cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی-کوردی.

بەڕێوەبەر: تاهیر ئەدمین: @Mangashw لینکی کاناڵ: @farhangijin: https://t.me/farhangijin لینکی گروپی لکاو بە کاناڵەوە https://t.me/farhangijin1

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدلم يتم تحديد اللغةالفوضى والترفيه8 416
مشاركات الإعلانات
2 884
المشتركون
+1524 ساعات
+367 أيام
+20530 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

Repost from N/a
هەتا شنەبات شێت نەکردووە و نەبووە بە تۆفان، لەچکەکەت لادە، با لە ڕەشماڵی بسکەکانتا بگیرسێتەوە. نەکەی جڵەوی بسکی ڕەش شل کەی، کە من زۆر ترسم لە ڕەشەبایە! #مارف_ئاغایی پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
إظهار الكل...
👍 3 1
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
داری گۆنگە ؟ یان گۆنگی ئەستێر(ئەستێڵ) ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ داری گۆنگە دارێکی وەک کلکە بیور(تەور) و کەمێ ئەستورتر وەک تۆپەوانە یان کلیل بۆ داخستن و کردنەوەی گونج(گۆنگە) ئەستێر . وشەیەکی تری زۆر نزیک لە گۆنگە هەیە ئەویش ( دنگە) یە یە دەنگە واتە کۆڵەکەی بێ گوێ ،دار ئەستوندێکی ئەستور و پتەو دەخرێتە ژێر نیرگە لە هەیوان (بێڵا) و ژوردا لە خانووی دارەڕاکراودا . گونج(گۆنگە) ئەو ڕێڕەوە بوو کە ئاوی ئەستێڵ(ئەستێر) پیا دەهاتە دەرەوە ئەگەر بەردەست بوایە وەستای دارتاش گۆنگەی لە موورە دارێکی باش ساز دەکرد و لە ناوەڕاستیدا کونیکی تێدەکرا بەو کونە دەوترا گۆنگە یان گونجی ئەستێر بۆ گرتنەوە و بەردانی ئاوەکە دارێک دەخرایە ناو کونی گونجەوە پێی دەگوترا داری گۆنگە یان گۆنگی ئەستێر بۆ کەم بەردانەوەی ئاو تەنها کەمێک دەلەقێندرا بەڵام بۆ زۆر بەردانەوەی ئاو بەتەواوی و پڕ بە گونج داری گۆنگە لە گونج دەردەهێندرا. وێنەکان وەرگیراون ..........،...ℬ.𝒜 بەکر ئەحمەدی @farhangijin
إظهار الكل...
هەوەڵین شیر دوای زایین مانگا، مەڕ و بزن = ژەک سجگ = سزگ تۆراخ= لە پێس کاوڕ یان بزن دوروست ئەبێت هەر وەکوو مەشکە خۆشە ئەبێت، بەڵام ڕەنگ ناکرێت، جا دۆوی تێ ئەکرێت و بە شوویت و گۆڵباخی و.... تام و بۆی خۆش ئەکەن و لە تاوسانا لە سێبەر دای ئەنن و هەر کات لازم بوو لە دۆوەکەی ئەخوەن. دۆوانە لە پارچەی چەرموو( سپی) متقاڵ ئەیدوورنن و دۆوی تێ ئەکەن . کاتێک دۆ ناو دۆوانەکە ئاوەکەی ئەچنرێت و خەس ئەبێتەوە، بەو خەسە ئەڵین: خامەتوو موجتەبا لە ئاوایی کەنگرە
إظهار الكل...
👏 4👍 3
کەرخۆر! هاوڕێیەک کە مامۆستای قوتابخانە لە دێ بوو، گێڕایەوە وتی بەهار و کاتی گژوگیا کەندن بوو. بە قوتابییەکانم وت: بەیانی خۆتان حازر کەن، پاچ و بێڵ بێنن، ئەچین بۆ گیاکەندن، بەشکم کنگرێ زۆر بێنین. یەکێ لە قوتابییەکان دەستی هەڵێنا و وتی: ئیجازە ئاغای مودیر؟! وتم: بەڵێ فەرموو. وتی: قوربان کەرخۆر بووە! ...................................... * کەرخۆر: کنگرێکە پیر بووە و نێرک و تووی کردووە و بۆ خۆاردن نابێ و تەنیا کەر دەیخوا! @farhangijin
إظهار الكل...
وتم: دایکە زێچ چیە؟ وتی: شیری دوای زایینی مانگایە کە دەکرێت بە فرۆ. وتم: ئەی سجگ؟ وتی: بەشی سەرەوەی (دۆ)یە، کە دەمێنێتەوە. وتم: ئەی دۆتۆراخ؟ وتی: بە دۆ دەوترێت کە دەکرێت بە توورەکەدا و خەست دەبێتەوە.   ئایا ئەم دەستەواژە کوردییە پەتییانە، لای ئێوەش هەروایە؟ تەوفیق کەریم @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی-کوردی
إظهار الكل...
👍 18
نووسینی: شیرین قاضی جا وەختی خۆی لە ئاوایی دێبۆکری لای خۆمان دوو برای زانا و هەڵکەوتە هەبوون، حاجی مەحموود و حاجی ڕەحمان. ئەو دوو برایە ڕۆژ ژمێرێکی گەڕیدە بوون چووبانە هەر شوێنێک بەردێک، کێوێک، تەپۆڵکە و کەڵەکە بەردێکیان دەکردە نیشانە و ڕۆژژمێری ئەو ناوچەیە. بەردەبۆری دێبۆکر لەو بارەوە نێو و نێوبانگی هەیە و لەوپەڕی ڕاستی حیساب و میزانی خۆیدایە، بۆ نموونە ئەو برایانە کەڵەکە بەردێکیان لە بەرامبەر کێوی بەردەبۆری دێبۆکر لە سەر یەک هەڵچنیوە، ساڵێ یەک جار نیسێی لووتکەی کێوی بەردەبۆر دەکەوێتە سەر کەڵەکە بەردەکان و هەر ئەوەندە نیسێی بەردەبۆر گەیشتە سەر کەڵەکەبەرد ئەوە یانی زستان کۆتایی هات و ساڵی نوێ و بەهاری شادانە. جا بەردەبۆر بێجگە لەوە کە میزانی ساڵی نوێیە سەر و بنی هەموو 12 وەرزی ساڵیش دیاری دەکا و عەلامەت و شوێنی هەر مانگێک بەجودا دەستنیشان کراوە. ئەو دوو برایە لە ئاوایی دێبۆکر 12 شوێنیان بۆ ئەو مەبەستە دیاری کردووە کە بەداخەوە بێجگە لە دوو دانەیان ئەوانی تر ئاسەواریان نەماوە. سۆفی حەسەن دەڵێ بۆ ڕاستی‌ودروستی ئەو بەردەبۆرە تاقیم کردۆتەوە بۆ بەیانی کە هەر زستان بووە گەنمم چاندووە و پاش نوێژێ کە نیسێ لە کەڵەکە بەردانی داوە و کەوتووینەتە بەهارێ دیسان گەنمم چاندووە، ئەوەی لە زستانێدا چاندوومە شین بووە و گوڵیشی کردووە ئەما ئەوەی بەهارێ شین بووە بەڵام گوڵی نەکردووە (گەنمێکی لە بەهارێدا بچێندرێ شین دەبێ بەڵام گوڵ ناکا و لە حاستە خۆی دەبێتە گژوگیا ) یانی حیسابی بەردەبۆر ئاوا میزانە بە دەقە و سەعات. گۆیا ئەو حاجی مەحموودە گوتوویەتی بەهاری خۆمان 10 ڕۆژ زووتر دێ لە بەهاری ڕۆژژمێری هەتاوی یانی 10 ڕۆژ بەر لەسەری ساڵی تازەی ئێستا بەهاری کوردەواری بۆتێ. جارێکی بەرەبەری بەهار دەبێ زستان هێشتا ماوێتی، حاجی مەحموود کە برا گەورە و زیرەکتر بووە ڕۆژێکیان دەڵێ ڕەحمان ئەوشۆ 10 شەومان زستان ماوە و حاجی‌لەگ‌لەگ بەڕێوەن بەیانی لەو دێبۆکرەن. حاجی ڕەحمان دەڵێ ناوەڵا یازدە شەومان ماوە کاکە دووسپەی دەگەنێ. حاجی مەحموود دەڵێ جا بۆ نایەی گرێوێ بکەین! دەڵێ وەڵاهی گرێوت دەگەڵ دەکەم و لێشت دەبەمەوە بەڵام بەخۆڕاییت دەگەڵ ناکەم. حاجی مەحموود دەڵێ جا ئەگە هەر وات لێکرد ئەگەر ئەمن بردمەوە ئەوە ئەتۆ دەبێ کچی خۆتم بدەیەی بۆ کوڕەکم و ئەگەریش ئەتۆ بردتەوە ئەوە کوڕی من بکە بە نۆکەری خۆت. ئەوجار هەر یەکەی بە لایەکدا دەشتەوە ماڵە خۆی. حاجی ڕەحمان ئەگە دەشتەوە ماڵە خۆی کچەی بانگ دەکا دەڵێ ڕۆڵە ئەوە مەرج و شەرتێکی ئاوام دەگەڵ مامت کردووە ئەرێ کچم ڕۆڵە ئەتۆ ڕازیت؟ تۆ مەڵێ کچە پێشتر دەگەڵ ئامۆزای دڵیان گۆڕیوەتەوە و بەو خەبەرە خەریکە لە خۆشیان دڵی بتۆقێ بەڵام هیچ وەسەر خۆی ناهێنێ، سەری بەردەداتەوە بە شەرمەوە بە بابی دەڵێ جا بابە هەتا ئەتۆ لەوێ بی ئەمن چ کارەم! کەنگێ لەسەر قسەی تۆ قسەم کردووە، ئێستاش ئەگەر ئەتۆ ڕازی ئەمنیش ڕازیم! لەو بەریڕاوە حاجی مەحموود بە تەقڵەکوت دەچێتەوە ماڵێ و بە کوڕان دەڵێ کاڵە و زەنگاڵی هەڵکێشن خۆ داپێچن، ئەسپان زین کەن لەگ‌لەگ هاتوونەتەوە لە سەرمان لە برایمەی کەوتوون هەتا سبەی نایەنەوە دە بڕۆن لە بابی خۆتان کەوێ حاجیەکم بۆ بگرن و هەر ئەوشۆ دەگەڵ خۆتان بیهێننەوە. کوڕ ڕاست دەبنەوە کاڵە تۆزلوق هەڵدەکێشن، پشتێندی گرێچن یەک‌لەسەریەک دەست دەدەنە بڕنوان و برایمە بگرە هاتم، ئەوە سەرماکەش هێندە سەختە تفت هڵاویشتبا دەیبەست، زستانی ساڵان وا بوو. بەڵێ کوڕ دەگەنە سەر حاجی لەگ‌لەگان و یەکیان دەگرن و هەر بەو شەوە سەرما و تووشە دەگەڕێنەوە دێبۆکر و لەگ‌لەگی دەبەن لە سەر بڵیندترین قەڵاغی دێی دادەنێن. بەیانی ئەگەر کاک ڕەحمان دێتە سەر کانی بۆ دەستنوێژێ ئەوە دەبینێ لەگ‌لەگ لە سەر قەڵاغێ، دەڵێ وەڵاهی ئەو لەگ‌لەگە بە پێی خۆی نەهاتووە، ئەنگوستی خۆی دەگەزێ هیچ ناڵێ. ئەوجار حاجی مەحموود دەنێرێ بە دوایدا و دەڵێ ها حاجی لەگ‌لەگ هاتنەوە یان نا؟ دەڵێ وەڵاهی هاتوونەتەوە و نەهاتوونەوەش بەڵام با وا بێ بەو مەرجەی شەرتەکەم دۆڕاند. جا ئەوجار بووک بە چەور و شیرینی دەگوێزنەوە. دەڵێن ئەو دوو برایە تا سەر لە دێبۆکر نەماونەوە و بە دێهاتاندا گەڕاون و وەک زانایەک خزمەتی خەڵکیان کردووە یەک دەڵێ دوایین جار لەلای چۆمی مەجیدخان بوون و ئی واش هەیە دەڵێن چوونەتە گەرمێن. مێژووی ئەو ڕووداوانە دەگەڕێتەوە بۆ 100 ساڵ لەمەوبەر. @farhangijin
إظهار الكل...
14👍 11
Repost from N/a
هەتا شنەبات شێت نەکردووە و نەبووە بە تۆفان، لەچکەکەت لادە، با لە ڕەشماڵی بسکەکانتا بگیرسێتەوە. نەکەی جڵەوی بسکی ڕەش شل کەی، کە من زۆر ترسم لە ڕەشەبایە! #مارف_ئاغایی پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
إظهار الكل...
👍 3 1
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
خاس، خاسەڕەنگ؟ خاسەکەوێ لەو کەژە هەڵنیشتووە خاڵی ڕەش و سووری بە جووت ڕشتووە ( شاری دڵ ــ سەید کامیلی ئیمامی) ــــــــــــــــــــــــ گەردن مراوی، خاڵ خاسە کەوێ کۆترە نەخشینەی جێماو لە ڕەوێ ( شوان و بێری ــ مەلا عەبدولڕەمانی فاتحی ) ــــــــ ⊕ ــــــــــــــــ خاس: سوور، خاسەڕەنگ، سوورباو بەکر ئەحمەدی @farhangijin
إظهار الكل...
👍 10
پارە ڕۆژانە ناوى پارە لە سەر زمانى گەورە و بچوکە، نازانم پارە بۆ ئەوەندە خۆشەویستە؟ باشە ناوى پارە لە چیەوە هاتووە؟ لەوانەیە کەسێک بڵێ: من هەقى ناوم چیە من کاڵەک‌خۆرم و بێستانڕن نیم!، بەڵام پێویستە بزانین ئەو وشانەى ڕۆژانە بەکاریان دەهێنین لە چیەوە هاتوون واتایان چیە؟. پارە وشەیەکى تورکیە و تەنها بە پارەى کانزایی(ئاسن) وتراوە پارە، لە ساڵى (١٦٠٠ز) دەوڵەتى عوسمانى کە بەشى زۆرى جیهانى ئیسلامى لە ژێردەستدا بووە، جۆرێک دراوى کانزایی دروست‌کردووە و لە وڵاتانى ژێردەستیدا مامەڵەى پێوەکراوە ناوى (پارە) بووە. ئەم دراوە لە ساڵى (١٦٣٥ز) لە عێراق و کوردستاندا بەڕەسمیى مامەڵەى پێوەکراوە هەتا ساڵى ١٩١٧ کە بەریتانیا عێراقى داگیر کردووە، لەدواى داگیرکردنى عێراقەوە بە بڕیارى دەوڵەتى داگیرکارى بەریتانیا لەپاڵ (پارە)ى تورکیدا (درهەم)ى هیندیش بەڕەسمىی بەکارهاتووە، لە ساڵى (١٩٢١ز) حکومەتى بەریتانیا مامەڵەکردنى بە (پارە)وە هەڵوەشاندوەتەوە و تەنها ڕوپیەى هیندى مامەڵەى پێوەکراوە. لە ساڵى (١٩٣١ز) لەلایەن داگیرکارى بەریتانیاوە دینارى عێراقى لێ‌دراوە و مامەڵە بە درهەمەوە نەماوە، هەتا ئێستا ناوى پارە بۆ هەموو جۆرە دراوێک لەناو کوردا بەکاردێت، بەڵام ناوى ڕوپیە لەلاى جیلى بیستەکان و سیەکان (قەدیمەکان) بەکاردەهات. شاعیرێک دەڵێت: پارە قوربانى ناوى خۆشت بم قوربان ژمارەى پێنج و شەشت بم هەرکەسێک ئەگەر تۆى نەبوو پارە دائیمەن پەست و مات و غەمبارە. لەدواى داگیرکرنى عێراقەوە لە ساڵى (٢٠٠٣ز) هەر لەلایەن داگیرکەرەوە بڕیارى دراوى عێراقى دراو گۆڕانکارى بەسەردا هات. ئاراس حەمە ساڵح @farhangijin
إظهار الكل...
attach📎

👍 9
کوردستانی جوانمان ❤️❤️❤️😍😍😍
إظهار الكل...
6