cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

هەستی❤️دڵ

بەستەری کاناڵی ئاهەنگ و گۆرانی داواکراو @hastidlll پێوەندی لگەل بەرێوبەر لە شارە جوانەکەی مەهاباد @hastidlllll

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
3 332
المشتركون
+1124 ساعات
+947 أيام
+25930 أيام
توزيع وقت النشر

جاري تحميل البيانات...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
تحليل النشر
المشاركاتالمشاهدات
الأسهم
ديناميات المشاهدات
01
ئەشـەو جوانتـرین و نایاب ترین بابـەتە ڪوردی ڪانـی تـێڵـێگرامـان بۆ هیناون فەرموون بشدار بن👇👇👇 گرووپی لیستی ئاڵوگۆڕی ڕۆژهەڵات پێشکەش دەکات🌸🫴 📝بــۆ بــشــداری لـیــســت ✍@BUKANEE
280Loading...
02
شەوتان شاد
490Loading...
03
دڵپاکی بەشی ۳ بەیانی زوو، مامۆ فایەق خۆی سەر پردەکەی خوار ئاوایی گرت. بە وردی ناو ڕان گەڕا. بەداخەوە بەران چار نەبوو! لەگەل ئێقباڵ ڕانیان لێ خوڕی. گەیشتنە سەر ئاو، بێ ئێوە ناخۆش چاشتە چایی و نانێکیان خوارد. کاتێ ڕانیان ڕا دا، مامۆ فایەق وتی: - ڕۆڵە ئاگات لە ڕانەکە بێت. من تاوێ ئەڕۆم بۆ لای خاڵۆ سەی خالید. بەشکم بەران چار لە ناو شەگەلەکەی ئەوان بێت. ئامان ڕۆڵە نەچێتە سەر زیان خەڵک. ئامان هۆش سەرشانەکانت بێت. زۆرتر گورگ لەوێ خۆی حەشار ئەدات! - باشە باوە گیان بێخەم بە. لابەلا ڕێگەی پەچەی شەگەلەکەی خاڵۆ سەی خالیدی گرتە بەر. پاش کاتژمێرێک گەیشتە ئەوێ. خوا هەڵناگرێ خاڵۆ لە دوورەوە هەستایە سەر پێ و هات بۆ پێشواز. سڵاو و دەست و مشتاقیان کرد. دوای بەخێرهاتن و هەواڵپرسی، خاڵۆ پرسی: - مامۆ فایەق گیان، ئۆغر؟ - درۆت عەرز نەکەم دوو ڕۆژە بەرانی ماڵ خاڵۆژن ڕەزیە دیار نییە. وتم بەڵکوو هاتبێت بۆ ناو شەگەلەکەی ئێوە! - وەڵڵا خۆ کوڕەکان وتیان سەرێ غەریبەی هاتیا. خوا بیکا ئەوە بێت.کەماڵ ڕۆڵە ئەو حەیوانە بێنە! کەماڵ مەڕێکی هێنا. سڵاو و بەخێرهاتنی کرد و وتی: - ئەمە دوێکە دەمەو ئێوارە کردیە ناو حەیوانەکانا. - ئەوە نییە بە خوا. هی ئێمە بەرانێ چارە. مەڕێ بەردا و چوو بە لای ئیش و کاریەوە. خاڵۆ دەورێ چایی تێ کرد و وتی: - خوا کردی هات بۆ ناو شەگەلەکەی من، هەواڵت پێ ئەدەم. - خوات لێ ڕازی بیت. ماڵت نەشێوێ! @Diwakhan1401 مامۆ فایەق خواحافیزی کرد و بە دڵێکی پڕ لە خەفەت، گەڕاوە بۆ لای ڕان ئاوایی. کاتێ ئێقباڵ ڕەنگ و ڕوویی باوکی بینی، کزی کرد و هیچی نەوت! هەستی کرد ئەو ڕوخسارە  هەواڵ خۆشی پێ نییە! - باوە گیان، مەیکە بە ناڕەحەتی بۆ خۆت! ان شاءاللە شوێنێکی هەڵەکەین. - ڕۆڵە کەس نازانێ ئەم بەرانە چی لێ هات؟ ئەگەر گورگ خواردووییە، کوانێ قوڵاخی، سەرێ پێستێ قاچێ؟ ئەگەر قاچی شکاوە و بە جێ ماوە، دەی خۆ بنەبەرد و بنەدەوەن نەماوە نەگەڕم! ئیمڕۆ خۆم بەر ڕان ئاواییم گرت، نەمدی. عەتا ئاوایی گەڕاوە لە هیچ ماڵێکدا نەبووە! نازانم پەنا بە کێ ببەم؟! - باوە گیان ماڵ حەڵاڵ تیاناچێت. کاوڕەکەی ماڵ عەباس مامۆ جەمیل دوای دوو شەو پەیا بوو. ئێوارە کات نانچنینەوە، شەرمین پرسی: - ئێقباڵ، مانوو نەبیت. ئەرێ چیتان کرد؟ بەرانەکەی ماڵ خاڵۆژن پەیا بوو؟ - برات نەمرێت. نە بە خوا.کەس نازانێ چی لێهات؟! وەک مێردەزمە لە چاو گووم بوو! - خوا گەورەیە. بەشکم بە زوویی شوێنی هەڵکەن! حیسام لە ژێردا هات. کاتێ شەرمین و ئێقباڵی پێکەوە بینی، هاواری کرد: - چیت نەکراوە؟ حەیوان مەردم تیا ئەبەن ئیستەیش خەریک دەمەتەقێی؟ - کاکە گیان، بە خوا شوێن نەماوە نەگەڕین. - بڕواتان پێ ناکەم. ئەبێت تۆ و باوکت دڵپاکیم بۆ بکەن! ئێقباڵ بە ناڕەحەتی گەڕاوە بۆ ماڵەوە. دایکی پرسی: - چییە ڕۆڵە؟ بۆ چی ڕەنگت پێوە نەماوە؟ - وەڵڵا لە داخ حیسام خاڵۆژن ڕەزیە خەریکە شێت ئەبم. باوڕی بە من و باوکم نییە. داوای دڵپاکیمان لێ ئەکات! - خوا ئامان خوا! دڵپاکی چی خۆم ڕۆ؟ @noman_barzegar لەو کاتەدا مامۆ فایەق هاتە ماڵەوە. وتووێژ خێزانی و ئێقباڵی بیست. - ژنەکە هیچ لە خۆما شک نابەم. وەک چاوەکانم باوڕم بە کوڕەکەیشم هەیە. ئەگەر بە دڵپاکی ڕازین، ئێمەیش ئەیکەین! - واز بێنە پیاوەکە! ماڵم کاول مەکە! بۆ خاتر خوا ڕوو مەکە لە قورئانەکە! - ژنەکە! خوا بمگرێت ئەگەر حەز بە قورئان خواردن بکەم. بە خوا بە مردن مناڵەکانم ڕازیم تا سوێن خواردن! مامۆژن بانگی هەڵدا و بە گریانەوە وتی: - یا خوا قەزایان لە من کەوێت. یا خوا بە قوربانیان بم. - ژنەکە تا ئەم کات و ساتە ڕووم نەکردووە لەو قورئانە. بەڵام ئەگەر دڵپاکی نەکەم، بەرانەکە بەسەرما ساق ئەکەنۆ! - بە جێگەی بەرانێ دوو سەر حەیوانیان بۆ دەرکە و قورئانەکە مەخە عەزیەت! - ئای لە تۆ!!  یانێ خۆم بە دەست خۆم بێژم بەرانەکەتانم تیا برد و ئەوە دوو مەڕ؟ کاتێ حیسام لە ماڵ خۆیان باس دڵپاکی کرد. دایکی گڕیی تێ چوو: - بۆ خاتر خوا کار وا نەکەی؟!! ماڵم وێران نەکەی!! باوکەڕۆ بۆ بەرانێ فێڕن قورئان مەخە بەین!! ئەی هاوار من بەرانم ناوێت. تەواو دەوڵەت و حەیوانەکەم ئەدەم بەڵام نایەڵم کەس قەسەم بدەی!! - کاکە بۆ چی وات لێ هاتووە؟ جاران کەس وەک تۆ ڕقی لە دڵپاکی کردن نەبوو! ئەو ساڵە گەنمەکەی ماڵ حاجی سووتا، وتیان داوای دڵپاکی ئەکەن لە کوڕەکان خەڵیفە. ئەزانی چەنێ پێت ناخۆش بوو؟ - ئێوە چووزانن!  تەنیا من فایەق و کوڕ فایەق ئەناسم. بەرانەکەی ئێمەیان تیا بردووە جارێ کاکە گیان لەگەل شەرمین ئەمیر ئەرسەلان ئەخوێنێتۆ. پیاو نەبم ئەگەر سوێنیان نەدەم! خاڵۆژن ڕەزیە و عەتا زۆریان وت، بەڵام حیسام نەیبست و لەسەر بەزم خۆی بوو! کۆتایی بەشی۳ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۳۳۱_۰۲۱۳۳۳۷۲۲_gh80.jpg
450Loading...
04
Media files
612Loading...
05
#نرخی_بوونت بە شێعرێ مەست و سەرخۆش دێمە ژوانت سەدان ئیلهام بە چاوانت دەدەی پێم کە تۆش وەک من بە تاسەی دیتنێکی دەبێ بێم و دەبێ بێم و دەبێ بێم هەناسەم تۆ نەبی کوا دەشکێ تاسەم چ بێ مانایە بێ تۆیی و سەبووری دەبوو بیدەم بە ماچێ هەست و نیستم ئەگەر تا ئێستێ نەدراوە، دەبووری ئەوینت چۆن لە نێو دڵدا وەشارم؟ دەبا ڕسوایی خۆمت بۆ لە قاو دەم لەبەر چاوی ئەتۆ نا، چاوی شارێک منی شەیدا بە شەیدایی لە چاو دەم کز و سست و پەشۆکاو و ڕزیلەم بە بایەک لاترە بۆ دەورم دەبەستم کچێ بەخودای ئەوین من عاشقێکم کە بۆ مان چاوەڕوانی یەک نەفەستم لەنێو گێژاوی غەمدا ڕۆدەنیشم هەتا بێی و دەرم‌بێنی بە دەستت لە گەرمای باوەشتدا تێمگەیێنی ئەوینە، تۆش هەموو خولیا و مەبەستت ئیزن دەی هەڵمژم بۆنی قژی خاو هەتا سڕ بن لەش و گیان و دڵم بۆت لەشت بکوشم بەخۆوە یەک بەخۆم و بکەم تێکەڵ لەگەڵ ژینم پەڕ و پۆت قەرزدارم بە بوونی تۆ دەزانم دەبی خۆش لێم بە لوتف و مێهرەبانیت ژیانێکت بە من بەخشی  بە بوونت دەبێ من چی بدەم بۆ نرخی جوانیت؟ ✍ #کاوەداشبەندی @hastidlll
1042Loading...
06
Media files
933Loading...
07
Media files
1105Loading...
08
Media files
2263Loading...
09
‍ "شینی هەژاران بۆ هەژار" لە باخی نیشتیمانی کورد چریکەی بولبولان نایە لە شاری دڵ بە ناسۆران ، نەوای ساحیبدڵان نایە هەواڵێڪی بنێرن بۆ بەهارەی وا لە ڕێدایه گوڵەفشانی نەکا ئەوساڵ لەمە، وەڕزی گوڵان نایه خەفەت وەک مۆتە‌دڵ دەکوشێ لەمەڵبەندی هەژارانا له بن باری خەمی مەرگی هەژار هەستی دڵان نایە گەلی سۆران و بادینی هەواران چۆل دەکەن ئەوساڵ بەرەو کوێستانی کوردستان قەتاری تاوڵان نایه تەمی مەینەت دەڵێی هەوره لەسەر ئاسۆی موکریانە لە شاری من ترووسکەی شەم لە ماڵ و مەنزڵان نایە بە مەرگی بولبولی هێژا سرشتیش نازی لێ شێوا جریوەی خەم ڕەوێنی مەل لەسەر پەلک‌و چڵان نایه لە من خێڵی ئەجەل کەوتۆتە هەوراز و سەرولێژی زرینگەی زەنگی کاروانی،له بن گوێی غافڵان نایه بە دڵ پێم خۆشە بۆ پرسەی یاریدەری گەل بم بەڵام چیبکەم حەتەم‌کاری لەدەس بێ حاسڵان نایە #ناسرئاغابرا (ژاکاو) ‌ @hastidlll
1211Loading...
10
Media files
1321Loading...
11
Media files
1474Loading...
12
ئەو دەردەی دڵ هەتا کەی چی ماوە عومری فانی؟ موترب بە ساز و نەی بێ ، ساقی بە جامی مەی بێ با عاجـزی بە تەی بێ ڕوو کەیـنە شـادمـانی #سافی_هیرانی @hastidlll
1710Loading...
13
Media files
1666Loading...
14
Media files
1673Loading...
15
Media files
1800Loading...
16
Media files
1500Loading...
17
@hastidlll
1448Loading...
18
ســــــــڵاو ڕۆژتان جـوان و ڕازاوە ســڵاوێڪ لە قووڵایی دڵەوە خەڵاتی ئێوەی هێژا، لە یەزدانی مەزن ئاواتەخوازم، ئەمڕۆتان پڕ بێت لە ئـەوین و هیـوا..... پڕ لە چەڕین و نەواے بەڪەیف. ‎ ‎ ‌‎ @hastidlll
1551Loading...
19
✍پیرۆز بێ۲٥ی گوڵان،ڕۆژی زمانی کوردی بە کوردی بدوێین،بە کوردی بنووسین و بە کوردی بخوێنین. زمانی کوردی هێمای یەکیەتی و یەکگرتووییی نەتەوەی کورد🌺✨ جیاواز ترین کاناڵ کوردی کانی تێڵێگرام 👇👇👇 بـۆ بـشـداری لیـسـت @Hawar2213
830Loading...
20
شەوتان شاد
1160Loading...
21
دڵپاکی بەشی ۲ - عەتا گیان بە خێر بیت. بۆچی نەچویته ماڵەوە. - سڵاو مامۆستا گیان. ماڵتان نەشێوێت. نابم بە عەزیەت بۆتان. هاتووم بەشکم دەمبەسێ بکەی بۆ بەران چار! - علیک السلام کاکە گیان. بەسەر چاو. دەی فەرموو بڕۆینە ماڵەوە. - لە ماڵەوە ماتڵمن. ان شاءاللە بۆ کاتێکی تر. چەقۆکەی دا بە مامۆستا و ئەویش کردیەوە و سوورەیەک قورئانی خوێند. بە خوێندنەوەی ئایەتەکان، بەرەبەرە دەم چەقۆکەی بەست. بە کۆتایی هاتنی، بە تەواوی بەستی. پاشان ڕووی کردە عەتا و وتی: - ئامان هۆشتان بێت نەیکەنەوە. @Diwakhan1401 عەتا چەقۆی خستە گیرفانی و گەڕاوە بۆ ماڵەوە. حیسام پرسی: - چیت کرد؟ دەمبەسی کرد؟ - ئەرێ وەڵڵا. خۆی و مەلاژن خوڵکێ زۆریشیان کرد نەچوومە ماڵەوە. خاڵۆژن ڕەزیە سفرەی ئێوارەی ڕاخست و وتی: - مەلا جەلال دەم و نفووسی باشە. پەنا بە خوا بەران چار هیچی لێ نایەت. - دەمبەس بۆ گورگ ئەو دەشت و دەرە ئەکرێت. بۆ گورگ ئاوایی نابێت. - گورگ ئاوایی کامەیە کاکە حیسام؟ خاڵۆژن تووڕە بوو: - کەم لە سەری بچن. دانیشن با نانەکەمان بخۆین. - لە سەری ناچم، بەڵام پێم خۆشە بزانم ئەو قسە یانێ چی؟ یانێ خەڵک ئاوایی ئەیخۆن؟ - ئەرێ وەڵڵا کەس وا هەیە لە گورگ خراپترە! - ڕۆڵە حیسام، خۆت بێ ئیمان مەکە. ئەو قسانە چییە؟ قورئان بە حەقت چل ساڵە نیشتەجێی ئەم ئاوایی خۆمانەم. چ زەمان خوا عەفوو کردوەکەی باوکتان، چ دوای ئەو جووجکەیەکم نەخوراوە. خۆ بە خوا نە کولێنەی مامرم و نە درگای گەوڕم قفڵ و زنجیری نەبووە! ئەوە شەوە خەوتن. بەیانی کات ڕان دەر کردن، خاڵۆژن و کوڕەکان، سەر پردەکەی خوار ئاواییان گرت. ئەوێ باریکان بوو. بە ئاسانی ئەیانتوانی بۆ بەران چار بگەڕن. تا کۆتا سەر، چاوەچاویان کرد. هەواڵێ لە بەران نەبوو. خاڵۆژن ئێقباڵی بانگ کرد و پرسی: - مامۆ فایەق کوانێ؟ بۆ دیار نییە؟ - وەڵڵا خاڵۆژن گیان، قایم نوێژ چووە بۆ ئەو هەردە. بەڵکوو بەرانەکەی ئێوە بدۆزێتەوە. - لەشی ساق بێت. خوا بێدڵی نەکات. مامۆ فایەق، نوێژ بەیانی بردبووە سەر قومە و ئاوەکە. بێشە و چنارەکەی خاڵۆ خواکەرم ، ناو بەرد پشت قومەکە، ناو گویژ و شیلان دۆڵەکە و هەموو ئەو شوێنانەی دوێکە ڕانەکەیان بردبوو، گەڕا بەداخەوە بەران چار دیار نەبوو. ڕان گەیشتە سەر ئاو. ئەو ڕۆژە تا ئێوارە، بنە بەرد و کون و کەلەبەر نەما نەگەڕن، هەواڵێ لە بەران نەبوو! ژەم عەسر، کاتێ ڕانەکەیان هێنا بۆ سەر ئاو، دوو کوڕی بە تاقەت بە ناو مەڕەکاندا گەڕان. چاویان ورد کردەوە بەڵکوو هاتبێتەوە بۆ ناو ڕانەکە. بەڵام نەهاتبوو. ئێوارە بە دڵێکی خەمین، لێیان خوڕی بۆ ئاوایی. @noman_barzegar خاڵۆژن ڕەزیە لە سەر کوڵان خۆیان، گورێی حەیوانی ئەدا. حیسام و عەتایش، تۆزی ئەووڵاتر، سەیر ڕانەکەیان ئەکرد. - خاڵۆژن گیان سڵامەلێ. - من سڵامەڵێ مامۆ فایەق گیان. مانوو نەبی. ئەرێ چیت کرد؟ - بە خوا شوێن نەماوە نەگەڕین. بە نان هات و بە ئاو خورا. عەقڵم قەبووڵی ناکات بە جی مابێت! لەولاوە حیسام وتی: - لەوانەیە چووبێت بۆ ناو ڕان ئاوایێکی تر! - دەی بە خوا چوار ڕۆژیشە هیچ بڕە ڕانێک نزیکمان نەکەوتووە! ئێقباڵ چوو بۆ نانچنینەوە. مامۆ فایەق چوو بۆ حەوز. نوێژەکەی ئێوارەی لە مزگەوت خوێند و گەڕاوە بۆ ماڵ خۆیان. سفرە ڕاخرا. ئێوە لە ماڵ خۆتان لەو نان و خواردنتانە خواردبێت، ئەو مێڵاکی نەکرد. کەیبانۆی وتی: - نانەکەت بخۆ. کار نییە خوا خاسی نەکات. - ئیمانم هەیە. لەوە ناڕەحەتم ئەم بەرانە بۆچی مەحفۆ بوو؟ ئەگەر گورگ خواردووییە کوانێ قوڵاخەکەی؟ ئەرێ برا بزنەکەی ماڵ خەڵیفە گورگ خواردی، سەرەکەیم پەیا کرد. دڵنیا بووین و ئیتر نەگەڕاین بۆی. ئەی هاوار چوار ڕوژە ڕان کەسێ نزیک ڕان ئاوایی نەکەوتووە! ئێقباڵ وتی: - باوە گیان نانەکەت بخۆ. ئەگەر خوای گەورە لە خەساری نەدابێت، ئەیدۆزێنەوە. ڕاسە چوار ڕۆژە، ڕان نزیکمان نەکەوتووە. بەڵام ئەگەر بەران چار بە جێ مابێت، لەوانەیە لابەلا ڕێگەی دۆڵەگەورەی گرتبێتە بەر و خۆی خستبێتە ناو شەگەلەکەی خاڵۆ سەی خالید. مامۆ فایەق ناو سەی خالیدی بیست، پێکەنی و وتی:" بە زات خوا ڕاسەکەی!" نانەکەی خوارد و کەوتە قسە و بەسەرهات خۆش. کاتێ نوێژ عیشای خوێند، بەسەر بەرماڵەکەوە نزای کرد: - خوا گیان، بۆ خاتر گەورەیی خۆت و خۆشەویستی حەزرەت ڕەسوول، لە حەنای خەڵک ئاوایی سەرمان پێ دانەخەی! الهی تۆ باش ئەزانی تا ئەم کات و ساتە تیکەی حەرامم نەهێناوە بۆ ژن و مناڵم! خواوەنا بیس ساڵە شوانم، مەڕێ یان بزنێکم نەدۆشیوە و شیرەکەیم نەخواردووە! تۆ ئاگاداری، تا حەیوان نەهاتبێتە لا، سەرم نەبڕیوە. کە سەریشم بڕیبێت، خاوەن حەیوان بەشمی نەناردبێت، لێم نەخواردووە! کۆتایی بەشی۲ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۳۳۱_۰۲۱۲۵۶۴۰۶_afjf.jpg
2030Loading...
22
Media files
1888Loading...
23
Media files
1909Loading...
24
Media files
2270Loading...
25
Media files
1857Loading...
26
Media files
2243Loading...
27
بڵێ با یار لە وەختی مردنا زوو بێتە سەرشیوەن قبوڵمە گەر سەدای ئەو بێ لە باتی دەنگی یاسینم #مامۆستا_سالم @hastidlll
2331Loading...
28
Media files
2245Loading...
29
@hastidlll
2378Loading...
30
#وەرگێڕان مێرووەکان لەگەڵ یەک قسان ناکەن بەڵام هەموو پێکەوە بژێوی ژیانیان کۆ دەکەنەوە. زەرگەتەکان لەگەڵ یەک قسان ناکەن، بەڵام هەموو پێکەوە ماڵ دروست دەکەن. پەڕەسێلکەکان لەگەڵ یەک قسان ناکەن، بەڵام هەموو پێکەوە کۆچ دەکەن. بەڵام مرۆڤەکان سەرەڕای قسە باشەکانیان لەگەڵ یەک، هەر بەتەنیا، بژێوی ژیانیان کۆ دەکەنەوە! تەنیا ماڵ دروست دەکەن! تەنیا کۆچ دەکەن..! بەڕاستی کە مرۆڤ تەنیاترین بوونەوەری سەر ڕووی زەوییە! #ژان_پۆل_سارتێر @hastidlll
2472Loading...
31
Media files
22612Loading...
32
Media files
23013Loading...
33
Media files
2752Loading...
34
Media files
2030Loading...
35
ئەی کەوێ...... @hastidlll
2077Loading...
36
Media files
4595Loading...
37
☀️کام گۆرانی بێژ هەڵبژاردی ئێوەیە؟ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🎙مامۆستا حەسەن زیرەک✨ ﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉🍃🌸 🎙مامۆستا محەممد مامڵی✨ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🎙مامۆستا حەسەن دەرزی✨ ﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉🍃🌸 🎙مامۆستا ناسر ڕەزازی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🎙مامۆستا نجمەدین غۆڵامی✨ ﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉🍃🌸 🎙مامۆستا ئیبراهیم_فەتاحی✨ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🎙مامۆستا عەلی_مەردان✨ ﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉🍃🌸 🎙 مامۆستا سەڵاح_داودە✨ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🎙مامۆستا ئەحمەد_شەماڵ⚡️ ﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉🍃🌸 🎙مامۆستا یەدوڵا_محەمەدی✨ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🎙مـامۆستـا عـەلی زەنـدی✨ ﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉﹉ ﹉🍃🌸 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ‌ بـــــۆ بشداری لیست ⭐️@BUKANEE ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ https://t.me/Baytohayran/3744
970Loading...
38
شەوتان شاد
1220Loading...
39
دڵپاکی بەشی۱ ئێوارە، کات نانچنینەوە، خاڵۆژن  ڕەزیە کوڕ شوانەکەی بانگ کرد: - ئێقباڵ ڕۆڵە، بەران چار دیار نییە؟ بە خوا بەیانی خۆم لە گەوڕ دەرم کرد. - وەڵڵا نازانم خاڵۆژن گیان. تا ئەو جێگەی ئاگام لێی بێت هێچمان بە جێ نەهێشتووە. لەوانەیە لە ئاوایی بێت. عەتا لە ژێردا تێ کەوت. تەقەی لە درگای ماڵ دەروێش شەریف دا. خاتوو شەرافەت وتی: - فەرموو. - حەیوانی تیا نییە؟ بەرانێ چارمان نەهاتووە. - نەوەڵڵا کاکە گیان. حەیوانەکان لە حەوشن. خۆیشت چاوەچاۆێکی بۆ بکە. لە خاتوو شەرافەت خواحافیزی کرد. گەیشتە درگای ماڵ مامۆ سەی ڕەحیم. شیلان خەریک شۆردن سەتڵ و شیرپاڵۆ بوو. - دادە شیلان، حەیوانی تیا نییە؟ بەرانێ چارمان نەهاتووە! - عەتا گیان ئێمە ئیمڕۆ ڕانمان دەر نەکرد. باوکم ئەیەوێت بیفرۆشێت. بڕێارە سەی مووسا باری بکات و بیبات. @noman_barzegar سەردان ماڵ کوڕەکان حاجی و خەڵیفە مووسا و عەلی کا برایم و پوورە گەلاوێژی کرد. گەڕەک ژووروو، گەڕەک ئەوبەر چەم، ماڵ سۆفی حەمەکەریم و سەی مەمحموودیش گەڕا. هەواڵێ لە بەران چار نەبوو. لە کۆتاییدا چوو بۆ درگای ماڵ شوانە و لە درگای دا. ئێوە سڵامەت مامۆ فایەق لەدەلاقەیەکەوە ملی دەر هێنا: - عەتا گیان فەرموو.بێ ماڵەوە چایی حازرە. - نۆش گیانتان بێت. ڕاستی بەران چار دیار نییە. ماڵ بە ماڵ ئاوایی هەواڵم پرسیووە. لەوانەیە لە کوێستان جێمابێت. - بە قورئانە گەورەکەی نگڵ، ئێوارە ئێقباڵ کەوتبووە بەر ڕانەکە و خۆم دوای کەوتبووم. مەحاڵە ماڵیاتێ بە جێ مابێت. لەوانەیە لە ئاواییدا بێت! عەتا گەڕاوە بۆ ماڵەوە. دایکی پرسی: - ئەرێ ڕۆڵە چیت کرد؟ ئاوایی گەڕای؟ - ئەرێ وەڵڵا لە ژێردا  ماڵ بە ماڵ تێکەوتم. سەرێ شوانەکەیشم دا. ئەویش وتی بە جێ نەماوە. لەوانەیە خۆی کردبێت بە ماڵێکدا. لەو کاتەدا حیسام  هاتە ماڵەوە. - چییە عەتا؟ دەنگ و باس چییە؟ - بەران چار نەهاتووە. ئاوایی گەڕام، نەبوو. - کورە تازە دۆعا بۆ ئیمانی بکە. خواردیان و ئێسک و پێشەو پڵانەکەیان خستە چەم. هاکا خۆیشمان دەعوەت کراین بۆ خواردنی! خاڵۆژن ڕەزیە کردیە جواب: -  ئەو کەی قسەیە؟ سۆزی قەبر و قیامەتە! حیسام ڕۆڵە بۆچی قەبر خۆت ئاگرین ئەکەی؟ - ئای دایە! تۆ ئەم خەڵکە ناناسی. گا بە پاوە ئەخۆن. ئیستە خۆم ئەڕۆم بۆ لای شوانەکە. من ئەمانە نازانم ئەبێت بەران چار بدۆزێتۆ! - ڕۆڵە عەیبە. دانیشە! حیسام بە پەلە ڕێگەی ماڵ شوانەکەی گرتە بەر. دایکی پەلامارێکی دا بەڵکوو لە دواوە پشتوێنەکەی بگرێت، بەڵام فریای نەکەوت! گەیشتە درگای ماڵ شوانەکە، بەنەی خوا خەریک بوو دەستوێژ ئێوارەی ئەگرت. - ئەرێ مامۆ فایەق، بۆ چی بەران چار نەهاتووە؟ - سڵامەلێ حیسام گیان. - من سڵامەلێ. برا خەجاڵەت خۆم. ئەوەندە ناڕەحەتم سڵاوم لە بیر چوو. - دوژمنت خەجاڵەت. تاوێ لەمەوبەر عەتا گیانیش هات. لەوانەیە دوایی مەڕ کەوتبێت و خۆی کردبێت بە گەوڕێکدا. بەیانی زوو، دانێکتان سەر پردەکەی خوار ئاوایی بگرێت. بەشکم خوا گیان بیکات، بیدۆزنەوە. حیسام ماوەیەک بێدەنگ بوو. پاشان وتی: - مامۆ فایەق گیان، دڵت نەیەشێت بە خوا مەگەر  لەگەل ئێقباڵ سەرێ  ئەو کوێستانە بەن. ئەگەر بە جێ مابێت، گورگ ئەیخوات! - کاکە گیان تازە دێرە.هاکا تاریکی کرد. پشت بە خوا بەیانی هەڵسام بۆ نوێژ، ئەڕۆم بە تاقەت ئەو کەژ و کێوە ئەگەڕم. - کورە بۆ خاتری خوا گورگ ئەیخوات. - بڕۆ بۆ لای مەلا جەلال دەمبەسی بۆ بکە. پەنا بە خوا هیچی لێ نایەت! @Diwakhan1401 پاش خواحافیزی حیسام، مامۆ فایەق کزی کرد. خێزانی وتی: - چییە پیاوەکە؟ دەماخت نییە؟ - بە زات خوا گیرۆدە بووین! - دەی بەرانێکە و نەهاتووە. خۆ دوایی دنیا نییە! خاڵۆژن ڕەزیەیش تۆزێ شپرزە. سوێن ئەخۆم نازانێ چەن سەر دەوڵەتی هەیە! هاکا بەیانی خۆی هاواری کرد و وتی:" لە گەوڕ گوێرەکەکان بوو، بەیانی زانیمان!" - ئەی ژنەکە! تۆ دەردەکە نازانی. ئەمە ڕۆژەکەیە قورئانیشمان ئەدەن! ئەوە نان و چایی نەبوو ئەو شەوە مامۆ فایەق خواردی! بڕوا ناکەم چوار قسەی کردبێت! کات خەوتن ڕووی کردە ئێقباڵ: - ڕۆڵە بەیانی قایم نوێژ ئەڕۆم بۆ کوێستان. نوێژەکەی بەیانیم ئەبەمە سەر قومە و ئاوەکە. جا بە تاقەت هەموو دۆڵ و بنەبەردێ ئەگەڕم. تۆیش ناو خوای لێ بێنە. نان و قەن و چاییەکە بنێ لە کەرە ڕەش و یخە بکە لە ڕان ئاوایی! خۆیشت لە خوار ئاوایی، چاو ورد بکەرۆ بەشکم بەران چار بکەوێتە بەر چاوت. حیسام داوای لە عەتا کرد چەقۆ خاسەکە ببات و  بڕوات بۆ ماڵ مەلا جەلال. بەڵکوو دەمبەسێ بکات بۆ بەران چار. ئەویش چەقۆی خستە گیرفانی و ڕێگەی ماڵ مامۆستای گرتە بەر. لە درگای دا. مەلا جەلال لە مزگەوت بوو. مەلاژن خوڵکێ زۆری کرد، نەچووە ماڵەوە. لەوێ ماتڵ بوو تا مامۆستا بگەڕێتەوە. کۆتایی بەشی۱ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۳۳۱_۰۲۱۲۲۸۷۶۵_5t62.jpg
2590Loading...
40
Media files
2204Loading...
ئەشـەو جوانتـرین و نایاب ترین بابـەتە ڪوردی ڪانـی تـێڵـێگرامـان بۆ هیناون فەرموون بشدار بن👇👇👇 گرووپی لیستی ئاڵوگۆڕی ڕۆژهەڵات پێشکەش دەکات🌸🫴 📝بــۆ بــشــداری لـیــســت ✍@BUKANEE
إظهار الكل...
🎙گۆرانی و مۆسیقای کوردی
📚شێعر و وتەی نایاب
📖ژیــان نامەی شاعیران و نووسەران
😍نەقڵ و قسەی خۆشی کوردی
👌زانستی و فێرکاری
🌦کەش و هەوای کوردستان
شەوتان شاد
إظهار الكل...
دڵپاکی بەشی ۳ بەیانی زوو، مامۆ فایەق خۆی سەر پردەکەی خوار ئاوایی گرت. بە وردی ناو ڕان گەڕا. بەداخەوە بەران چار نەبوو! لەگەل ئێقباڵ ڕانیان لێ خوڕی. گەیشتنە سەر ئاو، بێ ئێوە ناخۆش چاشتە چایی و نانێکیان خوارد. کاتێ ڕانیان ڕا دا، مامۆ فایەق وتی: - ڕۆڵە ئاگات لە ڕانەکە بێت. من تاوێ ئەڕۆم بۆ لای خاڵۆ سەی خالید. بەشکم بەران چار لە ناو شەگەلەکەی ئەوان بێت. ئامان ڕۆڵە نەچێتە سەر زیان خەڵک. ئامان هۆش سەرشانەکانت بێت. زۆرتر گورگ لەوێ خۆی حەشار ئەدات! - باشە باوە گیان بێخەم بە. لابەلا ڕێگەی پەچەی شەگەلەکەی خاڵۆ سەی خالیدی گرتە بەر. پاش کاتژمێرێک گەیشتە ئەوێ. خوا هەڵناگرێ خاڵۆ لە دوورەوە هەستایە سەر پێ و هات بۆ پێشواز. سڵاو و دەست و مشتاقیان کرد. دوای بەخێرهاتن و هەواڵپرسی، خاڵۆ پرسی: - مامۆ فایەق گیان، ئۆغر؟ - درۆت عەرز نەکەم دوو ڕۆژە بەرانی ماڵ خاڵۆژن ڕەزیە دیار نییە. وتم بەڵکوو هاتبێت بۆ ناو شەگەلەکەی ئێوە! - وەڵڵا خۆ کوڕەکان وتیان سەرێ غەریبەی هاتیا. خوا بیکا ئەوە بێت.کەماڵ ڕۆڵە ئەو حەیوانە بێنە! کەماڵ مەڕێکی هێنا. سڵاو و بەخێرهاتنی کرد و وتی: - ئەمە دوێکە دەمەو ئێوارە کردیە ناو حەیوانەکانا. - ئەوە نییە بە خوا. هی ئێمە بەرانێ چارە. مەڕێ بەردا و چوو بە لای ئیش و کاریەوە. خاڵۆ دەورێ چایی تێ کرد و وتی: - خوا کردی هات بۆ ناو شەگەلەکەی من، هەواڵت پێ ئەدەم. - خوات لێ ڕازی بیت. ماڵت نەشێوێ! @Diwakhan1401 مامۆ فایەق خواحافیزی کرد و بە دڵێکی پڕ لە خەفەت، گەڕاوە بۆ لای ڕان ئاوایی. کاتێ ئێقباڵ ڕەنگ و ڕوویی باوکی بینی، کزی کرد و هیچی نەوت! هەستی کرد ئەو ڕوخسارە  هەواڵ خۆشی پێ نییە! - باوە گیان، مەیکە بە ناڕەحەتی بۆ خۆت! ان شاءاللە شوێنێکی هەڵەکەین. - ڕۆڵە کەس نازانێ ئەم بەرانە چی لێ هات؟ ئەگەر گورگ خواردووییە، کوانێ قوڵاخی، سەرێ پێستێ قاچێ؟ ئەگەر قاچی شکاوە و بە جێ ماوە، دەی خۆ بنەبەرد و بنەدەوەن نەماوە نەگەڕم! ئیمڕۆ خۆم بەر ڕان ئاواییم گرت، نەمدی. عەتا ئاوایی گەڕاوە لە هیچ ماڵێکدا نەبووە! نازانم پەنا بە کێ ببەم؟! - باوە گیان ماڵ حەڵاڵ تیاناچێت. کاوڕەکەی ماڵ عەباس مامۆ جەمیل دوای دوو شەو پەیا بوو. ئێوارە کات نانچنینەوە، شەرمین پرسی: - ئێقباڵ، مانوو نەبیت. ئەرێ چیتان کرد؟ بەرانەکەی ماڵ خاڵۆژن پەیا بوو؟ - برات نەمرێت. نە بە خوا.کەس نازانێ چی لێهات؟! وەک مێردەزمە لە چاو گووم بوو! - خوا گەورەیە. بەشکم بە زوویی شوێنی هەڵکەن! حیسام لە ژێردا هات. کاتێ شەرمین و ئێقباڵی پێکەوە بینی، هاواری کرد: - چیت نەکراوە؟ حەیوان مەردم تیا ئەبەن ئیستەیش خەریک دەمەتەقێی؟ - کاکە گیان، بە خوا شوێن نەماوە نەگەڕین. - بڕواتان پێ ناکەم. ئەبێت تۆ و باوکت دڵپاکیم بۆ بکەن! ئێقباڵ بە ناڕەحەتی گەڕاوە بۆ ماڵەوە. دایکی پرسی: - چییە ڕۆڵە؟ بۆ چی ڕەنگت پێوە نەماوە؟ - وەڵڵا لە داخ حیسام خاڵۆژن ڕەزیە خەریکە شێت ئەبم. باوڕی بە من و باوکم نییە. داوای دڵپاکیمان لێ ئەکات! - خوا ئامان خوا! دڵپاکی چی خۆم ڕۆ؟ @noman_barzegar لەو کاتەدا مامۆ فایەق هاتە ماڵەوە. وتووێژ خێزانی و ئێقباڵی بیست. - ژنەکە هیچ لە خۆما شک نابەم. وەک چاوەکانم باوڕم بە کوڕەکەیشم هەیە. ئەگەر بە دڵپاکی ڕازین، ئێمەیش ئەیکەین! - واز بێنە پیاوەکە! ماڵم کاول مەکە! بۆ خاتر خوا ڕوو مەکە لە قورئانەکە! - ژنەکە! خوا بمگرێت ئەگەر حەز بە قورئان خواردن بکەم. بە خوا بە مردن مناڵەکانم ڕازیم تا سوێن خواردن! مامۆژن بانگی هەڵدا و بە گریانەوە وتی: - یا خوا قەزایان لە من کەوێت. یا خوا بە قوربانیان بم. - ژنەکە تا ئەم کات و ساتە ڕووم نەکردووە لەو قورئانە. بەڵام ئەگەر دڵپاکی نەکەم، بەرانەکە بەسەرما ساق ئەکەنۆ! - بە جێگەی بەرانێ دوو سەر حەیوانیان بۆ دەرکە و قورئانەکە مەخە عەزیەت! - ئای لە تۆ!!  یانێ خۆم بە دەست خۆم بێژم بەرانەکەتانم تیا برد و ئەوە دوو مەڕ؟ کاتێ حیسام لە ماڵ خۆیان باس دڵپاکی کرد. دایکی گڕیی تێ چوو: - بۆ خاتر خوا کار وا نەکەی؟!! ماڵم وێران نەکەی!! باوکەڕۆ بۆ بەرانێ فێڕن قورئان مەخە بەین!! ئەی هاوار من بەرانم ناوێت. تەواو دەوڵەت و حەیوانەکەم ئەدەم بەڵام نایەڵم کەس قەسەم بدەی!! - کاکە بۆ چی وات لێ هاتووە؟ جاران کەس وەک تۆ ڕقی لە دڵپاکی کردن نەبوو! ئەو ساڵە گەنمەکەی ماڵ حاجی سووتا، وتیان داوای دڵپاکی ئەکەن لە کوڕەکان خەڵیفە. ئەزانی چەنێ پێت ناخۆش بوو؟ - ئێوە چووزانن!  تەنیا من فایەق و کوڕ فایەق ئەناسم. بەرانەکەی ئێمەیان تیا بردووە جارێ کاکە گیان لەگەل شەرمین ئەمیر ئەرسەلان ئەخوێنێتۆ. پیاو نەبم ئەگەر سوێنیان نەدەم! خاڵۆژن ڕەزیە و عەتا زۆریان وت، بەڵام حیسام نەیبست و لەسەر بەزم خۆی بوو! کۆتایی بەشی۳ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۳۳۱_۰۲۱۳۳۳۷۲۲_gh80.jpg
إظهار الكل...

#نرخی_بوونت بە شێعرێ مەست و سەرخۆش دێمە ژوانت سەدان ئیلهام بە چاوانت دەدەی پێم کە تۆش وەک من بە تاسەی دیتنێکی دەبێ بێم و دەبێ بێم و دەبێ بێم هەناسەم تۆ نەبی کوا دەشکێ تاسەم چ بێ مانایە بێ تۆیی و سەبووری دەبوو بیدەم بە ماچێ هەست و نیستم ئەگەر تا ئێستێ نەدراوە، دەبووری ئەوینت چۆن لە نێو دڵدا وەشارم؟ دەبا ڕسوایی خۆمت بۆ لە قاو دەم لەبەر چاوی ئەتۆ نا، چاوی شارێک منی شەیدا بە شەیدایی لە چاو دەم کز و سست و پەشۆکاو و ڕزیلەم بە بایەک لاترە بۆ دەورم دەبەستم کچێ بەخودای ئەوین من عاشقێکم کە بۆ مان چاوەڕوانی یەک نەفەستم لەنێو گێژاوی غەمدا ڕۆدەنیشم هەتا بێی و دەرم‌بێنی بە دەستت لە گەرمای باوەشتدا تێمگەیێنی ئەوینە، تۆش هەموو خولیا و مەبەستت ئیزن دەی هەڵمژم بۆنی قژی خاو هەتا سڕ بن لەش و گیان و دڵم بۆت لەشت بکوشم بەخۆوە یەک بەخۆم و بکەم تێکەڵ لەگەڵ ژینم پەڕ و پۆت قەرزدارم بە بوونی تۆ دەزانم دەبی خۆش لێم بە لوتف و مێهرەبانیت ژیانێکت بە من بەخشی  بە بوونت دەبێ من چی بدەم بۆ نرخی جوانیت؟ ✍ #کاوەداشبەندی @hastidlll
إظهار الكل...
هۆنراوەکانی کاوە داشبەندی

شێعرەکانم کۆرپەی ئەنفالن، زۆربەیان بە ساوایی نێژراون کاوەداشبەندی

2
2
03:47
Video unavailableShow in Telegram