baldar_bookstore 📚😍
الذهاب إلى القناة على Telegram
کتێبخانەیەک لە جوانی 😍 سەردانمان بکەن لەم ناونیشانەی خوارەوە هەولێر_داون تاون_نهۆمی دووەم_خانەیF61 ژ.07517467040
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالكتب30 362
595
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
لا توجد بيانات30 أيام
أرشيف المشاركات
گەر لە ڕەهەندەکانى ناونیشانى ئەم پەڕتووکەى بەردەستت بڕوانیت، "گەیشت بە تەمەنى چل ساڵى" (وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةً)، ئاوێتەبوونێکە له بابەتی ئایینی و زانستى و كۆمەڵایەتی، بۆیە کردوومەتە ناوەندى ناردنى پەیامەکان بۆ گشت تەمەنە جياوازەكان (تەمەنى گەنجیەتى و تەمەنى چل ساڵ و تەمەنى چوونە نێو ساڵەوە و تەمەنى پیرى) لەژێر ڕۆشنایى پەرجووەکانى(ئیعجاز)ـــــى قورئان، بە بەراوردکردنێکى زانستى، بە بەڵگەى گەواهیدەرى زانا و پسپۆڕان و توێژینەوەى زانستى ئەم سەردەمە، هەروەها پیشاندانى کاریگەرییەکان لەڕووى (دەروونى و کۆمەڵایەتى) و هەڵبژاردنى ڕێگا ڕاستەکە لەژێر سێبەری قورئانى پیرۆز.
#بڵاوکراوەی_نوێ
نوێترین بەرهەمی بانگخواز حاجی کاروان
ئێستا لە کتێبخانەی باڵدار بەردەستە
بۆ داواکردن نامە بنێرە 📥
یاخود پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 07517467040 📲☎️
❇️ ڤایبەر _ وەتس ئاپ _ تیلیگرام
گەیاندن بۆ تەواوی کوردستان بەردەستە 🚚
یاخود سەردانمان بکەن لەم ناونیشانەی خوارەوە
📍هەولــێر _ داون تاون _ نهۆمی دووەم _ خانەی F61 _ کتێبخانەی باڵدار
بۆ ئاشنابوون بە هەموو بەرهەمەکانمان
لەگەڵمان بن
لە تیلیگرام ♥️💚
https://t.me/Baldar_bookstore
لە ئیسنتگرام ♥️💚
https://www.instagram.com/baldar_bookstore?igsh=Z2xsbWk1dDZpeW95&utm_source=qr
لە فەیسبووک 💚♥️
https://www.facebook.com/Baldarbookstore?mibextid=LQQJ4d
لە سناپچات 💚♥️
https://t.snapchat.com/seYl4o7V
#کتێبخانەی_باڵدار #پەرتووکخانەی_باڵدار
#بڵاوکراوە_بەرهەمی_ناوازە
#باشترین_کتێبەکان_لە_باڵدار
#کتێبی_کوردی_کتێبخانەی_کوردی
#ktebxanay_baldar #baldarbookstore #kurdistan_zone
#hawler_kirkuk_sulimani_duhok_halabja
#کتێبی_نوێ
چۆن بڵێين نا بۆ ئەو کارانەی نامانەوێت ئەنجامی بدەين
نوسينی/ ناتالی ليۆ
وەرگێڕانی/زيلان ئازاد
ئەم کتێبە ئەو ديارييە ئاڵتوونيەيە کە لە ناو ژيانە ژەهراوييەکەتدا دەرتدەهێنێت و دەتخاتە ناو ژيانێکەوە کە تێيدا بەشێوەيەکی زۆر تەندروستانە پەيوەنديەکانت ڕێکدەخەيت و دەتوانيت ئەزموونی خۆشەويستی، متمانە، گرنگيپێدان و ڕێزێکی زۆر زياتربکەيت.
#بڵاوکراوەی_نوێ❤️
٦٠ چیرۆک بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی
ئێستا لە کتێبخانەی باڵدار بەردەستە
بۆ داواکردن نامە بنێرە 📥
یاخود پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 07517467040 📲☎️
❇️ ڤایبەر _ وەتس ئاپ _ تیلیگرام
گەیاندن بۆ تەواوی کوردستان بەردەستە 🚚
یاخود سەردانمان بکەن لەم ناونیشانەی خوارەوە
📍هەولــێر _ داون تاون _ نهۆمی دووەم _ خانەی F61 _ کتێبخانەی باڵدار
بۆ ئاشنابوون بە هەموو بەرهەمەکانمان
لەگەڵمان بن
لە تیلیگرام ♥️💚
https://t.me/Baldar_bookstore
لە ئیسنتگرام ♥️💚
https://www.instagram.com/baldar_bookstore?igsh=Z2xsbWk1dDZpeW95&utm_source=qr
لە فەیسبووک 💚♥️
https://www.facebook.com/Baldarbookstore?mibextid=LQQJ4d
لە سناپچات 💚♥️
https://t.snapchat.com/seYl4o7V
#کتێبخانەی_باڵدار #پەرتووکخانەی_باڵدار
#بڵاوکراوە_بەرهەمی_ناوازە
#باشترین_کتێبەکان_لە_باڵدار
#کتێبی_کوردی_کتێبخانەی_کوردی
#ktebxanay_baldar #baldarbookstore #kurdistan_zone
#hawler_kirkuk_sulimani_duhok_halabja
خاکی زیکۆلا ئێستا لە باڵدار بەردەستە
بۆ داواکردن نامە بنێرە .
گەیاندن هەیە بۆ تەواوی شار و شارۆجکەکان
07517467040
یاخود سەردانمان بکە لەم ناونیشانەی خوارەوە .
هەولێر_٣٠ مەتری_ داون تاون _ نهۆمی دووەم _ خانەی F61_کتێبخانەی باڵدار
بۆ بینینی بەرهەمی زیاتر سەردانی کەناڵی تیلیگرامی باڵدار بکەن .
https://t.me/Baldar_bookstore
پڕۆژەی کتێب بەهاوبەشی کتێبخانەی باڵدار کۆڕێک ڕێک دەخات بۆ ناساندنی کتێبی " خۆت فێرە فیزیا بکە "
بەئامادەبوونی وەرگێڕی کتێبەکە.
ڕۆژی هەینی
١٢/١/٢٠٢٤
کاتژمێر (٣)ی دوای نیوەڕۆ
هاتن بۆ هەمووانە
ناونیشان/ هەولێر- داونتاون - کتێبخانەی باڵدار، نهۆمی دووەم ، خانەی F61
ئەم کتێبە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیە لە کەسایەتی دڵدار و کار و بەرهەمە ئەدەبییەکانی، جیاوازتر لەو کتێب و نووسراوانەی تا ئێستا لەسەر دڵدار نووسراون، ئەم کتێبە دیوێکی تری کەسایەتی دڵدارمان نیشان دەدات، بە پشتبەستن بە دەقەکانی دڵدار و لێکدانەوەی سایکۆلۆجیانە بۆ کەسایەتی دڵدار، سەردەمی منداڵی و پەروەردەبوون و پاڵنەری دەقە شیعرییەکانی دڵدار خراونەتە بەر باس. لە کتێبەکەدا پەردە بەسەر زۆر لایەنی ژیان و دەروونی دڵدار هەڵدراوەتەوە، ژیانی هەژارانەی دڵدار و پەروەردەبوونی دڵدار لە ژینگەیەکی مێینەیی و کێشەی زمانگرنی دڵدار قسەیان لەسەر کراوە و بە گەڕانەوە بۆ قوتابخانە دەروونشیکارییەکان لێکدانەوەی بەجێ بۆ کاریگەرییە دەرەکییەکانی پەیوەست بە دەروونی دڵدار کراون.
لە کتێبەکەوە:
لە لایەکەوە زەینەبی کچی کۆتا پێغەمبەرﷺ کە باوکی ئازیزی پەسنی دەدات و دەفەرمووێت، "زەینەب باشترینی کچەکانمە". لە لایەکی دیکەوە ئەبوعاسی خوشکەزای حەزرەتی خەدیجە، کە بە ناسکی و تێگەشتوویی و جوامێری و بەخشندەیی و هەستی شاعیرانەیەوە جێی خۆی لە دڵی هەموواندا کردووەتەوە.
وشەگەلی عەشق، ئیمان، وەحی، غروور، حەسرەت و تاقیکردنەوە زۆرترین جار لە چیرۆکەکەیاندا دەبیسترێن و هاودەم و هاودڵی داستانی عەشقیانن.
نووسەر بە هەستێکی شاعیرانە و ناسکی گەلێک جوان داستانی نووری چاوی ڕەسولی هۆنیوەتەوە و ئەشکی چاوان وەک ئەستێرە دەتکێنێتە کۆشی شایەتحاڵ و بیسەر و خوێنەرانی.
ئەستەمە لەنێو دێڕەکانی ئەم داستانەدا ڕێت لە تەلیسمێکی عەشق نەکەوێت، یادگارییەکی کۆن خۆی نەکێشێت بە دیواری ڕۆحتدا، یاخود غەمێکی دێرین سەر لە ماڵی دڵت نەدات.
حیکایەتی نزا و ئارامگری و ئەشکە، گێڕانەوەی داستانی پلەکانی موحیببەتە... .
سڵاو لە گیانفیدایانی ڕێگەی عەشق و موحیببەت... .
لە کتێبی ( زەینەب ) وە
#بڵاوکراوەی_نوێ
پڕبوونی زار، هزر و ناخی مرۆڤ بە ناوی خوا و باسی خوا، لاچوونی پەردەی تاریکییە، ئاخر ناوی زاتی مەزن و دلۆڤانی وی، ڕووناکی لەگەڵ خۆیدا مینا چرایەک بەرەو قووڵاییی دڵ دەبات و ڕۆحیشی پێ دەدرەوشێنێتەوە.
لە ڕۆمانی تاوانی پیرۆز
نووسینی: کوردۆ شابان
ئێستا لە باڵدار بەردەستە .
ئەم ڕۆمانە بە شێوە و تەکنیکی جیاواز و تایبەت بە ڕۆماننووس نووسراوەتەوە، ڕۆمانی فڕینی پردەکان، ڕۆمانێکی فرە ڕەهەندی سادیستی، مێژویی سیاسییە، دەروونی و فەلسەفیی عرفانییە، کە تێیدا کوشتن و دەسەڵات و ململانێی مانەوە، پێکهاتەی سەرەکی ڕۆمانەکەیە. هەروەها باس لە دروستبوونی میتۆلۆژیا و ئایینێک دەکات، کە دوای کۆتای هاتنی ئاییەنەکان بەناوی ئەهلی حەق و کتێبی قینات کە لە سێ لەوحەکانی سوور و ڕەش و شین، پێکهاتووە و هێمان بۆ فەلسەفە و سیستەم و دەسەڵات.
لە ڕۆمانی فڕێنی پردەکان تەکنیک و گێڕانەوە گرنگی زۆری پێدراوە، وەسف و شوێن، پانتایەکی زۆری لە ڕۆمانەکە بۆ تەرخان کراوە. هەروەها زمان باڵایە و بایەخ بە شێوەزار و بنزار و وشە کۆنەکانی کوردی دراوە. کات و زەمەن لە ڕۆمانەکە دیارنییە، فڕینی پردەکان گەڕانەوەیە بۆ سەلەف و پێشینە و تێکەڵ بە جیهانی هاوچەرخ کراوە.
تکایە مەبنە مەڕ!
لە باڵدار بەردەستە
چەند وتەیەک لە کتێبی (تکایە مەبنە مەڕ) ... هەمیشە باشترین ڕێگا، هەرە دژوارەکەیانە.
کات، لەبەر خاتری هیچ کەسێک لە چاوەڕوانیدا نامێنێتەوە.
هزرە گەورەکان ئامانجیان هەیە، هزرەبچووکەکان ئارەزوو.
هەڵەکانی زمان، لە پێهەڵخلیسکان مەترسیدارترە.
زەینی تۆ، وەکو پەڕەشوتی ڕزگاربوون وایە، تەنها کاتێک دەکرێتەوە، کە دەکەوێتە کار.
لەدایکبوونی نوێ، واتە ئەو مرۆڤەی پێشوو نیت.
نەخێر وتن هونەرە، ئایا ئەم هونەرە فێر بوویت؟
هەڵبژاردنەکانی ئێمە، چارەنووس دیاری دەکات.
شەمەندەفەرێک کە لە هێڵەکەی دەرچووە، ڕەنگە ئازاد بێت، بەڵام بە هیچ کوێیەک ناگات.
ئەگەر کەسێک لەماڵ بێتە دەرەوە و نەزانێت بۆ کوێ دەڕوات، گەوجە.
ڕووبارێک کە وشک بووە، هەرگیز لەبەر خاتری ڕابردووی باس ناکرێ.
خوێندن خۆئامادەکردن نییە بۆ ژیان، خوێندن خودی ژیانە.
سەرکەوتن، دەستنیشان کردنی ڕاست و دروستە.
مرۆڤ هێندەی لە ترسی ئەو پێشهاتانەی ڕوویان نەداوە ئازاری چێشتووە، هێندە لە خودی پێشهاتەکە ئازاری نەچەشتووە.
بەو ڕێگایەدا مەرۆ کە ڕێبواری زۆرن، بەوانەدا بڕۆ کە ڕێبواری کەمن...!!!
زانکۆ!
قۆناغێکی نوێی تازەی ژیانە:کاتێک دەچیت بۆ زانکۆ تۆ تەمەنت هەژدە ساڵی تێپەڕکردووە کەواتە تۆ منداڵ نیت؛وە ئەم کەسە پیرەیش نیت کە تەمەن وای لێ کردبی نەتوانیت بابەتەکان بە تەواوی وەربگریت و لە بیریان بکەیت؛ژیانێکی تازەیە لە منداڵییەوە بەرە و هەرزەکاری و بۆ تازە گەنجێکی خوێن گەرم دەڕۆیت.
#بڵاوکراوەی_نوێ
ئەم کتێبە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیە لە
کەسایەتی دڵدار و کار و بەرهەمە ئەدەبییەکانی، جیاوازتر لەو کتێب و نووسراوانەی تا ئێستا لەسەر دڵدار نووسراون، ئەم کتێبە دیوێکی تری کەسایەتی دڵدارمان نیشان دەدات، بە پشتبەستن بە دەقەکانی دڵدار و لێکدانەوەی سایکۆلۆجیانە بۆ کەسایەتی دڵدار، سەردەمی منداڵی و پەروەردەبوون و پاڵنەری دەقە شیعرییەکانی دڵدار خراونەتە بەر باس. لە کتێبەکەدا پەردە بەسەر زۆر لایەنی ژیان و دەروونی دڵدار هەڵدراوەتەوە، ژیانی هەژارانەی دڵدار و پەروەردەبوونی دڵدار لە ژینگەیەکی مێینەیی و کێشەی زمانگرنی دڵدار قسەیان لەسەر کراوە و بە گەڕانەوە بۆ قوتابخانە دەروونشیکارییەکان لێکدانەوەی بەجێ بۆ کاریگەرییە دەرەکییەکانی پەیوەست بە دەروونی دڵدار کراون.
...
#بڵاوکراوەی_نوێ
پشتیوان بەخوا
عەشق هێندەی ئەوە نییە کەبیری لێدەکەیتەوە، بەڵکو هێندەی ئەوەیە کەدەسوتێیت.
شتە جوانەکان کاتییان دەوێت.
هەندێکجاریش کات شتە جوانەکان لەگەڵ خۆی دەبات…
هیچ رووبەروو بوونەوەیەک رێکەوت نییە، هەموو ئەو کەسانەی دێن و دەڕۆن لەژیانت یان چاکەیەکن یانیش تاقیکردنەوەیەک.
لەبیری مەکە، ئەگەر هەوڵبدەیت و سەرکەوتوو نەبیت؛ ئەوا تاقیدەکرێیتەوە.
مادەم وایە چ شتێک لەپشت بەستن بەخودا ئارامبەخشترە؟
نزایەکی چەندە جوان؛
خودایە!
ئەگەر رۆژێک بێئومێد بووم، بەبیرم بهێنەوە کەئەو قەدەرەی بۆت نوسیووم لەخەیاڵەکانم جوانترە!!!
#بڵاوکراوەی_نوێ
ناوی کتێب: ژووان
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کوڕان و کچان
ئامادەکردنی: ئەیاد فەهمی
پەیوەندی ناشەرعی نێـوان کـوڕان و کچان، دەزانم کتێب نییە لەم بارەیەوە، بەڵکوو لەبەرانبەردا چەندین کتێب هەیە کە ئەو شتـەیان جوان کردووە و سانایان کردۆتەوە، سوپاس بۆ خودا کە یارمەتی دام و ئەم کتێبەی لێ دەرچوو، بابەتەکە بابەتێکی زۆر گرنگە و گەنجێکی زۆر تووشی ئەو تاوانەبوونە، ئەم کتێبە وەک ڕێبەرێک وایە بۆ ڕزگاربوون لەو گێژاوە، یان باشتر بڵێم بۆ نەکەوتنە ناو ئەو گێژاوەوە، سەرەتا زیاتر لە سەد وتەم داناوە کە پڕیەتی لە پەند و ئامۆژگاری بۆ گەنجان و ڕێگای ڕزگاربوونیان پێشان دەدات، دواتریش بەشێوەیەکی چڕتر باسی پاڵنەرەکان، مەترسیەکان، چارەسەرەکەیم کردووە...
