•🤎𓄼 ᷂دونیای ᷂اسەل 𓂁
الذهاب إلى القناة على Telegram
WᴇʟᴄOᴍᴇ Tᴏ Asᴀʟ🫧’ «'غـرور و خـۆپـەرسـتیتـان لـێـنـایـەت وەرن بـا ئێمـە فـێـرتـان بـکـەیـن🪬♥️🫧’ α ѕ α ℓ💞• ••💞• 𓂅𓍼𓂅﹅💋.
إظهار المزيد6 346
المشتركون
-224 ساعات
-207 أيام
-9130 أيام
أرشيف المشاركات
6 346
یان وەرە لەگەڵ من دەردە دڵ بکە
یان من بە تەنیایی جێبهێڵە
خەمی تۆ بۆ من جوانە
وەرە بەڵکو برینەکانم چاک ببنەوە
من کە هەموو کات تەنیام🤎:))
~
6 346
* دەتوانم هۆگرت بم و هێشتا
جێت بهێڵم ئەگەر بە باشی مامەڵەم
لەگەڵ نەکەیت تۆم دەوێت
بەڵام پێویستیم پێت نییە🤎:>>
~
6 346
من کەسـێک نـیم مـناقـەشە بـکەم، گەر زانیت ڕقـم لە شـتێکـەو کـردت من نـا پەیکـەرێک لـەجێـی من دەبیـنــی´
6 346
+1
من نە ئاشقی جوانیەکەتم
نە ئاشقی بەژن و باڵات
من ئاشقی ئەو غروورەتم
من ئاشقی ئەو نازپێدانەتم
کە لەنێو سەدان کەس بۆمن ئەیشکێنی
من ئاشقی ئەم هەستەشتم
کە گوێ نادەیت بەوە چی ڕوو ئەیات لە دەورو بەرت
هەرکاتێ بتەوێ سنگم ئەکەیت بە لانەکەت
قاچم ئەکەیت بە سەرینت
خۆشیم لەگەڵت دێیت
ئاشقیم بۆت سەر هەڵئەدات
هەموو ڕۆژێ زیاتر و زیاتر🤍🖇»٠
~
6 346
من کەسێکم کە دەترسم
خەڵک ڕاستەخۆ ڕووحم و دڵم ببینن
کەسێکم کە نایەوێت جیهان بیبینێت
چونکە دەترسم هەڵە تێبگەم
کەسێکم هەموو شتێک وەک شتێکی شکاو دەبینێت بەڵام لەگەڵ ئەودا من
تەواو ئازاد و دڵفراوانم لە خۆشەویستی
و دەربرینی هەستمدا هەروەها وەک کەسێکجکە ئارەزووی ئەوەی هەیە
خۆشەویستی و ژیان بە تەواوی هەست پێبکات دەتوانم بڵێم ئەو تاکە کەس بوو کە والێکردم هەموو ئەوانەی هەست پێبکەم بێ هیچ مەرجێک بێ ئەوەی پێویست بێت هیچ قوربانیەک بدەم🤎<<
««
6 346
من کێم بەبێ
پرسیارە بێ ماناکانم
زوو تورە بوونم شاردنەوەی هەستەکانم ئیشە بێ ماناکانم
زوو بێزار بوونم
زوو گۆرانی میزاجم
غیرەکردنە زۆرەکەم🤷🏿♀️🤎.
6 346
حەزم ئەکرد خۆشت بوێم ئەزانی وەك کەی؟ وەك ئەو کاتانەی تازە ناسیبوومی و ھەموو شتێك ئەکرد بۆی خۆشم بوێی، حەزم ئەکرد گرنگیم پێ بەی ئەزانی چۆن؟ وەك ئەو کاتانەی ئەترسام بھڵێم لێم نزیك بیتەوە و ترسمت شکاند، بیری پێکەنینەکانم ئەکەم، ئەو پێکەنینانەی ئەمووت من قەت ئەونە دڵ خۆش نەبووم تۆ بڵێی خەو نەبێت؟ بیری ھەموو ئەو ڕۆژانە ئەکەم کە وام ئەزانی قەرەبووی خوای لە بەرامبەر ھەموو ئازارەکانی ڕابردووم🤎:)
6 346
من خۆشم ویستی و
ترسیشم لەوە نەبوو تا کوێم دەبەی!
باران کە دەبارێ
ناپرسێ چەند دەچێتە
قوڵایی زەوییەوە ♥️:)
6 346
تۆ شەوێکی ساردی زستان بیرم ئەکەیت کاتێک تەنیایت و بێ ئیش
دانیشتوویت من لە رۆژێکی ساردی یەکشەمە لە مەجلیسێکی قەرەباڵغ بیرت ئەکەم ئەوەیە جیاوازیەکەمان :)
~ایوو
6 346
ڕۆشتیت هاتیت ڕۆشتت هاتیت هاتیت ڕۆشتیت
کۆتا جار کە هاتی
جیاواز هاتی تۆ هاتووەکەی جاران نەبووی
جیاواز لە هەموو ڕوویەک
هەمووە ڕووەکە ئەوەبوو
شوێنەکەی جارانت نەمابوو لە دڵم
ئەمە هەموو هاتنەکەتی گۆڕی
بە جۆرێ ئەگەر لەسەر ئەپارتمانێکی ۲٠،۳٠،٥٠.... نهۆمی بکەویت و بمری یان لە نێو فڕۆکەیەکدا هەر بە ئاسمانەوە بتەقێیتەوە و بمری یان لە ناوەڕاستی جادەیەکا بکەویت و بمری و هەموو خەڵکی شار لە هەوڵی هێنانەوەت بن بۆ ئەم دنیایە
یانیش لە هەر کوێیەکی ئەم دنیایە بمری
من هەر ئەتوانم بڵێم " ئەو دەمێک بوو ماڵ و دنیای خۆی لە دەست چوو ، ئیتر مانی لەم دنیا بێ سەروو بەرەی ئێوە مەگەر سوودی ئەبوو؟
بینیت ؟ گۆڕانی شوێن لە دڵ واتە چی؟
واتە مردیت و نەمای
6 346
دیتنەوەت چ سەختە
تەنانەت ئەو دەمەی پێکەوەین!
ونبوونت چ دژوار
تەنانەت ئەو دەمەی لێک دوورین!
:)
6 346
تۆ ئەتەوێت جگە لە تۆ کەسیترم خۆش نەوێت بەڵام تۆش منت خۆش نەوێت ئەتەوێت بەدواتدا رابکام و هیچ کاتێک پێت نەگەم تۆ ئەتەوێت من لەلای سەرتەوە بمرم و قەمیسەکەت خوێناوی نەبێت بێ ئاگای لەوەی من بێ غیرەتم ناوێ دەناا زۆر دەمێک بوو بۆت ئەمردم
:)
6 346
بڕێکجار لە ژیاندا کەسێک دێتە سەرڕێگات
ناتوانی لەبیری بکەیت ، سەیر لەوەدایە ‘ئەو’ نابێت بە هی تۆ
بەڵام سەرسامی دەبیت هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە
کە دڵت نەخشاندویەتی بۆ عەقڵت ، بەڵام
تۆ لە ژیانێکی جیاواز دەژیت ئەویش لە ژیانێکی جیاواز لە تۆ دەژیت ،
نەدەتوانی لێی دوورکەویتەوە نەدەتوانی نزیکبیتەوە لێی،
ئەوکەسە هەندێکجار خۆشەویستە
هەندێکجار هاوڕێیە هەندێکجاریش بێگانە ،
ڕۆژگار تێدەپەڕێ و ئاواتەخواز دەبیت هۆکارێک بدۆزیەوە
تاوەکو ڕقت لێی بێت بەڵام نیە و ناشبێت
وە دەترسی هۆگری بیت بەڵام
زۆر لەوە زیاتر هۆگری بویت کە بیری لێ دەکەیتەوە
زۆرجاریش ئاواتەخوازی هەمیشە لەگەڵت بێت بەڵام
بە ئاگا دێیتەوە و دەنگێکی دوور لە ناختەوە پێت ئەڵێت
« ئەو بۆ تۆ نیە ، ئەو تەنها خەونێکە و هیچی تر »
🤎:)
6 346
نەمتوانی بڕۆم، نەمتوانی بمێنمەوە منت لە نێوانی دوو بورکانی ئاگرین گیر کرد، بە ھەر لایەک بڕۆشتمایە ئەسووتام .
بوونم بە بێ تۆ دۆزەخ بوو، لەگەڵ تۆش زستانێکی بێ باران بوو، دڵم جوتیارێک بوو لە چاوەڕوانی بارانی خۆشەویستیتا بەرووبومەکانی وشکی کرد، منت لە نێوان دوو بیابان وون کرد، لە ھەر لایەکەوە بڕۆشتمایە سەرابێک بوو، ھەنگاوەکانم لەگەڵ ھاتنتا وشکی ئەکرد، بۆ دوورکەوتنەوەشت پێویستم بە دوو دەستی تر بوو لە ناو باوەشی پڕ یادگاریما گیرت بکات خۆت نیت و یادگاریەکانت لێرەن خۆت نیت و خۆڵەمێشی ئەو ڕۆژانەی ھەبوویت لێرەن، لێت خۆشنابم «لەبەر خاتری ئەو کەسانەی دوای تۆ تۆزقاڵێک نەمتوانی خۆشم بوێن».
ASAL :)
