cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

عمر عبد العزیز

‏سه‌رۆكى ڕێكخراوى (زانست) بۆ باس و توێژينه‌وه‌، پەرلەمانتاری خولی سێی پەرلەمان. ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو. توێژەرو نووسەر لە بواری فكرو مەعریفه.

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
715
المشتركون
-224 ساعات
-57 أيام
-1130 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

إظهار الكل...
Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

2
لینکی سەرەوە لێبدەن، گەر خوازیاری خوێندنەوەی وتارەکەن.
إظهار الكل...
11
Photo unavailableShow in Telegram
👍 3 2
إظهار الكل...
Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

بسم الله الرحمن الرحيم (إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِىَ ٱثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِى ٱلْغَارِ إذ يقول لصاحبه لا تحزن إن الله معنا).. به بۆنەی ساڵڕۆژی بۆنەی کۆچی سەروەرو سەری ساڵی کۆچیی، پیرۆزبایی ئاراستەی جەماوەری موسڵمانی كوردستان ئەکەم. بۆنەی هیجرەتی پێغەمبەری سەردار (ﷺ) تۆمارێکە لە وانەو پەندو عیبرەت: وانەی هەستان دژی ستەم، زەمینەسازیی بۆ پێکهێنانی دەوڵەت، گەیاندنی پەیامی هیدایەت بە مرۆڤایەتی، چەسپاندنی دادگەریی، پارێزگاریی بەها باڵاکان.. هتد. هیوادارم ساڵی نوێی كۆچیی ساڵی خۆشی و شادیی بێت بۆ نەتەوەکەمان و ساڵی سەركەوتنی گەلی قارەمانی فەلەستین بێت بەسەر ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیدا. دووبارە بۆنەی كۆچ و سەری ساڵی کۆچیی (1446) پیرۆز بێت. ١/محرم/١٤٤٦ك ٧/تەمزی/٢٠٢٤ز د. عمر عبد العزیز
إظهار الكل...
16
Photo unavailableShow in Telegram
06:18
Video unavailableShow in Telegram
1184.31 MB
Photo unavailableShow in Telegram
14👍 5
ڕۆژی 1/7/2023 كاكە (گۆران)مان بە ڕەحمەتی خوا سپارد. گۆران، گەنجی کامڵ، سەرکردەی لاو، ئەدیبی هەست ناسک، نووسەری بیرتیژ، بەڕێوەبەری سەرکەوتوو، پیاوی پرۆژەکان، بەڕاستی ماڵئاواییەکەی تاساندمی. گۆران گیان! تۆ داهێنەری نازناوی (پیری فیکر) بووی بۆ مامۆستا صلاح الدين، بەڕێزیشیان لە مەراسیمی ڕێزلێنانتدا لە مزگەوتی سەیوانی دووەم ئەو شایەتییەی بۆ دای، کە تۆش (لاوی سەرکردە)و (پیاوی بەهیممەت) بووی، پێشەنگی لاوان و شایستەی چاولێکردن بووی. با بەندەش ئەو شایەتییەت بۆ بدەم کە لە تەواوی ماوەی کارکردنت لە سەنتەری گەشەپێدانی لاواندا، پیاوی خزمەت و لێبڕان بوویت. هەرکات ناوت لە مۆبایلەکەمدا دەربچوایە، یەکسەر ئەموت: دووبارە گۆرانەو پێشنیاری پڕۆژەیەکی تازەی پێیە، بۆیە نازناوی (پیاوی پرۆژەکان)م بۆ داناوی، کە پڕاوپڕی بەژن و باڵاتە. یا خوا حەساوەی ژێر سایەی ڕەحمەت و سۆزی خوای گەورە بیت، چونکە تۆ نموونەو مصداقى (شاب نشأ في طاعة الله) بوویت. یادت بەخێر..
إظهار الكل...
15👍 3
ئەمڕۆ یەك شەممە، (30/6/2024) ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز مامۆستا صلاح الدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دا. لە سەرەتای كۆوبونەوەكەدا بەرێز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستە سەر دۆخی گشتیی هەرێم و عێراق و ناوچەكەو جیهان و شیکارییەکی وردی بۆ گۆرانكارییەكان كرد . ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازی كرد لە دیاریکردنی كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە بەرواری (20/10/2024) و هەڵبژاردنی بە تاكە رێگا زانی بۆ شەرعیەت دانەوە بە دەزگا نیشتیمانییەکان و گۆڕانکاریی ئەرێنی.. هەر لەو بارەیەوە بەرپرسی لێژنەكانی هەڵبژاردن لە هەر چوار بازنەكانی (هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە) راپۆرتی كارو چالاكییەكانیان خوێندەوە. لەو بارەوە بڕیارو راسپاردەی پێویست وەرگیرا، به مەبەستی بەشدارییەكی گەرموگوڕی هەڵبژاردن و تۆماركردنی سەركەوتنێكی بەرچاو. بۆ ئەم مەبەستەش ئەنجومەنی جێبەجێكردن جەختی كردەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، بە چاودێری و بەشداری رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان . لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی جێبەجێكردن پرسی مووچەو خزمەتگوزاری هاوڵاتیانیان تاوتوێكرد و جەختیان كردەوە لەسەر دابینكردنی مووچەی هاوڵاتیانی كوردستان لە كاتی خۆیدا، ئەویش بە پابەندبوونی هەردوو لایەنی حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە نیشتمانیكردنی مووچەو مسۆگەركردن و یەكسانكردنی مووچەی فەرمانبەران بەتایبەت خانەنشینان و زیندانیانی سیاسی . له كۆتاییدا ئەنجومەنی جێبەجێكردن سوپاس و دەستخۆشی سەرجەم ئەنجومەنەكان و دامەزراوەو مەڵبەندو دەزگاكانی راگەیاندن و رێكخراوە خێرخوازیی و دەعەویێەكانیان كرد كە لە ماوەی رابردوودا كارو چالاكیی گەورەو جوان و جیاوازیان ئەنجام داوە. ئەنجومەنی جێبەجێکردن هیواخوازە جەماوەری هەرێمی کوردستان به گوڕو تینەوە بەشداریی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن و بە دەنگەکانیان تەمبێی گەندەڵکاران و پاوانخوازان و قۆرخکاران بکەن و کەشێکی نوێی سیاسی بۆ حوکمڕانیی لە هەرێمدا بێننە کایەوە.
إظهار الكل...
👍 16
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.