cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

الزهد

٤٨٣- یحی کوری جابر ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) دەفەرمووێ : پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : گەر وەسفی هاورێکەت کرد لەلای خۆی ، وەک ئەوە وایە موسێکی ( گوێزان ) تیژت بە گەردنی هاورێکەت هێنابێت .

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدلم يتم تحديد اللغةالدين والقيم الروحية63 455
مشاركات الإعلانات
534
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-47 أيام
-1530 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

بسم اللە الصلاة والسلام علی رسول الله ﷺ اما بـعد . یـەکێک لە کارەساتەکانی ئەم سـەردەمەی ئێمە تێیکەوتوین لە نێو ئەهلی سـوونەدا ئەووەیە بە بینینی یەك ریوات حکم دەدەین لەسەر خەڵك بە ئیشکردن تەنـها بەم ریواتە یانی گوێ نادەین بە جمـع کردنی نێوان اقوالەکان و قسـەو مامەڵەی سلف لەگەڵ شـتەکان و بابەتەکـان جا ئەم بابەتەی کەوا ئێسـتا زۆر بەی بـرایانی سـوننی تێیکەوتوون و قسەی دەربارە دەکەن بابەتی تبدیعکردنی کەسـی دووەمـە ، بـەهـۆی تێکەڵکبـوونی کەسی دووم لەگەڵ کەسی یەکەم کە مبتدعـەکەیە بەبێ رەچاوکردنی ئەوەی بیدعەکە کوفرییە یان نا ، یان داعییە یان غیر داعییە مبتدعـەکە . جـا ئەم بـرایە بە زنجیرە پۆستێک ئەم بابەتە روندەکاتـەوە و بە اقوال و مامەڵەی سلـف شتەکان یەکلا دەکاتەوە بەئیزنی اللە جل جلاله بـرۆنە ناو کناڵی و بابەتەکان بخوێننەوە @salafesal7
إظهار الكل...
1
جۆین بن بارک اللە فیک https://t.me/osama_alkurdi099
إظهار الكل...
Osama AlKurdi أُسامة الكُردي

ابن یحیی دەفەرموێت :- هیچ رێگایەک نییە کەوا مەبەستت بێت پێی بچیتە بەهەشت لە رێگای ئەوەی کەسێک لەسەر ئەثەر بێت اصول اعتقاد لالكائي @osamaalkurdi_bot

4
ئــــــــــاگەدارـی ڕاستی زۆر کەم تەکلیف دەڪەم ، بەڵام هەمیشە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هاوەڵانی هاندەدا بۆ خێر ، تەنانەت بە نێو ئـافرەتەکــان دەگەڕا و فەرمانی خێرـی پێدەکردن . بۆیە شتێکی عەیبە نیە ئێمەش هانی خێرتان بدەین ، کەسانێكی زۆر هەن دەیانەوـێ دەستێکی ئەمین هەبێ . دەمانـەوێ ( چاپێك بکڕین ) کتێبەکـانی پێ چاپ بکەین بەخۆمان ، ئەوکات کتێبەکان هەرزانتر لەسەرمان دەوەستێ و هەرزانتریش دەیبەخشینەوە بەیارمەتی اللە . بۆیە هەر موسڵمانێ لەتوانایی دا هەیە پەیوەندـی بکات . بیرتان بێ کۆمەڵێك موسڵمان لەو پڕۆژە سوود مەند دەبێ ، خەڵکانێکی زۆری نەدار زۆر بەهەرزانتر کتێب دەکڕن . توانات نیە عیلم بەدەست بێنی خۆ دەتوانی یارمەتی توڵڵابی عیلم و موسڵمان بدەی . دەـی بزانین چ بەرهەمێ دەچێنن بۆ قیامەتتان . @karwankamall
إظهار الكل...
7😢 1
Photo unavailableShow in Telegram
بڵاوی بکەنەوە
إظهار الكل...
9
حائیة ابن أبي داود.mp35.29 MB
2😢 2
٣٥- لە ابی أمامەوە ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) دەفەرمووێ : پێغەمبەر ( ﷺ ) فەرمووی : اللە عزوجل بەندانێکی هەیە نە پێغەمبەرن و نە شەهیدن ، پێغەمبەران و شەهیدەکان لە رۆژی قیامەتدا ئیرەییان پێ دەبەن ، بەهۆی ئەو شوێن و نزیکیەیان لە اللەوە عزوجل . وە لە قەومێک پیاوێکی دەشتەکی ، لەسەر چۆکی کەوت ، بە دەستی ئاماژەی بۆ پێغەمبەری خوا کرد ( ﷺ ) ، پاشان فەرمووی : ئەی پێغەمبەری خوا ( ﷺ ) دەربارەی ئەوانە بۆمان بدوێ ، وتی : موژدەم لە دەموچاوی پێغەمبەری خواوە ( ﷺ ) بەدی دەکرد کاتێک پرسیاری لێکرد فەرمووی : ئەوان بەندانێکن لە بەندەکانی اللە عزوجلن لە شوێنە جیاجیاکان ، وە لە هۆزە جیاجیاکانن ، وە لە گەل و تیرە ، لە نێوانیاندا خزمایەتی نەبوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەیەکەوە بکەن ، وە لەبەر دونیا نەبوە بۆ ئەوەی ئاڵوگۆر بکەن کە نێوانیاندا ، ئێوەیش یەکترتان خۆشبوێت بە رەحمی اللە ( واتا اللە رەحمی هەیە و ئێوەیش رەحمتان هەبێت و یەکترتان خۆشبوێت ) ، لە رۆژی قیامەتدا اللە میمبەرانێکیان پێ دەدات لە نور ، وە دەموچاویان پر نور دەکات لەلای رەحمان عزوجل لە بەرامبەر عەرشدا ، خەڵکی دەترسێت بەلام ئەوان ناترسن ، وە خەلکی تۆقیون و ئەوان ناتۆقن .
إظهار الكل...
2😢 2
٣٤- لە عبداللەی کوری مەسعودەوە ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) دەفەرمووێ : پێغەمبەر ( ﷺ ) فەرمووی : ئەوانەی کە لەبەر اللە عزوجل یەکیان خۆشدەوێت لە عامودێکدان ( دنگەیەکدان) لە یاقوتی سور دروستکراوە ، لەسەری دنگەکەوە حەفتا هەزار ژوری تێدایە ، جوانی ئەهلی بەهەشت پرشنگ دەداتەوە وەکو چۆن خۆر رۆشنایی بە ئەهلی دونیا دەبەخشێت ، ئەهلی بەهەشت دەلێن : بمانبەن بۆلای ئەوانەی کە لەبەر اللە یەکتریان خۆشویستوە بۆ ئەوەی سەیریان بکەین ، کاتێک سەیریان دەکەن رۆشنایی دەموچاویان ئەهلی بەهەشت رۆشن دەکاتەوە ، وەکو چۆن خۆر رۆشنایی بە خەڵکی دونیا دەبەخشێت ، جلوبەرگێکیان لەبەردایە لە سندسی سەوزە ( ئاوریشم ، جۆرێکە لە جلی ئەهلی بەهەشت ) ، وە لەسەر نێوچاوانیان نوسراوە ئا ئەمانە لەبەر اللە یەکتریان خۆشویستوە .
إظهار الكل...
😢 3 1
٣٣- لە ابی هریرەوە ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) دەفەرمووێ : پێغەمبەر ( ﷺ ) فەرمووی : سێ شت حەقە لەسەر هەموو موسوڵمانێک : سەردانیکردنی نەخۆش ، وە ئامادەبوون لەکاتی بەرێکردنی جەنازە ، وە وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت ئەگەر سوپاسی اللە عزوجلی کرد .
إظهار الكل...
😢 2 1
٢٩- ابن عمر ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) دەفەرمووێ : پێغەمبەری خوا ( ﷺ ) نەهی کردوە لە لەیەکدانی خورما ( واتا خورمایەکی رەش و خورمایەکی رەش دەهێنیت و دەتەوێت خورمایەکی قاوەیی دەربچێت ) ئیلا بە ئیزنی خاوەنەکەی نەبێت . ٣٠- لە شعبەوە ، لە جبلەی کوری سحیم ( رحمە اللە ) دەفەرمووێ : لە کاتی ناردندا بووم سالێکیان وشکە ساڵی رویتێکردم ، ابن زبیر ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) خورمای پێدەداین ، ابن عمر ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) بەلامانا تێپەری ، وتی : لێیمەکەنەوە ، پاشان ئەهات بۆلامان و ئێمە دەمانخوارد ، وتی : لێیمەکەنەوە ، لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا ( ﷺ ) نەهی کردوە لە لێکردنەوەی ، پاشان فەرمووی : ئیلا مەگەر پیاوێک کە براکەی ئیزنی دابێت . شعبە ( رحمە اللە ) دەفەرمووێ : من وای دەبینم ئەمە وتەی ابن عمر بێت . ٣١- لە ابن عباسەوە ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) دەفەرمووێ : پێغەمبەر ( ﷺ ) فەرمووی : یەکەم ئەو کەسانەی کە بانگ دەکرێن بۆ بەهەشت سوپاسگوزارەکانن ، ئەوانەن کە سوپاسگوزاری اللە دکەن لە خۆشی و ناخۆشی . ٣٢- لە ابن عباسەوە ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) دەفەرمووێ : پێغەمبەر ( ﷺ ) فەرمووی : سێ کەس ئەمانەی تێدابێت ئەوا مونافیقێکی تەواوە ، کەسێک گەر قسەی کرد درۆی کرد ، وە ئەگەر ئامانەتت پێدا خیانەتی لێت کرد ، وە گەر وەعدی دا ئەوا دەیشکێنێت . ( مەبەست پێی لە نیفاقی عەمەلیە و لە دین دەرناچێت ) ابن عباس ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) فەرمووی : زۆر لەوە ترساین ، وتمان : ئەی پێغەمبەری خوا ( ﷺ ) دایک و باوکمان بەقوربانت بێ ، بەراستی وتەیەکی زۆر توندت بۆ گێراینەوە . فەرمووی : ئێوە لە ئەوان نین ، بەڵکو مونافیقەکان ئەوانەن کە خیانەتیان لە اللە کردوە ، وتیان : شایەتی دەدەین کە محمد نێردراوی اللەیە ، اللەیان بەدرۆ خستەوە ، لە کاتێکدا اللە دینەکەی خۆی بە ئامانەت پێداون ، وە خیانەتیان لە فەرزەکانی کرد ، وە پەیمانیان پێداو شکاندنیان . وتیان : ئاسودەبوین ئێمە پەنا دەگرین لە اللە ئەی رەسول اللە . وتی : ئێوە لەوان نین . وتی : عطاء بۆ حەسەنی بەصری نوسی : پاشان : ئایا دەزانی یەعقوب ( علیە سلام ) یوسفی بە ئەمانەت خستە لای براکانی و خیانەتیان لێکرد ، وە درۆیان کرد بەوەی کە گورگ خواردویەتی ، وە پەیمانیان پێدا کە بیگەرێننەوە بۆلای و نەیانبردە سەر ، لەسەر ئەوە بوو تاکو وتیان : ئەی باوکە داوای لێخۆشبونمان بۆ بکە ، ئایا ئەوان مونافیق بوون ؟ وتی : بۆ حەسەنی بەصری نوسی نوسی ، اللە پاداشتت بداتەوە لە جێی براکان .
إظهار الكل...
2😢 2
وَأَخْبَرَنِي مُحَمَّدُ بْنُ يَعْقُوبَ، ثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ إِسْحَاقَ، ثَنَا الْفَضْلُ بْنُ إِسْحَاقَ الدُّورِيُّ، ثَنَا مَرْوَانُ بْنُ شُجَاعٍ، عَنْ سَالِمِ بْنِ عَجْلَانَ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ قَالَ: "§مَاتَ ابْنُ عَبَّاسٍ بِالطَّائِفِ، فَشَهِدْتُ جِنَازَتَهُ، فَجَاءَ طَيْرٌ لَمْ يُرَ عَلَى خِلْقَتِهِ وَدَخَلَ فِي نَعْشِهِ فَنَظَرْنَا وَتَأَمَّلْنَا هَلْ يَخْرُجُ فَلَمْ يُرَ أَنَّهُ خَرَجَ مِنْ نَعْشِهِ، فَلَمَّا دُفِنَ تُلِيَتْ هَذِهِ الْآيَةُ عَلَى شَفِيرِ الْقَبْرِ، وَلَا يُدْرَى مَنْ تَلَاهَا {يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي} [الفجر: ٢٨] " قَالَ: وَذَكَرَ إِسْمَاعِيلُ بْنُ عَلِيٍّ، وَعِيسَى بْنُ عَلِيٍّ أَنَّهُ طَيْرٌ أَبْيَضُ المستدرك علی الصحيحين للحاكم ٦٣١٢ تابعی بەڕێز ئیمامی سەعیدی کوڕی جوبەیر دەفەرمێت: کاتێک ئیمامی ئیبن عەبباس وەفاتی کرد لە طائف ئامادەی جەنازەکەی بووم هەندێک تەیر هاتن کە ئەو جۆرە خیلقە نەبینرابوو پێشتر هاتنە ناو نەعشەکەی ئیمامی ئیبن عەباس(نەعش ئەو شتەیە کە جەنازەکە ئەکەیتە ناویو پێی ئەگوازیتەوە) کاتێک دفن کرا سەیرمان کردبوو وتمان ئایە تەیرەکان دێنە دەرەوە بەڵام نەبینرا کە بێنە دەرەوە کاتێک دفن کرا لەلایەکی قەبڕەکەی ئەم ئایەتە خوێنرایەوە وەکەس نەیزانی کێ ئەو ئایەتەی خوێندەوە {يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي} [الفجر: ٢٨] (لەسەرە مەرگ بە نەفسە لە خواترسەکان ئەوترێ ئارامبە بە زیکری الله بگەڕێرەوە بۆلای خواکەت کەتۆ لەو ڕازیت و ئەویش لەتۆ ڕازیە بڕۆرەوە ناو جەستەی بەندە ساڵحەکەم وە وەرە ناو بەهەشتە هەمیشەییەکەم) ئیسماعیلی کوڕی عەلی ووتی: کە عیسای کوڕی عەلی ووتویەتی؛ ئەو تەیرانەی هاتنە ناو نەعشەکەی ئیمام ئیبن عەباس سپی بوون
إظهار الكل...
4😢 4
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.