cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

AVA TODAY

Dear @durov This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts. بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ: @avakurdiadmin

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
9 574
المشتركون
-1224 ساعات
-717 أيام
-21130 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

Photo unavailableShow in Telegram
💥گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدئەمین محەممەدی"، تەمەن ٧٣ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمی دوو ساڵ زیندانییەكەی بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کوردۆا، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بەساڵاچووە پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی پیرانشارەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. ئەو سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ناوبراو پێشتر بەرامبەر بە بڕیاری دادگا ناڕەزایەتیی دەربڕیوە، بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە حوکمی دوو ساڵ زیندانیکردنی پشتڕاست کردبووەوە. محەممەدئەمین محەممەدی خەڵکی گوندی تەمەرچین سەر بە پیرانشارە. ڕۆژی ١٣ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای ٧٥ ڕۆژ لە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. 🔹٥٩٧ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٣ جۆزەردانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
إظهار الكل...
4🤬 3
00:15
Video unavailableShow in Telegram
💥کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر له سەرەتای هاتنه سەرکاری و بەئەنقەست، به ئاگرتێبەردانی دارستانەکان، مین چاندن له ناوچه سنوورییەکان، تۆپباران کردنی کوێستانەکان به بیانووی مانۆڕی نییزامی، تاڵانی سەرچاوه سروشتییەکانی، وشکاندنی گوڵی ورمێ و تاڵاوەکان و... بێ وچان له هەوڵی کاولکردنی ژینگەی کوردستان بووه که هەرجار، خەڵکی ڕاپەڕیو به هەوڵی بوێرانەی خۆیان به دەسەڵاتی نگریسی و داگیرکەری ئێرانیان وتووه که ئێمه یەکترمان هەیه و له هەموو کارەساتێک دژ به گەلەکەمان، لێک دانابڕین و هەرجاره دووپاتی دەکەینەوه؛ هەر یەکێک له ئێمه هەموومانه و هەموومانیش یەکێکین. ✍🏽 ئالان 🔹٥٩٧ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٣ جۆزەردانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
إظهار الكل...
IMG_0406.MP41.32 MB
12👍 1
00:44
Video unavailableShow in Telegram
💥هێرشی بەكرێگیراوان بۆ سەر کۆبوونەوەی خانەنشینانی ناڕازی لە تاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دەرهەنگیانی خانەنشینکراوی ١٤٠ئ، لە بەردەم سازمانی بەرنامە و بودجەی کۆماری ئیسلامی لە تاران، لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیمەوە بە توندوتیژی هێرشیان کرایە سەر و بێڕێزیان پێ كرا. ئەو مامۆستایانە لە سێیەم ڕۆژی گردبوونەوەکەیاندا داوای جێبەجێکردنی پلانی هەڵسەنگاندنی کار و پلانی یەکسانکردنی خانەنشینی و بەدیهێنانی داواکارییەکانی دیکەیان کرد. 🔹٥٩٧ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٣ جۆزەردانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
إظهار الكل...
IMG_0405.MP43.84 MB
👍 3🔥 2 1
💥▪️دەنگدان: شەرعیەت دانە بەم ڕێژیمە جنایەتکار و کورد کوژە. ▪️دەنگدان: درێژ کردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە ▪️دەنگدان: قبوڵ کردنی شکەنجە و زیندان و ئیعدامی لاوەکانمانە ▪️دەنگدان:قبوڵ کردنی فەقر، بێکاری و خۆکوژی لاوەکانمانە هیچکات جنایەتەکانی ڕێژیمی ئێران لەیاد ناکەین. نا بۆ دەنگدان بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران. 🔹٥٩٧ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٣ جۆزەردانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
إظهار الكل...
👍 10💯 3
01:00
Video unavailableShow in Telegram
💥سەردۆشی مەریوانیش ئاگر درا بەڵام بە هەوڵ و بەرەنگاربوونەوەی ئەندامانی ماندوونەناسی چیا و خۆبەخشانی گوندی سەردۆش پاش کاتژمێرێک کوژرایەوە و ڕاگیرا. 🔹٥٩٧ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٣ جۆزەردانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
إظهار الكل...
IMG_0395.MP411.45 MB
🤬 9👍 1 1
01:44
Video unavailableShow in Telegram
💥ساڕێژکردن، پاراستن و گەڕاندنەوەی باشوویەک بۆ باوەشی ژینگەی كوردستان لەلایەن هاووڵاتییەکی ژینگەپارێز! 🔹٥٩٧ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٣ جۆزەردانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
إظهار الكل...
IMG_0394.MP48.80 MB
👍 8 4
Photo unavailableShow in Telegram
💥تێكشكاندنی دوو سەکۆی هەڵدانی مووشەکی حوسییەکان لە لایەن ئەمریكاوە ستادی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، سێنتکام ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی جۆزەردان ڕایگەیاند کە دوو سەکۆی هەڵدانی مووشەکی کرووزی حوسییەکان كە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، تێک شکاندووە. سێنتکام لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا نووسیویەتی: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بە سەرکەوتووییەوە دوو سەکۆی هەڵدانی مووشەکی کرووزی دژەکەشتییان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەندا تێک شکاندووە. سێنتکام جەختی کردوەتەوە کە ئەم سەکۆیانە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکە بوون. ناوەندی فەرماندەیی دەریایی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە ئەم کارە بۆ پاراستنی ئازادیی دەریاوانی و پاراستنی ئەمنییەتی ئاوە نێونەتەوەییەکان بۆ هێزە دەریاییەکەی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان بووە. 🔹٥٩٧ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٣ جۆزەردانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
إظهار الكل...
👍 13👎 1👏 1
Photo unavailableShow in Telegram
💥ساسان چەمەن‌ئارا بە مەبەستی پێبژاردنی سزای نەختی بانگی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلام كرا بەپێی بەڵگەی بانگکرانەکە کە لە ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣دا لەلایەن لقی ٤ی جێبەجێکردنی سزای کەیفەریی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلامەوە دەرکراوە و بە ساسان چەمەن‌ئارا ڕاگەیەندراوە، داوا لێ کراوە کە هەتا ١٠ ڕۆژ لە دەرکردنی بەڵگەی بانگکرانەکەی، بە مەبەستی پێبژاردنی سزا نەختییەکەی ئامادە بێت. ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، مریەم کیان ئێرسی، پارێزەری ساسان چەمەن‌ئارا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس باسی لە تووشبوونی بریگرتەکەی بە نەخۆشیی "پێسۆریازیس" کرد و ڕایگەیاند: "ساسان چەمەن‌ئارا وەک باقی چالاکانی دیکە پاش ئازادبوون لە بەندیخانە، ماوەیەکە تووشی نەخۆشیی خۆبەرگری (پێسۆریازیس) بووە. دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە نەخۆشییە لە نێوان بەندکراوانی سیاسی جێگای پرسیارە و بووەتە هۆی نیگەرانیی کۆمەڵگەی مەدەنی." ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپەکان و میدیا دژبەرەکان"، بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێبژاردنی ٢٠ میلیۆن تمەن سزا درا. 🔹٥٩٧ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٣ جۆزەردانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
إظهار الكل...
🔥 7👍 3😡 1
Photo unavailableShow in Telegram
💥گیانلەدەستدانی پزیشکێکی خەڵكی پاوە بەهۆی فشاری کارەوە دکتۆر کیارش مورادی، پزیشکی خەڵکی شاری پاوه دوای ٧٢ سەعات كار كردن و گوشاری زۆری کاری له یه کێک له ناوەنده پزیشکییەکانی تاران گیانی له دەست دا. پێشتر محەممەد شەریفی موقەدەم، ئەمینداری گشتیی خانەی بەساڵاچووان ڕایگەیاندبوو، لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا سێ پەرستار بەهۆی فشاری زۆری کارەوە لەکاتی خەوتندا گیانیان لە دەست داوە. 🔹٥٩٧ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٣ جۆزەردانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
إظهار الكل...
😢 8❤‍🔥 1
00:27
Video unavailableShow in Telegram
💥تا ئەو ڕۆژەی چوار ئێسكەكەم دەخرێتە ناو چاڵ بۆ كوردستان دوسووتێم و دەبم بە زووخاڵ ژینگەپارێزانی نیشتمان بەو شێوەیە دارە سووتاوەكان دەخەنە ژێر گڵ، بۆ ئەوەی ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەكە بكەن، بەڵام وەك بە گوتەی خۆیان دوای ئەوەش ئاگرەكە سەرهەڵدەداتەوە. 🔹٥٩٧ ڕۆژ ڕاپەڕین 🌐 ئاڤاتوودەی ـ چوارشەممە، ٢٣ جۆزەردانی ١٤٠٣ ‏@avatodaykurdi
إظهار الكل...
IMG_0390.MP49.89 MB
🔥 15 7👍 3