﮼تەوحید
1 644
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
لا توجد بيانات30 أيام
- المشتركون
- التغطية البريدية
- ER - نسبة المشاركة
جاري تحميل البيانات...
معدل نمو المشترك
جاري تحميل البيانات...
Photo unavailableShow in Telegram
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🩶"
#𝑲𝒄𝒉𝒂_𝑴𝒘𝒂𝟕𝒊𝒅
👍 3
دەزانی ئەمە واتای چی یە🙏🏻🙏🏻🙏🏻🙏🏻
❌🙏🏻❌
ئەمە 🙏🏻 هێمایێڪی هیندۆسیە!! وە ماناڪەشی زۆر ناشرینە، ئەوان ڪە سڵاو لەیەڪتر دەڪەن دەڵێن: "نامستای" یان "نەمەستێ" ئەم هێمایەو سەلامەش دەڪەن ، بەپێی باوەڕی ئەوان ئەم هێمایە واتا:- ئەو خودایەی لەناومنە سڵاو لەو خوایە دەڪات ڪە لە ناوەوەی تۆیە! "ڪە ئەمەش ڪوفرو شیرڪە وبیروباوەڕێڪی تایبەتی هیندۆسیەڪانە *
پەنا بە اللە..
#𝑲𝒄𝒉𝒂_𝑴𝒘𝒂𝟕𝒊𝒅
👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
بهعبداللهی کوڕی موبارهك ووترا ...
کێن ئەوانەی سووكو ڕسواو بێئابڕوون؟
فەرموی [ الذين يعيشون بدينهم ] .
ئەوانەن بژێوییان لەسەر دینەکەیانە
(دینیان کردۆته کاڵایهك بۆ بهدهست خستنی دونیا).
#سير_أعلام_النبلاء (٣٩٩/٨).📚
#𝑲𝒄𝒉𝒂_𝑴𝒘𝒂𝟕𝒊𝒅
👍 3
پووختترین پێناسەی دۆزەخ :
هەرچی تۆ حەزت لێی بێت لەدۆزەخدا نییە!
یەک تۆز ئیسراحەت (نییە)
یەک تۆز ئاگرەکە لاببرێ (نییە)
تەنها یەک قوم ئاو (نییە)
تۆزێک خەو (نییە)
یەک هەناسەی پاک هەڵمژم (نییە)
هەرچیت حەز لێبێ لەدۆزەخدا (نییە)
[وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ]
وه له ڕۆژی قیامهتدا ڕێگری ئهكرێ له نێوان ئهوان و ئهو شتهی كه ئارهزووی ئهكهن له ماڵ و منداڵ، یان گهڕاندنهوه بۆ دونیاو تهوبه كردن و ئیمان هێنان.
ئیلاهی بمانپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ..اللهم امین🤲
#𝑲𝒄𝒉𝒂_𝑴𝒘𝒂𝟕𝒊𝒅
👍 2
00:22
Video unavailableShow in Telegram
ئەو جەنگە دۆرانی تێدانییە یان سەركەووتن یان شەهیدبوون...
قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَا إِلَّا إِحْدَى الْحُسْنَيَيْنِ ۖ وَنَحْنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمْ أَن يُصِيبَكُمُ اللَّهُ بِعَذَابٍ مِّنْ عِندِهِ أَوْ بِأَيْدِينَا ۖ فَتَرَبَّصُوا إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ۞(التوبة-٥٢)
ئەی پێغەمبەر ﷺ (به دووڕووهکان و بێ باوهڕان) بڵێ: ئایا ئێوه له یهکێک لهو دوو سهرئهنجامه چاکه زیاتر چاوهڕوانی چیمان بۆ دهکهن، لهکاتێکدا ههردووکیان چاکن و ئاواتیان بۆ دهخوازین (که: یان سهرکهوتنه، یان شههیدبوونە)
جیهادی ئەم ڕۆژانەی قودس شیفای دڵی ئیماندارانە ،وە سوننەتی جیهادیش وایە خوێن ئەڕژێت و خوێنت ئەڕژێت ، بەڵام ئیمانداران ئەھلی بەھەشتن و كافران ئەھلی ئاگر...
بۆیە ئیمانداران لە نێوان دوو بردنەوەدان⚔️☝🏻
#𝑲𝒄𝒉𝒂_𝑴𝒘𝒂𝟕𝒊𝒅
IMG_7035.MP44.19 MB
👍 2❤🔥 1
ئایا بە هۆی لەشگرانى یەوە دوو ڕۆژ نوێژ نەكرێت و بواری خۆ شۆردنیش نەبێت ئایا تاوانە ؟
وەڵامی پرسیارەکە:
بسم الله الرحمن الرحيم
نابێت بە هۆی لەشگرانى یەوە نوێژ نەكرێت و لە كاتی دیاری كراوی خۆی دوا بخرێت.
بەڵكو لە بەر ئەوەی نوێژە فەرزەكانی لەدەست نەچێت و تاوانبار نەبێت فەرزە و پێویستە دوای لەشگران بوون خۆی بشوات و غوسل بكات بۆ ئەوەی بتوانیت نوێژەكانی لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدات.
لە پرسیارەكەدا دەڵێت: (بواری خۆ شۆردنیش نەبێت).. دەبێت ئەوە بزانیت كەوا تەنها دوو بیانو (عُذر) هەیە بۆ خۆنەشۆردن:
1 ـ ئەگەر ئەوەندە ئاوی پاكت دەست نەكەوێت كەوا بەشی خۆشۆردن بكات.
2 ـ ئەگەر ئاوت دەست كەوت بەڵام بە هۆی هەبوونی نەخۆشی یان ترسان لە نەخۆش كەوتن لە كاتی سەرمادا بۆ كەسێك كە بۆی ناكرێت ئاو و حەمام گەرم بكات یان گەرم كردنی ئاو و حەمام زۆر ناڕەحەت بوو بە تایبەت لە كاتی نوێژی بەیانیاندا و لە كەش و هەوایەكی زۆر سارد و بێ نەوتیدا ئەوا بە هۆی دوور خستنەوەی زیان لە خۆت رووخسەت دراوە خۆت نەشۆیت.
وە لە گەڵ ئەوەشدا كە لەم دوو حاڵەتەدا خۆی ناشوات ئەوا دەبێت (تەیەموم) بكات بۆ ئەوەی نوێژەكانی لە كاتی خۆیاندا ئەنجام بدات.
بەڵام جگە لەو دوو حاڵەتە هیچ بیانویەك نى یە بۆ خۆنەشۆردن !
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە
ئەرکی خێزان بەرانبەر ئەو منداڵانەی کە نوێژ ناکەن
ئایا ئەركى خێزان چییە بەرانبەر ئەو منداڵانانەیان كە نوێژ ناكەن؟
وەڵامی پرسیارەکە:
ئەگەر منداڵی نوێژنەكەریان هەبوو ئەوا لەسەریانە وایان لێ بكەن كە نوێژ بكەن ئیتر بە قسە وئامۆژگارى بێت یان بە لێدان لەبەر ئەم فەرموودەیەى كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرموێت: ((واضربوهم عليها لعشر))(١)
واتە: ئەگەر منداڵتان گەیشتە تەمەنى دە ساڵ ئەوا لێیان بدەن لەسەر نوێژنەكردن. جا ئەگەر ئەو لێدانەش سوودى نەبوو ئەوا دەبێت كێشەكەیان بەرزبكرێتەوە بۆ لایەنى پەیوەندى دارى سەربە دەوڵەت لەپێناوى ئەوەى وایان لێبكەن نوێژ بكەن، و حەڵاڵ نییە لێیان بێدەنگ بن، چونكە ئەوە بێدەنگبوونە بەرانبەر خراپە ومونكەرێك، لەبەر ئەوەى نوێژنەكردن كوفرێكە كە خاوەنەكەى لە ئیسلام دەباتە دەرەوە وبەهەتاهەتایی لە ئاگردا دەیهێڵێتەوە، وە ئەگەریش لەسەر ئەو حاڵەتەى مرد ئەوا دروست نییە بشۆردرێت یان نوێژى لەسەر بكرێت ولە گۆڕستانى موسڵمانان بنێژرێت. نسأل الله السلامة .
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
(١) أخرجه الإمام أحمد 2/187، وأبو داود، كتاب الصلاة، باب متى يؤمر الغلام بالصلاة (495،496)، وهو في صحيح الجامع (5868) .
https://t.me/+U4kBV9KWU180M2Zi
رەخنە و پێشنیارت هەیە بۆمان ، یاخود پرسیارت هەیە و بە دوایی وەڵام ئەگەرێی ، یاخود شارەزایت لە دین هەیە و ئەتەوێ دین بۆ خەڵکی تر روون بکەیتەوە جۆینی ئەم گروپە بکەن
پرسیار و وەڵام-تەوحید
ll.bedang.ll invites you to join this group on Telegram.
04:57
Video unavailableShow in Telegram
سەیرێکی عالی خۆتبکە بزانە ئەتوانی دەست لە گۆرانی هەڵگری شتێک کە نەفس و نیازت بەرەو سەرلێ شێوان و دورکەوتنەوە لە حەزی قورئان ئەبات بەڵام کەچی هەموومان بێ ئاگاین چونکە مەست و سەرخۆش بوینە پێی
IMG_8153.MOV25.81 MB
🕊 1
بابەتەڪە تەنها لە پەنجەڪردنی ئەڵقەیەك
نییە بابەتەڪە ئەوەیە ڪە تۆ دینت ئەدەیتە
دەستی پیــاوێك جا یـان زیادی ئەڪات یـان
ڪەم !!! بـــۆیــــە
"بە وریاییەوە باشترین هەڵبژێرە"...!
#𝑲𝒄𝒉𝒂_𝑴𝒘𝒂𝟕𝒊𝒅
❤🔥 4👍 2
اختر خطة مختلفة
تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.