cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

کوردستان / Kurdistan

ئەم کاناڵە گرینگی بە پرسی نەتەوایەتی، زمان، کولتوور و ژینگەی نیشتمانەکەمان دەدا. نەتەوەیەک زیندووە کە زمانەکەی زیندووە. بۆپێوەندی☟ @kurdevan1961

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
2 393
المشتركون
+1324 ساعات
+657 أيام
+23430 أيام
توزيع وقت النشر

جاري تحميل البيانات...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
تحليل النشر
المشاركاتالمشاهدات
الأسهم
ديناميات المشاهدات
01
‌✍شەرمت لە چوار شت نەبێت، 🌻یەکەم: پۆشینی جلی کۆن.. 🌻دووهەم:هەبوونی هاوڕێی هەژار 🌻سێهەم:دایك و باوکی بەساڵاچوو 🌻چوارم:ژیانێکی سادە... ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻گرووپی لیستی ئاڵوگۆری مـ🌷ــــاد 🌻بۆ بــشـداری لیــست @BUKANEE
2125Loading...
02
هەستە بە شان
2660Loading...
03
Media files
2130Loading...
04
کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری ڕەئیسی سەرۆککۆماری ڕێژیم ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لە چوارچێوەی سەفەرێکی یەک ڕۆژەی ڕەئیسی بۆ پارێزگای ئازەربایجان، هێلیکۆپتەرێک کە سەرۆککۆماری ڕێژیم و چەند کەسی تر لە بەرپرسانی ڕێژیمی تێدا بوو، کەوتە خوارەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو کەسانە یان هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بڵاو نەکراتەوە. هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەم هیلیکۆپتەرە بەردەوامن. بەپێی زانیارییەکان خراپبوونی دۆخی کەشوهەوا لە پارێزگای ئازەربایجان، وای کردووە کە گەڕان بۆ ئەم هێلیکۆپتەرە و بەرپرسانی رێژیم تاکوو ئێستا بێ ئاکام مابێتەوە. بە وتەی تەسنیم، جیا لە ڕەئیسی، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕێژیم و مالک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجان و ئال هاشم پێشنوێژی تەورێز و نوێنەری وەلی فەقیه لە ئازەربایجان، لەم هێلیکۆپتەرەدا بوون. ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە
2542Loading...
05

10Loading...
06
👌💐❤️
620Loading...
07
🔸کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری ڕەئیسی سەرۆککۆماری ڕێژیم ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لە چوارچێوەی سەفەرێکی یەک ڕۆژەی ڕەئیسی بۆ پارێزگای ئازەربایجان، هێلیکۆپتەرێک کە سەرۆککۆماری ڕێژیم و چەند کەسی تر لە بەرپرسانی ڕێژیمی تێدا بوو، کەوتە خوارەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو کەسانە یان هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بڵاو نەکراتەوە. هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەم هیلیکۆپتەرە بەردەوامن. بەپێی زانیارییەکان خراپبوونی دۆخی کەشوهەوا لە پارێزگای ئازەربایجان، وای کردووە کە گەڕان بۆ ئەم هێلیکۆپتەرە و بەرپرسانی رێژیم تاکوو ئێستا بێ ئاکام مابێتەوە. بە وتەی تەسنیم، جیا لە ڕەئیسی، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕێژیم و مالک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجان و ئال هاشم پێشنوێژی تەورێز و نوێنەری وەلی فەقیه لە ئازەربایجان، لەم هێلیکۆپتەرەدا بوون. ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 PDKI_Media
30Loading...
08
🎧 آهنگیفای: جستجوی موزیک
2527Loading...
09
بەشی ٤ی بیروەرییەکانی #شۆڕش_ئەسەدزادە ئاخر لە خۆتان وەڕەزن؟ھەی دادو بێداد ئێوە چدەکەن لێرە، کوتمان بۆ مەگەر چی بووە؟ خێرا ئێمەی کێشایە لای تاریکاییەکە چاوێکی بەھەرچواردەوری خۆیدا گێڕا و ھەموو گیانیشی دەلەرزی لە ترسان، كوتی ھەر پێش ئێوە جاش و پاسدارەکان لەو جێگایەی ئێوە بوون ھەر کە سڵاوتان کرد ھەر پێم وابوو ئەوانن، نازانم بڵێم چی ناکا ئێوەش بوبن بەجاش؟ پێکەنین و کوتمان نەخێر نەوڵا نەبووین بە جاش و پێشمەرگەین، بەڵام خەبەریان بۆ ناردووین کە دایکی شۆڕش لێرەیەو ھاتووین بیبینین، بەسەری خۆیداداو کوتی شۆڕشی چی و دایکی شۆڕشی چی، لە دوێنێوە ئەمانە لەم گوندەن و شەوانە ھەموو دەوری دێ دەگرن و بە ڕۆژیش خۆ دەشارنەوە. پیاوی چاک بن بڕۆن بە کوێدا ھاتوون ھەر بەوێدا بگەڕێنەوە ڕەنگە ئێستا چاویان لە ئێمە بێ زوو بڕۆن پیاوی چاک بن با شتێکتان لی نەیەت ئەوانە یەکجار زۆرن دەڵێن جاشەکانی مەھابادیان لەگەڵن. ئەوە داوە بۆیان داناون، ھیچ کەس نەھاتۆتە ئەم گوندە درۆ دەکەن ھەر ویستوویانە لە داوتان ھاوێن بڕۆن پیاوی چاک بن. خۆی لەژوورێ ھاویشتەوە و ئێمەش وەکو ئەوەی سەتڵێکیان ئاوی سارد پێدا کردبین حەپەسابووین، لەگەڵ سولەیمان چاوێکمان لەیەکتر کردو زانیمان ئەوە داوە بۆیان داناوین، زۆر بە ئەسپایی زامنی تفەنگەکانمان ترازاندو و ئامادە تفەنگ بە دەستەوە وردە وردە بەرەو دەرەوەی گوندەکە کشاینەوە، ھەر ئەو شەوە بەرەو بنکەی ھێز وەڕێکەووتین بەریبەیانی گەیشتینە گوندی " بوبانە" لەوێ ماینەوە ھەتا ئێوارە پاشان گەڕاینەوە بنکەی ھێز لە ناوزەنگ. لەوێ چووینە کۆمیتەی شارستان ھەموومان بۆ کاک " سەید سەلام عەزیزی" گێڕایەوە زۆر خۆشحاڵ بوو کە بە سەلامەتی گەڕاوینەتەوە. بۆ ڕۆژی دواتر نامەی بۆ نووسین کە بچینە قەڵادزێ و لەوێڕا بە لای گوندی " ھێرۆدا بچینە ناوخۆو بگەینەوە بەھێز کە لە گوندی " چۆمان" ی ناوچەی " بانە" بوون بە بێسیم ھێزیان ئاگادار کردبۆوە کە ئێمە بەڕێگاوەین بۆ لای ئەوان. بە ماشێن ھاتین ھەتا گوندی ھێرۆ  لەوێڕا چووینە ئەرکانی لکی٣ کاک مەلا برایم دۆڵەگەرمی جێگری لک بوو یا سەرلک بوو باشم لەبیر نەماوە، پێشمەرگەیەکی لەگەڵ ناردین بە ناوی " ڕەحیم "  کە لە چۆمیمان بپەڕێنێتەوەو بمانگەیەنێتە " ھێز " ئێوارە بە تەناف لە چۆمی پەڕینەوە ئەوبەر کە زۆریش خەتەر بوو زۆربەی کاتەکان دوژمن کەمینی دادەنا بۆ پێشمەرگە لەو جێگایەدا. ھەوا تاریکی کردبوو کە بە ناو باخەکاندا دەڕۆشتین تووشی خاوەنی باخەکە بووین لە کن ماڵەکەی خۆی سڵاومان لێکرد بە فارسی جوابی داینەوە پێمان سەیر بوو ڕەحیم  کووتی ڕاوەستن  گەڕایەوە بۆ لای خاوەن ماڵەکە دەیناسی کوتی ئەوە بۆ بە فارسی جوابت داوە خێرە ؟ چاوێکی لێکرد کوتی کوڕە ئەوە تۆی ڕەحیمە شێتە ؟ ئەوە تۆ چدەکەی لێرە؟  ھەر پێش تۆ پاسدارو جاشی لێرە بوون، ئێرە دەگەڕانەوە سڵاویان دەکرد وامزانی ھەر ئەوانن. كوڕە بڕۆن لێرە مەمێننەوە ئێرە پڕە لە جاش و پاسدار، ڕێگاکەمان گۆڕی نزیک بە سەعاتێک دورتر کەووتینەوە و خۆمان گەیاندە گوندی " چۆمان " لەوێ تێکەڵ بە پێشمەرگەکان بووینەوە، مامۆستا ناردی بە دواماندا لە ماڵێک بوو، زۆری پێ خۆش بوو کە گەیشتینەوە بەوان بە سەلامەتی و بۆمان گێڕاوە بەسەرھاتەکەمان  زۆری پێ ناخۆش بوو، ماچی کردین و کوتی ئەوجاریش ڕزگارتان بوو، بۆ سبەینێ حەرەکەتمان کرد بەرەو ناوچەکانی سەقز و مەریوان، ھەتا گەیشتینە گوندی " بۆردەمە"ی سەربە ناوچەی " سەقز " لەوێ بەسەر ماڵاندا دامەزراین ئەمن و مامۆستابو ڕەحیم قاڕنجی و ئەحمەد نەڵاسی یەک دوو پێشمەرگەی تر لە ماڵێک بووین. دوو ڕۆژ یا زیاتر بوو لەوێ ماینەوە، شاخێک ڕووبەڕووی گوندەکە بوو لە ئێوارەوە پێشمەرگە دەچوون لەوێ دەبوون تا بەیانی، ھەروەھا کەمینمان ھەبوو بە ھەر چوار دەورەی گوندەکەدا، شەوی سێهەم لای سەعاتی دوازدەی شەوێ بوو چاومان لێ بوو کە ئاگر لە سەنگەری پێشمەرگەکان ھەستاو دەنگی چەند ئارپێ جییەک لەسەر یەک ھات و دەنگی ڕەگبارێکی زۆرو گرمەی نارنجۆکان زانیمان کۆمەڵەیە لە کوڕەکانیان دا،  ھێرشەکە زۆر لەناکاو بوو، تەقەکە بوو بە دوو تەرەفە زانیمان ماون و بەرەنگاری دەکەن شەڕەکە ھەر دەھات گەرمتر دەبوو دەنگی بیکەیسیەکەی " عەلی چکۆڵ " دەھات فیشەکە ئاگردارەکانی دیار بوون کە لەوانی دەدا زۆری تەقە کرد زۆری مقاوەمەت کرد لە ناکاو دوو ئاڕپێجی تریان لێدا بەدوای ئەواندا ٣-٤ نارنجۆکی دەستیشیان لە سەنگەرەکەی ھاویشت و تەقینەوە. بە دوای ئەوانەدا دەنگی تەقەی  بیکەیسیەکەی عەلی کوڕم نەما و بێدەنگ بوو دڵم داخورپا  و دڵم سیس بوو مامۆستا دەستی لەملم کرد کوتی ھیچ نابێ ئێستا دەگەینە سەریان زانی من زۆر ناڕوحەتم بە ڕەحیم قاڕنجی کووت تۆ لەگەڵ شۆڕش بەو بەجێی نەھێڵی. ئەو برەوەریەە درێژەی هەیە @Rojhalati_kurdistan1324
2950Loading...
10
بەشی ٣ی بیرەوەرییەکانی #شۆڕش_ئەسەدزادە لەوێ هەر تا نا تاوێک دەیکوت یاخوا بەخێربێی بابە بە هەمووانی کوت ئەوە بابمە، باب و کوڕ بەسەرماندا بڕا و ئیتر هەموو هێزی گیاڕەنگ پێیان وابوو کوڕمە، بە ڕاستیش وەکوو بابی بووم بۆی و زۆری باوەڕ پێم هەبوو و هەر گرفتێکی هەبایە خێرا بۆی باس دەکردم، پێشمەرگەیەکی خوێن شیرین و جوان و ئازا و بە غیرەت. هیچ کاتێک لە هیچ شوێنێک بەجێی نەدەهێشتم و بۆ هەموو جێگایەک پرسی پێدەکردم  وبێ من کاری سەربەخۆی نەدەکر، لە شەڕەکان وەکوو پەروانە بەسەر یەکەوە و لە جێگا حەساسەکانیش پێکەوە بووین، ئەگەر من لەوێ نەبوومایە دەمسپارد بە شەهید " ڕەحیم قاڕنجی " کە زۆرم باوەڕ پێی هەبوو، ڕەحیم قاڕنجی بە دوو ڕۆژان بووینە ڕەفیقێک وەکوو ئەوەی لە منداڵییەوە یەکتر بناسین ئاوا بوو. ڕەحیم خەڵکی گوندی " قاڕنجە " ی سەر بە شاری بۆکان بوو، هەر یەکەم جار کە بووە بە پێشمەرگە لە هێزی گیاڕەنگ بووە و هەر لەوێش مایەوە هەتا لە گرتنیپایەگای... شەهید بوو. کوڕێکی بە مەعریفەت  موعاشر سادەو دڵپاک و ئازاو خوێندەوار و تێگەیشتوو بوو و ڕۆح سووک و هاوسەنگەرێک بوو هەتا دوا هەناسە لەگەڵت دەمایەوە و هەرگیز بەجێی نەدەهێشتم، لە هیچ شەڕو جێگایەک، چونکە دەیزانی ناوچەکە باش شارەزا نیم و هەموو گوند و جێگا و ڕێگاو ناوچەکانی پێ دەناساندم. ڕۆحیات و چۆنیەتی خوو ڕەوشتی خەڵکەکەی بۆ شیی دەکردمەوە و بە هەموو جۆر یارمەتی دەدام و چەند حەووتویەک بوو لەوێ بووم، دەنگۆی ئەوە هەبوو ڕژیم بە نیازی هێرشە بۆ سەر ناوچەکانی مەرزی کە ئێمەی لێ بووین، بە هاوکاری هێزەکانی " قیادەی موەقەت " بنکەکانی هێزی گیاڕەنگ لە ڕاسای دۆڵی " بنەوخەڵەف " و ئەو دۆڵەدا بوو کە لە  " بوڵفەت " وە دەهاتە خوارێ هەتا  " گڵکەند و کانی زەردو  "قاسمە ڕەش " خڕەی ناوزەنگ نۆکان و شێنێ و کونە مار و  سونێ و هەتا دادەگەڕا خوارێ، لای ڕۆژاوای شاخەکانی" مامەندە " بوو کە درێژ دەبوەوە هەتا سەر گوندی " سونێ " کە خاکی عێراق بوو. لای ڕۆژهەڵاتیشی هەموو خاکی ئێران بوو. ئێمە هەرلە ناو خاکی خۆماندا بووین . کە کەوتبوینە نێوان هەردوو جەبهەکانی شەڕی ئێران و عێراق... ئاخری مانگی بەھاری ساڵی ١٣٦٤بوو، ھێزی گیاڕەنگ لەلایەن دەفتەری سیاسیەوە ئاگادار کرابۆوە کە بە ھێزێکی باشەوە بەرەو باشووری (جنوب) کوردستان بەڕێبکەوین و شەڕ شەڕی ماڵوێرانکەری " کۆمەڵە " بوو، شەڕێک کە ھیچمان پێمان خۆش و باش نەبوو و ھەرچۆنێک لێکداوەنەت بۆ دەکرد بەو نەتیجەیە دەگەیشتین ئەم شەڕە خۆکوژیە و برا کوژییە، بۆیەھیچمان پێمان خۆش نەبوو، كاتێک ساز بووین بڕۆین چەند پێشمەرگەیەک لە قاوەخانەکەی سەر ڕێگاوە ھاتنەوە بنکەی ھێزو مامۆستا منی بانگ کرد بۆ دیوەکەی خۆی، کە چووم کوتی ئێستا خەبەریان بۆ ھێنام کە دایکت ھاتووەو لە گوندی " نەڵاس " ماوەتەوە پێویستە بچی لەوێ بیبینی یان بیھێنیتە ئێرە، زۆرم پێ سەیر بوو کوتم مامۆستا من نەناردووە بە دوای دایکمدا لەوانەیە دایکی کەسێکی تر بێ. كووتی نا دوو کەسی کاسبکاری  قاچاخچی ھاتوون کوتویانە " دایەخاوەر "دایکی شۆڕش ئەسەدزادە هاتووە بۆ نەڵاس دروستە؟ کوتم بەڵێ دروستە دایکی منە، ھێز ئێوارە دەڕۆی بەرەو باشووری (جنوب ) کوردستان منیش دەبوو لەگەڵ ئەوان ڕۆشتبام، مامۆستا کوتی با " سولەیمان " لەگەڵت بێ ھەتا دایکت دەبینی پاشان دەتوانن بگەنەوە بە ئێمە. ھەرچەند ھەوڵمدا کە لەگەڵ ھێز بڕۆم مامۆستا لێی قەبووڵ نەکردم کوتی دایکت ھاتووە حەتمەن دەبێ بچی بیبینی، کێ دەڵێ تازە جارێکی تر دایکت دەبینیتەوە؟ بۆیە حەتمەن دەبێ بچی بیبینی، ئێوارە ئەوان بەرەو باشوور (جنوب) و ئەمن و سولەیمانیش بەرەو قوڵایی ناوچە ھەرچەندە ناوچە ھەموو تەنرا بوو بە ھێزی دوژمن، لە ھێز جودا بووینەوەو ماڵاواییمان لە یەکتر کردوو ڕۆشتین. زۆر لەسەر ھەست دەڕۆشتین چونکە جاشەکان لە زۆر جێگاو لە دەوروبەری ھەموو گوندەکان کەمینیان بۆ پێشمەرگە دادەناوە. ھەرچەندە زۆریش ماندوو بوین بەڵام بێ ڕاوەستان خۆمان گەیاندە نزیک گوندی " نەڵاس " کە لەسەر جادەی سەردەشت بۆ پیرانشارە و جێگایەکی یەکجار پڕ مەترسی بوو، وردە وردە لە ماڵەکان نزیک بووینەوە، دانیشتین کوتم سولەیمان گوێ بگرە بزانە دەڵێم چی، لە پێشدا پێویستە کەمێک بحەسێینەوە ھەست ڕاگرین ماوەیەک ئەگەر ھیچ باس نەبوو جا دەچینە ناودێ. ئەگەر کەمینیش ھەبوو لێیان داین و لێک ھەڵبڕاین لە شاخی سەرێ یەکدەگرینەوە. ناوی نھێنی با مانگ و ئەستێرە بێ، ھەستاین و خۆمان لە ناودێ ھاویشت یەکەم ماڵی گوندەکە خاوەن ماڵ ئێمەی دی سڵاومان لێکردو کەمێک بەساردی جوابی داینەوە، کوتم سولەیمان تازە با لێرە لادەین و بپرسین،  بەرەوڕووی خاوەن ماڵەکە چووین و سڵاو چاکو خۆشی سولەیمانی ناسی پێشتر دیبووی کوتی ئەوە ئێوە تێکچوون شێت بوون خودا سەری لێ تێکداون
2460Loading...
11
Media files
3003Loading...
12
قاقایەکی لێدا کوتی ماڵت خراپ نەبێ بۆ سوێندت. " خەجیج " دا بێنە منیش ئیشتیام چویە برسیمە دەی کچی خۆم ، دانیشتین پێکەوە تێرمان خوارد، دوای نان خواردن هەر چامان خواردەوە و سیگاری قون سوورمان کێشا لەگەڵ خاڵە پیرە، زۆری قسەی خۆش بۆ گێڕامەوە و زۆر پێشمەرگەیان خۆش دەویست، زۆری زەمی خەڵکی گوندەکە کرد، کە هەندێک ماڵ لەگەڵ پێشمەرگە باش نیین، کوتی ئەوانە بە ئەسڵ خەڵکی ئێرە نیین، نازانم لە کوێڕا هاتونە ئەم دێیە و ئێمە بە پێشمەرگەوە پیاوین و ئەگەر پێشمەرگە نەبێ دیسان وەک زەمانی "شاه " عەجەمان دێنەوە سەرمان و بە خودای خاوەنی هیچی خۆمان نابین و ئەو خەڵکە ئەوەی نازانن و ئەم دێیەی ئێمە پێشتر هێندەی ئێستا نەبوو، بەڵام خەڵکی زۆر باشی تێدا بوو و ئەو دێیەی خوار ئێمە " مەزرا " هەمیشە پاسگای عەجەمانی لێ بوو، بەڵام پێشمەرگەی بە دزی عەجەمان هەمیشە لێرە بوون، مەڵا ئاوارە، قادر شەریف، سولەیمان و عەوڵای موعینی، ئای کە جەوانی چاک بووون، باوەڕم پێ بکە خوشکی خۆیان حەیرانیان دەبوون، بەو چەک و فیشەک و قەتارەوە هێندەی دیکە جوانتر بوون و بە کوڕی خۆم بڵێم جا چەندە زاناو قسە خۆش بوون، بێ تەکەبور بێ دەعیە بە خوا قەسەم هەموو جارێ هەموومانی ماچ دەکرد تەواوی گەنج و پیری ئەم دێیە، ئای دەستی شکاوم هەتا وەبیرم دێنەوە ئەوکم دەگیرێن و گریانم دێ، بۆ مەلا ئاوارە وا نەبوو؟ هەر خۆش بوو کارێکی پێ ئەسپاردبای و شانازییەکی گەورە بوو لە ناو خەڵکی ئاواییدا. كوێر بم چەندە ڕەنگ پیاوانەو پیاوی چاک بوو، وەڵا بابم خودا هەڵناگرێ یەک لە یەکێ باشتر بوون و زۆر بوون جاری وا هەبوو هەر بیست کەس دەبوون جار هەبوو پەنجا کەس زیاتر بوون زۆر جار هەر پێنج شەش کەس دەبوون. بۆ جارێکیش عەجەمان هەستیان پێنەکردن و کێ دەیتوانی شتی وا بکات، ئەوکات زۆر زۆر عەیبێکی گەورە بوو کەسێک هاوکاری عەجەمانی کردبا، ئێستاش زۆر دەبیستینەوە دەڵێن خەڵکی " ئەحمەد بریو" لەگەڵ پێشمەرگان باش نیئن، ڕاستیەکەی ئەوەیە کە بۆم باس کردی. ئەوجار قسەی خۆشمان بێ ئەم دێیە بۆتە سەرەڕێگای هەموو پێشمەرگەکان شەو و ڕۆژ شەو و نیوە شەو پێشمەرگەو ڕێبوارو کاروان چی و ژن و منداڵ و هەرچی بۆ لای عێراقێ بچێ، یا لەوێڕا بێتەوە ڕێگاکەی ئێرە دەگرێتەوە و ئەوە بۆیە وایە، منیش بە وردی گوێم دابو بە قسەکانی، خاڵە پیرە کوتی پێت نەکوتم خەڵکی کوێی و بۆ کوێ دەچی؟ منیش زۆرێک لە بەسەرهاتی خۆم بۆ گێڕایەوە و هەموویان بێ دەنگ و کش و مات گوێیان لە قسەکانم گرتبوو، کوڕەکەی کوتی ئەدی ژنت نەهێناوە ؟ مات بووم و ئەوکم گیرابوو دڵم پڕ ببوو، کوتم دەسگیرانم هەیە مارەم کردووە بەڵام هێشتا نەمگواستۆتەوە. کوڕەکەی کوتی لە خەمیدا نیت؟ سەرێکم لەقاندو تاوێک ڕاوەستام کوتم .با با جا چۆن بە ئەندازەی عەرزو ئاسمان بیری دەکەم و خۆشم دەوێ، بەڵام هەر پێی دەگەم ڕۆژێک، زانیان دڵم گیراو نارەحەت بووم ، خێرا مەسەلەکەی گۆڕی خاڵە پیرەی ئاقڵ و بە ئەزموون و دنیا دیدە بوو چایەکی تری تێکردم و گوتی ئەوجار وەختی ئیسراحەتە تۆش ماندوی و دەزانم خەوت دێ، جێگایان بۆ ڕاخستم لە لای خۆیان و هەتا هەڵیان نەستاندم خەبەرم نەبۆوە، ماندووم حەسابۆوە و لیباسەکانم هەموو شۆردرا بوون و ئامادە دانرابوون، بە ڕاستی زۆریان خەجاڵەت کردم. خۆزگە ڕۆژێک توانیبام جوابی چاکەی ئەو خەڵکە بە شەرەفەم داباوە. دوای نان و چا خواردن خاڵە پیرە هەتا دەرەوەی دێ کوڕەکەی لەگەڵ ناردم. ڕۆشتم بەرەو گوندی " مەزرا " دورو نزیکی گوندەکە بوومەوە، دێیەکی خۆش و گەورە لە ناو ئەو جەنگەڵ و دارانەدا و بنکەی پێشمەرگەکان کەمێک لە سەرەوەی دێیەکە بوو لە ناو ماڵاندا نەبوو و پێشتر پاسگا بووە. دەوروبەری ئاواڵە و سەوزایی و خۆش و سەرنجڕاکیش بوو، کە گەیشتمێ سڵاوم کرد لەگەڵ دوو پێشمەرگەی بنکەی هێزی گیاڕەنگ کە نەیاندەناسیم ئەوەندەم زانی کوڕەکانی هێزی پێشەوا بەرەو پیرم هاتن و شەهید عەلی چکۆڵ، شەهید قاسمە ڕەش، عەلی قاسمی و سولەیمان فازلی بوون، زۆر بە گەرمی وەریانگرتم و بردمیانە لای بەڕێز مامۆستا " حەسەن شیوەسەڵی " زۆر بە گەرمی وەریگرتم و بردمیە لای سەرێ و کوتی یاخوا بەخێر بێی بۆ هێزی خۆت هێزی گیاڕەنگ و یەک یەک کوڕەکانی پێ ناساندمم. لە گوندی " گەرۆر " دەستێک لیباسم بە دورین دا لە دوکانێک لەوێ بەرگدروو بوو، پارچەیەکی لێ بوو هەر دەتکوت شاڵە هەتا دەستت لێ نەدابا نەتدەزانی پارچەیە یا شاڵە، بۆیە خێرا مامۆستا کوتی کاک شۆڕش ئەوە چ نەوعە شاڵێکە؟ چونکە لەو ماڵەی کە لێی بووم بۆیان شتبووم زۆر خاوێن بوو، کووتم مامۆستا ئەوە شاڵ نییە پارچەیە. پێکەنی کوتی باوەڕ ناکەم هەتا هات جوان دەستی لێدا جا زانی پارچەیەیە، پێشمەرگەکان ناردیان زۆریان لەو پارچەیەیان بە دورین دا . هەر یەکەم دەقیقە کە گەیشتمێ " عەلی چکۆڵ " چونکە لە هێزی پێشەوا هەر پێی دەگوتم " بابە " منیش هەروەکوو کوڕی خۆم بانگم دەکرد. درێژی هەیە
2870Loading...
13
‍ ‍ سلاوێڪ لە ناخی دڵەوە سلاوێڪ بە چەپکێ گوڵەوە سلاوێڪ بە خۆشی نەسیمی بەر بەیان سلاوێڪ بە خۆشی شنەی بای کۆسالان سلاوێڪ بە جوانی دەشت و شاخ و کانی و ڕوبارو دیمەنی ڪوردستان پێشکەش بە ئێوەی هێژا و خاوەن هەست بەیـانیـتان بـاش ئـازیـزان🌷 @Rojhalati_kurdistan1324
3025Loading...
14
بەشی یەکەم سڵاو ئەوە بابەت و بیرەوەریەکی ناوچەی سەردەشت و یادێک لەشەهید #عەلی_چکۆڵ جێگای خۆیەتی قاره‌مانه‌ زیندووه‌كان فه‌رامۆش نه‌كرێن و به‌ لاوان و نه‌وه‌كانی داهاتوویان بناسێنین ئه‌مانه‌ كۆڵه‌كه‌و بناغه‌ی پته‌وی حزبی دێموكرات و شۆڕشی ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مانن، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. 🌺🌺🌺🌼☘☘☘ ✍️ شۆڕش ئەسەدزادە هەورازە سەخت و پێچاوپێچەکانی شاخی " ئەحمەدبریوە " پێموابێ هەموو پێشمەرگەیەک چەند جارێک پێیدا سەرکەوتووە و هاتۆتە خوارێ، زۆر بە زەحمەت سەرکەوتم بە تەنیا بووم  شارەزاش نەبووم. هەرچۆنێک بوو گەیشتمە لووتکەی شاخی " ئەحمەد بڕیوە "  دارستانێکی چڕوپڕ، لە ڕێگاکە لاتدابا ون دەبووی، شەویش بوو، تاریکە شەو باران بە باوە دەباری، دووهەم مانگی بەهار بوو، تەزویەکی سارد هێواش هێواش کاری دەکردە سەر دەموچاوم زۆر تاریک بوو، جەنگەڵ و دارەکانی قەراغ ڕێگاکە دەنگێکی سامناک و کوشندەیان لێدەهات، ڕێگاکە ئەوەندە چاڵــــــی تێدا بوو جێگا سمی ئەسپی قاچاخچیان، پێدا ڕۆشتنی زۆر ناخۆش بوو، پێڵاوەکانم پڕ ببون لە ئاو. بۆ خۆشــــــم هەموو گیانم ئاوی لێدەچۆڕاوە. بەڵام گیانم هێندە گەرم داهاتبوو، هاڵاوم لێ هەڵدەستا، نازانم بۆ وابووم لە هەمـــوو کاتە سەختەکاندا ئارەزووی سیگارم دەکرد. لە بن دارێک ڕاوەستام، پشتم لە بایەکە کرد سیگارێکم هەڵکرد. هەر کە چەرخەکەم هەڵکرد. دەنگیان دام    "کێی کوڕە "؟  کوتم پێشمەرگەم ، تۆ کێی؟ دیار بوو ئەوانیش پێشمەرگە هێزی زمزیران بوون، هیچیانم نەناسی، دوای چاک و خۆشی و پرسیار و تۆ کێیت و من کێم کووتیان سیگارت پێ ماوە؟ دیار بوو سیگاریان لێبڕا بوو، ئەوی پێم بوو لەگەڵم بەش کردن، دانیشتین پێکەوە تا سیگارێکمان کێشا، کوتم دەمەوێ بچمە گوندی " مەزرا " شارەزاش نیم، ڕێنوێنیەکی باشیان کردم، بەڵام کوتیان ئەم ڕێگایە بگرەو سەربەرەوخوار تا سەگان پێت دەوەڕن، ئاگات لە خۆت بێ نەتگرن، ئەوە گوندی  "ئەحمەد بڕیوە" ئەم شەو لەوێ بمێنەوە، بەیانی وردە وردە بڕۆ بۆ گوندی " مەزرا "، ماڵاوایمان لەیەکتر کردوو لێک جودا بوینەوە، سەر بەرەو خوار داگەڕامە خوارێ، ڕۆیشتن لەو تاریکە شەوەداو بەو باران و سەرمایە لەو ڕێگا قوڕو چاڵ چاڵ و خواچ و ناڕاستەدا زۆر ناخۆش بوو، ڕێگاکەم دەدیت سپیتر بوو لە تاریکایی جەنگەڵەکە، هەرچەندە زۆر دەکەوتم  لە تاریکیدا بەڵام هەر ڕۆشتم، وەک ئەوان کوتیان سەگەلی ئاوایی بۆم هاتن. لە ترسی سەگان خۆم لە یەکەم ماڵی گوندەکە هاویشت هەر چومە لە حەساری ماڵەکە سەگێک بە قەد کەرێک دەبوو، هەر کە دیتمی لە ترسی خۆی منی شێت کرد، ئەوەندە لەپڕ پێم وەڕی، بە دیواریدادام و بۆ خۆشی هەڵات، ژنێک لە دیوێکی هاتە دەرێ باش بوو ڕزگاری کردم، دەنا ئەو سەگە زەلامە گەڕاباوە سەرم حەتمەن هەڵدڕ هەڵدڕی دەکردم، ژنەکە تەمەنی سی ساڵ دەبوو کوتی خۆ نەیگرتی؟  کوتم نەوەڵا نەیگرتم، بەڵام گرتباشمی هەر ئەوەندەی دەترساندم ، ژنە کەمێک لە بن لێوانەوە بە شەرمەوە پێدەکەنی و دۆعای دەکرد کە شکور باشت نەجات بووە هەر دەیکوت خەجاڵەتم ئەو سەگە شەرمەزاری زۆر کەسی کردووین، ڕەبی بتۆپی و لە کۆڵمان بێتەوە. ڕێگای ماڵەوەی پێشان دام و کوتی فەرموو. هاواری کــــــرد، دایە دایە میوانمان هەیە، لە بەر ڕووناکایی چرایەکی کزدا لە پێشخانەیەکی چکۆڵەدا کەوشەکانم داناو لە دەرگایەکەوە چوومە ژورێ و سڵاوم کرد، پیاوێکی پیر و کوڕێکی جەوان هەستان لەبەرم و بەخێرهاتنیان کردم ، زۆرم سەرما بـــــــوو هەموو گیانم تەڕ بوو، بردمیانە لای کورەکە، دەستێکیان لیباس بۆ هێنام، کوڕە گەنجەکە کوتی هی خۆمە بە خودای زۆر خاوێنە، بردمیە دیوەکەی تر، کوتی لێرە لیباسەکانت بگۆڕە، سەرتاپا خۆم گۆڕی وجا هاتمە بن کورەکە  گەرم بوو دانیشتم، خاڵە پیرەکوتی یاخوا بە خێر بێی کاکی پێشمەرگە، خۆ ئەو سەگە نەعلەتیە نەیگرتی؟  کوتم نەوەڵا باش بوو نەیگرتم ترسا و هەڵات ،خاڵە پیرە کوتی هەی بەزیادم نەکردی بۆ چ سەگێکی. تۆ ئەوەندە زەلام بی کەچی ئەوەندەش ترسەنۆک بی، کورەکەیان نێڵ دا ، پۆلویان هێنا پێشێ و هێنایانە دەرێ، کووتیان حەتمەن برسیتە؟   هێلکەیان بۆ لە ڕۆنی کردم و چایەکەیان دەمکردەوەو لەگەڵ خاڵە پیرەو کوڕەکەی و کچەکانی دانیشتین و خاڵە پیرە سیگارێکی هەڵپێچا کوتی سیگار کێشی؟ کوتم بەڵێ، کوتی ئەو سیگارەی بکێشە کووتم خاڵە گیان سیگارم پێیە کوتی وەڵا جار جار لەو قون سورانەم پێ خۆشە، کوتم غەمت نەبێ پێمە. ملمان لە سیگار کێشان نا، لەگەڵ چای سەر کورە، نانیان بۆ هێنام  هێلکەیان لە ڕۆنی کوردی کردبوو دەڵەمە لەگەڵ قاپێک ماست دەتگوت جەرگە بە پیوازەوە لەسەر کەشەفێک لە پێشیان دانام، خاڵە پیرە کوتی فەرموو بەڵام من بم  لە جیاتی تۆ نانەکە لەسەر کورەکە دادەنێم تا گەرم دەبێ جا دەیخۆم، ئاوا تامی خۆشترە، زانیم ئیشتیای چۆتێ، کوتم بە مەرقەدی غەوز لەگەڵم دەخۆی دەنا نایخۆم. درێژەی هەیە
3430Loading...
15
لاپەڕەیەک لە کتێب بۆ ئەوەی خۆشەویستیتان بۆ مرۆڤەکان نیشان بدەن، پێویست ناکات هەر کەسێکتان بینی ماچی بکەن. بۆ خۆشویستنی کەسانی تر پێویست ناکات قاپێک برنجیان پێ بدەن. "خۆشەویستی ئەوەیە کەمتر حوکم بدەیت سەبارەت بە کەسانی دیکە و ڕێگەیان پێبدەین وەک خۆیان بژین و بەبێ ڕەخنەی ئێمە "ئەو کەسە بن کە هەن" دوا نهێنی ژیان بەخۆشی #ئەندرۆ_ماتیۆس @Rojhalati_kurdistan1324
3293Loading...
16
دوکتور محەممەدخانی دەڵێ: ئەزانن بووکەکەتان یان زاواکەتا کێیە؟
33411Loading...
17
بەشێک لە وتاری مامۆستای ئایینی سامان سەنگاوی
1 86213Loading...
18
Media files
3211Loading...
19
هەڕاجەبازاڕی مرۆڤایەتی سەر لە بەیانی، هەموویان لەبەر دەرکەی کۆشک و سەرا چاوەڕێ بوون. هاتنی ئەمانە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ئاگاداری نامەیەک بوو کە دوێنێ لە نێو شار گەیشتبووە دەستیان. لەو نامەدا هاتبوو: " هاوڕێیان و هاوبیران؛ بە بۆنەی تازەکردنەوەی ئامراز و کڕینی کەرەستەی نوێ، سەرجەم کەلوپەلی نێو عەمارەت بە نرخێکی گونجاو، پێشکەش بە دۆستان و یاران دەکرێت." نزیکەی کاتژمێری نۆی بەیانی شەیتان دەرکەی سەرای کردەوە. لە نێو حەوشە و حەسار چەندین بەردی زل دانرابوو. دەیگوت تایبەت بە ڕێگای گەورەپیاوانە کە بە ئاواتیان نەگەن و خەڵکیش بەدوایان نەکەون. لە نێو داڵانی کۆشک چەندین ئاوێنەی بەرزەباڵایان دانابوو. تایبەت بە ناوزلانی بێناوەرۆک، کە لە ئاوێنەدا خۆیان بە گرینگ ببینن، وا بزانن ئەگەر ئەوان نەبن، کۆمەڵگا لاروسەنگ دەبێت. لە هەر هۆدەیەک چەندین ڕادیو و تەلەفزیۆنی تێدابوو. مێشکی خەڵکیان لە درۆ پڕ دەکرد و ئاستی وشیاری خەڵکیان نزم ڕادەگرت. چەندین جۆر چاویلکەیان دانابوو تایبەت بە کەسانی بێبنەڕەت، کە هەژاران بە سووک و بچووک بێتە پێش چاویان. وا بزانن خەڵک بە کراسەکۆنی ئەوان گەورە بوون. چەندین جۆرە خەنجەر بە دیواردا هەڵواسرابوو بۆ حیزەفێڵی و داوەشاندن لە پشتەوە. پێستی مەڕی لێ بوو، پڕ بە باڵای گورگ و ..... لە نێو دیوی تایبەت، دوو ئامرازی کۆن دانرابوو. بەڵام نووسرابوو بۆ فرۆشتن نابن. ئەگەرچی شەقوشڕ بوون بەڵام شەیتان بە هیچ نرخێک لە سەریان ڕازی بە سەودا نەبوو. دەیگوت: لە مێژوودا زۆر خەڵکانم بەو دوو ئامرازە لە کار و کەرەم خستووە.یەکێکیان بێمتمانەبوونی خەڵکی بەرانبەر بە یەکتر، ئەوی دیکە خۆبەکەمزانین. پاولۆ کۆیلۆ، برازیلیا/(موسی نامی) خوێنەری هیژا؛ مرۆڤی ئەمڕۆ وا بارهاتووە کە لە باتی ئەوەی لە خزمەتی کۆمەڵگا بێت، بە تەمایە کۆمەڵگا لە خزمەتی ئەودا بێت. هەرکەس خۆی بە گەورە دەبینێت، بۆیە ڕێگای گەورەپیاوان خەریکە کوێر دەبێتەوە. زۆرێک جێگە و پێگەی خۆیان ناناسن. بە هۆی دەوڵەمەندی یان پلەوپایەوە، بە چاوی سووک بۆ خەڵکی دەڕوانن. مێدیاکان بەر بە بیری قووڵ دەگرن. داخوازی و دڵخوازی گەلان دەگۆڕن. هەبوونی گورگان لە پێستی مەڕان، متمانەی لە نێو خەڵک هەڵگرتووە. لە مێژە زامێکی قووڵیش کوردی تەواو کەلەلا کردووە. بە ناشوکری نەبێت بەو زمانە بە هێزەوە، بەو مێژووی دێرینەوە، بەو کەلتوور و جلوبەرگ و هونەرە ڕەسەنەوە، هێشتا بە کەم سەیری خۆی دەکا... ئەم دەردانە هەر کامە لایەکی کۆمەڵگایان تووشی داڕمان کردووە و هەتا دێت، هەر قرمیان قایمتر دەبێت..... بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ لە مانای ڕاستەقینەی خۆمان دوور نەبینەوە، زۆر پێویستمان بە بیرێکی نوێ و هەڵویستێک وەرگرتنە. دەنا ئەم لافاوە دیار نیە بەرەو کوێمان دەبات! #عیسا_ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٢/٢٩
1 8782Loading...
20
ڕۆژتان باش ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ی کوردی ١٨ی مەی ٢٠٢٤میلادی 🔹تاڤگەی سەرنجڕاکێشی  سوورە دووکەڵ لە نزیک گوندی گۆڵ بێهی، دالانپار، شاخی داڵانپار، لە وشەی کوردی داڵ بە واتای هەڵۆ (ڕێڕەوی فڕینی هەڵۆ) دێت، دەکەوێتە خاڵی سنووری ئێران، تورکیە و عێراق، بە دووری ٤٥ کیلۆمیتر لە باشووری ڕۆژاوای ورمێ و ٣٥ کیلۆمیتر لە شنۆ. @Rojhalati_kurdistan1324
3615Loading...
21
ئاڵوگۆڕ👆
650Loading...
22
https://t.me/malii_dell
940Loading...
23
ئاڵوگۆڕ👆
10Loading...
24
https://t.me/malii_dell
10Loading...
25
بەشداری کوردانی خۆراسان لە فستیڤاڵی جلوبەرگی کوردی لە شاری دهۆک باشووری کوردستان، بەڕاستی ئەو کوردانەی خۆراسان کە زمان و هێمای خۆیان پاراستووە شیاوی ڕێزن چونکە نزیکە ١٠٠ساڵ دەبێ لە کوردستان دوور خراونەتەوە.
38010Loading...
26
Media files
10Loading...
27
Media files
10Loading...
28

29
📝 گەشە، هێزی دروون و تاکی بەهێز کاتێک کۆمەڵگە بەهێز دەبێت کە تاکەکانی بەهێز، وریا و زیرەک بن. وڵاتی خۆت خۆش بوێت و نیشتمانپەروەر بە! بەر لە هەموو گلەیی، تێبینی، ڕەخنە و بۆچوونێک کە هەتە، خۆت بە خاوەنی وڵات بزانە! خۆت بەهێز بکە، چونکە کۆمەڵگەی بەهێز لە گرەوی "تاک"ی بەهێزدایە، هەروەها لەگەڵ کەموکورتی، هەڵە و لاوازییەکانی خۆیشت ئاشت ببەوە، کاریان لەسەر بکە و وەردیان بدەوە تا ببن بە دەرفەت. بۆیە سوود و چێژ لە هەڵە و دۆڕانەکانت وەربگرە تا بەهێز بیت! با کوردستانەکەمان بەهێز بێت! ✍️: قەرەنی قادری
10Loading...
30
لە وتەکانی دەمیرتاش دوژمنانی دایەگەورەو باپیرامان نابێت بە دۆستی منداڵەکامان
3702Loading...
31
🔶 سەلاحەدین دەمیرتاش لەلایەن دادگای ئانکاراوە بە ٤٢ ساڵ بەندکران سزا درا. ▫️سەلاحەدین دەمیرتاش بە بیانووی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" ٢٠ ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە، هەروەها بەبیانووی "هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان" ٤ ساڵ و شەش مانگی‌تر سزا درا، بەهۆی وتارێکی لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٦ بۆ جەژنی نەورۆز، ٢ ساڵ و شەش مانگی‌تر سزا درا، هەروەها بەهۆی وتارێکییەوە لە ٢٩ی شوباتی ٢٠١٦ لە ئامەد، بە بیانووی "هاندانی خەڵک بۆ یاسا شکێنیی" ساڵێک و شەش مانگی‌تر سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەکۆی گشتیی ئەم سزایانەی لەگەڵ سزاکانی پێشووی دەکاتە ٤٢ ساڵ زیندانیی بە ٤٧ تۆمەتی جیاواز. ☑️ پێوەندی / ارتباط 👇 @Pelenya2 🔘 در کانال تلگرام «پەلەنیا» عضو شوید: 👇👇 @Pelenya
54311Loading...
32
بخوێنن، چونکە خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمنتان هەموو ئان و زەمانێ عەینی قەڵغان و سوپەرتانە....... #ئەحمەد_موختار_جاف
3351Loading...
33
Media files
3402Loading...
34
خۆگۆنجاندنی سەیروسەمەری  پەلەوەرێک بەناوی گرۆز (کۆکەر) لەگەڵ سروشت بۆ ئەوەی خۆی جووجەڵەکانی لە هێرش و ڕاوکردن پارێزراو بێ، وایکردووە بە ئاسانی نەبیندرێ . هەرچەندە گرۆز هێلانەکەی لەسەر زەوی دروست دەکات بەبێ پاراستن، بەڵام بەم ڕەنگە تەواوەی کە لەگەڵ ژینگەدا دەیگونجێنێ سەلامەتە لە هێرشی  بوونەوەرەکانی تر ، شتە سەرنجڕاکێشەکەی گرۆز ئەوەیە کە دەتوانێت ئاو لە پەڕەکانیدا هەڵبگرێت و بۆ چەند کیلۆمیترێک  بیگەیەنێتە جوجکەکانی.
3393Loading...
35
کوردستان / Kurdistan: بەشی کۆتایی پاسدارە چییان لێهات بۆ کوێ چوون؟ زۆر نیگەران بووین لەوەی دەورەیان نەگرتبین. یا تۆ بڵێی بە پشتەوەدا چووبن  بۆ ناو دێ خۆ ئەگەر ئەوەیان کردبێ  ئێمە هیچ کوڕەکانی ناو ئاوایش گەمارۆ دەدەن. چاوێکم لە کەماڵ کرد کوتی دەڵێی چی شۆڕش؟ چی بکەین ئێستا هەرچەند فکرم لێ دەکردەوە . بۆم حەل نەدەبوو ئاخر ئەو هەموو پاسدارەی بە چاوی خۆما دیتمان  بۆ کوێ چوون؟ چییان لێ هات؟   کووتم نازانم بەڵام یا گەڕانەتەوە یا لە خوار ئێمەوە دۆڵ و قوڵکەی گەورەی لێیە لە ئێمەڕا دیار نیین. لەوانەیەلەوێ دانیشتبن  بحەسێنەوە جا بێنە سەرێ. کەماڵ کوتی زۆر وێدەچێ. باشە من کەمێک دادەگەڕێمە خوارێ بزانم قوڵکەی لێیە. پازدە بیست مەترێک چووە خوارێ هەندێک بەردەڵانی لێبوو لەلای دەستی چەپی ڕووی لەوێ کرد. گەیشتە ناو بەردەڵانەکە. لە پڕ خۆی بە بەردەکاندا داو دانیشت. یەک دوو دەقیقەیەک لەوێ بوو. خێرا هەستاو بە هەڵاتن هاتەوە سەرێ ۆ لای خۆمان. زۆر خراپ ماندوو ببوو. هەناسەی دەرنەدەهات. قسەی پێ نەدەکرا. سورو شین هەڵگەڕابوو. هەر بە دەستی ئیشارەی دەکرد کە ئەوەتان دێنە سەرێ. حاڵەتی ئیستفراق و کۆخە گرتبووی . وەختابوو بخنکێ. هەندێکم لە پشتی ڕاکێشاو هەندێک نەفەسی قوڵم پێ هەڵکێشا کەمێک ئارام بۆوە. پچڕ پچڕو جار جار دەیکووت . ئەوەتان لێرەن زۆرن، یەکجار زۆرن، پەرچەمیشیان پێیە حەوت کەس بوین دامەزراین، زامنی تفەنگەکانمان ترازاند. نەفەسمان لە خۆمان بڕی. وردە وردە سەریان وەدەرکەوت، تا دەهاتنە پێشتر زیاتر وەدەردەکەوتن. گەیشتە سنگیان. تفەنگەکانیان ئامەدە بە دەستیانەوە. قیافەیان زۆر ناشیرین بوو. خۆیان چەماندبۆوە هەتا ناو قەدیان دەترسان  لەو جێگایەی ئێمەی لێ بووین، زۆر بە ترسەوە سەردەکەووتن، ئێمە لە قەڵشت و کەلێنی بەردەکانەوە دەماندیتن زۆر زوو زوو دادەنیشتن ئاخر جار دە دەقیقە دەبوو دانیشتبوون. هەڵنەدەستان دوو کەسیان چوونەوە خوارێ لێمان ون بوون، ئەوانی تر هەموو درێژ بوون و تفەنگەکانیان  ڕوو لە ئێمە هێندەی نەگرت ویزە ویز دەستیپێکرد  بە خومپارە هاویشتن، هاژە هاژی تۆپ و خومپارە لە دەوروبەرمان هەموو شاخەکانی دەوروبەری دەهاژاندنەوەو دەنگی دەداوە، زۆری بە تۆپ لێداین  هەر نەیاندەتوانی دوندی شاخەکە بنگێون. یا بە سەرماندا دەهات لێمان ڕەت دەبوو لە ناو زەویەکانی گوندی " بەردەمێش " دا دەتەقینەوە، یا لە پێشمانی دەدا، چەند گولەیەکیان لە نزیکمان دا بەڵام هیچ بریندارمان نەبوو بوین بە دوو بەش ڕیزێک بەرد بەرامبەرمان بوو سێ کەسمان ناردە ئەوێ، هەم  زیاتر دیدمان هەبێ. هەم  لەبەر تۆپ و خومپارە باران، باش نەبوو هەموومان لە یەک جێگادا بین، کاتێک گەیشتنە ناو بەردەکان لە ناکاو پێشمەرگەکان شڵەژان و بڵاو بوون،  ڕەگبارێکی قورس و دورو درێژیان لێکردن، گولـلەکان هەموو ئاگردار بوون سوور سوور لە ناویان دەکەووتن و هەڵدەستانەوە. زۆر خێرا پێشمەرگەکان لێیان وەدەست هاتن و تەقەکە بوو بە دوو لایەنە. شەڕ گەرم بوو، چاومان لێیان بوو دەمانزانی کوڕەکان بەرزاییەکەیان گرتبوو، زاڵ بوون بە سەریاندا، ئەگەر زانیبامان  هێرشیان زۆر لەسەرە خێرا خۆمان دەگەیاندنێ، بەڵام وا دیار بوو سەرکەووتون، کوڕەکان لێیان دەقولاندن زۆر خۆشحاڵ بووین، پێمان باش نەبوو ئەو شاخەی لێی دامەزرابووین چۆلی بکەین، ئەگەر جاش و پاسدار هاتبان گرتبایان ئەوە بەرزاییەکان هەمووی دەکەووتە دەستی ئەوان، بۆیە لەوێ ماینەوە، بەڵام پێمان سەیر بوو ئەو جەماعەتەی کە دیتمانن بۆ گەڕانەوەو ۆ کوێ چوون. وادیار بوو کەسی زۆر شارەزایان لەگەڵ بوو. گەڕابوونەوە بە نێوانی ئێمەو کوڕەکانی کە لە ناودێ دا بوون لە کەمیندا بوون بۆ دوژمن، ناوبڕ لێیان دابوو هاتبوونەوە پشتی ئێمە. منیان نارد بچم بزانم ئەو پێکدادانە چۆنە؟ خۆم گەیاندە کوڕەکان لە جەوادم پرسی ئەویش کوتی پێم وابێ ئێوە هەر لەوێ بن نەکوو بگەنە لای ئێوە ئەگەر ئەوێ بگرن هیچمان پێناکرێ ئەوانە هاتوون لە گوندی  " تیکانلوجە" وە بە دوو دەستە وەسەر کەووتون، دەبێ زۆر ئاگامان لە دەستەکەی تر بێ. ڕەنگە بایاندابێتەوە بۆ لای ئێوە. ئەوانەی ئێرە هەموو هەڵاتن  لێیان بەجێماوە. کوژراویان هەیە گەڕامەوە لای کوڕەکان مابووم بگەمە ناو بەردەکانی کە کوڕەکانی لێ دامەزرابوون . دایانگرتم  بە قەناسەو ڕەگباران وێم نەکەوت خۆم لە ناو بەردەکان پەنا دا  کوڕەکان تەقەیان لێکردنەوە هەتا گەیشتمەوە تاوێک حەسامەوە  تیرەگاو تیرەگ بە دەستی ڕاستدا بۆیان چووین زۆر دەقیق لێیان دەداین بە تەکتیر. وردە وردەش تۆپ باران لەسەر ئێمە دەستی پێکردەوە. نەمانهێشت زۆر بگرێ و جێگای خۆیان قاییم بکەن گەیشتینە سەریان،  دوژمن یا دەبوو شەڕی مان و نەمان بکات لەوێ . یا ئەگەر هەڵاتبان  لەو جێگایەی لێی بوون بەردەڵان بوو، لەوێ ترازابان هەتا ناو دێی " تیکانلوجە " ڕووتەن بوو وەکو بەری دەست. دەبونە نیشانە بۆ پێشمەرگە.👇
2811Loading...
36
کەوتینە سەریان لێماندان زۆر چاکمان لێدان، زۆر خۆیان نەگرت سەر بەرەوخوار وەکوو بۆشکە بە تەپ و تۆز دادەگەڕانە خوارێ، هەندێک بە دووکەس جەنازەیەکیان بە دوای خۆیاندا ڕادەکێشا کوژراوو برینداریان زۆر بوو، دەنا بە نیاز نەبوون  وا زوو بڕۆنەوە خوارێ. لێمان کردنە هاوار هاوارو تێمان قولاندن، زۆریان بوونە نیشانە و کوڕەکان کەیفیان پێ دەکردن  دەیانهەنگاوتن و خلۆریان دەکردنەوە، کوڕەکانی کەمین  لێیان دابوون تەواوی ئەو ماشێنانە لەسەر جادەکە مابوونەوە . ئێمە ئەوجار زۆر جوان زاڵ بووین بەسەریاندا. کە زانیان پاسدارەکان شکان یا هەموو کوژران  یا بە هەڵاتن هەڵدەهاتنە خوارێ، ورەیان  ڕوخاو تەنها بەرەنگاریان دەکرد، دەیانویست ماشێنەکانیان بادەنەوەو نەهێڵن بگیرێن و بکەونە دەستی پێشمەرگە.  بە شێوەیەک تێک هاڵابوون هەرچەندیان دەکرد نەیاندەزانی چۆن لە بن ئەو ئاگر بارانەی پێشمەرگە کە لەسەریان بوو. چۆن بگەڕێنەوە هەندێک ماشێنیان بە تەقەی پێشمەرگە لەکار کەووتبو ڕێگایەکەی گرتبوو. داوای یارمەتی زیاتریان کردبوو. هێزێکی زۆر هات بە یارمەتیانەوە. تۆپ و خومپارە باران زیادی کرد لەسەرمان، خۆیان سازماندەیی داوە و لەهەموو لایەکەوە هێرشێکی بەربڵاویان هێنا. ئێمەش لەسەر شاخ  زۆر بە دیقەت لێمان دەدان تەنها b.k.c ی من کاری دەکرد . هێرشیان کردەوە بۆ سەر ئێمە بۆ جاری دووهەم بەڵام ئێمە هەموو جێگا ئاستەمەکانمان گرتبوو. هەرچەندە زۆریان فشار بۆ هێناین ، تۆپ بارانمان زۆر لەسەر بوو توانیان سەنگەری یەکەممان لێ بگرنەوە. بەڵام نەمانهێشت زۆر لەوێ بن دیسان دەرمانپەڕاندنەوە، جەنازەکانیان بە دوای خۆیاندا ڕاکێشا بوو بردبویانەوە. لای ئێوارە درەنگ هێرشێکی تریان کردەوە ۆ ناودێ . شەڕەکە توند بوو وادیار بوو جەنازە و برینداریان لێ بەجێ مابوو. پێش ئەوەی هەوا تاریک بێ هێزەکانیان کۆکردەوە، کوڕەکان زۆر بەتوندی هێرشیان کردە سەریان هەتا لە  " تیکانلوجە "  ئاودیویان کردن بۆسەر جادەی " مەهاباد ـ میاندواو " . زۆر جوان لە ئێمەوە دیار بوو ، زۆر جێگا هێشتا دەسووتا لە ناو " زگدڕاو "  دوکەڵ تەواوی سەر ئاوایی و قەدی ئەو شاخانەی گرتبوو. دەنگی تۆپ و خومپارە هەر دەهات. کوێرانە هەر دەیانهاویشت. لە شاخی نێوان گوندی هەردوو " دۆستاڵی و زگدڕاو "   هێزی دوژمن هێشتا چۆلیان نەکردبوو، لەوێڕا بە پەدافەندی هەوایی لێیان دەداین دارو بەردو شاخیان ئاگر تێ بەردەدا. ئەو سەنگەرانەی ئێمەی زۆر دەکوتا ، دیدەبانی بۆ تۆپخانەش دەکرد. پاشان ئەوان هەوا تاریکی کردبوو کە کشانەوە، دەترسان نەکوو وەدوای ستونەکە بکەوین و لە گەڕانەوەدا لە کەمینیان هاوێین. پارێزگاریان لەوان دەکرد. کە هاتینە خوارێ و ناو دێ. خەڵکەکەش دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، کوڕەکانیش لە بەیانیەوە نانیان نەخواردبوو، قەل و قازو مریشکێکی زۆری خەڵکیان گرتبوون و کوشتبویانەوەو وەسەریان نابوو لە سەر حەوزێ لێی دانیشتین  خەڵکەکەش هەر دەیانکوت بیخۆن نۆشی گیانتان بێ.  هەرچەندە زۆریشیان پێ ناخۆش بوو . ئەوە کارێکی خراپ بوو پێشمەرگەکان دەیانکرد لە هەر ئاواییەک شەڕی تێدا دەکرا .نازانم ئەم فەرهەنگە ناشیرینە لە کوێوە هاتبوە ناو فەرهەنگی پێشمەرگەوە من زۆرم پێ ناخۆش بو.نانمان دەخوارد  لای خواری ئاوایی دەنگی هەندێک تەکتیرو دوو ڕەگباران بێدەنگیەکەی شکاندو نەماندەزانی چیە، خەڵکەکە شڵەژان و حاڵەتێکی هەڵات هەڵات دروست بوو، هەندێک لە کوڕەکان هەستان ڕۆشتن بەرەو لای دەنگی تەقەکان ، چەند کەسێکیان هاتنەوە بوو بە هەرا هەرا خۆتان ببەستن .ئامادە بن  دیسان پاسدار هێرشیان هێناوە، بەپەلەو زۆر بە شپرزەیی خۆمان پێچاوە، بەرەو خواری ئاوایی ڕۆشتین  سۆفی کوتی بە دەوری دێدا با دابەش بین بزانین بە کوێدا هاتوون، دەوری دێمان گرت پێشمەرگەی زۆر لێ بوو بە درێژایی ڕۆژی شەڕەکە دەهاتن بە کۆمەگمانەوە. هەرگیز پێشینەی نەبوو پاسدار دوای شەڕو هەر ئەو ڕۆژە بە شەوەکەیدا دیسان هێرش بکەنەوە. زۆرمان پێ سەیر بوو. هەموومان ئامادە بووین و بەرەو لای جادە پێشڕەویمان کرد، کوڕەکان  بەلای تیکانلوجەدا ڕۆشتبوون توشی پێشمەرگەیەکی خۆمان دەبن بە ناوی ساڵە  ئەوە لێرە چدەکەی ساڵە لە کوێ بوی؟ لەم پرسیرانە دەڵێ بابە گیان هیچ نەبوو من بووم ئەو تەقانە وەدوای مریشکێک کووتم هەڵات بۆ  ئێرە کە دیتم  نەفەرێک بە کۆمە کۆمە دەڕوات زانیم پاسدارە. کوشتم وامزانی دیسان هاتونەتەوە کوتم با کوڕەکان ئاگادار بنەوە،  هەر لەوێ خۆی مات کردبوو پێی وابوە لە کەمینی پاسداران کەوتوە. هەتاکوڕەکان دەگەنێ و جا دەزانێ کەمین نەبوە، پاسدارێکی بریندار بەجێمابوو ویستبوی خۆی ڕزگار بکا پاشان زانیمان کە هێرش نییە. گەڕاینەوە و ئەوجار  بە ئیشتیا دانیشتین تێر تێرمان خوارد. بە خۆشییەوە هیچ شەهیدمان نەبوو. چەند بریندارێکی سووکمان هەبوو. دەستکەووتی باشمان هەبوو. 👇👇👇
2741Loading...
37
لاوەکان و تازەپێگەیشوەکانمان بزانن پێشمەرگە چۆن بەرەنگاری لە بست بە بستی ئەم کوردستانە  کردوەو هەتا دوا هەناسەو دوا دڵۆپی خوێن پاراستویانە. لاوەکانمان چەکی شەهیدەکان هەڵدەگرنەوەو سەنگەرەکانیان ئاوەدان دەکەنەوە. لەهەر شوێنێکی ئەم کوردستانەی  سڵاو بنێرە ۆ ڕۆحی پاکی شەهیدەکان و قەدری زیندوەکان بگرن هەتا لە ژیاندا ماون، دەرس و ئەزموون وەرگرن و فێر بن، بۆ داهاتووی خۆتان چونکە ئێوە فەرماندەران و قارەمانان و ڕێبەرانی داهاتووی ئەم کوردستانەن، ئەم کوردستانە موڵک و ماڵ و سەنەدییەتی تەواو عەیاری ئێوە  کیژو کوڕانن. ئەم بیرەوەریانە درێژەیان هەیە.. ✍#شۆڕش_ئەسەدزادە https://t.me/Rojhalati_kurdistan1324
3192Loading...
38
کەوتینە سەریان لێماندان زۆر چاکمان لێدان، زۆر خۆیان نەگرت سەر بەرەوخوار وەکوو بۆشکە بە تەپ و تۆز دادەگەڕانە خوارێ، هەندێک بە دووکەس جەنازەیەکیان بە دوای خۆیاندا ڕادەکێشا کوژراوو برینداریان زۆر بوو، دەنا بە نیاز نەبوون  وا زوو بڕۆنەوە خوارێ. لێمان کردنە هاوار هاوارو تێمان قولاندن، زۆریان بوونە نیشانە و کوڕەکان کەیفیان پێ دەکردن  دەیانهەنگاوتن و خلۆریان دەکردنەوە، کوڕەکانی کەمین  لێیان دابوون تەواوی ئەو ماشێنانە لەسەر جادەکە مابوونەوە . ئێمە ئەوجار زۆر جوان زاڵ بووین بەسەریاندا. کە زانیان پاسدارەکان شکان یا هەموو کوژران  یا بە هەڵاتن هەڵدەهاتنە خوارێ، ورەیان  ڕوخاو تەنها بەرەنگاریان دەکرد، دەیانویست ماشێنەکانیان بادەنەوەو نەهێڵن بگیرێن و بکەونە دەستی پێشمەرگە.  بە شێوەیەک تێک هاڵابوون هەرچەندیان دەکرد نەیاندەزانی چۆن لە بن ئەو ئاگر بارانەی پێشمەرگە کە لەسەریان بوو. چۆن بگەڕێنەوە هەندێک ماشێنیان بە تەقەی پێشمەرگە لەکار کەووتبو ڕێگایەکەی گرتبوو. داوای یارمەتی زیاتریان کردبوو. هێزێکی زۆر هات بە یارمەتیانەوە. تۆپ و خومپارە باران زیادی کرد لەسەرمان، خۆیان سازماندەیی داوە و لەهەموو لایەکەوە هێرشێکی بەربڵاویان هێنا. ئێمەش لەسەر شاخ  زۆر بە دیقەت لێمان دەدان تەنها b.k.c ی من کاری دەکرد . هێرشیان کردەوە بۆ سەر ئێمە بۆ جاری دووهەم بەڵام ئێمە هەموو جێگا ئاستەمەکانمان گرتبوو. هەرچەندە زۆریان فشار بۆ هێناین ، تۆپ بارانمان زۆر لەسەر بوو توانیان سەنگەری یەکەممان لێ بگرنەوە. بەڵام نەمانهێشت زۆر لەوێ بن دیسان دەرمانپەڕاندنەوە، جەنازەکانیان بە دوای خۆیاندا ڕاکێشا بوو بردبویانەوە. لای ئێوارە درەنگ هێرشێکی تریان کردەوە ۆ ناودێ . شەڕەکە توند بوو وادیار بوو جەنازە و برینداریان لێ بەجێ مابوو. پێش ئەوەی هەوا تاریک بێ هێزەکانیان کۆکردەوە، کوڕەکان زۆر بەتوندی هێرشیان کردە سەریان هەتا لە  " تیکانلوجە "  ئاودیویان کردن بۆسەر جادەی " مەهاباد ـ میاندواو " . زۆر جوان لە ئێمەوە دیار بوو ، زۆر جێگا هێشتا دەسووتا لە ناو " زگدڕاو "  دوکەڵ تەواوی سەر ئاوایی و قەدی ئەو شاخانەی گرتبوو. دەنگی تۆپ و خومپارە هەر دەهات. کوێرانە هەر دەیانهاویشت. لە شاخی نێوان گوندی هەردوو " دۆستاڵی و زگدڕاو "   هێزی دوژمن هێشتا چۆلیان نەکردبوو، لەوێڕا بە پەدافەندی هەوایی لێیان دەداین دارو بەردو شاخیان ئاگر تێ بەردەدا. ئەو سەنگەرانەی ئێمەی زۆر دەکوتا ، دیدەبانی بۆ تۆپخانەش دەکرد. پاشان ئەوان هەوا تاریکی کردبوو کە کشانەوە، دەترسان نەکوو وەدوای ستونەکە بکەوین و لە گەڕانەوەدا لە کەمینیان هاوێین. پارێزگاریان لەوان دەکرد. کە هاتینە خوارێ و ناو دێ. خەڵکەکەش دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، کوڕەکانیش لە بەیانیەوە نانیان نەخواردبوو، قەل و قازو مریشکێکی زۆری خەڵکیان گرتبوون و کوشتبویانەوەو وەسەریان نابوو لە سەر حەوزێ لێی دانیشتین  خەڵکەکەش هەر دەیانکوت بیخۆن نۆشی گیانتان بێ.  هەرچەندە زۆریشیان پێ ناخۆش بوو . ئەوە کارێکی خراپ بوو پێشمەرگەکان دەیانکرد لە هەر ئاواییەک شەڕی تێدا دەکرا .نازانم ئەم فەرهەنگە ناشیرینە لە کوێوە هاتبوە ناو فەرهەنگی پێشمەرگەوە من زۆرم پێ ناخۆش بو.نانمان دەخوارد لای خواری ئاوایی دەنگی هەندێک تەکتیرو دوو ڕەگباران بێدەنگیەکەی شکاندو نەماندەزانی چیە، خەڵکەکە شڵەژان و حاڵەتێکی هەڵات هەڵات دروست بوو، هەندێک لە کوڕەکان هەستان ڕۆشتن بەرەو لای دەنگی تەقەکان ، چەند کەسێکیان هاتنەوە بوو بە هەرا هەرا خۆتان ببەستن .ئامادە بن  دیسان پاسدار هێرشیان هێناوە، بەپەلەو زۆر بە شپرزەیی خۆمان پێچاوە، بەرەو خواری ئاوایی ڕۆشتین سۆفی کوتی بە دەوری دێدا با دابەش بین بزانین بە کوێدا هاتوون، دەوری دێمان گرت پێشمەرگەی زۆر لێ بوو بە درێژایی ڕۆژی شەڕەکە دەهاتن بە کۆمەگمانەوە. هەرگیز پێشینەی نەبوو پاسدار دوای شەڕو هەر ئەو ڕۆژە بە شەوەکەیدا دیسان هێرش بکەنەوە. زۆرمان پێ سەیر بوو. هەموومان ئامادە بووین و بەرەو لای جادە پێشڕەویمان کرد، کوڕەکان  بەلای تیکانلوجەدا ڕۆشتبوون توشی پێشمەرگەیەکی خۆمان دەبن بە ناوی ساڵە ئەوە لێرە چدەکەی ساڵە لە کوێ بوی؟ لەم پرسیرانە دەڵێ بابە گیان هیچ نەبوو من بووم ئەو تەقانە وەدوای مریشکێک کووتم هەڵات بۆ  ئێرە کە دیتم  نەفەرێک بە کۆمە کۆمە دەڕوات زانیم پاسدارە. کوشتم وامزانی دیسان هاتونەتەوە کوتم با کوڕەکان ئاگادار بنەوە،  هەر لەوێ خۆی مات کردبوو پێی وابوە لە کەمینی پاسداران کەوتوە. هەتاکوڕەکان دەگەنێ و جا دەزانێ کەمین نەبوە، پاسدارێکی بریندار بەجێمابوو ویستبوی خۆی ڕزگار بکا پاشان زانیمان کە هێرش نییە. گەڕاینەوە و ئەوجار  بە ئیشتیا دانیشتین تێر تێرمان خوارد. بە خۆشییەوە هیچ شەهیدمان نەبوو. چەند بریندارێکی سووکمان هەبوو. دەستکەووتی باشمان هەبوو.
110Loading...
39
لاوەکان و تازەپێگەیشوەکانمان بزانن پێشمەرگە چۆن بەرەنگاری لە بست بە بستی ئەم کوردستانە  کردوەو هەتا دوا هەناسەو دوا دڵۆپی خوێن پاراستویانە. لاوەکانمان چەکی شەهیدەکان هەڵدەگرنەوەو سەنگەرەکانیان ئاوەدان دەکەنەوە. لەهەر شوێنێکی ئەم کوردستانەی  سڵاو بنێرە ۆ ڕۆحی پاکی شەهیدەکان و قەدری زیندوەکان بگرن هەتا لە ژیاندا ماون، دەرس و ئەزموون وەرگرن و فێر بن، بۆ داهاتووی خۆتان چونکە ئێوە فەرماندەران و قارەمانان و ڕێبەرانی داهاتووی ئەم کوردستانەن، ئەم کوردستانە موڵک و ماڵ و سەنەدییەتی تەواو عەیاری ئێوە  کیژو کوڕانن. ئەم بیرەوەریانە درێژەیان هەیە.... #شۆڕ_ ئەسەدزادە
140Loading...
‌✍شەرمت لە چوار شت نەبێت، 🌻یەکەم: پۆشینی جلی کۆن.. 🌻دووهەم:هەبوونی هاوڕێی هەژار 🌻سێهەم:دایك و باوکی بەساڵاچوو 🌻چوارم:ژیانێکی سادە... ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🌻گرووپی لیستی ئاڵوگۆری مـ🌷ــــاد 🌻بۆ بــشـداری لیــست @BUKANEE
إظهار الكل...
👍 6 2
🌻بەیت و حەیرانی خۆش
🫧 موزیک کوردی
🥀کــانــال غــمــگیــن
😍کوردستانەکەم
💔دڵـی پـ،ـڕ لــ،ـە خــ،ــەم
🌸خـــەیــاڵــــەکــەم
03:48
Video unavailableShow in Telegram
هەستە بە شان
إظهار الكل...
🔥 2
Photo unavailableShow in Telegram
Photo unavailableShow in Telegram
کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری ڕەئیسی سەرۆککۆماری ڕێژیم ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لە چوارچێوەی سەفەرێکی یەک ڕۆژەی ڕەئیسی بۆ پارێزگای ئازەربایجان، هێلیکۆپتەرێک کە سەرۆککۆماری ڕێژیم و چەند کەسی تر لە بەرپرسانی ڕێژیمی تێدا بوو، کەوتە خوارەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو کەسانە یان هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بڵاو نەکراتەوە. هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەم هیلیکۆپتەرە بەردەوامن. بەپێی زانیارییەکان خراپبوونی دۆخی کەشوهەوا لە پارێزگای ئازەربایجان، وای کردووە کە گەڕان بۆ ئەم هێلیکۆپتەرە و بەرپرسانی رێژیم تاکوو ئێستا بێ ئاکام مابێتەوە. بە وتەی تەسنیم، جیا لە ڕەئیسی، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕێژیم و مالک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجان و ئال هاشم پێشنوێژی تەورێز و نوێنەری وەلی فەقیه لە ئازەربایجان، لەم هێلیکۆپتەرەدا بوون. ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە
إظهار الكل...
💅 2
Photo unavailableShow in Telegram
کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری ڕەئیسی سەرۆککۆماری ڕێژیم ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لە چوارچێوەی سەفەرێکی یەک ڕۆژەی ڕەئیسی بۆ پارێزگای ئازەربایجان، هێلیکۆپتەرێک کە سەرۆککۆماری ڕێژیم و چەند کەسی تر لە بەرپرسانی ڕێژیمی تێدا بوو، کەوتە خوارەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو کەسانە یان هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بڵاو نەکراتەوە. هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەم هیلیکۆپتەرە بەردەوامن. بەپێی زانیارییەکان خراپبوونی دۆخی کەشوهەوا لە پارێزگای ئازەربایجان، وای کردووە کە گەڕان بۆ ئەم هێلیکۆپتەرە و بەرپرسانی رێژیم تاکوو ئێستا بێ ئاکام مابێتەوە. بە وتەی تەسنیم، جیا لە ڕەئیسی، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕێژیم و مالک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجان و ئال هاشم پێشنوێژی تەورێز و نوێنەری وەلی فەقیه لە ئازەربایجان، لەم هێلیکۆپتەرەدا بوون. ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە
إظهار الكل...
03:48
Video unavailableShow in Telegram
👌💐❤️
إظهار الكل...
🔸کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری ڕەئیسی سەرۆککۆماری ڕێژیم ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لە چوارچێوەی سەفەرێکی یەک ڕۆژەی ڕەئیسی بۆ پارێزگای ئازەربایجان، هێلیکۆپتەرێک کە سەرۆککۆماری ڕێژیم و چەند کەسی تر لە بەرپرسانی ڕێژیمی تێدا بوو، کەوتە خوارەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو کەسانە یان هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بڵاو نەکراتەوە. هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەم هیلیکۆپتەرە بەردەوامن. بەپێی زانیارییەکان خراپبوونی دۆخی کەشوهەوا لە پارێزگای ئازەربایجان، وای کردووە کە گەڕان بۆ ئەم هێلیکۆپتەرە و بەرپرسانی رێژیم تاکوو ئێستا بێ ئاکام مابێتەوە. بە وتەی تەسنیم، جیا لە ڕەئیسی، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕێژیم و مالک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجان و ئال هاشم پێشنوێژی تەورێز و نوێنەری وەلی فەقیه لە ئازەربایجان، لەم هێلیکۆپتەرەدا بوون. ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 PDKI_Media
إظهار الكل...
إظهار الكل...
1🔥 1
بەشی ٤ی بیروەرییەکانی #شۆڕش_ئەسەدزادە ئاخر لە خۆتان وەڕەزن؟ھەی دادو بێداد ئێوە چدەکەن لێرە، کوتمان بۆ مەگەر چی بووە؟ خێرا ئێمەی کێشایە لای تاریکاییەکە چاوێکی بەھەرچواردەوری خۆیدا گێڕا و ھەموو گیانیشی دەلەرزی لە ترسان، كوتی ھەر پێش ئێوە جاش و پاسدارەکان لەو جێگایەی ئێوە بوون ھەر کە سڵاوتان کرد ھەر پێم وابوو ئەوانن، نازانم بڵێم چی ناکا ئێوەش بوبن بەجاش؟ پێکەنین و کوتمان نەخێر نەوڵا نەبووین بە جاش و پێشمەرگەین، بەڵام خەبەریان بۆ ناردووین کە دایکی شۆڕش لێرەیەو ھاتووین بیبینین، بەسەری خۆیداداو کوتی شۆڕشی چی و دایکی شۆڕشی چی، لە دوێنێوە ئەمانە لەم گوندەن و شەوانە ھەموو دەوری دێ دەگرن و بە ڕۆژیش خۆ دەشارنەوە. پیاوی چاک بن بڕۆن بە کوێدا ھاتوون ھەر بەوێدا بگەڕێنەوە ڕەنگە ئێستا چاویان لە ئێمە بێ زوو بڕۆن پیاوی چاک بن با شتێکتان لی نەیەت ئەوانە یەکجار زۆرن دەڵێن جاشەکانی مەھابادیان لەگەڵن. ئەوە داوە بۆیان داناون، ھیچ کەس نەھاتۆتە ئەم گوندە درۆ دەکەن ھەر ویستوویانە لە داوتان ھاوێن بڕۆن پیاوی چاک بن. خۆی لەژوورێ ھاویشتەوە و ئێمەش وەکو ئەوەی سەتڵێکیان ئاوی سارد پێدا کردبین حەپەسابووین، لەگەڵ سولەیمان چاوێکمان لەیەکتر کردو زانیمان ئەوە داوە بۆیان داناوین، زۆر بە ئەسپایی زامنی تفەنگەکانمان ترازاندو و ئامادە تفەنگ بە دەستەوە وردە وردە بەرەو دەرەوەی گوندەکە کشاینەوە، ھەر ئەو شەوە بەرەو بنکەی ھێز وەڕێکەووتین بەریبەیانی گەیشتینە گوندی " بوبانە" لەوێ ماینەوە ھەتا ئێوارە پاشان گەڕاینەوە بنکەی ھێز لە ناوزەنگ. لەوێ چووینە کۆمیتەی شارستان ھەموومان بۆ کاک " سەید سەلام عەزیزی" گێڕایەوە زۆر خۆشحاڵ بوو کە بە سەلامەتی گەڕاوینەتەوە. بۆ ڕۆژی دواتر نامەی بۆ نووسین کە بچینە قەڵادزێ و لەوێڕا بە لای گوندی " ھێرۆدا بچینە ناوخۆو بگەینەوە بەھێز کە لە گوندی " چۆمان" ی ناوچەی " بانە" بوون بە بێسیم ھێزیان ئاگادار کردبۆوە کە ئێمە بەڕێگاوەین بۆ لای ئەوان. بە ماشێن ھاتین ھەتا گوندی ھێرۆ  لەوێڕا چووینە ئەرکانی لکی٣ کاک مەلا برایم دۆڵەگەرمی جێگری لک بوو یا سەرلک بوو باشم لەبیر نەماوە، پێشمەرگەیەکی لەگەڵ ناردین بە ناوی " ڕەحیم "  کە لە چۆمیمان بپەڕێنێتەوەو بمانگەیەنێتە " ھێز " ئێوارە بە تەناف لە چۆمی پەڕینەوە ئەوبەر کە زۆریش خەتەر بوو زۆربەی کاتەکان دوژمن کەمینی دادەنا بۆ پێشمەرگە لەو جێگایەدا. ھەوا تاریکی کردبوو کە بە ناو باخەکاندا دەڕۆشتین تووشی خاوەنی باخەکە بووین لە کن ماڵەکەی خۆی سڵاومان لێکرد بە فارسی جوابی داینەوە پێمان سەیر بوو ڕەحیم  کووتی ڕاوەستن  گەڕایەوە بۆ لای خاوەن ماڵەکە دەیناسی کوتی ئەوە بۆ بە فارسی جوابت داوە خێرە ؟ چاوێکی لێکرد کوتی کوڕە ئەوە تۆی ڕەحیمە شێتە ؟ ئەوە تۆ چدەکەی لێرە؟  ھەر پێش تۆ پاسدارو جاشی لێرە بوون، ئێرە دەگەڕانەوە سڵاویان دەکرد وامزانی ھەر ئەوانن. كوڕە بڕۆن لێرە مەمێننەوە ئێرە پڕە لە جاش و پاسدار، ڕێگاکەمان گۆڕی نزیک بە سەعاتێک دورتر کەووتینەوە و خۆمان گەیاندە گوندی " چۆمان " لەوێ تێکەڵ بە پێشمەرگەکان بووینەوە، مامۆستا ناردی بە دواماندا لە ماڵێک بوو، زۆری پێ خۆش بوو کە گەیشتینەوە بەوان بە سەلامەتی و بۆمان گێڕاوە بەسەرھاتەکەمان  زۆری پێ ناخۆش بوو، ماچی کردین و کوتی ئەوجاریش ڕزگارتان بوو، بۆ سبەینێ حەرەکەتمان کرد بەرەو ناوچەکانی سەقز و مەریوان، ھەتا گەیشتینە گوندی " بۆردەمە"ی سەربە ناوچەی " سەقز " لەوێ بەسەر ماڵاندا دامەزراین ئەمن و مامۆستابو ڕەحیم قاڕنجی و ئەحمەد نەڵاسی یەک دوو پێشمەرگەی تر لە ماڵێک بووین. دوو ڕۆژ یا زیاتر بوو لەوێ ماینەوە، شاخێک ڕووبەڕووی گوندەکە بوو لە ئێوارەوە پێشمەرگە دەچوون لەوێ دەبوون تا بەیانی، ھەروەھا کەمینمان ھەبوو بە ھەر چوار دەورەی گوندەکەدا، شەوی سێهەم لای سەعاتی دوازدەی شەوێ بوو چاومان لێ بوو کە ئاگر لە سەنگەری پێشمەرگەکان ھەستاو دەنگی چەند ئارپێ جییەک لەسەر یەک ھات و دەنگی ڕەگبارێکی زۆرو گرمەی نارنجۆکان زانیمان کۆمەڵەیە لە کوڕەکانیان دا،  ھێرشەکە زۆر لەناکاو بوو، تەقەکە بوو بە دوو تەرەفە زانیمان ماون و بەرەنگاری دەکەن شەڕەکە ھەر دەھات گەرمتر دەبوو دەنگی بیکەیسیەکەی " عەلی چکۆڵ " دەھات فیشەکە ئاگردارەکانی دیار بوون کە لەوانی دەدا زۆری تەقە کرد زۆری مقاوەمەت کرد لە ناکاو دوو ئاڕپێجی تریان لێدا بەدوای ئەواندا ٣-٤ نارنجۆکی دەستیشیان لە سەنگەرەکەی ھاویشت و تەقینەوە. بە دوای ئەوانەدا دەنگی تەقەی  بیکەیسیەکەی عەلی کوڕم نەما و بێدەنگ بوو دڵم داخورپا  و دڵم سیس بوو مامۆستا دەستی لەملم کرد کوتی ھیچ نابێ ئێستا دەگەینە سەریان زانی من زۆر ناڕوحەتم بە ڕەحیم قاڕنجی کووت تۆ لەگەڵ شۆڕش بەو بەجێی نەھێڵی. ئەو برەوەریەە درێژەی هەیە @Rojhalati_kurdistan1324
إظهار الكل...
👍 1