cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

یادی پەروەرێنم📿🤍

دوور لەباسی ھەموو کەسێ دوور لەیادی ھەموو عەبدێ من باس و یادی تۆ ئەكەم ئیلاھیم🥹🤍 لە ئینستاگرامیش لەگەڵمان بن🌻 https://www.instagram.com/yadiparwarenm?igsh=bmI3OXg2aTRheXNt

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
1 283
المشتركون
-424 ساعات
-137 أيام
-3430 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

خودا فەرمووی فَإِنِّی قَرِیبٌۖ(من نزیکم) کاتێک خودا لە نزیکی ئێمە بێت پێم ناڵێیت بۆچی نائومێد بوویتە مەگەر خودا هەر خۆی بەس نییە بۆ بەندەکەی..؟!! لێی گەرێ ئازیزم دڵت وابەستەی خودا بکە و بیسپێرە بە دروستکراوەی خودا خۆی چارەسەری هەموو شتێکت بۆ ئەکات کەواتە ئارامبگرە بۆ پەروەردگارت بێ ئومێد مەبە، دووربە لە ژاوەژاوی ئەم دونیایە و بەهێمنی عیبادەتی خودا بکە ئەو کاتە لە مانای نزیک بوونەوە لە خودا و ئارامی دڵ تێدەگەیت.
إظهار الكل...
❤‍🔥 2
00:33
Video unavailableShow in Telegram
ئامۆژگاری دایکە خەدیجە بۆ کچەکەی🥀..!!
إظهار الكل...
IMG_2293.MOV5.84 MB
💔 3❤‍🔥 1
ئەوانەی کەوا موشتاقی دیداری پەروەردگارن زۆر تامەزرۆی ڕۆژانێکی پڕ فەر و بەرەکەتی نۆمینەی حاجیانن کەوا عیبادەت لەڕۆژانی نۆمینەی حاجیان خێر و پاداشتی زیاترە لە عیبادەت کرد لە ڕۆژانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان. ئەمە موژدەیەکی ئیلاهیە، ئەمە مننەتێکی پەروەردگارە کە گەیشتوینەتە ئەمڕۆژانە، سوێند بە خوا یەک بە یەکمان لێ پرسینەوەمان لەگەڵا دەکرێ لەسەر ئەمە یارەبی ئەم ڕۆژانە بکەیتە بەڵگەی خواویستی و ساغ بوونەوەمان بۆزاتی پیرۆزت و نەیکەیتە مایەی سزا و دوورکەوتنەوەمان لەجوانی زاتی پیرۆزت یائیلاهی🤲🏻
إظهار الكل...
❤‍🔥 4😢 2
01:02
Video unavailableShow in Telegram
کێ بەئەندازەی رسول اللە ﷺ ناڕەحەتیی بینیوە 💔..؟!!
إظهار الكل...
IMG_2276.MP46.82 MB
😭 4❤‍🔥 2💔 1
ڕۆژگارێك تێکەوتوین نازانین هانی کچان وئافرەتانی سفور بدەین بۆ نیقاب و عابای شەرعی ،یان باسی ئەو ئافرەتانە بکەین کەحیجاب ونیقابەکانیان ناشەرعیە یان پانتۆل دەکات لەگەڵی یان حیجابه تەسکە تورکی و ئێرانیەکان دەکات؟! هەواو ئارەزووەکان بونەتە بەربەستێکی گەورە لەنێوان جلی شەرعی و ئافرەتانی ئەمڕۆی مسوڵمانان ،دونیاو هەواو ئارەزووەکانت بەلایەکەوە بنێ پاشان خۆت لەو بازنەیە دەربچۆ و لەدوورەوە سەیرێکی خۆت بکە بزانه ژیانت چۆنە لەگەڵ هەواو ئارەزووەکانت چۆن زەلیل و سەرشۆڕی کردووی ،بیربکەوە کۆتا جلی تۆچیه؟ پێنج پارچە قوماشی خامی سپی بێ مۆدێل و جوانکاریە ئەگەر ئەمە عاقیبەتی تۆ بێت خوشکەکەم ئیتر تامی چی لەو جله ڕازەوەو سەرنج ڕاکێشە دەکەی؟ دڵی چیت پێی خۆشه ؟ ئێمە لەگەڵ ئەوەین ئافرەتی مسوڵمان جلی جوان و سەرنج ڕاکێش بپۆشێت بەڵام بۆ هاوسەرەکەی خۆی لەبەری بکات ،وەئەگەر کچە لەماڵەوە بۆخۆی بیپۆشێت ئیتر چ پێویستەکات هەموان تۆببینن لەکاتێکا موڵکی یەک پیاویت؟! خوشکی واهەیە ئەڵێ جلم شەرعیە مکیاج ناکەم بۆپێویستیەک نەبێ ناچمە دەرەوە بەڵام نیقاب ناکەم باشە خوشکەکەم تۆ ئەو هەموو هەنگاوەت بڕیوه الحمدللە دەی هەنگاوێکی بچوکتر ماوە نیقابە ئەویش بکە،چونکە ئافرەت هەموو شوێنێکی جوان و عەورەتە شیطان ئەیڕازێنێتەوە بۆپیاوان مەڵێ من جوان نیم نایکەم جوانی پێوەره لای پیاوان هەرکەسی و پێوەرێکی هەیە بۆجوانی ئەکرێ ناشرینترین ئافرەت جوانترین ئافرەت بێ بەلای پیاوێکەوە بۆیە باشترین شت ئەوەیە ڕوخساریشت داپۆشی بەتایبەت لەم زەمەنی فیتنەیە. ئەوانەی ماڵەوەیان ڕێگرن هەمیشه هەوڵ بدەن بەئامۆژگاری و دوعاو قسەی شیرین ماڵەوەیان قەناعەت پێ بهێنێ نەوەک دانیشێ و واز لەو پۆشاکە شەرعیه بهێنێ بەبیانوی ئەوەی ماڵەوە ڕێگرن لەبیرتان بێت گوێرایەڵی عەبد ناکرێ لەتاوان و سەرپێچی ئەگەر چی کەسی نزیکیشت بێت. بۆیە مردن بەسە بۆ ئیماندار تا بەهۆش خۆی بهێنێتەوه کەوا ئێمە ڕێبوارین میوانی کاتی دونیاین و ماڵی ڕاستەقینەی ئێمە بەهەشتە بەئیزنی️ اللّٰه تعالی بۆیە توێشوو کۆبکەنەوە بۆماڵە هەمیشەییەکەتان .
إظهار الكل...
❤‍🔥 3💯 2
00:36
Video unavailableShow in Telegram
ئیمامی بوخاری-رەحمەتی خوای لێ بێت-فەرموویەتی: ابن عومەر و ابو هریرە(رەزای خوایان لێبێت) لە دە رۆژی سەرەتای مانگی حاجیان دەچونە بازار و تەکبیریان لێ دەدا و خەڵکیش بە تەکبیری ئەوان تەکبیریان لێ دەدا.
صحیح البخاری: 24/2📚
دەی ئەگەر نەتوانین ئەم سونەتە لەناو شاردا بڵاوبکەینەوە خۆ ئەتوانین سۆشیاڵ میدیا پر بکەین لە دەنگی " الله اكبر "ئەم سونەتە زیندوو بکەنەوە لەم چەند رۆژەی پێش گەیشتنمان بە جەژنی قوربان رەحمەتان لێ بێت با سۆشیاڵ میدیاکان هەمووی ببێت بە دەنگی “الله اكبر"🔊
إظهار الكل...
IMG_2250.MP412.84 MB
❤‍🔥 3🥰 2
پۆستی کاتی
بزانن خەڵکی ئەمڕۆ لەسەرگەردانیدایە پۆستی خەڵکانێکی نەفام و بێ مەنهەج و سەربازەکانی ئیبلیس لەگەرم و گوڕیدان و پۆستی خزمەت بەدین و بیروباوەڕو گەڕانەوەی دین و عەقڵ لەکەم بینەریدایە..!! هەرچەندە چەناڵەکەمان تێک شکاوە و بینەری نەماوە و لێفت ئەکرێت بەڵام ئێمە گەرم و گورتر ئەبینەوە ئامانجی ئێمە تەنها رەزامەندی الله تعالى و گەیاندنی دینەکەمانە تەنها یەک کەسێک سوود لەپۆستەکانمان ببینێت هەموو شتێکە بۆمان هەر وەک و بەڵێنمان پێدابوون کە پۆستەکانمان زیاتر بکەین پشتیوان بە خودا هەوڵ ئەدەین پۆستەکانمان زیاتر بکەین و سودبەخشتری بکەین و زانیاری زیاتر بڵاوبکەینەوە الله تعالى هاوکارمان بێت و کارمان بۆ سهل بکات تەنها دوعای خێر و بەردەوام بوونمان بۆبکەن.
إظهار الكل...
دەیەوێت ببێتە هەڵگری کەلامی پیرۆزی پەروەردگار، بەڵام دە کاتژمێری دابینکردووە بۆ خەوەکەی، پێنج کاتژمێریش بۆ موبایل و سوشیال، پێنج کاتژمێریش بۆ ماڵەوە و گەران و هاورێکانیەتی، ئەو بەشەی ماویەتی لە کاتی دەیەوێت بۆ قورئانەکەی تەرخان بکات و ببێتە هەڵگری قورئان! لەکاتێکدا لەهەموو کارەکانی تری لەپێشتر و گرنگترە! ئەمە چۆن دەکرێت…؟!!
إظهار الكل...
💔 4
00:13
Video unavailableShow in Telegram
خەم و خەفەت کەفارەتی تاوانەکانمانن💔🥀..!!
إظهار الكل...
IMG_2235.MP44.42 MB
😢 3💔 1
⬅ئاگاداری ڕۆژووی عەرەفە بن وخۆتان مەحروم مەکەن لەو فەزڵە گەورەیە بە بیانوی ئەوەی دەکەوێتە شەممەوە.⬇ 👈بەئاگا بن/ ئەو فەرموودەیەی کە نەهی دەکات لە بەڕۆژووبوونی ڕۆژانی شەممان تەنها بۆ واجب نەبێت، فەرموودەیەکی لاوازە، وزانایانی فەرموودەناسان وەک (ئیمامی زوهری، ومالک، وئەوزاعی، ئەحمەدی کوڕی حەنبەل، ویەحیا کوڕی سعیدی قەطان، ونەسائی، وئەبوداود) بەلاواز وضعيف لە قەڵەمیان داوە. ئەگەر صحيح ــش بێت هەندێک لە سەلەف فەرموویانە مەنسوخە وحوکمەکەی هەڵگیراوەتەوە. ⬅ئەگەر بەڕۆژووبوون لە شەممەدا بۆ سوننەت بە ڕەهایی دروست نەبێت ئەی چۆن لەم هەموو فەرموودە صەحیحەدا لەوەڵامی کەسێک کە بیەوێت هەینی بەڕۆژوو بێت پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: "لاَ يَصُومَنَّ أَحَدُكُمْ يَوْمَ الجُمُعَةِ إِلاَّ يَوْمًا قَبْلَهُ أَوْ بَعْدَهُ" (١). ڕۆژێک پێش هەینی یان دوای هەینی بەڕۆژووبە لەگەڵیدا. 👈مەگەر دوای هەینی ڕۆژی شەممە ناکات؟!. ⬅بگرە بە پێچەوانەوە هاتووە لە أُمَّ سَلَمَةَ رضي الله عنها کە دەفەرموێت: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ يَصُومُ يَوْمَ السَّبْتِ وَيَوْمَ الْأَحَدِ أَكْثَرَ مِمَّا يَصُومُ مِنَ الْأَيَّامِ، وَيَقُولُ : " إِنَّهُمَا يَوْمَا عِيدِ الْمُشْرِكِينَ، فَأَنَا أُحِبُّ أَنْ أُخَالِفَهُمْ "(٢). واتە: زۆرترین ئەو ڕۆژانەی کە پێغەمبەری خواﷺ تێیدا بەڕۆژوو دەبوو ڕۆژانی شەممە ویەک شەممان بوو. وە دەیفەرموو: ئەم دوو ڕۆژە جەژنی کافرەکانە، من پێم خۆشە موخالەفەیان بکەم تێیدا وبەڕۆژوو بم -چونکە ئەوان هەرگیز تێیدا بەڕۆژوو نابن-. 🔑بۆیە فەزڵی گەورەیی ڕۆژە سوننەتەکان لەبەر ئەوەی کەوتبێتە شەممانەوە لە کیس خۆتان مەدەن بەتایبەت ڕۆژووی عەرەفە کە کەفارەتی تاوانی دوو ساڵە. ڕۆژووی عەرەفەی ئەمساڵ دەکەوێتە شەممەوە، ولە کیس خۆتانی مەدەن بەهۆی فەتوای کەسانێکەوە کە چەند فەرموودەیەکی لاواز ومەنسوخ -کە دیندارێتیان پێ ناکرێت- دەکەنە بەڵگە وخەڵک مەحروم دەکەم لەو فەزڵە. (١): أخرجه البخاري (١٩٨٥)، ومسلم (١١٤٤) من حديث أبي هريرة رضي الله عنه. (٢): أخرجه أحمد (٢٦٧٥٠)، والحاكم (١٥٩٣)، وابن حبَّان (٣٦٤٦)، وابن خزيمة (٢١٦٧)، والبيهقي (٨٤٩٧)، قال ابن تيمية في «اقتضاء الصراط المستقيم» (١/ ٥٠٩): وصحَّحه بعضُ الحفَّاظ. وممَّن صحَّح الحديثَ الحاكمُ ووافقه الذهبيُّ، وصحَّحه ابن حبَّان وابن خزيمة [انظر: «نيل الأوطار» للشوكاني (٥/ ٣٣٩)]. 🛑تکایە ئەم بابەتە ⬆ لای خۆتان بڵاو بکەنەوە تا خەڵکی مەحروم نەبن لەو فەزڵە گەورەیە بەهۆی فەتوای هەڵەی کەسانێکەوە.
إظهار الكل...
❤‍🔥 2💯 1