بۆهاوسەرانBoHawsaran
الذهاب إلى القناة على Telegram
إظهار المزيد
📈 نظرة تحليلية على قناة تيليجرام بۆهاوسەرانBoHawsaran
تُعد قناة بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) لاعباً نشطاً. يضم المجتمع حالياً 16 584 مشتركاً، محتلاً المرتبة 4 978 في فئة الدين والقيم الروحية والمرتبة 19 927 في منطقة إيران.
📊 مؤشرات الجمهور والحراك
منذ تأسيسه في невідомо، حقق المشروع نمواً سريعاً وجمع 16 584 مشتركاً.
بحسب آخر البيانات بتاريخ 28 سبتمبر, 2026، تحافظ القناة على نشاط مستقر. خلال آخر 30 يوماً تغيّر عدد الأعضاء بمقدار -185، وفي آخر 24 ساعة بمقدار -4، مع بقاء الوصول العام مرتفعاً.
- حالة التحقق: غير موثّقة
- معدل التفاعل (ER): يبلغ متوسط تفاعل الجمهور 7.33%. وخلال أول 24 ساعة من النشر يحصد المحتوى عادةً 3.03% من ردود الفعل نسبةً إلى إجمالي المشتركين.
- وصول المنشورات: يحصل كل منشور على متوسط 1 217 مشاهدة. وخلال اليوم الأول يجمع عادةً 502 مشاهدة.
- التفاعلات والاستجابة: يتفاعل الجمهور بانتظام؛ متوسط التفاعلات لكل منشور يبلغ 17.
📝 الوصف وسياسة المحتوى
وصف القناة غير متوفر.
بفضل وتيرة التحديث المرتفعة (أحدث البيانات بتاريخ 29 سبتمبر, 2026) تحافظ القناة على حداثتها ومستوى وصول مرتفع. وتُظهر التحليلات تفاعلاً نشطاً من الجمهور، ما يجعلها نقطة تأثير مهمة ضمن فئة الدين والقيم الروحية.
16 592
المشتركون
-424 ساعات
-507 أيام
-18530 أيام
أرشيف المشاركات
16 584
Repost from 𝑻𝒂𝒏𝒚𝒂 𝑯𝒂𝒋𝒊 | تەنیاحاجی
بۆ ئافرەتان😍
کتێبی: بەختەوەرترین ئافرەت لە جیهاندا
نووسەر: عائیذ ئەلقەرەنی
وەرگێڕ: نیاز مەستی
بابەت:#ئافرەت #گەشەپێدان_هاندان
کورتە:
کتێبێکی بەپێز و ئیلهامبەخشە کە تایبەت کراوە بە ڕێنماییکردن و بەرزکردنەوەی ورەی ئافرەتان لە ئاستە جیاوازەکانی ژیاندا. نووسەر تێیدا تیشک دەخاتە سەر ڕێگەچارە ڕۆحی، دەروونی و جەستەیییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئارامیی ناوەکی و ئاسودەیی لەگەڵ خۆت و دەوروبەرت. لە ڕێگەی ئامۆژگاری و چیرۆکە مانا بەخشەکانەوە، خوێنەر هان دەدرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە دڵتەنگی و ڕاڕایی، و هەنگاونان بەرەو دروستکردنی ژیانێکی پڕ لە بەختەوەری، هیوا و باوەڕبەخۆبوون.
فایلی کتێب لە کۆمێنتە↓
لێرەوە ڕۆژانە قسە دەکەین📝
کلیلی ژیان
وێبسایت
https://tanyahaji.blogspot.com/?m=1
ــــــــــــــــــــــــــــــــــTHــــــــــــــــــــــــــــــــــ
■ قوتابخانەکەمان ■ فێرگەکەمان
■ فەیسبووک ■ تیکتۆک
■ ئینیستیگرام ■ تیلیگرام
■ گروپەکەمان
..................................................
#𝑻𝒂𝒏𝒚𝒂𝒉𝒂𝒋𝒊 🤍🕊
16 584
پێش هاوسەرگیری حەوت جار لە کچەکەی داوە و نیازی هاوسەرگیریشی هەیە لەگەڵی!!!
د.بەکرقادر
16 584
♦️ كام هاوسەر باشترین هاوسەرە.؟
ژیرو داناو زانایێک پرسیاڕی لێکرا لەسەر باشترینی ئافرەتان کام ئافرەت باشترینە؟؟
ئەویش گوتی:
1. التي ترضي ربها: ئەوەی پەروەردگاری لە خۆی ڕازی دەکات.
2. وتدلل زوجها: ئەوەی ناز و خۆشەویستی دەبەخشێتە هاوسەرەکەی.
3. ولا تفارق بيتها: ئەوەی بەبێ پێویستی و هۆکار ماڵەکەی چۆڵ ناکات وناچێتەدەرەوە.
4. وتصلي خمسها: ئەوەی پێنج نوێژە فەرزەکەی بەڕێک وپێکی ئەنجام دەدات.
5. ولا تخرج سرها: ئەوەی نهێنییەکانی ماڵ و هاوسەرەکەی ناباتە دەرەوە.
6. ولا يرى نعله: زۆر پێویستی نەبێت ناچێتە دەرەوەی ماڵ [کنایەیە لەوەی لەدەوەزۆرنابینرێت]
7. ولا يسمع صوتها: ئەوەی دەنگی نزم ونەرمەو بەحەیایە بەپێی پێویست دەنگی بەرزدەکاتەوە .
8. ولا يعرف وصفها: ئەوەی بەهۆی داپۆشراوی و بەڕێزی وشەرم وشکۆیەوە کەس وەسفی جەستەی نازانێت.
9. العزيزة في قومها: لەناو خێزان و بنەماڵەکەیدا زۆر بەڕێز و خاوەن شکۆیە.
10. الذليلة في نفسها: لە ئاست هاوسەرەکەی خۆیدا خاکی و پڕ لە میهرەبانی و خۆنەویستە.
11. لوليدها مرضعة حانية: بۆ کۆرپەکەی دایکێکی دڵسۆز و میهرەبانە.
12. وبيتها جنة دانية: ماڵەکەی کردووە بە بەهەشتێکی ئارامی بەخش.
13. ان وجدت من زوجها خيراً شكرت: ئەگەر چاکەی لە هاوسەرەکەی بینی، سوپاسگوزار دەبێت.
14. وان رأت منه شراً صبرت: ئەگەر ڕەفتارێکی ناخۆشی بینی، ئارام دەگرێت وبارودۆخەکە هێمن دەکاتەوە .
15. وان دخل عليها سرت وتبسمت: ئەگەر هاوسەرەکەی گەڕایەوە ماڵەوە، بە ڕووی خۆش و پێکەنینەوە پێشوازی لێ دەکات.
16. وان خرج من بيتها حزنت وتشوقت: ئەگەر هاوسەرەکەی چووە دەرەوە، خەمگین دەبێت و ئارەزووی گەڕانەوەی دەکات.
17. وان غضب منها تحملت وتحلمت: ئەگەر هاوسەرەکەی لێی تووڕە بوو، دان بەخۆیدا دەگرێت و لەسەرخۆ دەبێت تا هێمن وئارام دەبێتەوە .
18. ان اقبلت عليه اعجبته: ئەگەر ڕووی تێکرد، بە جوانکاری و خۆڕازاندنەوە سەرسامی دەکات.
19. وان غاب عنها حفظته: ئەگەر هاوسەرەکەی لە ماڵ نەبوو، پارێزگاری لە خۆی و ماڵ و سامانەکەی دەکات.
20. وان رأت عيبه سترته: ئەگەر کەمەکورتی لە هاوسەرەکەیدا بینی، دەیپۆشێت و لای کەس باسی ناکات.
21. وان اعتذر منها عذرته: ئەگەر هاوسەرەکەی داوای لێبووردنی کرد، لێی خۆش دەبێت و عوزری قبوڵ دەکات.
"خودایە هاوسەری باش بکەیت ڕزقی گەنجانی موسڵمان وکەس بێ بەش؟مەکە لەهاوسەری باش .
خوایە هەموهاوسەرەکانیش لەجوانترین ڕزق وڕۆزی مناڵی باش بێ بەش مەکە.
تکادەکەم پیاوان هارنەبن وبەر نەبنەگیانی هاوسەرەکانیان سەرەتا با تەماشای ئاوێنەی ئەخلاقی پیاوان بکەن ئینجا نازونوک بکەن بەسەر ژنەکانیانا.
نووسینی: مامۆستا مەلا مصطفی غەغور
#پلانە_کۆمەڵایەتییەکان
16 584
«ئێوە بڕوا بەوانە مەکەن کە دەڵێن خۆتان توش مەکەن»
ھاوسەرگیری دەکەیت و لەوە تێدەگەیت گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی خۆت، ئاسودەترین بەشی ڕۆژەکەتە
ھاوسەرگیری دەکەیت و تێدەگەیت باس کردنی ڕۆژەکەت بۆ
ھاوژینەکەت بەدیار دوو کوپ چا و شیرینیەوە ماندوو بونت دەردەکات
ھاوسەرگیری دەکەیت و تێدەگەیت ھەستکردن بە خاوەندارێتی ماڵێک چەندە ئەرکێکی چێژبەخشە
تێدەگەیت ھەبونی ھاودەمێک کاتی نەخۆشی ، پێکەوە گەڕان و پێزانینی نرخی یەکتر وئاگادار بونی یەکتر
باشترین ڕوداوە کە بەسەر ئینساندا دێت..
خۆشەویستی دەتوانێت زۆر شت بگۆڕێت بۆ باشتر
چونکە خودا خۆی ئاگایی لەو پەیوەندیە پاکە دەبێت
بۆیە گوێیان لێ مەگرن کە دەڵێن
خۆتان توش مەکەن وکارێکی قورسە
ئەوانەی ھەڵبژاردەکەیان ھەڵەیە ئەو قسەیە دەکەن
کەسە ڕاستەکە ھەرگیز ژیانت لێ قورس ناکات،بەڵکو پێکەوە ڕوبەڕوی قورسیەکان دەبنەوە❤️
#بۆهاوسەرانbohawsaran
16 584
🗞چۆن پیاو شێتانە ئاشقی ژنەکەی دەبێ؟
🎥ڕۆژنامەنووسێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنێک ئەنجامداکە ماوەی 50 ساڵە لەگەڵ مێردەکەی بەدڵخۆشی دەژین .
📹ڕۆژنامەنووس:
نهێنی ئەم دڵخۆشیە بەردەوامە چیە؟
🌺ئایا شارەزایی تۆیە:- ⚡لەئامادەکردنی خواردن،
⚡یان جوانی ڕوخسارە،
⚡یان ئەوەیە منداڵی زۆرت هەیە؟
☝ژنەکە وتی:
دڵخۆشی لەپاش یارمەتی خوا بەدەست ژنە.
☝ژن ئەتوانێ ماڵ بکاتە بەهەشت و بەپێچەوانەوە.
🤞تەنیا بە پارە دڵخۆشی نایەت،
چونکە ژنی دەوڵەمەند زۆرن کە غەمبارن و لەمێردەکانیان هەڵدێن.
🤞مناڵ بوونیش پێوەر نیە،
ژن هەیە 10 کوڕی هەیەو مێردەکەشی خۆشی ناوێ.
🤞ژن هەیە لەخواردن ئامادەکردن لێهاتووەو بەردەوام سەرقاڵی نان دروست کردنە،
کەچی مێردەکەی لەگەڵیدا باش نیە.
📽ڕۆژنامەنووسەکە سەری سوڕماو وتی:
ئەی نهێنی دڵخۆشی خێزان چیە؟
☝ژنەکە وتی: کاتێک مێردەکەم توڕە دەبێ،من بێدەنگ دەبم و ڕێزی لێ ئەگرم.
🎥ڕۆژنامەنووس: ئەی بۆچی لەوکاتەدا لەژوورەکە ناچیتە دەرەوە؟
☝ژن:نەخێر،ئەوە هەڵەیە پیاوەکە وادەزانێ تۆ لێی ڕادەکەیت،دەبێ بەبێدەنگی بمێنیتەوە هەتا ئارام دەبێتەوە.
دواتر پێی دەڵێم:
ئایا تەواو بوویت؟
پاشان دەچمە دەرەوە.
چونکە ماندوو دەبێ و پێویستی بە پشووە.
📽ڕۆژنامەنووس: دواتر چی دەکەی؟
ئایا ئیتر بۆماوەیەکی درێژ قسەی لەگەڵ ناکەی ؟
☝ژن:نەخێر،ئەوه باش نیە ئەگەر هەفتەیەک قسەی لەگەڵ نەکەی کارێکی زۆر خراپە.
ئەوکاتە هەردووکتان بێ متمانە دەبن لای یەکتر.
📹ڕۆژنامەنووس:
ئەی چی دەکەی؟
پاش دوو کاتژمێر پەرداخێک شەربەت یان کوپێک قاوەی بۆ دەبەم و پێی دەڵێم فەرموو بیخۆرەوە 💖 .
دواتر ئاسایی قسەی لەگەڵ دەکەم
🌳ئەویش دەپرسێ :
ژنە ئازیزەکەم لێم توڕەی؟
منیش دەڵێم :نەخێر .
ئەویش داوای لێبوردن دەکات و دەست دەکات بە قسەی شیرین .
📽ڕۆژنامەنووس: ئایا بڕوا بەقسەکانی دەکەی؟
☝ژن: بەڵێ،بێگومان چونکە متمانەم بەخۆم هەیە (ئەتەوێ لەکاتی توڕەبووندا بڕوای پێ بکەم و لەکاتی ئارام بوونەوەدا بڕوای پێ نەکەم؟)
🎥ڕۆژنامەنووس: ئەی کەسایەتی و کەرامەتت؟
☝ژن: کەرامەتی من ڕەزامەندی مێردەکەمە،ئێمە چاو پۆشی کەم و کورتی یەکتر دەکەین،کەرامەت چیە؟
🌹ئەگەر خوای گەورە ژنی وەکو باڵندە دروست بکردایە دەیکردە " تاوس"
🌹ئەگەر وەکو گیاندار دروستی بکردایە دەیکردە "ئاسک"
🌹ئەگەر وەکو مێروو دروستی بکردایە دەیکردە " پەپوولە"
بەڵام کردیە (مرۆڤ)،
🌺ژن بووە خۆشەویست ترین و جوانترین بوونەوەر لای پیاو.
🌹ئەگەر ژن شتێکی گەورە نەبوایە بۆچی خوای گەورە "حۆری" دەکردە پاداشتی ئیماندار لەبەهەشتدا؟
🌙جوانترین دروستکراو ئافرەتە :
✅لەمناڵیدا دەرگای بەهەشت بۆ باوکی دەکاتەوە.
✅لەگەنجێتیدا ئیمانی مێردەکەی تەواو دەکات.
✅لەکاتی دایکێتیدا بەهەشت لەژێر پێیدايه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
16 584
بێدەنگی و دوورکەوتنەوەی هاوسەران لەیەکتر، و سەرقاڵبوونیان بە لایەنە لاوەکییەکانی ژیانەوە، کوخ و تەلاری خێزان وێران دەکات؛ کۆتاییەکەشی دروستبوونی بۆشایی و بەستەڵەکێکە، کە هیچ بەهارێک توانای تواندنەوەی نییە."
16 584
دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە … چەند خولەکێکی کەم بۆ تۆی دایک و باوک.
#مەریوان_عەزیز
16 584
ئەم ڕەفتار و گوفتارانەی خوارەوە خەنجەرن بۆ دڵی هاوسەرەکەت !
۱. کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەت دەژیت، بەڵام چ ژیانێک ! هیچ هەستی خێزانداریت تێدا بەرجەستە نەبێت، ئارەزوو دەکەیت بگەڕێیتەوە بۆ نێو ژیانی ڕابردوو کە لەگەڵ دایک و باوکتدا ژیاویت.
۲. کاتێک هیچ هونەری ژیان و هەڵکردن و پێکەوە بوون فێر نەبوویت، وە ناتەوێت فێر بیت، ڕێز لە پیرۆزیەکانی هاوسەرت ناگریت، وەک باسکردنی کەس و کاری بەخراپە، بە تایبەت "دایک و باوکی هاوسەرەکەت" ئەوکات خەنجەری تیژت ئامادە دەبێت، دڵی هاوسەرەکەتی پێ پارە پارە بکەیت، دواتر پەشیمانی ڕەنگە هیچ دادت نەدات.
۳. کاتێک منداڵەکەت وابەستە بە خۆت دەکەیت، بۆت هیچ گرنگ نییە هاوسەرت لە تەنهاییدا بمێنێتەوە، وە هەمیشە منداڵەکەت هان دەدەیت بۆ ئەوەی کە خۆت دەتەوێ نەک هاوسەرەکەت. درگای پەیوندییە سۆزدارییەکانت بەڕووی هاوسەرەکەت دادەخەیت، هیچ هەست و سۆزێکت بۆی نییە، ئارەزووی پڕۆسەی جووتبوون ودەربڕینی وشەی سۆزداری و گیانی خۆشەویستی ومیهرەبانیت بۆی نییە، دڵت بۆ هاوسەرەکەت ناسووتێت، ئەمە لەلایەک، لەلایەکی تریشەوە منداڵەکەت هەر به ڕواڵەت بە منداڵی هاوسەرەکەت دەزانی، ئا لەم کاتەدا خەنجەری تیژت ئامادەیە کە بەدڵی هاوسەرەکەتدا بکەیت.
٤. کاتێک هاوسەرەکەت هەموو قوربانیەکی داوە بۆ ژیانت، وە هەموو ژیانی خۆی خسته مەترسییەوە بۆت، کەچی تۆش هیچ پێ نازانیت، بێ منەتی لە بەرامبەری. هیچ ئامانجێکت لەم ژیانەدا نییە، تەنها هەر ئەوەندە دەزانی ڕۆژ و شەو دێت و دەڕوات. هیچ پێناسەیەکت بۆ فەلسەفەی هاوسەرگیری پێ نییە.
٥. چەندین ساڵە پێکەوەن، کەچی تۆ هەر هاوسەری خۆت ناناسیت ! نازانی کام کردارە پەرچەکرداری توندە، کام کارە دڵی هاوسەرت خۆش دەکات، لە بەر هەبوونی منداڵ بێت یان لە بەر قسەی کەسانێک وە بە ناچاری درێژە بە ژیانی فشەل و بێ ئەرزشی خۆت دەدەیت، بێ گومان بەم ڕەفتار و گوفتارانەت، ڕۆژ بە ڕۆژ خەنجەرەکەت تیژ دەکەیت بۆ دڵی هاوسەرەکەت.
٦. نەمانی متمانەو ڕاستگۆیی، بۆ چەندین جار سەلماندنی لاوازی و ناپاکی و هێنانەوەی پۆزشی بێ مانا.
۷. مەزاجی و هەردەم لەسەر پەتێک یاری کردن، هەر ساتەو جۆرێک کرداری پێچەوانەی دژی حەز و پێویستییەکانی هاوسەرەکەت ئەنجام دەدەیت، ئەو دەڵێت:گەرم، تۆ دەڵێیت:سارد. کەوتنە سەنگەرت بۆ هاوسەرەکەت، جەنگین لەپێناو سەرکەوتنێک، کەدوورە لە بەهای خێزانێکی بەختەوەر.
٨. (براکماتیزیمی )و پاوەن خوازی، هەموو ئامانجێکت بۆ خودی خۆت بێت، هیچ بایەخێکی مادی و مەعنەوی بە هاوسەرت نەدەیت، بۆت گرنگ نەبێت هاوسەرەکەت لە چ حاڵەت و قۆناغێکی تاڵی ژیاندایە، تەنها ئەوەت بەلاوە گرنگە خۆت لە هەموو ڕووەکانەوە تێر و تەواو بیت.
۹. بەژداری پێنەکردنی هاوسەرەکەت لە گەشتکردن و سەردان و سەفەرکردن، بێ ئەوەی ڕەچاوی بارودۆخی دەروونی هاوسەرەکەت بکەیت خۆت بە تەنها بچیت بۆ گەشت و گوزار.
۱۰. کاتێک هاوسەرت وەک خزمەتکارێک دەبینی نەک هیچی تر، بەجۆرێک وادەزانی هاوسەر دەبێت هەمیشە وەک ڕۆبۆت، یان وەک پلاکێک بێت، کەی ویستت کار بکات، وە بە ئارەزووی خۆت، ماف و ئەرکی هاوسەرەکەت پێشێل بکەیت، ژیانێکی چەندین بارە لە پێناو حەز و ئارەزووەکانی خۆت. هاوسەرت وەک پەیژەیەک بەکار بهێنیت بۆ سەرکەوتنەکانی خواستەکانت.
چەند جوانە ئەو خێزانانەی کە بەردەوام لە خەمی سەرخستنی بەختەوەری و چارەسەری خاڵی لاوازی خۆیان و یەکتر دان، هەمیشە خۆیان نوێ دەکەنەوە، دادەنیشن هەڵەی خۆیان و یەکتر ڕاست دەکەنەوە، یارمەتی پشت و پەنای یەک دەبن، لەسەرختی و دژوارییەکانی ژیان، گیانی میهرەبانی و خۆشەویستی لە خۆیان و هاوسەرەکانیاندا بەرجەستە دەکەن.
هاوسەری ڕاستەقینە: ئەو هاوسەرانە دەگرێتەوە کە هەمیشە ئارامش و شەپۆلی ئەرێنی، چەپکە گوڵی خۆشەویستی باوەشی میهر و دەم ودڵ و دەست و داوێن پاکی بە یەکتر پێشکەش بکەن.
" نووسینی: ئیدریس نووری "
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
16 584
"زۆر ئاسانە لەسەر عەرشی دڵی پیاو دابنیشیت و ببیت بە شاژن"
کوێستان حامید، راوێژکاری خێزانیی، لە رۆژێکی نوێ باس لە 'زمانەکانی خۆشەویستی' دەکات و دەڵێت: خۆزگە هەموو خانمێک بیزانیایە کە پیاوان بەو شێوەیەن.
16 584
ڕێزگرتن لە پیاو ئاماژە نیە بۆ لاوازی ژن
ئەمە وتەی ژنێکی خانەدان و بەئەزموونە کە دەڵێت:
ئافرەت چەند جوان و کەشخە و سەرکەوتوو و بەهێز بیت...
- پیاو ڕێز لەو ئافرەتە دەگرێت کە ڕێز لە کەسایەتی دەگرێت.
- لەبەرچاوی خەڵکدا لە کەسایەتی مێردت کەم مەکە.
- ناکۆکی نێوانتان مەکە بە جەنگێک بۆ سەپاندنی بەهێزترینتان.
- هێزی ڕاستەقینە لە زاڵبووندا نیە، بەڵکو لەوەدایە کەی قسە بکەین و کەی لە ئامێزی بگرین.
- ڕێزگرتن دەبێت لەلایەن هەردوو لا بێت، پەیوەندیەکی تەندروست لەسەر ئەوە بنیادنانرێت کە بەکەم زانینی یەکتری بێت.
ژن کە ژن بێت ئەوا دژایەتی هێز ناکات...
و ڕێزگرتن ئەوا لە کەرامەت کەم ناکات...
وەرگێڕان: شێرزاد سید زادە
16 584
پەروەدەی جوان پیاوی خەم خەم خۆر دروست ئەکات..یارمەتی خانەنشینان ئەدات بێ بەرامبەر
16 584
بەڕێوەبەرى پەروەردەى شارەزوور هۆشداریی بە دایک و باوکان دەدات: ئاگاداربن لە قوتابخانەکاندا ئەمانە بە دەست کوڕ و کچانەوە گیراوە
16 584
🚨 خۆت لەم ٧ هەڵەیە بپارێزە بەرامبەر منداڵەکەت!
1️⃣ پێوتن و دانەپاڵی سیفاتی خراپ: وەک (بێ ڕەوشت، درۆزن، سەرسەری). کاتێک ناوێکی خراپ دەخەیتە سەر منداڵەکەت، لە ناخیدا بڕوا بەوە دێنێت و بەڕاستی دەبێتە خاوەنی ئەو سیفەتە.
2️⃣ سەرزەنشتکردن لەبەرچاوی خەڵکی: شکاندنی منداڵ لەبەرچاوی میوان یان هاوڕێکانی، تۆوی ڕق و شەرمنیی بەستوو لە ناخیدا دەچێنێت.
3️⃣ بەزۆر لەباوەشگرتن یان بەبێ مۆڵەت: جەستەی منداڵەکەت تایبەتە بە خۆی! بەزۆر ماچکردن یان لەباوەشگرتنی کاتێک ئەو نایەوێت، فێری ئەوەی دەکات کە مافی پاراستنی سنووری جەستەی خۆی نییە.
4️⃣ هەڵبژاردنی خواردن بەبێ ڕەچاوکردنی خواستی ئەوان: کاتێک دەچنە چێشتخانە، ڕێگەی بدە خۆی داوای خواردنەکەی بکات.
5️⃣ کڕینی جلوبەرگ بەبێ پرس: کاتێک جل یان شتی تایبەتی بۆ دەکڕیت، ڕای وەربگرە تا فێری هەڵبژاردن، سەربەخۆیی و خاوەن بڕیاربوون ببێت.
6️⃣ سەرزەنشتکردن لە کاتی شکستهێناندا: کاتێک لە کارێک یان تاقیکردنەوەیەکدا سەرکەوتوو نابێت، لۆمەی مەکە.
7️⃣ سوپاسنەکردن دوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانت: کاتێک کارێکت پێ سپارد و ئەنجامی دا، سوپاسی بکە! پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرمووێت: « (ئەوەی سوپاسی خەڵکی نەکات، سوپاسی خوداش ناکات).
✨ پەیامی کۆتایی: منداڵەکەت بووکەڵەیەک نییە بە ویستی خۆت بیجووڵێنیتەوە، بەڵکو مرۆڤێکی سەربەخۆیە و مافی ڕێزگرتنی هەیە. کاتێک ڕێز لە خواستی منداڵەکەت دەگریت، کەسایەتییەکی سەربەرز و خاوەن شکۆی بۆ داهاتوو دەسازێنیت.
❓ ئایا تۆ تا چەند ڕێگە بە منداڵەکەت دەدەیت کە خۆی جلوبەرگ یان خواردنەکەی هەڵبژێرێت؟ لە کۆمێنت ئەزموونی خۆت بنووسە. 👇
16 584
کچەکانتان ئامادە بکەن بۆ هاوسەرگیری!
ئەمە تەنیا بە مانای فێرکردنی کارەکانی ماڵ نییە؛ بەڵکو ئامادەکردنیانە بۆ « بەرپرسیارێتی، هەڵبژاردنی دروستی هاوبەشی ژیان، گفتوگۆ، چارەسەرکردنی کێشە و پاراستنی سنوورەکان.وەتەنانەت بەخيوکردن و پەروەردەکردنی مناڵ»
بەداخەوە هەندێک دایک و باوک تەنیا منداڵەکانیان گەورە دەکەن، بەڵام بۆ ژیان پەروەردەیان ناکەن.
لە کەیسە خێزانییەکاندا دەبینین کە زۆرێک لە کێشەکانی دوای هاوسەرگیری، پەیوەندی هەیە بەو ئامادەنەکردنە
«منداڵەکانتان تەنیا گەورە مەکەن؛ بۆ ژیان پەروەردەیان بکەن».
چونکە ئامادەکردن بۆ هاوسەرگیری، لە تەمەنێکی دیاریکراو دەست پێ ناکات؛
لە ماڵ و لە شێوازی پەروەردەکردنی منداڵەکەوە دەست پێدەکات ئەویش بەکردار نەک هەر قسە چونکە مناڵ عمل دەبینێ زیاتر لە قول.
وە ئەم بەرپرسیارێتییە تەنیا بۆ کچەکان نییە؛
کوڕەکانیش بەهەمان شێواز دەبێت بۆ ژیانی هاوسەرگیری ئامادە بکرێن
پارێزەرو ڕاوێژکاری خێزانی
کەژاڵ محمدامین.
