cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

ڕێباز نامیق سەلەفی

اللهمَّ اجعَلْنِي مباركًا أَينَمَا كُنت.

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدلم يتم تحديد اللغةالفئة غير محددة
مشاركات الإعلانات
1 119
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
لا توجد بيانات30 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

📚اسم الكتاب📚 * مكانة الصحابة في الإسلام * 📝تأليف؛ الشيخ العلامة: #ربيع_بن_هادي_المدخلي حفظه الله تعالى 📥#رابط_تحميل_المباشر↙️: [ https://top4top.io/downloadf-22279q4051-pdf.html ] 📱[ https://t.me/salafibooks/2764 ]📱
إظهار الكل...
مكانة الصحابة في الإسلام.pdf5.28 MB
بسم الله والحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله أما بعد: هەموومان کاتێک میوانێکی بەڕێز دێتە لامان ئامادەکاری دەکەین بۆ پێشوازی لێ کردن و ڕێز لێ گرتنی بەجوانی، مانگی ڕەمەزانیش یەکێکە لەو میوانە بەڕێزانەی لەلایەن خوداوە بۆ مسوڵمانان دەنێردێت، پێویستە بەشێوازێکی شایستە پێشوازی لێ بکەین و بەگەورە ڕایبگرین و تێیدا خودا لەخۆمان ڕازی بکەین، ئەم نامیلکەیە هەڵبژاردەی وتارێکی زانای پایەدار صالح الفوزان ـە خودابیپارێزێت کە نوسراوەتە، کۆمەڵە وتەیەکی کورتە بەڵام سود گەلێکی تێدایە، دواکارم لەخودا ببێتە مایەی سود. لینکی نامیلکەکە بەشێوەی pdf : https://t.me/Rebaznamiq/5125 ڕێباز نامیق عبدالرحمن.
إظهار الكل...
ڕێباز نامیق سەلەفی

پێشوازی_کردن_لە_مانگی_ڕەمەزان_١٤٤٣.pdf4.72 MB
بسم الله والحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله أما بعد: هەموومان کاتێک میوانێکی بەڕێز دێتە لامان ئامادەکاری دەکەین بۆ پێشوازی لێ کردن و ڕێز لێ گرتنی بەجوانی، مانگی ڕەمەزانیش یەکێکە لەو میوانە بەڕێزانەی لەلایەن خوداوە بۆ مسوڵمانان دەنێردێت، پێویستە بەشێوازێکی شایستە پێشوازی لێ بکەین و بەگەورە ڕایبگرین و تێیدا خودا لەخۆمان ڕازی بکەین، ئەم نامیلکەیە هەڵبژاردەی وتارێکی زانای پایەدار صالح الفوزان ـە خودابیپارێزێت کە نوسراوەتە، کۆمەڵە وتەیەکی کورتە بەڵام سود گەلێکی تێدایە، دواکارم لەخودا ببێتە مایەی سود. لینکی نامیلکەکە بەشێوەی pdf : https://t.me/Rebaznamiq/5123 ڕێباز نامیق عبدالرحمن.
إظهار الكل...
ڕێباز نامیق سەلەفی

Scan 26 Mar 22 · 03·11·15.pdf4.72 MB
.
إظهار الكل...
« سەردەمی پێشینان و زانایان » زۆرجار زۆربەمان دەڵێین خۆزگە لە سەردەمی سەلەف و فڵانە زانادا دەبوم، "ئەوکات وەها و وەها دەبووم" ، لەکاتێکدا ئەمە مەحاڵە و ڕوونادات، لەکاتێکدا لەگەڵ ئەوەدا سەلەف و زانایان کتێب و ئاثارەکانیان مەوجودە و بەردەستە، دەتوانێت بخوێنرێتەوە و سودیان لێ ببینرێ و ببنە مامۆستات، بەڵام زۆربەمان کەمتەر خەمین و ناچین بەلایدا(!) بۆیە برای شیرینم ئەوە تەنها تمنی و ئاواتێکی بەدی نەهاتوو و قسەی ئاسانە، گەرنا با لەکتێب و ئاثارەکانیان لەگەڵیان بژین و ببینە نمونەیەکی ئەوان لەناو خەڵکیدا و کردەوە بەزانستەکەیان بکەین تاکوو وەکوو ئەوان خاوەن چاکە بین(!). هەبوە لەسەلەف پێی وتراوە: کێ دڵشادت دەکات؟ بەدەستی کێشاویەتی بەکتێبەکانیدا، وتراوە لەخەڵکیدا؟ فەرموویەتی ئەوانەی تێیدان(!) یاخود أبو عمرو بن العلاء فەرموویەتی : نەچومە بۆلای کەسێک وە بەبەردەم دەرگاکەیدا تێنەپەڕیوم کەدیوومە سەیری تیانووس دەکات و دانیشتگەکەی چۆڵە ئیلا حوکمم لەسەری داوە و باوەڕم وەها بوە کەئەو لەمن باشتر و فەزڵی زیاترە لەڕووی عقڵەوە(!) ڕێباز نامیق سەلەفی .
إظهار الكل...
«عمر فەقێ و دینی خودای پەروەردگار» یەکێک لەکارە ناشرن و قێزەونەکان ئەوەیە مرۆڤ قسە لەشتێکدا بکات کە لێی نازانێت و بەتەواوی لێی تێنەگەشتوە و زانیاریەکی ئەوتۆی لەسەری نیە، لەوەش ناشرین تر کەسێکی نەزان و تێنەگەشتوو بکەیتە پێشەوای خۆت و سەرسامی ببیت، یەکێک لەو کەسانەش بریتیە لە «عمر محمود فەقێ» کەلەم دواییانەدا دەرکەوتوە و گەنجان و هەوادارانی فووی تێدەکەن و سەرسامی بوون، ئەوەی دەمەوێت بیخەمە ڕوو ئاستی عمر فەقێیە لەتێگەشتن لەبابەتە سەرەتایی و واجبەکانی دینی خودای گەورە و میهرەبان لەچەند خاڵێکدا: ١- سوێند خواردنی بەشەرەف و غەیری خودای گەورە کە شیرک و هاوەڵدانانە بۆ خودای میهرەبان، پیغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی : «من حلف بغير الله فقد كفر أو أشرك». واتە : هەرکەسێک سوێند بخوات بە غەیری خودا ئەوە کوفری کردوە یان هاوبەشی بۆ خودا داناوە . السلسلة الصحيحة : 2042 . ٢- لە بەرنامەیەکدا فەرهاد پیر باڵ پرسیاری لێ دەکات دەڵێ تۆ ڕەسولی ؟ دەڵێت بەڵێ ! لەکاتێکدا ئەم قسەیە کوفرە و پێغەمبەر محمد ﷺ خاتمی و کۆتایی پێغەمبەرانە، وەکو خودای گەورە دەفەرمووێت: مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا واتە: محمد صلى الله علیه وسلم باوكی هیچ كام لە پیاوەکانی ئێوە نییە، بەڵكو پێغەمبەری خودایە صلى الله علیه وسلم وە كۆتا پێغەمبەرانەو لە دوای ئەم هیچ پێغەمبەرێكی تر نایەت ، وە خوای گەورە زانایە بە هەموو شتێك . «الأحزاب» ٣- تانەدانی لەپێغەمبەر موسی و وەسف کردنی بەکەسێکی عەسەبی و توڕە و دووبارەکردنەوەی هەمان قسەی سیدقطبی ئیمامی تەکفیریەکانی سەردەم. ئیمامی ابن حجر العسقلاني لەباسکردن و تعلیق دانی لە یەکێک لەفەرمودەکان دەفەرمووێت: " وَفِيهِ : أَنَّ الْأَنْبِيَاءَ فِي خَلْقِهِمْ ، وَخُلُقِهِمْ ، عَلَى غَايَةِ الْكَمَالِ ، وَأَنَّ مَنْ نَسَبَ نَبِيًّا مِنَ الْأَنْبِيَاءِ إِلَى نَقْصٍ فِي خِلْقَتِهِ فَقَدْ آذَاهُ ، وَيُخْشَى عَلَى فَاعِلِهِ الْكُفْرُ" واتە: وەئەم فەرموودە ئەوەشی تێدایە کە پێغەمبەران لە خەلق و دروستکردنیان و ڕەوشتیان لەوپەڕی تەواویەتی و کاملیدان، وەئەوەی کەم و کورتیەک بداتە پاڵ پێغەمبەرێک لە پێغەمبەران لە خیلقەتیدا ئەوا ئازاری داوە، وە لەبکەرەکەی دەترسرێ لەوەی توشی کوفر بوبێت. "فتح الباري" (6/438). ٤- دەڵێت دۆزەخیش بە بەهەشت دەبینم ساتێ خودا دەیخاتە بازنەی قەدەرم !. گومانی تێدا نیە ئەوەش بەکەم دانان و ئەهوەن کردنەوەی عەزابی خودایە و پێچەوانەی ئایەتەکانیەتی ، خودای گەورە و پێغەمبەری خودا زۆر بەترسناک باسی ئاگری دۆزەخیان کردوە و خەڵکیان لێ ترساندوە و ئاگەدارکردۆتەوە ،ئەم ئایەتانە وەک چەند نمونەیەک.. يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ* يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى وَمَا هُمْ بِسُكَارَى وَلَكِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِيدٌ [الحج: 1، 2] وقال سبحانه: فَإِذَا جَاءَتِ الصَّاخَّةُ. يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ. وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ. وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ. لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ [عبس: 33 - 37]، وقال عز وجل: يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ. وَصَاحِبَتِهِ وَأَخِيهِ. وَفَصِيلَتِهِ الَّتِي تُؤْوِيهِ. وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنْجِيهِ [المعارج: 11 - 14]. ٥- دەڵێت «٢ ، ٤ ، ٤ ، ٣ ، ٤ » ژمارەی خودای گەورەیە پەیوەندی پێوەبکە خودا جوابت دەداتەوە! گومانی تێدا نیە ئەمە دانانی شتی زیادەیە بۆ خودای گەورە و سەیرکردنیەتی لەچاوی خۆمانەوە و تەشبیهیەتی کەخودای گەورە تەلەفۆن و ژمارەی هەیە! کەهیچ بەڵگەیەکی لەسەر نیە لەقورئان و سوونەتدا. بێجگە لە تێکەڵی کردنی ئافرەتان و وێنە گرتن لەگەڵیان و بڵاوکردنەوەی مۆسیقا و خۆشوبهاندن بەکافران لەجلوبەرگیدا و بەستنی بۆینباخ و جلی درێژ کەهەڕەشەی تووندیان دەربارە هاتوە لەدینی خودادا، و بڵاو کردنەوە و وتنەوەی وتەی کەسانی کافر و گومڕا و وەسف کردنی کەسانی دوونیای و تێکەڵی کردنی حیزبە بەناوئیسلامیەکان و چەندان شتی دیکە،
إظهار الكل...
بۆیە پێویستە مسوڵمانان و گەنجانی خۆشەویست نەکەونە داوی عاتیفەیانەوە و بەکۆمەڵە قسەیەکی لوس و ڕازاوەی هەڵبخەڵەتێن و خۆشیان بوێت، چونکە کەسێکی ناشارەزایە بەدینی خودا و بەبێ زانیاری قسەی تێدا دەکات و ناتوانێ سودتان پێ بگەیەنێت وە ئاگەدار بن کەپێغەمبەری خودا لەزمانزان و زمان لوسەکانی ئاخیرزەمان ئاگەداری کردوینەتەوە، بۆیە هەموو بەختەوەری و ڕزگاربونێک بریتیە لەشوێن کەوتن و گوێ گرتن لەگەورە زانایانی ئەهلی سوونە و فێربونی زانستی شەرعی لەلایان بەگوێ گرتن لێیان و خوێندنەوەی کتابەکانیان نەک ئەوجۆرە کەسانە، بۆیە ئاگەداری ئەو کەسە بن و گوێی بۆڕامەگرن، اللە المستعان. *تێبینی: هەموو ئەوانەی باسمان کردوە لەڤیدۆی بڵاوی خۆیدا هەیە و بڵاوە هەرکەس ویستی. ڕێباز نامیق سەلەفی.
إظهار الكل...
«بين عَشِيَّةٍ وضُحاها…» زۆرجار لەکاتێکی زۆر خێرا و لەپڕدا “بين عَشِيَّةٍ وضُحاها” ئەوەی پێشتر دۆست بوو لێت دەبێتە دووژمن،ئەوەی ڕاستگۆ بوو لەلات درۆت لەگەڵ دەکات، ئەوەی ئەمینت کردبوو خیانەتت لێ دەکات، ئەوەی پشتت پێی بەستبوو پشتت بەردەدات بۆ کەسانێکی تر، ئەوەی پێشتر دەیبردیتە ئاسمان دەگۆڕێت و داتدەگرێت بۆ نزمترین پلەکان ، ئەوەی یەک ڕوو بوو دەبێتە چەندڕوو.! حاڵەکان دەگۆڕێن، بەپێی ڕۆژەکان ڕووی ڕاستی کەسەکان دەردەکەوێت و دەچنە سەر حەقیقەتی خۆیان.. ئەمە دڵتەنگت نەکات، ئەوەی دەمەوێت بیگەیەنم بریتیە لەوەی ئەوە بریتیە لە ئیشارەتێکی ڕەبانی تاکوو خودا لەخۆیت نزیک بکاتەوە.. وەک لەکتێبە بەنرخەکەی ئیمامی ابن أبي الدنيا « العزلة والانفراد :٩٠» هاتوە هەندێک لەسەلەف و زانایان فەرموویانە: إِذَا رَأَيْتَ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ، يُوحِشُكَ مِنْ خَلْقِهِ، فَاعْلَمْ أَنَّهُ يُرِيدُ أَنْ يُؤْنِسَكَ بِهِ! گەر دیتت خودای گەورە لەناو دروستکراوەکانی توش نامۆیی و تەنیایت دەکات و لێیانت دوور دەخاتەوە، بـزانە خودای گەورە دەیەوێت تەنها بەو ئارام و دڵشاد بیت.. . بۆزیاتر خوێندنەوە دەربارەی دوور کەوتنەوە لەخەڵک و تەنیابوونەوە و باس و سوود و جۆرەکانی بچنەوە سەر کتێبەکەی ئیمامی ابن أبی الدنیا.. ئەوکاتیش کەسانێک خۆیان دەبیننەوە لەچ دۆڵێکدان لەڕازی کردنی خەڵک و دواکەوتنیان و بوونەتە عەبدی خەڵکی و بەپێی ئەوان هەڵسوکەوت دەکەن و سەلەف و پێشینانیش چۆن بوون! ڕێباز نامیق سەلەفی.
إظهار الكل...
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.