2 870
المشتركون
-124 ساعات
-47 أيام
-2230 أيام
أرشيف المشاركات
2 870
🔸لووتکەی نێوان شی جین پینگ، سەرۆکی چین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەنێو چاوەڕوانییەکی زۆر بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆسیە گرنگەکان وەک ئێران، بازرگانی، ژیری دەستکرد و تایوان لە بەیژینگ دەستیپێکرد.
شی جین پینگ جەختی کردەوە کە هاوکاریی نێوان چین و ئەمریکا سوودی بۆ هەردوو وڵات و جیهان هەیە، بەڵام رووبەڕووبوونەوە زیانبار دەبێت. هەروەها پرسی تایوانی بە گرنگترین بابەت لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات وەسف کرد.
لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و پەکین بەرەو باشتر بوون دەڕوات و هیوای داهاتوویەکی باشی هاوبەشی دەربڕی، هەروەها ستایشی شی جین پینگی کرد و جەختی لەسەر بەهێزکردنی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
2 870
🔸تا ئێستا نزیكەی دوو هەزار حاجیی هەرێمی كوردستان بە سەلامەتی گەیشتوونەتە وڵاتی سعوودییە و دەستیان بە ئەنجامدانی ئەركە ئایینییەكان كردووە.
گوتهبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجیانی هەڵەبجە بە ژمارەی 147 حاجی بەرەو سعوودییە دەڕوات و بەوە ژمارەی گشتی حاجییە گەیشتووەكان زیاتر لە 2000 كەس دەبێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ئەمساڵ بە ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەموو حاجییان بە فڕۆكە گەشت دەکەن و هەموو ئاسانكارییەكانیان لە فڕۆكەخانەكاندا بۆ دابینكراوە. تیمە تەندروستییەكانیش بەردەوام چاودێری تەندروستی حاجیان دەكەن و خواردنیش بۆیان دابینكراوە.
بەپێی خشتەی دانراو، دوا كاروانی حاجیانی كوردستان ڕۆژی 17/5/2026 دەگاتە وڵاتی سعوودییە.
2 870
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆكی ئۆكراینا: ئەمڕۆ چوارشەممە ڕووسیا گەورەترین هێرشی درۆنی ئەنجامداوە كە بەیەكجار 800 درۆنی ئاراستەی ئۆكراینا كردووە، بەهۆی ئەم هێرشانە 6 كەس كوژراون
2 870
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی پاپای ڤاتیکان لە عێراق دەکات
ئەمرۆ چوارشەممە 5/13، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی ، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.
باڵیۆزی پاپای ڤاتیکان، بە ناوی قەداسەتی پاپاوە ، سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆکی حکومەت دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن و پاراستنی مافەکانی کریستیان و گشت پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان .
باڵیۆزی ڤاتیکان ئاماژەشی بەوە دا کە کوردستان لە دڵی قەداسەتی پاپادایە و نزای پێشکەوتن و خێر و ئاشتی بۆ دەکات .
چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .
2 870
کەناڵی DWی ئەڵمانی: ئەمریکا پابەندییەکانی بەرامبەر پاراستنی سەروەریی عێراق پشتگوێ خست
کەناڵی دی دەبلیویی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل، دەستی لەو پابەندییانە هەڵگرتووە کە لە چوارچێوەی "ڕێککەوتنامەی چوارچێوەی ستراتیژیدا" بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق لەسەری بوو.
2 870
+5
پارێزگای هەولێر ڕیگەیاند: قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەکیی (پیرمام - مەلازادە - زیارەتی کۆرێ) بە چینی ستابلایزەر، لەلایەن تیمیكانی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ھەولێر
2 870
بوومەلەرزەیەک لە سنووری گەرمیان ڕووی دا
• ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئایاری 2026، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ پلە بە پێوەری ڕیختەر لە نێوان شارەکانی کەلار و خانەقین تۆمار کرا.
• شێروان پێنجوێنی، شارهزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، ڕایگەیاند چەقی بوومەلەرزەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی باوەئیسماعیل بووە.
• بەپێی زانیارییەکان، شوێنی بوومەلەرزەکە ١٣ کیلۆمەتر لە شاری خانەقین و ٢١ کیلۆمەتر لە شاری کەلارەوە دوور بووە.
• هەروەها ئاماژەی بەوە دا، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٣ کیلۆمەتر لەژێر زەوی ڕووی داوە.
• بوومەلەرزەکە بە دیاریکراوی کاتژمێر ٠٧:٥٦ی بەیانی، بە کاتی هەرێمی کوردستان، تۆمار کراوە و بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە هەستیان پێکردووە.
2 870
بەریتانیا هێزی ئاسمانی و دەریایی بۆ پاراستنی گەرووی هورمز دەنێرێت
بەریتانیا ڕایگەیاند بەشدارییەکی چالاک دەکات لە ئەرکێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریایی لە گەرووی هورمز، لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان لەسەر ئارامیی ناوچەکە.
جۆن هیڵی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، وتی: ئامانجی ئەم هەنگاوە پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی و دڵنیابوونە لە بەردەوامبوونی بازرگانیی نێودەوڵەتییە.
بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان، بەریتانیا بڕی 115 ملیۆن پاوەند تەرخان کردووە بۆ بەهێزکردنی توانا بەرگرییە دەریایییەکان و پشتگیریی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچەکە.
گەرووی هورمز بە یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکانی گواستنەوەی نەوت و بازرگانیی جیهانی دادەنرێت، و هەر ئاڵۆزییەک لەو ناوچەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی وزە و ئابووریی جیهانی هەیە.
2 870
زیاتر لە 760 هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان بە دیجیتاڵی وەردەگرن
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە 760 هەزار مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین، پێشمەرگە، ئاسایش و خانەوادەی شەهیدان، مووچەی مانگی چوار لە ڕێگەی پڕۆژەی «هەژماری من» وەردەگرن.
بەپێی ئامارەکان، هەولێر بە زیاتر لە 364 هەزار مووچەخۆر لە پێشەوەی پارێزگاکانە، پاشان سلێمانی و دهۆک دێن. هەروەها تا ئێستا زیاتر لە 900 هەزار کەس خۆیان لە پڕۆژەکەدا تۆمارکردووە.
لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، زیاتر لە 600 ئامێری ATM لە سەرانسەری هەرێم جێگیر کراون بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن بە 24 کاتژمێر پارە ڕابکێشن.
پڕۆژەی «هەژماری من» لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەنگاوێک بۆ مۆدێرنکردنی سیستەمی بانکی و بەهێزکردنی گشتگیریی دارایی دەستپێکرا.
2 870
خشتەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە ( ١٦ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
تێبینی؛ لەگەڵ ئەوەی بەپێی خشتەکە مووچەی خانەنشینانی سەربازی بە شێوەی کاش ڕۆژی پێنج شەممە دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لەڕێی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن دەتوانن سبەی چوار شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٢ ی ئایاری ٢٠٢٦
2 870
میدیای ئەمریکی؛ئەمریکا ژێردەریاییەکی پێشکەوتووی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد کە توانای هەڵدانی موشەکی بالیستی هەیە،ئەمەش دوای هەڕەشەکانی تڕەمپ بوون لە ئێران…
2 870
وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی بۆ سزادانی سەرپێچیکاران دەرکرد
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:چیتر دیاردەی فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە قبوڵکراو نییە و لەمڕۆوە ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەنجامدەرانی دەگیرێتە بەر.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، هەر شۆفێرێک یان سەرنشینێک پاشماوە و خاشاک فڕێ بداتە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان، بە بڕی 40 هەزار دینار سزا دەدرێت.
د. هێمن میرانی جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی ئەم بڕیارە، بونیادنانی کوردستانێکی پاک و تەندروستە. هەروەها داوای لە هاووڵاتییان کرد وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ژینگەیی، پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی دووچاری سزای دارایی نەبن و پێکەوە سیمایەکی شارستانی بۆ شارەکانی هەرێم بپارێزن.
2 870
رۆژی سێشەممە 12ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی لەپێناو ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیان، ئازایانە گیانی خۆیان بەخت کرد و بوون بە سەرمەشق و هێمای بەرخودان بۆ هەموو ئازادیخوازانی کوردستان.
لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکیان و ڕۆحی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.
2 870
پەیاما سەرۆك بارزانی بۆ سالیادا دامەزراندنا بنگەهێ لالش
بناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان
ب هەلکەفتا سیهوسێ ساڵیا دامەزراندنا بنگەهێ لالش پیرۆزباهیێ ل دەستەیا بڵند و ئەندام و کادرێن بنگەهێ لالش و هەموو خوشک و برایێن ئێزدی دکەم. جهێ خۆشحاڵیێیە بنگەهێ لالش، ب ههوڵا خەمخۆر و كادر و ڕەوشەنبیرێت جڤاكا ئێزدی دساڵێن بۆری دا، خزمەتەكا بەرچاڤ پێشكەشی جڤاكا ئێزدیان و كولتوورێ گەلێ كوردستانێ و پاراستنا نەریتێت ئێزیدیا كریە.
وێڕای دەستخۆشیێ هیڤییا بەردەوامیێ و پێشکەفتنێت پتر بۆ بنگەهێ لالش و هیڤییا ئارامی و خۆشیێ بۆ هەمی خوشک و برایێن ئێزدی دخوازم.
بمینن دخێر و خۆشیاندا.
مسعود بارزانی
12ی ئایارا 2026
2 870
سی ئێن ئێن دەڵێت دانبەخۆگرتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران کەم دەبێتەوە، بەهۆی بەردەوامی قەیرانی داخستنی گەرووی هورمز و گرفتەکانی دانوستانی ئەتۆمی.
لە ناو ئیدارەی ئەمریکا هەڵوێستی جیاواز هەیە لەم بارەیەوه:
🔶هەندێک بەرپرسی پنتاگۆن پشتیوانی لە هەنگاوی توند و تەنانەت هێرشی سەربازی دەکەن.
🔶هەندێک بەرپرسی دیکە داوای درێژکردنەوەی دەرفەتی دیپلۆماسی دەکەن.
🔶بەرپرسانی ئەمریکا گومانیان هەیە کە پاکستان پەیامی ڕاستەقینەی ترەمپ بە تەواوی ناگەیەنێت بە ئێران.
🔶بەگوێرەی راپۆرتەکان، پاکستان وێنەیەکی گەشبینانەتر لە هەڵوێستی ئێران پێشکەش بە ئەمریکا دەکات.
🔶چاوەڕوان دەکرێت پێش گەشتی ترەمپ بۆ چین بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە هەنگاوی داهاتوو بدرێت.
2 870
ماڵپەری ئاکسیۆس:یەکێک لەو بژاردانەی کە لەبەرچاو دەگیرێن، لێدانی ئەو ئامانجانەیە کە لە ئێران ماونەتەوە.
2 870
+3
بە وێنە؛ کارەکان لە رێگەی ھەولێر - قوشتەپە دەستیپێکرد، رێگەکە 5.2 کیلۆمەترە و بە کوالێتییەکی بەرز دروست دەکرێت
وێنە؛ ئیسلام هیرو - کوردستان24
