✍️ تێکست.نووس🖤
الذهاب إلى القناة على Telegram
.°𝚆𝙴𝙻𝙲𝙾𝙼𝙴 𝚃𝙾 𝙼𝚈 𝙲𝙷𝙰𝙽𝙽𝙴𝙻🖤 ئـــەی ئەو کەســـانەی خــۆتان کــردووە بە فریشتە(: تــکایە ئەکرێــت کــەمێک بـاڵەکانتان کــۆبکەنەوە (: تـــا ئێـــمــەی شـەيتـان بـتوانيـن تـێـپەڕ ببـين(:
إظهار المزيد7 979
المشتركون
-224 ساعات
-197 أيام
-4230 أيام
أرشيف المشاركات
7 977
من بەبێ خۆشەویستی گەورە بووم،
تەنانەت زەردەخەنەیەکی بچووک
مانای زۆر لەمندا دروست ئەکات ،
ئەو ڕستەی(خۆشم ئەوێیت) ڕەنگە بۆ
هەندێکتان ئاسان بێت بەڵام چەمانەوە لەمندا
دروست ئەکات، من تا ئێستا هیچ کات
لە منەتی هیچ کەسێکدا نەبووم، هەر چەند زیاتر هەوڵم دا زیاتر نوقم بووم، من هەمیشە کێشەم لە هەڵبژاردنی کەسەکان یان شتەکان هەبووە
کەس بۆ مانەوەی من شەری نەکرد،
کەس بۆ خۆشبەختی من کاری نەکرد ،
بمبەخشە گەر ئێستاش وا قسە ئەکەم کە پێویستم بە کەس نیە ،
چونکە هەر خۆم لەگەڵ خۆم بووم
کاتێ پێویستم بە کەسێک بوو🖤
7 977
نیازم دانیشتن بوو
بەڵام لەپاڵت ، نەک لەچاوەڕوانیت
نیازم شکاندنی غروورم بوو
بەڵام لەباوەشت نەک لەژێر پێت
نیازم ژیانکردن بوو
بەڵام لەگەڵت نەک لەگەڵ یادگارییەکانت
نیازم پیربوون بوو
بەڵام لەگەڵت نەک لەدەستت
لەدوای تۆ تاقەتێک نەما بۆ دووبارە عاشقبوونەوە
لەخەوتن ماندووم
پێویستم بە شتێک کە زیاتر بێت لەخەوتن
شتێکی وەک بێهۆش بوون بۆ ماوەیەکی
دوور و درێژ لەوانەشە
لەبێداری ماندوو بووبێتم لەوەی کەدەخەوم و کۆتاییەکەی دیسان هەڵدەستمەوە
دڵم یەک ئۆخەی قوڵی هەبوونتی دەوێت لەدوای ئەو هەموو نەبوونیەت..🖤
7 977
هەرگیز چاوم نەبڕیوەتە شتی کەسانی تر.
تەنانەت ئەو شتانەی کەهی خۆشم بوون،
کاتێک ئەم بینی قەرەباڵغیان لەسەرە
وازم لێ ئەهێنا من ئەزانم ئەوەی
بۆ هەمووان بەردەست بێت بۆ من نابێت🖤
7 977
چم لە ئومێدی بەهەشت و بیمی دۆزەخ داوە من؟
دۆزەخی من هەر فیراقە و جەننەتم وەسڵی ئەوە,
7 977
دوو ساڵ پێش ئەمڕۆ
لەیەک دوا نیگادا تەماشای یەکترمان کرد
نە تۆ وتت بمێنەوە نە من وتم مەڕۆ هەردووکمان بێدەنگ ڕۆیشتین بەهیوای ئەوەی
کات هەموو شتێک چاکدەکاتەوە
ساڵەکان تێپەڕین تۆ بوویت بە بیرەوەرییەکی دوور بەڵام من هەر لەهەمان شوێن وەستام هەرشەوێک پێش خەوتن ناوتم لەدڵی خۆم بانگ دەکرد وەک ئەوەی هێشتا گوێت لەدەنگم بێت
ڕۆژێک بەڕێکەوت یەکترمان بینیەوە نزیک بووین بەڵام وەک دوو نامۆ لەیەکتر تێپەڕین چاوەکانم قسەیان کرد بەڵام زمانم بێدەنگ مایەوە
لەو کاتەدا تێگەیشتم هەندێک خۆشەویستی بەجیابونەوە نامێرت بەڵکو هەموو ڕۆژ لەناخی مرۆڤدا دووبارە لەدایک دەبێتەوە
تا ئەو ڕۆژەی دڵ واز لە لێدان دێنێت
لەوانەیە تۆ منت لەبیرکردبێت
بەڵام من هێشتا لەگەڵ ئەو کەسە دەژیم کە دوو ساڵ پێش ئیستا تۆی خۆشدەویست.🖤
7 977
ئێستا لەگەڵ هەزار کەس بتبینم لام گرنگ نیە
بەڵام ئەگەر تۆ من ببینی لەگەڵ هەرکەسێکا
وەک ئاگر ئەسوتێیت ئەزانی هۆکار چییە ؟ چونکە تۆ ئەزانی ئەگەر کەسێکم خۆش بوێت چۆنم بۆی،🖤
