ar
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

الذهاب إلى القناة على Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

إظهار المزيد
1 394
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-27 أيام
-1130 أيام
أرشيف المشاركات
Repost from دژە باو
کانت؛ کێشەی جیاکاریی (فینۆمینا/ نۆمینا) ئیمانوێل کانت جیاکارییەکی کردووە لەبارەی سنووری ئەقڵ، بەناوی فینۆمینا و نۆمینا، بە سا
کانت؛ کێشەی جیاکاریی (فینۆمینا/ نۆمینا) ئیمانوێل کانت جیاکارییەکی کردووە لەبارەی سنووری ئەقڵ، بەناوی فینۆمینا و نۆمینا، بە سادەیی فینۆمینا بریتییە لە شتەکان وەک ئەوەی دەردەکەون بۆ ئێمەی مرۆڤ، نۆمیناش بریتییە لە خودی شتەکان وەک ئەوەی هەن سەربەخۆ لەوەی چۆن دەردەکەون بۆ مرۆڤ. جا بەپێی کانت، ئەقڵ توانای هەیە قسە بکات لەسەر فینۆمینا و شتمان پێ بڵێت بەڵام دەربارەی نۆمینا ناتوانێت؛ بە دەربڕینێکی تر ئەقڵ دەتوانێت قسە بکات لەسەر شتەکان وەک ئەوەی دەردەکەون بۆمان، بەڵام ناتوانێت قسە بکات لەسەر شتەکان وەک ئەوەی هەن لە خودی خۆیاندا. کێشەکە ئەوەیە ئەم بانگەشەیە کە سنوورداریەتی دەدات بە ئەقڵ، بریتییە لە بانگەشەیەکی مێتافیزیکی و خودی نۆمینا، چونکە دەڵێت لە حەقیقەتدا ئەقڵ ناتوانێت لەسەر شتەکان قسە بکات وەک ئەوەی هەن. بەڵام بۆ ئەوەی ئەم بانگەشەیە بکرێت، دەبێت: ١- دان بنێی بە بوونی نۆمینا. ٢- دان بنێی بە نەزانراویی نۆمینا. ٣- کاریگەری دەکەنە سەرمان. خودی ئەم سێ خاڵەش پێچەوانەی بانگەشەکەی کانتە. لە لایەکی تریشەوە، ئێمە دەزانین کە بیرکاری و لۆجیک شتانێکن بە واجبی ڕاستن و قابیلی شکان نین، و تەواوی مەعریفەمان بەندە لەسەریان. جا خودی فەلسەفەی کانت و جیاکارییەکەی کانت بەندە لەسەر یاسا لۆجیکییەکان، بەڵام ئەگەر بانگەشەکەی کانت ڕاست بێت، ئەوا لۆجیک و بیرکاری تەنها لەناو جیهانی فینۆمینا دان، کەوابوو چۆن بەکاردێن بۆ بانگەشە دەربارەی نۆمینا؟ لە کۆتایی دا، کانت لۆجیک بەکاردێنێت بۆ بانگەشەکەی، بەڵام ئەگەر بانگەشەکەی ڕاست بێت، ئەوا کەرەستەکانی هەڵدەوەشێنەوە و هەڵە دەبن. #ڕەسەنایەتی #فەلسەفە

خەڵکی ڕەسەنی ئیماڕات، ژمارەیان یەک ملیۆێۆن بۆ یەک ملیۆن و چارەکێک خەڵک ئەبن کە ئەکاتە %10 لە دانیشتوانی خودی وڵاتەکە! لە هەمو
خەڵکی ڕەسەنی ئیماڕات، ژمارەیان یەک ملیۆێۆن بۆ یەک ملیۆن و چارەکێک خەڵک ئەبن کە ئەکاتە %10 لە دانیشتوانی خودی وڵاتەکە! لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە ئەوەندەیان تڕ زلە کە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی جگە تڕزلی وەک خۆیان نەبێت ناکەن!. لەوەش سەیرتر ئەوەیە یەک بانگخواز و پێشنوێژی قورئانخوێن و شێخێکی موحتەرەم و گوێلێگیراویان نییە کە هی خۆیان بێت، بەڵکو ئەوانەشی هەیانە هاوردەی دەرەوەن و بە پارە کڕیویانن. بە کورتی کافرسانییە. "هناك الزلازل، والفتن، وبها يطلع قرن الشيطان". #هەڵوێستە

فەزیلەت لە نێوانی دوو ناپەسەنددایە: ئازایەتی لە نێوان سەرکێشی و ترسنۆکیدایە، بەخشندەییش لە نێوان بەهەدەردان و دەستگیراوەیدایە
فەزیلەت لە نێوانی دوو ناپەسەنددایە: ئازایەتی لە نێوان سەرکێشی و ترسنۆکیدایە، بەخشندەییش لە نێوان بەهەدەردان و دەستگیراوەیدایە. ئەرستۆ 📚 نيكوماخيا #ئەرستۆ #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە

سەرەتای بێ سەرەتا(الأول) و کۆتایی بێ کۆتا(الآخر) هەرچی ڕاستی کاتییە لەخۆ دەگرێ، ڕوکەش(الظاهر) و ناوەخنیش(الباطن) هەرچی ڕاستی
سەرەتای بێ سەرەتا(الأول) و کۆتایی بێ کۆتا(الآخر) هەرچی ڕاستی کاتییە لەخۆ دەگرێ، ڕوکەش(الظاهر) و ناوەخنیش(الباطن) هەرچی ڕاستی شوێنییە لە خۆ دەگرێت. ئەم دووانەش دووانەیەکی ڕەهان، کە دڵی مرۆڤ بەرەو ئاڕاستەیەک دەبات کە تێیدا هیچ بوونێک نادۆزێتەوە بۆ هیچ شتێک جگە الله. ئەوەش خۆی هەموو ڕاگرێکی بوونە کە جێگیرە بۆ ئەو و جگە ئەو نییەتی. تەنانەت بوونی ئەو دڵەش خۆئ لە خۆیدا بەجێ نایەت مەگەر بە وەرگرتنی بوون نەبێ لە الله وە. ئەم وجودە ئیلاهییە وجودێکی ڕاستییە کە هەموو شتێک لێیەوە وجود وەردەگرێت. ئەو ڕاستییە ڕاستی یەکەمە و هەموو شتێک ڕاستی خۆی لێوە وەردەگرێت، و لە پشتی ئەو ڕاستییەوە هیچ ڕاستییەکی زاتی نییە و هیچ وجودێکی زاتی نییە بۆ هیچ شتێک لە وجوددا. سيد قطب 📚 في ظلال القرآن (هو الأول والآخر) #سيد_قطب #تەفسیر

الدُّنيا ملعونةٌ ، ملعونٌ ما فيها، إلا ذكرَ اللهِ و ما والاه، و عالِمًا أو متعلمًا. دنیا مەلعونە، مەلعونە ئەوەی تێیدایە، جگە
الدُّنيا ملعونةٌ ، ملعونٌ ما فيها، إلا ذكرَ اللهِ و ما والاه، و عالِمًا أو متعلمًا. دنیا مەلعونە، مەلعونە ئەوەی تێیدایە، جگە یادی خودا و ئەوەیە پەیوەندی بەوەوە هەیە، یان زانا بوون یان زانستخواز بوون.

دین و دنیا جودا نین تا بوترێت: دەبێ پێکەوە هەوڵیان بۆ بدەین بەڵکو دنیا باخچەی ئاخیرەتە و دەبێ لە خزمەتی دیندا بێت، هەر هەوڵێک
دین و دنیا جودا نین تا بوترێت: دەبێ پێکەوە هەوڵیان بۆ بدەین بەڵکو دنیا باخچەی ئاخیرەتە و دەبێ لە خزمەتی دیندا بێت، هەر هەوڵێک لە دنیادا بەپێی شەریعەت نەبێت و مەبەست تیایدا ئاخیرەت نەبێ گومڕایی و لەناوبەرە. بەناو موسوڵمانی مۆدێرنە دەیەوێت ئەم دوو لایەنە سەربەخۆ ناوزەند بکات، دینمان لە عیبادەتی ڕوکەشدا بۆ کورت بکاتەوە و دنیاش لە کەیفوسەفا و لەزەتی نەفسی. بە کورتی خورمژیان دەوێت، دەیانەوێت حەز و لەزەتی نەفسی و سەریەکنانی پارە و کەیفوسەفایەکی درێژیان هەبێت، لە ڕۆژێکدا دە کاتژمێر بۆ سەرمایە کۆکردنەوە دابنێن و چارەکە سەعاتێکیش بۆ نوێژەکانیان و و لە هەفتەیەکیشدا دووڕۆژ بۆ کەیفکردن و سەعاتێک بۆ خوا، لە ساڵێکدا سێ مانگ بۆ کەیفکردن و مانگێکیش خۆبرسیلردن تیایدا بۆ خوا. بەکورتی ئەوان دین و دونیایان جودا کردۆتەوە، سەنتەریەتیشیان داوە بە دنیا و بۆ ڕاحەتی دەرونی و جێگیری ڕوحی پەرستش دەکەن کە ئەمەش دووبارە لە خزمەتی کاری دنیاکەیاندایە. زۆرجاریش بەڵگە دەهێننەوە بە وتەیەکی مەنسوب بۆ ئیمام عەلی کە دەفەرموێت: بۆ دنیات بژی وەک ئەوەی کە هەتاهەتایە تێیدا دەژیت و بۆ دواڕۆژ وەک ئەوەی سبەی دەمریت. لە ڕاستیدا وتەکەی ئیمام عەلی دەگەڕێنرێتەوە بۆ فەرمایشتەکانی خودا و پەیامبەرەکەی نەک بە سەربەخۆیی تەفسیر بکرێت، پەیامبەر دوعا دەکات(ولا تجع الدنیا اکبر همنا ومبلغ علمنا). پەیامبەر دەفەرموێت: عش في الدنيا كانك غريب او عابر سبيل. لە دونیا بژی وەک ئەوەی نامۆبیت یاخود ڕێبوار. کەواتە دونیا لای مرۆڤی باوەڕدار جگە سێبەرێکی کاتی هیچی دیکە نییە، زادی دونیاو چێژەکانیشی دەبێت بۆ خزمەتی ئەوە بێت کە شەریعەتەکەی خودا داوای لێ دەکات و خزمەتی دواڕۆژی بکات، هەموو ئەوەی لە دنیا کە تەنها بۆ خزمەتی دونیا بەکاردێ بەتاڵە. #توراسی_عیرفانی

حين أضع رأسي على حجرك، أشعر أنّني عدتُ طفلًا، وأنّ الدنيا كلّها لا تملك أن تُخيفني. کاتێک سەرد دەخەمە سەر کۆشت، وا هەست ئەکەم
حين أضع رأسي على حجرك، أشعر أنّني عدتُ طفلًا، وأنّ الدنيا كلّها لا تملك أن تُخيفني.
کاتێک سەرد دەخەمە سەر کۆشت، وا هەست ئەکەم بوومەتەوە بە منداڵێک کە هەموو دونیا دەسەڵاتی ئەوەی نییە بمترسێنێت.
سعدی شیرازی #وتە

Repost from دژە باو
سوپاس و ستایش بۆ خودای گەورە کە بە نووری سەردار و سەروەری کائینات گەردوونی ڕۆشن کرد، ئەو مرۆڤە کامڵەی کە نهێنیی بوون و بنەمای
سوپاس و ستایش بۆ خودای گەورە کە بە نووری سەردار و سەروەری کائینات گەردوونی ڕۆشن کرد، ئەو مرۆڤە کامڵەی کە نهێنیی بوون و بنەمای ڕەحمەت و ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی ناو و سیفات و دەرکەوتە باڵاکانی خودایە، چەقی بازنەی حەقیقەت و کلیلی نهێنییەکانی بوون، لە عالەمی جەبەرووت بە ئەحمەد دەرکەوت و لە عالەمی شەهادەت بە موحەممەد ﷺ؛ ئەو خۆشەویستەی خودای تعالی لە قورئانی پیرۆز دا ستایشی کردووە بە: ﴿وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ﴾، جوانی و شکۆمەندی و ڕەحمەت و سوپاسگوزاریی کامڵ کرد. بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەت، دڵخۆشیی خۆمان دەردەبڕین و پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئوممەت و شوێنکەوتووانی ئەو نوورە دەکەین کە کوژانەوەی نییە، ئەو بۆنەی کە بوونی پڕ لە ڕەحمەت و بەرەکەت کردووە. #ڕەسەنایەتی #مەولوود

"وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَظِلَالُهُم بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ" هەموو شتێک هەر
"وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَظِلَالُهُم بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ" هەموو شتێک هەر بۆ خودا سوجدە دەبات. سوجدە دانپێدانانە بە گەورەیی سوجدە بۆبراو، گەورەییەک کە بە شایستەیی زاتی هەیەتی نەک وەریگرتبێت، کاتێک ڕەعییەتێک سوجدە بۆ پادشاکەی دەبات لەبەر ئەوە نییە ناوی پادشایە یان گۆشت و خوێنێکە و لەسەر تەختێک دانیشتووە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە مانای دەسەڵاتی تێدا دەرکەوتووە، بەمشێوەیە ئەوان سوجدە بۆ دەسەڵات دەبەن، ئەو دەسەڵاتەش هی پادشا خۆی نییە بەڵکو دابەزیوەتە سەر ئەو و پێی دراوە، واتە لە زاتی خۆیدا نییە، ئەگەری داماڵینی لێ دەکرێت، هەر شتێکیش ئەگەری داماڵینی لێ بکرێت ناکرێت بە زاتیاتی شتێک هەژمار بکرێت، بۆیە؛ سوجدەی خەڵکی بۆ بەرزترە لە پاشا لە ڕاستیدا نەک بۆ پادشا خۆی. بەوجۆرە هەموو شتێک سوجدە دەبات بۆ شتێکی دیکە بەو مانایەی کە تەعزیمی شتێکی دیکە دەکات نەک لەبەر خۆی بەڵکو سەروتر لە خۆی تا دەگاتە سەرچاوەی یەکەم کە زاتی خودایە، کەواتە هەموان هەر سوجدە بۆ خودا دەبەن، هیچ شتێک نییە جگە ئەو تا سوجدەی بۆ ببرێت. "وظلالهم في الغدو والآصال" نەک هەر ڕوحیان سوجدە دەبات بەڵکو هەرچی گەردیلەکانی لاشەیانە بە سەربەخۆی سوجدە بۆ خوا دەبات ئەگەر چی بە دەرکەوتە جەستەییەکە لەو شێوە دیاریکراوەدا کە خەستەیەکی ئەندازەییەیە سوجدە نەبات، بەڵام زەڕاتی وجودی دەیبات کە پێکەوە جەستەکە پێکدەهێنن. #عیرفان #توراسی_عیرفانی

Repost from N/a
ئەمەی ئێستە دەیبینی لە سۆشیالمیدیا بریتییە لە ئەخلاقی قەرەج ، قەرەجەکان جاران ڕێیان نەئەدرا بێنە ناو شارەکان بژین ، لە دەرەوە
ئەمەی ئێستە دەیبینی لە سۆشیالمیدیا بریتییە لە ئەخلاقی قەرەج ، قەرەجەکان جاران ڕێیان نەئەدرا بێنە ناو شارەکان بژین ، لە دەرەوەی شارەکان خێمەیان هەڵئەدا و لەوێ خەریکی لەشفرۆشی و قاوەگرتنەوە و جادوکردن بوون ، بەڵام دوای گڵۆباڵیزم تێکەڵی خەڵک بوون لەناو شارەکان و کاریگەریان خستە سەر جیلی داهاتوو ، ئەو قەرەجانە بەهۆی ئازادی و یەکسانییەوە عەقڵییەتی نەوەی مرۆڤە بەڕەوشتەکانیان تێکدا ، ئەوان قونخستنە بەرکامێرا و ڕەقس کردن لەلایڤ و هەزاران فعلی قۆڕی دیکەیان فێری خەڵک کرد چونکە لە دێرەوە هونەری خۆیان بوو. سۆشیالمیدیا ئەتوانی بە قەرجستان ناوزەند بکەیت

#هەڵوێستە پێشینە چاکەکانمان ئەگەر کچێکیان هەبوایە و پیاوێکی باشیان بەرچاو بکەوتایە، نەیاندەهێشت لەدەستیان دەربچێ و لێیان مارە
#هەڵوێستە پێشینە چاکەکانمان ئەگەر کچێکیان هەبوایە و پیاوێکی باشیان بەرچاو بکەوتایە، نەیاندەهێشت لەدەستیان دەربچێ و لێیان مارە دەکرد ئەگەرچی پیاوە داواشی نەکردایە. باوکی عبداللەی کوڕی موبارەك، لە بێستانی کەسێکدا کاری دەکرد، کاتێك خاوەن بێستان بینی دەستی پاکە و خاوەن ئەخلاق و دینە، ڕاستەوخۆ چوە لای خێزانەکەی و پێیوت: ”لە موبارەك باشتر نابینم تا کچەکەمانی پێبدەم“، هەربۆیە دەستی موبارەکی گرتو کچەکەی لێمارەکرد. بەدەیان چیرۆکی بەوشێوەیە لەلای موسوڵمانانی جیلی زێڕینی ئیسلام هەیە، چۆن ئافرەتی باشیان بۆ کوڕەکانیان دۆزیوەتەوە ئاواش کوڕی باشیان بۆ کچەکانیان دۆزیوەتەوە، عەیب نیە، عەیب ئەوەیە سەرسەریەك بێتە داوای کچەکەتو پێیبدەیت چونکە خاوەن نەسەب و حەسەب و پارە و سەروەتە....هتد جگە دین و ئەخلاق.

ئەگەر ئەبو عوبەیدە شەهید بوو بێت، ئەوا ئەبێت دڵخۆش بین بۆی، چونکە؛ - لە ئازار و ناڕەحەتی دنیا و ترس و دڵەڕاوکە و خەم و خەفەتی دونیا و ئەهلی دونیا نەجاتی بوو. - ئەرکی پیرۆزی خۆی گەیاند وەک باقی سەرکردەکانی پێشو. - شەهادەتی بەدەست هێنا و گەڕایەوە لیقای باری بەوپەڕی سەربەرزییەوە و ژیانی هەتاهەتایی پڕخێر و بەرەکەت و چێژ مسۆگەر کرد. "ولا تقولوا لمن يقتل في سبيل الله امواتا بل احياءً عند ربهم يرزقون" "وذلك فوز عظيم" ئەوەی پێویستە خەمی بۆ بخورێت ئەوەیە کە هێشتە لە دنیا ماوەتەوە و سەرئەنجامی دیار نییە. #هەڵوێستە

توڕەهاتی وەرگرتنی ئازار وەک سەرچاوەی دیاریکردنی باشە و خراپە. زۆرێک لەلایان وایە کە بابەتی ویستی خێر بۆ کەسێک دەرهاویشتە دیاریکەرەکەی لە نەگەیاندنی ئازارە پێی، بەوپێیەی کە ئاسودەیی لەلای ئەوان وابەستەیە بە نەبوونی ئازارەوە، هەر بۆیە ئەگەر بمانەوێت یاسای(چاکت بوێ بۆ خەڵک چۆن دەتەوێت بۆ خۆت) بپارێزین دەبێت ئازاری خەڵکی نەدەین. جا لێرەدا یان ئەو ئازارە ڕەهایە؛ واتە بە هیچ شێوەیەک بۆ هیچ مەبەستێک ناکرێت هیچ کەسێک ئازار بدرێت، ئەمەش لە بنەڕەتدا بەتاڵە، چونکە خودی خاوەن بیروباوەڕەکەش خۆی جێبەجێی ناکات و ناکرێت چونکە هەندێک کات ڕزگار کردنی کەسێک لە مردن یاخود ئازارێکئ گەورەتر یان چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکی یاخود بەهێزکردنی….هتد پەیوەست دەبێت بە چارەسەرکردنی بە ئازار. یاخود ئەوەتا پەیوەستە بە شتێکی دیکەوە کە مەسڵەحەتی کەسەکانە یان هەر هۆکارێکی دیکە، ئەمەشیان دووبارە لە خودی ئازار دەردەچێت بۆ باسێکی دیکە کە مەسڵەحەتە و ئەوەش بەتاڵکردنەوەی خۆی هەیە کە لێرەدا باسی ناکەین، بەڵام ئەوندە بەسە کە بڵێین بە تەنها قەید بوونی بە بابەتێکەوە ڕاستەوخۆ ئازار لە ئاستی دیاریکەری سەرەکییەوە دادەبەزێت بۆ خوارتر و جێی باس نامێنێت. هەر بۆیە بابەتی ئازار وەک دیاریکەری باشە و خراپە بابەتێکی نا عەقڵییە و نابێت بە پێوەرێکی سەرەکی لەو باسەدا، بەڵکو دەبێت شتێکی بەرزتر هەبێت کە ئاڕاستەی بکات بۆ بەکارهێنانی لە کاتێک و بەکارنەهێنانی لە کاتێکی دیکەدا. #فەلسەفەی_ئەخلاق #باسێکی_فەلسەفی

Repost from دژە باو
زنجیرەی هزری کوردانی ڕەسەن بوونی خود لە نێوان مەلا عبد الکریمی مودەڕیس و ڕێنێ دیکارت #ڕەسەنایەتی #فەلسەفە
+2
زنجیرەی هزری کوردانی ڕەسەن بوونی خود لە نێوان مەلا عبد الکریمی مودەڕیس و ڕێنێ دیکارت #ڕەسەنایەتی #فەلسەفە