عَنْقّاْءُ
الذهاب إلى القناة على Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
إظهار المزيد1 396
المشتركون
+324 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
-1230 أيام
أرشيف المشاركات
1 396
هەموو ئەو شتانەی کە لە دژی گەلانی ئیسلام ڕوویداوە یان ڕوودەدات، جگە لە دەربڕینی ئیرەیی، هیچی تر نییە....
- یولیۆس ئیڤۆلا
#ڕەسەنایەتی #سەرنج
1 396
لە جیاتی ئەو مەلا گەمژانە ئەم پیاوەی لێ بوایە باش دەروونی کرد بە ناوکەف حاشا حازری😄
#سەرنج
1 396
تەبعەن ئەمە بەشی یەکەمی کتێبی شەرق و غەربە بەس بەخوا تاقەتێکی ویست هەمووی بکرێتەوە کوردی.
بەڵام پشت بەخوا بەردەوامیم ئەبێ.
1 396
Repost from تێڕوانین
بیرۆکەیەکی ڕاستەقینە و دروست ناتواندرێت ‘نوێ بێت؛ چونکە حەقیقەت بەرهەمی عەقڵی مرۆڤ نییە، بەڵکو سەربەخۆ لە ئێمە بوونی هەیە و تەنیا دەبێت بیزانین، ئەگەر بەدەستی بهێنین، ئەگینا لە دوای حەقیقەت هیچ شتێک نییە جگە لە هەڵە”.
.. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .
رينيه جينو (عبد الواحد يحيى)
#تێڕوانین
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
#هەڵوێستە
ئەمە زیاتر لە مەجلیسی خەڵكی ئاسایی كەم سەقافەت دەچێ نەك مەجلیسی ئەهلی علم.
- یەكەم: ڕۆیشتن بۆ كەناڵی ڕوداو خۆی عەیبەیە بۆ پیاوی پیاوانە، چونكە ئەوەی خوا پێیناخۆشە لەو كەناڵە دەكرێ لە دژایەتی دین و ڕەسەنایەتی.
- دووەم: دانیشتن بەو جۆرە و قسەكردن بەو شێوازە لە ئاداب و هەڵسوكەوتی چینی وەسەتی كۆمەڵگە دەچێت نەك چینی بەرز و ئەهلی علم.
تەبعەن لای ئەمان چینایەتی دژی ئیسلامە(چونكە ئەخلاقیاتی سەردەم دەیخوازێت) بۆیە بەو شێوازە هەڵسوكەوت دەكەن، لەجێی ئەوەی خەڵكی بەرز بكەنەوە بۆ ئاستی خۆیان، خۆیان دادەبەزێننە ئاستی خەڵكی عەوام.
ئەمە ئەوەیە كە مۆدێرنە دەیخوازێت، ئەم تایپانە لە مامۆستا و ئەو تایپە لە ئیسلامەتی كێشەی لەگەڵ سیستمی جیهانی و مادەگەرایدا نییە لە جەوهەریدا بەڵكو لە تەتبیقاتدا كێشەی بۆ دروست دەبێت، ئەوەش ئاساییە بەپێی شوێن و كات مۆدێرنە ڕێیپێدەدات، تەنانەت ئیسلامیش جێبەجێ بكەیت بەڵام بەو تایپەی كە ئەو دەیەوێت كە ئەم تێكەڵبوون و تەڕحە سەخیفانە و ئەم ئاستە نزمەیە لە نوێنەرانی.
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
مرۆڤی مۆدرن زیندانە بەڵام پێیوایە ئازادە چونكە نایەوێ دەست بدات لە ئاسنەكانی بەندیخانەكەی.
نیكۆلاس داڤێلا
#شارستانیەتی_ئیلاهی
#توراسی_عیرفانی
1 396
شتێکی زۆر قێزەونە، وەک بڵێی عیبادەتەکان لە عیبادەت و جەوی ئیمانیەوە ئەگۆڕن بۆ ئاهەنگگێڕان و ئیحتیفال.
#سەرنج
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
لە ڕاستیدا ئاماژەی سەر وشەی(ماددە یان چەندێتی) ئەوەیە كە دەردەكەوێت وەك مەبدەئێك بۆ جوداخوازی(Separatism).
بۆ دڵنیابوونەوەش لەوە دەتوانین بڵێین كە ڕاستی (چەندێتی) دیاریكراوێكی پاڵدراوە بۆلای(ڕەگەز)*، چونكە بیرۆكەی(ڕەگەز) خۆی هیچ نییە جگە بیرۆكەیەكی چۆنێتی تەواو، بەم جۆرە جودایە لە(چەندێتی)، جیاواز لە تاكەكان كە لە ژێریدا هەڵگیراون، (بەواتایەكی دیی چونە ژێرەوەیان بۆ ژێر بیرۆكەی(جنس) جیابوونەوەی لێوە دەرهاویشتە دەبێت، بەمەش هەر یەكێكیان لەوی دیان جیا دەبێتەوە سەرەڕای هاوبەشیان لە بیرۆكەی ڕەگەزدا)*
ئەمەش بە پێچەوانەی ئەو ڕایە هەیە كە زۆر بەربڵاوە لەناو مۆدێرنەكان، پێویستە لێرەدا تیشك بخەینە سەر ئەوەی كە ناكرێت بە هیچ شێوەیەك (ڕەگەز) بە كۆبوونەوەی شتەكانی ژێری بنوێنرێت، چونكە كۆبوونەوە هیچ نییە جگە تۆپەڵبوونێكی ڕێژەیی دانەكان، ئەمەش بابەتێكی چەندێتی تەواوە بە پێچەوانەی(ڕەگەز)ەوە”كە بابەتێكی چۆنێتییە”.
لە ڕاستیدا تێكەڵ كردنی گشتگیری و كۆبوونەوە دووبارە سەرئەنجامی ئەوەیە كە مۆدێرنەكان جگە چەندێتی هیچی دیكە نابینن، ئەم ئاڕاستەیەش لە كرۆكی هەموو بیرۆكە و فیكرەكانیاندا دەبینین.
*ڕەگەز لێردا وەرگێڕدراوە بۆ وشەی(جنس)ی لۆژیكی كە مەبەست پێی یەكێكە لە پێنچ هەمەكییەكە(جنس - نوع - فصل - عرض العام - الخاصە)، جنس خۆی كوللییە بۆ ئەوانیدی و ئەوانیش كولین بۆ خوار خۆیان تا دەگاتە تایبەتمەندیی كۆتایی بۆ شتەكە.
*بۆ نمونە بیرۆكەی(زیندوێتی) ڕەگەزێكە و هەموو زیندووەكان تێیدا هاوبەشن، لەگەڵ ئەوەی زیندووەكان لە واقعدا بێ ئیرادە و خاوەن ئیرادە دەگرێتەوە گەر بێینە خوارتریش لەژێر خاوەن ئیرادەیا مرۆڤ ئاژەڵی تێدایە و لەژێر مرۆڤ و ئاژەڵیشدا ملیۆنەها زیندوو پەلدەهاوێت.
ئیمام عبدالواحد یحیا(ڕێنێ جینۆ)
📚هيمنة الكم
#توراسی_عیرفانی
#شارستانیەتی_ئیلاهی
1 396
سەردەمێکی نائاساییە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک پێیان وایە نەتەوەکان یان (گەلان) دڵخۆشترن کاتێک دەیانگۆڕین بۆ ڕانە مەڕ، یان بە دزینی بەنرخترین شت کە خاوەنین ، کە ئەوەش شارستانیەتەکەیانە، وە بە ناچارکردنیان بە وەرگرتنی بەهاگەلێک کە هی میللەتانی ترن،
و بە قەتیسبوونیان لە قێزەونترین ئەرکەکاندا بۆ ئەوەی وایان لێبکەن شتگەلێک بەدەستبهێنن کە هیچ سوودێکیان بۆ ئەوان نییە.
- مەولانا ڕێنی گینۆن (عبدالواحید یەحیا) | أزمة العالم الحديث
#ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە
1 396
سەردەمێکی نائاساییە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک پێیان وایە نەتەوەکان یان (گەلان) دڵخۆشترن کاتێک دەیانگۆڕین بۆ ڕانە مەڕ، یان بە دزینی بەنرخترین شت کە خاوەنین ، کە ئەوەش شارستانیەتەکەیانە، وە بە ناچارکردنیان بە وەرگرتنی بەهاگەلێک کە بۆ ڕەگەزەکانی تر دروستکراون،
و بە قەتیسبوونیان لە قێزەونترین ئەرکەکاندا بۆ ئەوەی وایان لێبکەن شتگەلێک بەدەستبهێنن کە هیچ سوودێکیان بۆ ئەوان نییە.
- مەولانا ڕێنی گینۆن (عبدالواحید یەحیا) | أزمة العالم الحديث
#ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە
