لەگەڵ هێزی میوەکەی کەئەتوانێت هەرشتێک
خەیاڵ بکا بیگۆڕێت بۆ ڕاستی
سەبارەت بەزانینی لوفیش دەربارەی میوەکەی و پەیوەندی کردنی بە فۆڕمی سپیەوە پێویستە بەئازارێکی زۆرا بڕوات یانیش کەسێک کەبەتەواوی دەربارەی سەدەی بەتاڵ و نیکا ئەزانێت[ئەکرێ گابان بێت یان زەبەلاحەکانی ئێلباف بەدیاریکراویش یارۆڵی پیر] یانیش ڤێگاپانک کەلەئێستایا لەئێلباف وجوودی هەیە، هەڵبەتە ئەگەرێکی تریش هەیە سەرەڕای ئەوەی درەنگ ئەبێت بەڵام نیکۆ ڕۆبن ئەتوانێت لەکاتی خوێندنەوەی بۆنگلیفێکی تر کەدەربارەی نیکا قسەی تیا کرابێ یانیش دوای خوێندنەوەی ئەو کتێبانەی کە لە کتێبخانەکەی ئێلبافن و هی سەردەمی زانایانی ئۆهاران....
بەکورتی لوفی هێشتا نازانێت فۆڕمی سپییەکەی چۆن کار ئەکات یانیش توانا و هێزەکەی چ ئاستێکە!
#KAKA_SHEX
6 738
دەستپێکی ئەڵقەکانی ئاڕکی کۆتایی بڵیچ🔥🫡
ئەوەش لینکی ئەڵقەی یەکەمی👇https://t.me/Aniverse_ch4t/47352
6 738
+1
باڵەکانی پاشای چەتەکانی دەریا، هەمیشە لە کات و شوێنی گونجاودا ئامادەن💪🏻
مانەوەیان لەم دوورگانەی جیهاندا بە هیچ شێوەیەک لەخۆڕا نییە، بەڵکو جێگیربوونێکە بۆ خۆشکردنی ڕێگا لەبەردەم نەوەی داهاتوودا، لەگەڵ ڕێگریکردن و تێکدانی پلانەکانی حکومەت.
6 738
+1
ئێستا بەتەواوی ڕوون بووەتەوە کە 'گێر 5' لە ئاست هێزەکەی ئیمۆ-سامادا بێدەسەڵاتە و بەس نییە.
چونکە لوفی دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دانیشت و خەریکی نانخواردن بوو، وزەی خۆی بەتەواوی وەرگرتەوە و تەنانەت خۆیشی ڕایگەیاند کە هەست دەکات چیتر لەبەردەم هیچ کەسێکدا نابەزێت. بەڵام سەرەڕای ئەوەش، ئیمۆ پێویستی بە ماندووبوونێکی ئەوتۆ نەبوو بۆ ئەوەی شکستێکی سەختی پێ بهێنێت.
پێموایە ئێستاکە هەموومان گەیشتووین بەو قەناعەتەی کە لە داهاتوودا هێزێکی نوێ دەبینین کە شێوەی ئێستای 'گێر 5' تێدەپەڕێنێت، هێزێکی ئێجگار جیاواز، کە ئەویش بریتییە لە: گێر 5 (چەشنی نیکای فەرمانڕەوای خۆر).
پێموایە ئەم توانایە، یان با بڵێین 'خۆرە ڕاستەقینەکەی نیکا'، پەیوەست دەبێت بە 'جیهانی بەهەشت'ـەوە، ئەو شوێنەی کە لە سەرەتای ئاڕکی ئێلباف ناوی هاتوو هیچیترمان لەسەر نەزانی کە نهۆمی سێیەمی ئێلبافە.
لە ئارکی 'ئێگ هێد'ـدا، ساترن بە زەبەلاحەکانی ئێلبافی وت کە 'نیکا' لە دێرزەمانەوە پەیوەندییەکی ئێجگار تایبەتی بە زەبەلاحەکانەوە هەبووە، پاشانیش وتی: ”جێی دڵخۆشییە کە ئێوە تەنیا وەک 'لوفیی هاوڕێمان' بانگی دەکەن، دەبێت پەلە بکەم پێش ئەوەی ئەم بابەتە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت!“
بە بڕوای من، ئەم دڵەڕاوکێیەی ساتێرن لەخۆڕا نەبوو، بەڵکو ئەو زۆر باش دەزانێت کە ڕەنگە زەبەلاحەکانی ئێلباف بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەو 'کلیلە'یان پێ بێت کە یارمەتیی لوفی دەدات بگاتە ئاستە ڕاستەقینەکەی نیکا، کە ئەمەش ڕێک ئەو گەشەسەندنەیە کە وای لێ دەکات توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئیمۆ-سامای هەبێت.
لە بەرگی ڕەنگکراوی یەکێک لە چاپتەرەکان دەبینین کەوا تاقەمەکە شێوە و جلەکانیان جیاوازە و بە کەسیاتیی ناو یارییەک دەچن، ئەم بەرگە ڕەنگاوڕەنگەی چاپتەر سەرەتای کودەتای ئۆنیگاشیما بوو وەک دەبینین ڕۆبین شێوەی وەک شەیتانە، کە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەم شێوانە ئاماژەن بۆ هێزی داهاتووی تاقمەکە، سەیری شێوەی لوفی بکەن لە ئاگر دەچێت و سیمای ڕوخساری جدییە، مەبەستی منیش شێوەی داهاتووی گێر 5 ئەوها دەبێت، زیاتر لە خۆرەوە نزیک دەبێت هێزەکە وەک ناوی میوەکە نەوەک وەک ئەو شێوەی سپییەی ئێستا کە زیاتر نزیکە لە هێزی لاستیک.
ئەوەش لە بیر مەکەن کە نیکا ناوی بە 'تێکدەر" هاتووە، جا ئەو شێوەی باسی دەکەین لەوانەیە ئەوە بێت.
