ar
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

الذهاب إلى القناة على Telegram

Floweroholic💙🌿

إظهار المزيد
1 025
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-37 أيام
-1130 أيام
أرشيف المشاركات
ئەزانی ئەوەی مرۆڤ توشی سەرەڕۆی و یاخیبوون و دەرچوون لەو قاڵبەی کەهەیەتی ئەکات چیە..؟ بە کەم سێرکردنی لەلایەن ئەوانیترەوە..ئەوەی بەوشێوەیەی کە هەیە قبوڵنەکراوە، نا پێویستە زیادەیە..ئەرێ زیادەبوون بەومانایەی تەنها لەکاتی پێویستی و نەقس و بەردەست نەبوونی کەسانی دڵخوازیان تۆ لازمی.. مرۆڤ کاتێک ناتوانێت بەو شێوەیەی کە ئەیەوێت بژی..کاتێ بارودۆخ نەک هەر دژایەتی ئەکات بەڵکو لە هەر هەلومەرجێکا پاشقولی لێئەیات..بەجۆرێک ناشتوانێ ڕۆڵی کەسێکی بایەخدار ببینێت.. ئیتر لێرەوە دەس ئەبات بۆ قەدەغە کراوەکان تا قبوڵکراو بێت تا ئەوەی بە هەر ڕێگایەک ئەگات دەستکاری خۆی ئەکات تاکو ببێتە ئەو نوسخەیەی ئەوانیتر پێویستیانە..تاکو کەمێک لەو ڕۆحە بێزراوەی بێتەدەر..مرۆڤ لەم ڕێگایە توشی ئەو وەحشیانە ئەبێت کە خۆیان لەبن دار و دیوار و تەنانەت ناو ئادەمییەکانا حەشارداوە.. چاوەڕێن لەسوچێکا کاتێ تۆ لەبەر ناسۆری و بێباکی ئەوانیتر چاوت تەڵخ بووە پێیەک لەپێت گیرکەن و تۆ هەڵبەنە دۆزەخەکەی خۆیان.. لەوێشا وا مێشکت ئەشۆنەوە ئاگر بە ئاو و دەرد بە خۆشی و تاڵی بە شیرینی ببینی ، پاشانیش بە بیانوی ئەوەی کەسێکی چەوت و بەلا ڕێیا ڕۆشتوی فڕێت ئەیەن.. Elaha..

دە پێم بڵێ بۆکوێت بەرم؟ من کە شیلەی هەزار خۆزگەم لێرە تکام تازە فڕین ئەفسانەیە بەچی دەچن شیرینەکەم؟ باڵ کە بەسترا.. دڵ کە شکا....؟"

ھەنێ جار ٸەوەی بە فریاد ڕەسی ٸەزانی جەلادانە یەت ڕۆحت فەلاقە ٸەکات و ٸەڕوا... پێش ڕۆشتنیش ھەموو ڕێگاکانی چاکبوونەوەشت لێ ٸەگرێ و تا خوا حەزکات ٸەزێتت ٸەیات, ٸنجاش ھیوای باشترینەکان بۆ ٸەخوازێ.. Elaha..

از ریشە غمگینم از ریشە..!

کۆتای.... Elaha.. 🥀

وێنەیەک پڕاوپڕ لە خنکان.. Elaha..
وێنەیەک پڕاوپڕ لە خنکان.. Elaha..

بێبەرگری و لاواز نیم..، بەڵام ئیتر جەستەم باجی ئازار و بیرکردنەوەکانی مێشکم ئەیات... Elaha..

.... 🥀
.... 🥀

وێڵم و تاریکە دەورم فەرشی ڕێگەم مەینەتە بێکەسم تەنھا ٸەناڵم مەرگی خۆمم عەزرەتە

کانیاوی ھەست لە ناخما تەقیوە. Elaha..

من ٸینسانێکی ٸاڵۆزاوم وەکو وایەر و تەلی عەمودەکانی کۆڵانێکی پشتگوێخراو.. وەک خەیاڵی شەوی کەسێکی لەبیرکراو ٸاڵۆزاوم بە ھێندەی عومری بەباچووم بە ھێندەی ویستی لەدەسچووم ٸاڵۆزاوم.. Elaha..

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە ٸەوەی خۆشم ویستووە جێم ھێشتووە.. ھێمن..

ئەو شەرابخۆرە پۆخڵە بوو بە پاکترین هیوای بەدینەهاتووی چۆلەکەیەک.. Elaha..

چاوەڕوانی چی دەکەیت ؟ دەتەوێت ببم بە چی ... ببم بە چی لەم شارە بۆگەنەدا ؟ ببم بە بولبولی زیو یان چۆلەکەی یاقوت ... چیت دەوێت ؟ ترێی مرواریت بۆ بگرم یان خەیاری ئاڵتون . لەم شارە پۆخڵەدا ، لەم شاری زێراب و لیتاو و ڕەشەبا و درۆیەدا ، هەر شەرابخۆرێکی پۆخڵم لێ دەردەچێت ... "بەختیار عەلی" له ڕۆمانی"ئێوارەی پەروانە" ەوە

مەگەر من چیم ئەویست جگە چۆڕێک ئارامی لە کەنار شانەکانی تۆوە..؟ Elaha..

مرۆڤ هەنێ سات ئەگاتە بێباکترین جێ..ئازارێک پلەیە سەروتر لەتوانای قبوڵکردن و بیرکردنەوە.. هەر ئەو کاتەی ناتوانێت پوچترین تەمەنناشی بکاتە ڕاستی ... ببورە خودایە ئەزانم نابێت بەم جۆرە بدوێم..بەڵام ئەتوانی کەمێک میهرەبان تربیت.. ئیتر ناتوانم بەرگەبگرم... Elaha..

تاکە شتێک لەمنا نەگۆڕێ ئەوەیە کە مرۆڤێکی (تەنیام)... Elaha..

من لە کاتی نوسینەوەی خەمناکترین بەشی چیرۆکەکەما مرەکەبی پێنوسەکەم تەواو بوو وە بۆ ھەمیشە لەوێیا جێمام... Elaha..

ما به هم نمی رسیم مثل خورشیدیم و ماه تن تو خاک بهشت تن من پر از گناه ..... تویی در راه سفر سفری دور و دراز تن بی قدرت من عاجز از این همه راه Googoosh💙...

ئەزیزم ئەکرێ شانت بێنی؟ سەرم بێ پەنایە.. ئەمشەو من خەم دایگرتوم و بۆ سوکنایی تۆم پێویستەو لەلام نیت ،ئاخر کەی ڕەوایە ئەی تۆ ئێستا بیرم ئەکەی؟ وەکو جاران بێ باوەشی من هەڵئەکەی؟ ئێستاش ئەڵێی گەرتۆم نەبێ دونیام نییە.. گەر ڕۆژێک بێت و تۆ بڕۆی بۆ هەمیشە جێت خاڵییە... بێ من ژینت تاریک بووە؟ شەو و ڕۆژت تێکەڵ بووە..؟ ئەرێ هیچ خەمم بۆ ئەخۆی لە نەبوونم هیچ داخ ئەخۆی؟ ئەڵێی خۆزگە ئەو هەبوایە بۆ ساڕێژی برینم یەک دیدەنی ئەو بەس بووایە..؟ ئەی بیری بۆنی من ناکەی؟ شەوەکانت بە وێنەیەکی بێ ڕۆحەوە بەڕێ ناکەی..؟ تاسەی دووریم نات هەژێنێ خەوەکانت لێ نازڕێنێ..؟ نا نا ئەزیزم ، تۆ وەک من نی وەک و منیش پڕ حەسرەت نی لات ئاسانە دڵ شکاندن جێهێشتن و وێرانکردن.. مەعلومە کەتۆ بێ هەستی گەرنا هاوارم ئەبیستی... Elaha.. 💙🥀