cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

ماڵێک بۆڕۆشنبیری...

@shaw255

إظهار المزيد
إيران214 426لم يتم تحديد اللغةالسياسة26 227
Advertising posts
216المشتركون
لا توجد بيانات24 hour
لا توجد بيانات7 يوم
لا توجد بيانات30 يوم

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

کە ماچم کردی ئیتر کەس نەیناسیمەوە لە بیابانەوە بووم بە هەور... «قوباد جەلیزادە»
إظهار الكل...
گەر ئەوین ئەوین بێت، زەمان قسەیەکی گەمژانەیە...
إظهار الكل...
سەرەتا لەبەر چاوت ناگرن، دواتر گاڵتەت پێدەکەن ئینجا لەگەڵت شەڕ دەکەن و لە کۆتاییا تۆ سەرکەوتوو دەبی! #مەهاتما_گاندی
إظهار الكل...
خۆشه‌ویستم! له‌ پیاوێكی گه‌ڕۆكم بیست؛ له‌ لای ئه‌وان كچانی كۆك، له‌باتی گوڵ، هۆنراوه‌ ده‌ده‌ن له‌ به‌رۆك! گه‌وره‌كانیان بۆ په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ندێك دێنه‌ سه‌ر چۆك؛ كه‌چی له‌ گشت كوردستانا، له‌ مه‌ڵبه‌ندی بێكه‌س و حاجی و گۆرانا، گه‌ر بگه‌ڕێی سه‌ر تا خواری وه‌ك غه‌ریبێ، به‌دی ناكه‌ی تاپۆی په‌یكه‌ری ئه‌دیبێ!!! #عەبدوڵڵا_پەشێو
إظهار الكل...
قەڵەم بنووسە، نووکت بە کــار بێت . وەک نووسەر داییــم، سەرت لە خوار بێت . بنووسە شێعــرێک، جوان و بە مەعنــا. ئەگەر هیچ کەس، سەیــریشی نەکــا . بنووسە ئەی کورد، تاکــەی نەزانی . نەتەوەی زەنــد و بابانی . کەلهوڕ یا زازاک، کرمانچ، سۆرانی . زۆر نەنگـە ئەگــەر، کوردی نەزانی. بنووسە سەدان سـاڵە کە کوردان . بۆ خەبات کــردن هاتوونە مەیــدان . ئێستاش ژێردەست و زەلیل و ماتین . سەدەی بیستەمــە هەر بێ وڵاتین . . . #ماموستا_هەژار"
إظهار الكل...
لەکاتێکدا کە ڕۆژمان تێپەڕدەکەین، پێویستە ناوبەناو بوەستین و بیر لەو ڕاستییە بکەینەوە کە بۆ هەمیشە زیندوو نابین، هەر بۆیە ڕەنگە ئەمڕۆ دوا ڕۆژمان بێت. ئەم جۆرە بیرکردنەوە لەبری ئەوەی بەرەو چێژوەرگرتنمان ببات، پاڵمان پێدەنێت کە دەرفەتی ژیان بەرز بنرخێنین و شاد بین کە زیندووین و دەتوانین ئەمڕۆمان پڕ بکەین لە چالاکی. ئەمەش وامان لێدەکات خۆمان لە بەفیڕۆدانی ڕۆژەکانمان بەدوور بگرین. بە واتایەکی تر، کاتێک ئامۆژگاریمان دەکەن کە هەموو ڕۆژێک وەک ئەوەی دوا ڕۆژ بێت بژین، ئامانجیان گۆڕینی چالاکییەکانی ڕۆژانەمان نییە، بەڵکوو گۆڕینی باری دەروونیمانە لەکاتی ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەدا. بەو مانایە نییە کە ئەوان دەیانەوێت ڕێگریمان لێ بکەن لە بیرکردنەوە و پلاندانان بۆ سبەینێ، بەڵکوو دەیانەوێت قەدری ئەمڕۆ بزانین وەک چۆن بیر لە سبەی دەکەینەوە و پلانی بۆ دادەنێین. ✍🏽 #ویلیام_ئێروین 📕 #فەلسەفەیەک_بۆ_ژیان
إظهار الكل...
ژیـان نـمـایـشـێـکـە ئـەگـەر قـسەی دڵـت بـکـەی ، دۆڕاوی،،،!
إظهار الكل...
هێندە نـاهێنی دنیـا خــەم بخـۆی ئامانەت هاتووی، دەبێ زوو بڕۆی «هەژار»
إظهار الكل...