ar
Feedback
پرد میدیا ـ prd media

پرد میدیا ـ prd media

الذهاب إلى القناة على Telegram
8 455
المشتركون
-124 ساعات
-227 أيام
-10530 أيام
أرشيف المشاركات
هۆشداریی هەواڵگریی ڕۆژئاوا دەسەلمێنێت ڕووسیا دەکرێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانە گیراوەکانی ئۆکرانیا بۆ کردەوەی تێکدەرانە دژی ناتۆ بەکار
هۆشداریی هەواڵگریی ڕۆژئاوا دەسەلمێنێت ڕووسیا دەکرێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانە گیراوەکانی ئۆکرانیا بۆ کردەوەی تێکدەرانە دژی ناتۆ بەکاربهێنێت. مەترسییە سەرەکییەکە لە تاکتیکی «ئاڵای درۆینە»دایە، تاوەکو هێرشەکان بە ناوی ئۆکرانیاوە ئەنجام بدرێن و گومان لەسەر لایەنی بەرپرسیار دروست ببێت. هەرچەندە ئەمە ئێستا تەنها سیناریۆیە، بەڵام قووڵبوونەوەی نیگەرانیی ئەوروپا دەردەخات.

هۆشدارییەکی هەواڵگریی ڕۆژئاوا: مەترسیدارترین سیناریۆی ڕووسیا دژی ناتۆ بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە گیراوەکانی ئۆکرانیالەندەن — دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا هۆشدارییەکی توندیان بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند، ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە ڕووسیا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە جەنگیانەی لە گۆڕەپانەکانی ئۆکرانیا دەستبەسەری کردوون، لە داهاتوودا بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە و نائارامکردنی ناوچەکە دژی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەکاربهێنێت.بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، بنەمای مەترسییەکە لە تاکتیکی «ئاڵای درۆینە» یان شێواندنی سەرچاوەی هێرشەکاندا خۆی دەبینێتەوە؛ بە جۆرێک کە ڕووسیا لە ڕێگەی ئەو فڕۆکانەوە هێرش بکاتە سەر ئامانجە ئەوروپییەکان و بە ئەقڵیەتێکی سەرلێشێوێنەر وا نیشانی بدات کە گوایە دەستدرێژییەکان لەلایەن خودی ئۆکرانیاوە ئەنجام دراون. ئەمەش بۆ مەبەستی دروستکردنی گومان، تێکدانی هاوسەنگیی سیاسی و لاوازکردنی متمانەی نێوان هاوپەیمانان دادەنرێت لەسەر دیاریکردنی لایەنی بەرپرسیار.ئەم هۆشدارییە توندە هاوکاتە لەگەڵ زنجیرەیەک ڕوداوی گوماناوی و هێرشی ئەلیکترۆنی کە لەم دواییانەدا لە چەندین وڵاتی ئەوروپیدا تۆمار کراون، لەوانەش هەوڵە شکستخواردووەکەی تێکدان لە فڕۆکەخانەی لایپزیگ. هەرچەندە سەرچاوە هەواڵگرییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە تا ئێستا ئەم سیناریۆیە تەنها لە قۆناغی لێکدانەوە و پێشبینیکردندا دەسووڕێتەوە و هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە کە بیسەلمێنێت مۆسکۆ لە قۆناغی جێبەجێکردنی ئامادەکاریدا بێت، بەڵام دۆخەکە بە تەواوی ئاماژەیە بۆ قووڵبوونەوەی نیگەرانیی ئەوروپا لە فراوانبوونەوەی بازنەی تێکدانی ئەمنی لەلایەن ڕووسیاوە.

سوپاس بۆ بەشداری‌و لایک و فۆڵۆ و کۆمێنتی هەمیشەیتان، سەرکەوتوو بن!......
سوپاس بۆ بەشداری‌و لایک و فۆڵۆ و کۆمێنتی هەمیشەیتان، سەرکەوتوو بن!......

وێنە.... یاری نێوان یانەی نەورۆز ــ دهۆک فۆتۆ: پرد میدیا ـ Prd Media
+8
وێنە.... یاری نێوان یانەی نەورۆز ــ دهۆک فۆتۆ: پرد میدیا ـ Prd Media

🔻 مامۆستایەکی ئایینی: سوجدەی شوکرتان نەدەبرد، دەبڕۆن لیتری بەنزین بکڕن بە 1500 دینار

🔻 ئێستا........ لە سلێمانی باران بارین دەستیپێکرد

بەندەرەکانی ئێران چۆڵ و هۆڵن، بازرگانی وڵاتەکە نزیکە لەوەی بەتەواوی بوەستێ.....

🔻 خالید عەزیزی: خاکی هەرێمی کوردستان ناکەینە سەنگەری شەڕ دژی تاران و جەبهەی راستەقینەمان لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە پردمی
🔻 خالید عەزیزی: خاکی هەرێمی کوردستان ناکەینە سەنگەری شەڕ دژی تاران و جەبهەی راستەقینەمان لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە پردمیدیا خالید عەزیزی، وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، لە لێدوانێکدا جەخت دەکاتەوە کە جەبهەی تێکۆشانی حیزبەکەیان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ڕایگەیاند، خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هیچ کارێکی چەکداری یان هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی بەکارناهێنن. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەرەڕای ڕووبەڕووبوونەوەی گوشار و هێرشی جۆراوجۆر، لەوانە مووشەکبارانکردنی بنکەکان و تیــ،ــرۆرکردنی سەکردەکانیان وەک دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی، بەڵام بژاردەی ستراتیژیان ئەوە بووە نەبنە بیانوویەک بۆ تاران تاکو زیان بە سەقامگیری و ئەمنی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت. لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وتەبێژی حزبی دیموکرات جەخت لەوە دەکاتەوە کە پشتیوانی سەرەکی و هێزی بزووتنەوەی ئەوان خەڵکی مافخواز و تێکۆشەری ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، چونکە بڕوای وایە خەباتیان لەو ناوچەیەدا قووڵ بووەتەوە و بنەمای ڕاستەقینەی بزاوتەکەیە.

🔻 بەوێنە... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2022دا، خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی ئازای بەخشیە تەیف سامی، دوێنێ FBI خستیە لیستی گ
🔻 بەوێنە... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2022دا، خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی ئازای بەخشیە تەیف سامی، دوێنێ FBI خستیە لیستی گومانلێکراوانی تیرۆر.....

🔻 وەزیری ناوخۆ: تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەدراوە و هیوادارین هاوکارییەکان بەردەوام بن پردمید
🔻 وەزیری ناوخۆ: تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەدراوە و هیوادارین هاوکارییەکان بەردەوام بن پردمیدیا وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەردان و گفتوگۆکان لەنێوان شاندەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسانی پنتاگۆندا بەردەوامن و تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەرنەچووە. ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا کە پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئامڕازەکانی خۆپاراستن، بەشێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم، هاوپەیمانان و حکومەتی عێراق پێک دەهێنێت تاوەکو سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دانرێت. سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، هەرچەندە بابەتەکە تایبەتە بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام بەپێی ئاگادارییەکانی، گفتوگۆیەکی بەردەوام چ لە هەرێم و چ لە ئەمریکا لەئارادایە و هیوای خواست هەردوو هاوکارییە دارایی و ئەمنییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام ببن چونکە هێشتا پێویستیان پێیانە.

🔻 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دابەزینی نرخی بەنزین بۆ ٤٥٠ دینار تەنها بە یەک مەرج دەکرێت پردمیدیا وەزارەتی سامانە سروشتییەک
🔻 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دابەزینی نرخی بەنزین بۆ ٤٥٠ دینار تەنها بە یەک مەرج دەکرێت پردمیدیا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دابینکردنی بەنزین بە نرخی ٤٥٠ دینار بۆ هەر لترێک تەنها لە یەک بارودۆخدا دەکرێت و جێبەجێ دەبێت، ئەویش لە کاتێکدایە کە حکومەتی فیدراڵی عێراق نەوتی خاو بە نرخی تەنها ٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابین بکات. بەپێی ڕوونکردنەوەکانی وەزارەتەکە، نرخی ئێستای سووتەمەنی و تێچووی هاوردەکردن و پاڵاوتن لە ئاستێکدایە کە دابەزاندنی نرخی بەنزین بۆ ئەو ئاستە بەبێ پشتگیری و دابینکردنی نەوتی خاو بەو نرخە رەمزییە لەلایەن بەغداوە، لە ڕووی داراییەوە لە توانای هەرێمدا نییە و ناتوانن لیترێک بەنزین بە 450 دینار دابین بکەن

🔻 پارتی و یەکێتی نزیک دەبنەوە؛ مەحمود محەمەد: بەستەڵەکی نێوانمان شکێنراوە پردمیدیا مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کو
🔻 پارتی و یەکێتی نزیک دەبنەوە؛ مەحمود محەمەد: بەستەڵەکی نێوانمان شکێنراوە پردمیدیا مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بەستەڵەکی نێوان پارتی و یەکێتی شکێنراوە و بەمنزیکانە هەردوولا کۆدەبنەوە، هاوکات جەختی لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت لە زوترین کاتدا کردەوە. مەحمود محەمەد ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا کە کۆبوونەوەی لوتکە دەمێنێتەوە بۆ دوای کۆبوونەوەکانی تر، و سوپاسی ئەو لایەنە سیاسییانەی کرد کە ڕۆڵیان هەبووە لە شکاندنی چەقبەستوویی سیاسی و بەشداریکردن لەو ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەدا. سەبارەت بە پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان، ناوبراو ڕوونی کردەوە کە ئەگەر بگەنە ئەو باوەڕەی ڕێگەیەک هەیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەوکاتە پێویست ناکات پێشوەختە بڕیار لەسەر ماوەی مانەوەی پەرلەمان بدرێت، بەڵکو لە کاتی خۆیدا بڕیاری لێ دەدرێت.

🔻 مەسعود پزشکیان: پێویستە لەبەر جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکان داوای لێبوردن لە خەڵک بکەین پردمیدیا لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە دۆخی
🔻 مەسعود پزشکیان: پێویستە لەبەر جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکان داوای لێبوردن لە خەڵک بکەین پردمیدیا لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە دۆخی ئابووریی وڵات، مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕەخنەی لە خۆی و حکومەتەکەی گرت بەهۆی جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی پێشوویان تایبەت بە باشترکردنی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان و جەختیکردەوە کە پێویستە لەبەر ئەمە داوای لێبوردن لە خەڵک بکرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هاوتا نەبوونی داهات و خەرجییەکان باری ئابووریی حکومەتی قورس کردووە. کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی دراوی بیانی یەکێکی ترە لەو کۆسپە سەرەکییانەی ڕووبەڕووی پلانە ئابوورییەکان بوونەتەوە. دەشڵێت: فشارە سیاسییەکانی ناوخۆ و دەرەوە ڕۆڵیان هەبووە لە دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانی حکومەتدا. پزشکیان جەختیکردەوە کە حکومەت ڕێگە ئاسانەکە کە بریتییە لە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین هەڵنابژێرێت، چونکە ئامادە نییە باری گوزەران و دۆخی ژیانی هاووڵاتییان فەرامۆش بکات یان پشتگوێ بخات.

🔻 گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان، بارانبارین و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما پردمیدیا شارەزایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن
🔻 گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان، بارانبارین و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما پردمیدیا شارەزایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن لە ئەمڕۆ شەممە 29/8/2026، بارستەهەوایەکی سارد و شێدار ناوچەکە بگرێتەوە، کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی چالاکبوونی با، پەیدابوونی هەورەبروسکە و بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکاندا. کاریگەری ئەم ناسەقامگیرییە لە کەشوهەوادا لە کاتەکانی نیوەڕۆوە دەست پێدەکات و تا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 30/8/2026 بەردەوام دەبێت. لەم ماوەیەدا، ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و ئەگەری بارینی بارانی کەم تا مامناوەند لەگەڵ هەورەبروسکە لە هەندێک کات و شوێنیدا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران ڕێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت. هاوکات بای باشوور بە خێرایی (15 تا 30) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت. لە ڕۆژی دووشەممەوە 31/8/2026، بە تەواوی گەیشتنی بارستەهەوا ساردەکەی دەریای ناوەڕاست بۆ ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو (5 تا 7) پلەی سەدی نزم دەبنەوە و کەشێکی فێنک باڵ بە سەر ناوچەکەدا دەکێشێت.

avatar
Unlock fortelegram star10
" بەســـە پەرلەمانتـــــــــاران خواردنی مەعاشی حەرام"... مامۆستا تاهیر کەلەباشی

لە نێو لافاوەکەی نیپاڵ چی ڕوویدا.........

🔻 وەزارەتی پەروەردەی سووریا: زمانی کوردی هاوشێوەی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی دەخوێندرێت
🔻 وەزارەتی پەروەردەی سووریا: زمانی کوردی هاوشێوەی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی دەخوێندرێت

گەڕانەوەی سووریا بۆ سیستمی دارایی جیهانی؛ ئەحمەد شەرع بە کارتی بانکی لە قاوەخانەیەک پارە دەدات پردمیدیا دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ لابردنی سزاکانی سەر سووریا و گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ ناو سیستمی دارایی جیهانی، دیمەنێکی نوێ لە دیمەشق تۆمار کرا؛ تێیدا ئەحمەد شەرع لە قاوەخانەیەکدا لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە خەرجییەکەی دایەوە. ئەم گۆڕانکارییە خێرایە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و ڕەخنەگران ئاماژە بەوە دەکەن که بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی سیستمی دارایی جیهانی لە بەرامبەر ئەم گۆڕانکارییەدا پێش ڕابردووی کەسایەتییەکان کەوتوون.

🔻عەبدولەتیف ئەحمەد پەیامێک ئاراستەی کاربەدەستانی هەرێم دەکات پردمیدیا لە وتارێکدا، د. عەبدولەتیف ئەحمەد، ڕەخنەی لە دۆخی ژیان
🔻عەبدولەتیف ئەحمەد پەیامێک ئاراستەی کاربەدەستانی هەرێم دەکات پردمیدیا لە وتارێکدا، د. عەبدولەتیف ئەحمەد، ڕەخنەی لە دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان گرت و داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد کە بە هانای خەڵکەوە بێن. ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر دوو خاڵی سەرەکی کردەوە بۆ باشترکردنی دۆخەکە، داواشی کرد بە زووترین کات مووچەی مووچەخۆران بدرێت و کێشەی بژێوی خەڵک چارەسەر بکرێت. هەروەها داوای کردوە نرخی سووتەمەنی و بەنزین هەرزان بکرێت تا باری ئابووریی هاوڵاتییان سووکتر ببێت. د. عەبدولەتیف ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە کاربەدەستان کار بۆ ئاسانکردنی ژیانی خەڵک بکەن و ئەرکی سەرەکییان خزمەتکردنی هاوڵاتییانە لەم دۆخە سەختەدا.

🔻نەخۆشی دەرچەی سنگ چیە⸮