cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

هاواری "ڕەبەن"

شێعر و دڵنووسەکانی ئیسماعیل حەمزە "ڕەبەن" @raban51

إظهار المزيد
إيران187 589لم يتم تحديد اللغةألعاب64 911
مشاركات الإعلانات
305
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
-330 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

من و هەودای خەیاڵی پسپساوم دەمێکە هاودەمین لەم ڕۆژگارە سەرێک کۆڵانەکانی گوند دەپێوین دەمێک ژوانن شەقامی کۆنی شارە #ڕەبەن https://t.me/hawari_raban
إظهار الكل...
هاواری "ڕەبەن"

شێعر و دڵنووسەکانی ئیسماعیل حەمزە "ڕەبەن" @raban51

❤‍🔥 1👍 1 1
" سەربەستی " کە تاڵێک خۆی لە لەش دەنوێنی بەسپی بەیانی سەردەمێکی تاڵی ژینە بە تاڵان و برەو چوو سەرەوەتی دڵ لە بێڕەحمی سپای ناسۆر و کینە تەمەن هێند تاڵکووکەی لەو جەستە کردم بەتاڵی هێشتەوە سندۆقی سینە ئەوەند شیتاڵ و شڕ بوو بەرگی بوونم بزەم بەدرۆ هەمووی کرد پینەپینە کە سەربەستیت نەبوو لەم زێد و خاکە ژیان نوقمی شەپۆلی چۆمی شینە #ڕەبەن https://t.me/hawari_raban
إظهار الكل...
هاواری "ڕەبەن"

شێعر و دڵنووسەکانی ئیسماعیل حەمزە "ڕەبەن" @raban51

👍 4 1
Photo unavailableShow in Telegram
👍 6 2👏 1
وەتای بێدەنگی بۆتە هاودەمی من کەسێ نادوێ لە شین و ماتەمی من خــەیـاڵـی نیـشتـمانـێـکی بـریـنـدار دەمێکە بۆتە فرمێسک و خەمی من #ڕەبەن https://t.me/hawari_raban
إظهار الكل...
هاواری "ڕەبەن"

شێعر و دڵنووسەکانی ئیسماعیل حەمزە "ڕەبەن" @raban51

10👍 1👏 1🙏 1
" گریانی نیشتمان " لەوەتای ئەم گەلە هەیە هەر قەڵاچۆی مێژوو کراوە بەڵام هیچ کات نیشتمانم بەقەی پووشپەڕ نەگریاوە #ڕەبەن https://t.me/hawari_raban
إظهار الكل...
هاواری "ڕەبەن"

شێعر و دڵنووسەکانی ئیسماعیل حەمزە "ڕەبەن" @raban51

👏 7
" هێشـتا زوویە " بڕواتان بێ ئەو ژیلەمۆیەی کە ئێوە وا هەست دەکەن خۆڵەمێشە بۆ ناسینی هێشتا زوویە ئەگەر شنەێ ئێوەی هەبێ هەر ئاورەکەی ڕابردوویە #ڕەبەن https://t.me/hawari_raban
إظهار الكل...
هاواری "ڕەبەن"

شێعر و دڵنووسەکانی ئیسماعیل حەمزە "ڕەبەن" @raban51

👍 4 2👏 2
" پـــووشـــپەڕ " ئاخ پووشپەڕی زەردهەڵگەڕاوی لاسووتاو ئەی پووشپەڕی چەنگ بەخوێن و دڵ پڕ زوخاو هەموو ساڵێ کە تۆ دەبی بە میوانی وەرزی ساڵم زامەکانم دەکولێنەوە هیواکانم دەگلێنەوە تۆ پەیامی مەرگت پێیە تۆوی نەهامەتی و خەفەت دادەچێنی گەڵا دەڕنی پەلکی خونچە دەوەرێنی بە مەرگی سەوزییش ناوەستی نیشتمانێک زامدار دەکەی دەیسووتێنی پەرستگاکان دەڕووخێنی ئاشتی دەخەیتە ژێر پێت و حەللاجەکان لەدار دەدەی دەست لە ملی بایەقوش و تارمایی و شەوەزەنگ دەکەی دەسنوێژ بەخوێنی ڕژاوی پێغەمبەرەکان هەڵدەگری لە بوتخانە و پەرستگاکانی ئایینی ڕق و کینە سوژدە دەبەی بۆ خودای شەڕ ئەی پووشپەڕی شوومی بەدفەڕ #ڕەبەن https://t.me/hawari_raban
إظهار الكل...
هاواری "ڕەبەن"

شێعر و دڵنووسەکانی ئیسماعیل حەمزە "ڕەبەن" @raban51

😢 3 2🔥 2
" تـــەشـــی " پەنجەکانتان بشارنەوە برینەکان مەکولێننەوە واژۆ لەسەر خوێنتان مەکەن ئەوەی ئێوە ئەمڕۆ دەیکەن توونە، زەلکاوە، باڵانە ئەو تەشییەی ئێستا دەیڕسن هەمان تەشییەکەی ساڵانە #ڕەبەن https://t.me/hawari_raban
إظهار الكل...
هاواری "ڕەبەن"

شێعر و دڵنووسەکانی ئیسماعیل حەمزە "ڕەبەن" @raban51

👏 4 3👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
" مزگێنی " ڕۆژێک دادێ پەردەکانمان لا دەدەین پەنجەرەکان دەکەینەوە بۆنی ئازادی هەڵدەمژین قەرزەکانمان دەدەینەوە "ڕەبەن
إظهار الكل...
5👍 3👏 2
" ڕق و بزە " من نەمدیوە ڕق و کینە لە هیچ شوێنێ ببێ بە چار بەڵام بزە کەمەندێکە سوار لە ئەسپی دێنێتە خوار #ڕەبەن https://t.me/hawari_raban
إظهار الكل...
هاواری "ڕەبەن"

شێعر و دڵنووسەکانی ئیسماعیل حەمزە "ڕەبەن" @raban51

6👏 2👍 1
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.