ar
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

الذهاب إلى القناة على Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

إظهار المزيد
1 393
المشتركون
-124 ساعات
-37 أيام
-1430 أيام
أرشيف المشاركات
Repost from دژە باو
مۆدێرنە و بێ ئامانجی لە سیستەمی مۆدێرنەدا هیچ بنەمایەکی جێگیر نییە، بۆیە ناتوانرێت سەرئەنجامێکی بنەڕەتی دیاری بکرێت بۆ کارکردنی مرۆڤەکان، بەڵکو مرۆڤ تیایدا دەبێت بیرۆکەی ناکۆتایی بەدوای یەکداهاتووی ئەگەریەتی هەبێت بۆ هەموو کارەکانی (الإمكانيات المتسلسلة). نابێت ڕێگا بدرێت بە مرۆڤ لە ژێر سیستەمی مۆدێرنەدا خاڵی کۆتایی و وەستانی هەبێت بۆ کار و کاردانەوەکانی، چونکە لە هەر خاڵێکدا بوەستێت، ڕاستەوخۆ بیر دەکاتەوە بۆ؟ بۆچی دەبێت ئەم کارە بکەم؟ بۆچی دەبێت هەوڵبدەم؟ بۆ دەبێت بژیم؟ هەر کاتێک تووشی ئەم پرسیارانە بوو، ئەوا یان دەبێت خۆی گێل بکات، یان ئەوەتا شێت دەبێت و دەکەوێتە سەر جادە. لێرەوە بیرۆکەی ڕاهێنانی منداڵ هاتە پێشەوە لەسەر دۆگما کردنیان بە ناکۆتا لە ئەگەریەتیی بەردەوام و کارکردن و ماندووبوونی بێ وەستان، تا ببێتە ڕۆبۆتێک کە دۆگما کراوە لەسەر سیستەمێکی دیاریکراو بۆ وەبەرهێنان و بەکاربردن. ناویشیان لەمە ناوە سیستەمی پەروەردەی پێشکەوتوو! #ڕەسەنایەتی

ڕاڤەی شعرە بەناوبانگەکەی شێخی ئەکبەر ئیبن عەرەبی(قدست اسرارە الشریفة) #ابن_العربي

Repost from دژە باو
ململانێی نێوان ئایین و زانست بەشی دەیەم وەهمی پێکدادان دوا بەدوای لێکۆڵینەوەکانمان لە میتۆد و خوێندنەوەی زانستی، ئەوەمان بەدە
ململانێی نێوان ئایین و زانست بەشی دەیەم وەهمی پێکدادان دوا بەدوای لێکۆڵینەوەکانمان لە میتۆد و خوێندنەوەی زانستی، ئەوەمان بەدەرخست کە زانست بوارێکی سەربەخۆ و دابڕاو نییە لە بیروباوەڕی فەلسەفی و پێشگریمانە فەلسەفییەکان، و لە لێکۆڵینەوەکانمان دا بینیمان فیگەرە گەورەکانی نێو ئایین هەرگیز دژیەکییان نەبینیوە لە نێوان ئایین و زانست دا، بەڵکو زۆر ڕاشکاوانە وتوویانە ئایین و زانست دوو هێڵی تەواوکەری یەکترین، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی بیڵێین، ئەوەیە: (ئایین خودی خۆی دژی زانست نییە، و زانستیش وەک خۆی دژایەتیی ئایین ناکات.). تێکگیرانی نێوان ئایین و زانست لە ڕاستیدا تێکگیرانی نێوان دوو جیهانبینیی فەلسەفی بوو لە ڕۆژئاوا دا، یەکێکیان داوای بێ ئامانجی و سروشتێکی بێ ڕوح و مەعنەوییات دەکرد، هەروەها بنچینەی زانستی بۆ چەندیەتی (Quantity) دەگەڕاندەوە کە ڕێبازی میکانیکیی سروشتگەراییە، و ئەوەی دیکە داوای ئامانج و خوێندنەوەیەکی قووڵی مەعنەوییانەی دەکرد بۆ سروشت، و بنچینەی زانستی بۆ چۆنیەتی (Quality) دەگەڕاندەوە کە ئەویش ڕێبازی واقیعگەراییە. سەرهەڵدانی ئەم ڕێبازانە هەرگیز بۆ دژایەتیکردنی ئایین نەبوو، بەڵکو لە سەرەتاوە ڕێبازێکی ئایینی جیابوونەوە لەناو مەسیحیەت و ئەوەیان ڕەتکردەوە کە سروشت هیچ بابەت و لایەنێکی مەعنەوی لە خۆی بگرێت، کەواتە زۆر بە کورتی هەرگیز تێکگیرانەکان بریتی نەبوونە لە تێکگیرانی نێوان زانست و دژە-زانست، بەڵکو تێکگیرانی دوو مەزهەبی ناو جیهانی مەسیحییەکان بوو کە هەر یەکەیان بەرگریی لە مەنهەجێکی فەلسەفیی دیاریکراو دەکرد، دیارترین نموونەی تێکگیران لە نێوان ئایین و زانست ڕەنگە چیرۆکی گالیلۆ بێت لە بابەتی خۆرسەنتەری و زەوی سەنتەریە کە لە ڕاستیدا ئەوەندەی پێکدادانێکی فەلسەفییە زانستی نییە. وەک لە لێکۆڵینەوەکانمان بەڵگە و ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی و دەرەنجامی ڕێبازی میکانیکیمان دەرخست، کە دژایەتیی خودی چەمکی زانست دەکات و لەبری پەیداکردنی میتۆدێک بۆ تەفسیرکردنی واقیع، زیاتر کەلێن دەخاتە نێوان زانا و زانراو، بە شێوەیەک هەموو زانست لە تاکدا کۆ دەکاتەوە. بەڵام بۆچی پیاوانی ئایینی دژایەتیی پەرەسەندن، و بابەتی تەمەنی زەوی، و گۆیی زەوی، و خۆر سەنتەرییان دەکرد؟ وەهمی دژیەکی لە نزمکردنەوەی بەڵگەکان و بە لاواز دەرخستن و خوێندنەوەی بیری بەرامبەر پەیدا دەبێت، ئەوەی هەموو بیرمەندانی ئایینی لەسەری یەکدەنگ و هاوڕان بریتییە لەم بۆچوونە: (ئەگەر زانستێکی تەواو سەلمێنراو نەبێت، هەرگیز بە پێویستی نازانین تێگەیشتنمان بۆ دین بگۆڕین.). دەرەنجامی توێژینەوەکەمان تەواو ئەو خاڵەی بە ڕوونی نیشانداوە زانست بەپێی میتۆدەکانی خۆی هەرگیز یەقینی نەبەخشیوە، بەڵکو لە ئێستا دا تەواوی زانایان لەسەر ئەوە کۆکن کە تیۆریی زانستی ناکرێت یەقین ببەخشێت، ئەوەی یەقین بەخش و دڵنیاکەرەوەیە تەنها دیاردە تێبینیکراوەکانن (Observable Events) و زانایان هەرگیز لەگەڵ ئەم بابەتە کێشەیان نەبووە. تیۆریی پەرەسەندن و خۆرسەنتەری و درێژیی تەمەنی زەوی هەرگیز دیاردەیەکی بینراو نین و نەخراونەتە بن تیشکی تێبینیکردن، بەڵکو بەپێی میتۆدێکی دیاریکراو ئەم دەرەنجامانەیان دەستنیشان کردووە کە قەت یەقین نابەخشن، و هەرگیز چاوی مرۆڤ پەرەسەندن نابینێت لە باوانی هاوبەشەوە بگۆڕێت، هەرگیز جووڵەی زەوی نابینێت بە دەوری خۆر دا، بەڵکو دەکرێت بە پێچەوانەوە لێکدانەوەی بۆ بکرێت. هۆکاری سەرەکی بۆ بەردەوامبوونی ئەم میتۆدە زانستییە لەبەر بەهێزیی بەڵگەکانی نەبووە، بەڵکو ئەم ڕێبازە لە خودی خۆی دا هەڵگری بیرێکی سیاسیی تاکسەنتەرییە، ڕێگا بۆ دەستبەسەرداگرتنی سروشت و ئازادیی تاک و هزر خۆش دەکات، هاوکات پشتگیریی ڕێبازێکی ئایینیی مۆدێرن دەکات کە خوێندنەوەی توراسییانە و یەقین سنوورداری ناکەن، هاوکات پێویستی بە قووڵ بوونەوە نییە تاوەکو قبوڵ بکرێت بە پێچەوانەی ڕێبازە واقیعییەکە، بەم شێوەیەش ئاسانتر دەچێتە ناو جەماوەر و خەڵک لەسەری پەروەردە و پڕۆگرام دەکرێن. کەواتە ئەوەی لە سەرەتاوە ناونراوە (پێکدانانی نێوان ئایین و زانست)، جگە لە وەهمێک هیچی تر نییە، کە بۆ ئاستی جەماوەر بڵاوکراوەتەوە، هەروەها بۆ مەرامی سیاسی و مەزهەبی بەکاردەهێنرێت. #ڕەسەنایەتی #ئایین #زانست #نوێگەری

Repost from N/a
دانپێدانانی کۆنە فیمینیستێک تەلەگرامی پیاوسالاری

Repost from دژە باو
"دەوڵەت دەتوانێت حوکمڕانی تووند و زۆرەملێ بکات، بەڵام دەسەڵاتی ڕاستەقینە ئەوەیە کە جێگەی خۆی بکاتەوە لەناو خەڵک بەو چەشنەی دڵ
"دەوڵەت دەتوانێت حوکمڕانی تووند و زۆرەملێ بکات، بەڵام دەسەڵاتی ڕاستەقینە ئەوەیە کە جێگەی خۆی بکاتەوە لەناو خەڵک بەو چەشنەی دڵیان ڕازی بکات." ئیبن خەلدون #ڕەسەنایەتی

ئەمڕۆش بەپشتیوانی خوا چاومان لە هیممەت و ماندیبوونی ئێوەیە بۆ زیادکردنی ژەمێک و دینارێک بۆ ئەهلی غەززە. ماندومەبن وازمەهێنن د
ئەمڕۆش بەپشتیوانی خوا چاومان لە هیممەت و ماندیبوونی ئێوەیە بۆ زیادکردنی ژەمێک و دینارێک بۆ ئەهلی غەززە. ماندومەبن وازمەهێنن دەیان تەلەفۆن بەهۆی ڕیکلام و بانگەوازیەکانی ئێوە دەکرێن کە تەنها پۆستەرێکی هەڵمەتیان دیوە لەلایەن ئێوە دێن پارە دەبەخشن. بۆیە بەکەمی مەزانن. دڵنیابن هەر کەس بەهۆی ئێوە دینارێک ببەخشێت خێرەکەی بۆ ئێوەشە بەبێ ئەوەی خۆتان ببەخشن. بۆیە بەردەوام بن لە بانگەوازی و هیممەتەکانی خۆتان کارێکی گەورە وپیرۆز دەکەن. دڵنیابن ئێمەش دڵتان خۆشدەکەین بەبەخشین و ماندیبونەکانتان.

بیارەی شەریف

Repost from دژە باو
ئەگەر باسیان بکەین، دەیانناسیتەوە؟ گەلێک هەیە کە خودا بەهۆی تاوانەکانیانەوە زەلیلی ژێر دەستی دوژمنەکانیانی کردن، و کردنی بە ک
ئەگەر باسیان بکەین، دەیانناسیتەوە؟ گەلێک هەیە کە خودا بەهۆی تاوانەکانیانەوە زەلیلی ژێر دەستی دوژمنەکانیانی کردن، و کردنی بە کۆیلەیان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، پاشان پەرتەوازەی کردن بە جیهاندا بە جۆرێک کە نەتوانن بۆ ماوەی ٢٥٠٠ ساڵ خۆیان کۆبکەنەوە. بەدرێژایی ئەو هەزاران ساڵە لە جیهاندا وەک سەرچاوەی ئاژاوە و خراپەکاری تەماشا دەکران، هەرکات لە هەر جێیەکدا جێگیر دەبوون، هێندەی نەدەبرد تا خەڵکی و دەسەڵات لێیان ئاگادار دەبوونەوە و پلانەکانیان بۆ پشێوی نانەوە لە کۆمەڵگە و وڵاتدا ئاشکرا دەبوو، هەر بەو هۆیەوە وەدەردەنران. هەموو ئەو ئازار و ناهەموارییانەی کە بەسەریاندا هات، نەبوون بە هۆکاری ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ڕێبازی ڕاستی خودایی و تۆبە بکەن لەو هەڵانەی کە بەهۆیانەوە کەوتنە ناو ئەو دۆخەوە، بەڵکو زیاتر و زیاتر ڕۆچوون لە هەڵەکردن و پشتیان لە خودا کرد، زیاتر ڕوویان کردە دنیا و دەستیان پێوەگرت، بە جۆرێک ﴿يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍ﴾ [البقرة: ٩٦]، واتە: "هەر تاکێک لەوان حەز دەکات هەزار ساڵ تەمەنی بێت!". جێی باوەڕ نییە، سەرەڕای ئەو هەموو بێچارەیی و زەلیلییەی کە تووشیان دەبوو زیاتر حەزیان بۆ مانەوە لە دنیادا زیادی دەکرد، لێرەوە بۆ مانەوەی زیاتر پێویستیان بە ژیانێک بوو بە دووڕوویی و درۆوە بەند بێت، لەپێناو هەستانەوەشدا کاریان لەسەر ڕیبا و توقییە بێت، نەک تێکۆشان و بەرخودان بە ماڵ و خوێن. لەجیاتی هەوڵدان بۆ هێنانەوەی پەیامبەر و زانایانی ڕەببانی تا پێشڕەوییان بکەن بەرەو (خاکی بەڵێن پێدراو) بە تێکۆشان لە ژێر ئاڵاکەیاندا، لە بیر و باوەڕی خۆیاندا چەسپاندیان کە مەسیحی ڕزگارکەر دێت و ڕزگاریان دەکات، ئەوانیش دەکەونە ناز و نیعمەتەوە بۆ هەتا هەتایە، دووبارە هەمان وتە و بیرۆکەی ڕابردوویان کرد بە بیروباوەڕ و بنەمای کردار و بەرنامەی پەیڕەوکردن لە ژیاندا ﴿فَاذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلَا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ﴾ [المائدة: ٢٤]، واتە: "بڕۆ خۆت و خوداکەت بجەنگن، ئێمەش لێرە دادەنیشین.". لە کۆتاییدا دوای ئەو هەموو ساڵە لە دووڕوویی و ساختەچییەتی و زەلیلی و شکانی شکۆ و بێزراوی، پارچەیەک زەوییان بۆ هەڵدرا، هەر وەک چۆن نان بۆ سەگ هەڵدەدرێت، ئەوانیش قەپیان پێداکرد، وایانزانی ئیتر ئەوەی ویستوویانە هاتووەتە دی، بەڵام ئەمە نە لە زەلیلی ڕزگاری کردن نە لە ترس نە لە دووڕوویی و درۆ و دەستگرتن بە دنیاوە، بەڵکو هەر وەک سەگ دووبارە بوونەوە بە پاسەوانی ئیمبراتۆریەتی دوژمنەکانیان و لەو پێناوەدا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ئازاریان پێدەگات و ئازاری دەوروبەریان دەدەن. ئایە دەزانیت ئەوانە کێن؟ #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
شارە گەورەکان ڕوح زیندانی دەکەن لە نێوان تەپۆڵکەی چیمەنتۆ و بلۆک و شیشدا، نە ئاسمانی ساماڵ و نە هەوای پاک و نە درەختی سەوزی ج
شارە گەورەکان ڕوح زیندانی دەکەن لە نێوان تەپۆڵکەی چیمەنتۆ و بلۆک و شیشدا، نە ئاسمانی ساماڵ و نە هەوای پاک و نە درەختی سەوزی جوان و نە شنەبا و نە ئەستێرە و نە دیمەنێکی جوانی سروشت و نە هەڵهاتنی مانگ و نە خۆرئاوابوون تێیدا بۆ مرۆڤ بە ڕەوا نابینرێت، هەر بۆیە بە تێپەڕبوونی کات خەمۆکی و قەلەقی و دەیان نەخۆشیی دەروونی و هزری ڕوو دەکاتە مرۆڤ و دەیکات بە سادیست و ماسۆخیست و ... هتد. بە کورتی، گەورەبوونی شارەکان پەیوەندییەکی پێچەوانەی هەیە لەگەڵ باوەڕ و ڕوحانیەت، هەتا شار گەورەتر و مۆدێرنتر ببێت، بە هێندەی ئەوە باوەڕ و ڕوحانیەت کەم دەبێتەوە لەنێوان تاکەکانیدا. #ڕەسەنایەتی

ئەمڕۆ ئەبو عوبەیدە شتێکی دا بە گوێماندا کە پێویستی بە هەڵوێستەیە. فەرمویان کە ئەوان لە حزوری خودا لە ڕۆژی قیامەتدا بەرامبەرما
ئەمڕۆ ئەبو عوبەیدە شتێکی دا بە گوێماندا کە پێویستی بە هەڵوێستەیە. فەرمویان کە ئەوان لە حزوری خودا لە ڕۆژی قیامەتدا بەرامبەرمان دەوەستێت و حەقی خۆی و گەلەکەی وەک موسوڵمان و مافی بەسەر برا موسوڵمانەکەیەوە لێمان دەوێت. ئەوجا لەم دەروازەیەوە و وەک بچوکترین ئەرکی ئیمانی خۆم کە بەژداربوونە بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەڵمەتە لە پێناو غەززەدا هەڵدەستم وەک هەموو جارەکانی پێشو، داواکاریشم لە هەر کەسێک کە موتابەعەم دەکات لەم هەڵمەتەدا وەک هەڵمەتەکانی پێشو بەژدار بێت تا لە دادگای قیامەتتدا لانی کەم شتێکی بچوکمان پێبێت لە حزوری خودا و خەڵکی ستەمدیدەی غەززەدا، بە هەگبەی بەتاڵەوە نەوەستین. ئێمە لەم باسەدا هیچ خیلافێکی جوزئی فیکری نابێت بمانوەستێنێت، هەموومان دەبێت یەکدەست بین و بە هەموو توانامانەوە پاڵپشتی هەر پڕۆژەیەک بکەین کە بۆ خزمەتی ئەو دۆزە بەکاردەهێنرێت. حەزرەتی رسول اللە دەفەرموێت: المسلمُ أخو المسلمِ لا يظلِمُه ولا يُسلِمُه مَن كان في حاجةِ أخيه كان اللهُ في حاجتِه ومَن فرَّج عن مسلمٍ كُربةً فرَّج اللهُ بها عنه كربةً مِن كُرَبِ يومِ القيامةِ ومَن ستَر مسلمًا ستَره اللهُ يومَ القيامةِ. رواه البخاري موسوڵمان برای موسوڵمانە، ستەمی لێ ناکات و نایدات بەدەستەوە. هەرکەس لەخزمەتدا بێت بۆ براکەی خودای گەورە کارەکانی بۆ بەڕێ دەکات، هەرکەس ناڕەحەتی لەسەر موسوڵمانێک لا بدات، خودا ناڕەحەتییەک لە ناڕەحەتییەکانی قیامەت لەسەری لا دەبات، هەرکەسێک بۆ موسوڵمانێک بپۆشێت، خودا لە قیامەتدا هەڵەکانی بۆ دەپۆشێت. والسلام علیکم ورحمة الله وبركاته.

Repost from دژە باو
جەژنتان پیرۆز بێت بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی (پلاتفۆرمی سادات) جەژنە پیرۆزەی خۆمان ئاڕاستەی هەموو موسڵمانان
جەژنتان پیرۆز بێت بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی (پلاتفۆرمی سادات) جەژنە پیرۆزەی خۆمان ئاڕاستەی هەموو موسڵمانان دەکەین، بەتایبەت حاجییان و ئەو موسڵمانانەی لەپێناو بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی خودای تعالی و پاکبوونەوەی نەفسیان قوربانیان بە حەز و ئارەزووەکانی خۆیان داوە و بەردەوام ناوی خودا لە یاد و سەر زاریانە. جەژنی قوربان ڕەمزە بۆ قووڵترین ماناکانی پاکبوونەوەی نەفس و نزیکبوونەوە لە خودای تعالی، و تێیدا کڕۆکی تەوحید لە بەرزترین ئاستیدا دەردەکەوێت؛ قوربانیکردن لەپێناو خودا لەم ساتە گەورەیەدا جودا لە لایەنە ڕواڵەتییەکەی بوعدێکی مێتافیزیکیی باڵا لە خۆی دەگرێت، کە بریتییە لە سەربڕینی کۆتوبەندە ماددییەکان بەسەر دڵ و نەفسی مرۆڤەوە کە وای لێ دەکەن بە جگە لە خودا سەرقاڵ بێت و گەورەیی پەیدا بکەن لە دڵیدا، بۆیە لەم ساتە پیرۆزەی ساڵدا بە پێویست دانراوە مرۆڤ خۆی نوێ بکاتەوە و خاڵی ببێتەوە لە هەموو کۆتوبەندە ماددییەکان بە بەجێگەیاندنی ئەرکی قوربانیکردن و تەکبیرات و بە گەورەدانانی خودای تعالی. "الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد." #جەژنە_پیرۆزە #جەژنی_قوربان

Repost from دژە باو
بۆیە تەفسیرکردنی سروشت دوور لە خودا و بەعەلمانیکردنی تەنها هێرش نییە بۆ سەر بۆ ئایین، بەڵکو هێرشکردنە بۆ سەر خودی زانست، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڕێبازی پۆزەتیڤیزم هەوڵیاندا مەعریفەی ڕاستەقینەی بابەتی (Objective Knowledge) جیابکەنەوە لە مەعریفەیەکی بێ بەهای کەسی (Subjective Idea)، ئەگەر زانست نەتوانێت هیچ بسەلمێنێت و هیچ میتۆدێکی جێگیری نەبێت، تەنانەت دەربڕین لە حەقیقەت نەکات وەک ڕاسڵ ئاماژەی پێدەدات: "فیزیا هیچت پێ ناڵێت لەسەر حەقیقەتی شتەکان"، ئەوا چۆن دەکرێت وەک ئامرازێک بەکاربهێنرێت بۆ دژایەتیکردنی ئایین؟ وەک یوسف کەررەم ڕوونی کردووەتەوە، زانست هەرچییەک بکات لەکۆتاییدا شوێنکەوتەی فەلسەفەیە؛ هەروەها ڕاستییەکەش ئەوەیە کە ئەوەی پێی دەوترێ زانستی مۆدێرن بەرگێکی تازەی فەلسەفەی ماددەگەرایی دیمۆکریتسییە بۆ سروشت، بۆیە جارێکیتر ناچارین بگەڕێینەوە بۆ لێکدانەوە فەلسەفییەکانی ئەفلاتوون و ئەرستۆ، یان موتەکەلیمە سوننییەکان بەشێوەیەکی وردتر. #ڕەسەنایەتی #ئایین #زانست #نوێگەری

Repost from دژە باو
ململانێی نێوان ئایین و زانست بەشی هەشتەم سروشت لە نێوان مۆدێرنە و نەریتگەرایی - بەشی دووەم بەلای جیهانبینیی توراسییەوە هیچ نێ
ململانێی نێوان ئایین و زانست بەشی هەشتەم سروشت لە نێوان مۆدێرنە و نەریتگەرایی - بەشی دووەم بەلای جیهانبینیی توراسییەوە هیچ نێوەندگیرییەک نییە لە نێوان خالق و مەخلوق، خودا هەرچییەک ویستی لەسەر بێت دروستی دەکات و هەرچییەک ویستی لەسەر بێت ئەنجامی دەدات، چونکە لە کۆتاییدا سروشت لە ژێر دەسەڵاتی زاتی (واجب الوجود)دایە، و هەرچییەک بوونی هەیە بۆ ئەو دەگەڕێتەوە. بەڵام زانستی مۆدێرن لەسەر بنەمای دابڕاندنی سروشت لە خودا دامەزراوە، بە واتایەکیتر بێ ئەوەی بەڵگەیەک لەسەری هەبێت و بێ ئەوەی بسەلمێنرێ بە چاوداخراوی ئەوە قبوڵ کراوە کە سروشت بەهۆی کۆمەڵە ڕێسایەک بەڕێوەدەچێت و گەردوون لە بارودۆخێکی چوونیەکدایە، کە ڕێساکان لە هەموو گەردوون دا وەکو یەکە، لە ژێر ناونیشانی چوونیەکی زانست (Unified Science) دژایەتیی دەسەڵاتی خودایی کرا و پێیان وابوو ئەم ڕێسایانە بە تەواوەتی حەتمین (Determinstic)؛ ئەمەش هۆکارەکەی بۆ دوو خاڵی سەرەکی دەگەڕێتەوە: ١- تا بتوانن سوود لە میتۆدی زانستی وەربگرن بۆ پێشبینیکردنی داهاتوو، خۆ ئەگەر یاساکانی سروشت حەتمی نەبن، ئەوا مەحاڵە پێشگریمانەی ئەوە بکەین کە دەتوانرێ پێشبینیی داهاتوو بکرێت. ٢- ئەگەر گەردوون چوونیەک نەبێت، زانست دەبێتە پرسێکی ڕێژەیی و سوودی مەعریفیی نابێت. هەروەها بۆ ئەوەی یاسا و پێشبینیکردنی داهاتوو بەجێبێت، پێویستە بنەمای ماددەگەرایی بە مەرج وەربگیرێت بە شێوەیەک هەموو بابەتەکان لە تەنۆلکە بچووکەکان کورت بکرێنەوە کە ئەوە پێی دەوترێ میتۆدی کەمکردنەوە (Methodological Reductionism)، بە واتایەکیتر لەبری ئەوەی زیندوویی مرۆڤ بە بوونی ڕووح لێکبدرێتەوە، لە کۆمەڵێک کارلێکی نێوان ئەتۆمەکان کورت دەکرێتەوە، یاخود پرۆسەی بیرکردنەوە لەبری ئەوەی کردارێکی مەعنەوییانە بێت، ڕاڤە دەکرێت بە پرۆسەیەکی کارلێکیی نیۆرۆنەکانی مێشک. ئەمانە هەمووی کە لەلایەن زانستەوە دامەزرێنران، بوون بە بناغەی دامەزراندنی ئیلحاد، و مولحیدانی مۆدێرن سوودیان لێی بینی بۆ هێرشکردنە سەر ئایین، ئەوەی لەم پرسە ترسناکتر بوو بریتی بوو لە زانستگەرایی، کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەم ڕێگایە تاکە ڕێگای گەیشتنە بە حەقیقەت. بەڵام ئایا تەواوی ئەو بنەمایانەی باسکران دەکرێت بسەلمێنرێن؟ بەدڵنیاییەوە مەحاڵە، چونکە ئەگەر میتۆدی زانستی هەوڵبدات بنەماکانی خۆی بسەلمێنێت تووشی خولانەوەی بازنەیی (Circular Reasoning) دەبێت، بە واتایەکی تر زانستی مۆدێرن لەسەر ئەم پێشگریمانانە (Postulate) دامەزراوە، و ئەو بنەمایانەی زانستی مۆدێرن دایمەزراند بەهۆی بڵاوبوونەوەیەکی چڕی ماددەگەرایی بوو، وەک ئێدوارد فێزەر ئاماژەی پێدەدات: "ڕێبازی میکانیکیی ماددی لەبەر بەڵگە بەهێزەکانی بڵاونەبوویەوە، لەبەر ئەوەش نا کە بۆچوونێکی قەناعەتپێکەرە، بەڵکو هۆکاری سەرەکیی بریتی بوو لە بەعەلمانیکردنی سروشت (دابڕینی لە خودا) و کۆمەڵێک ئەجێندای سیاسی.". تەواوی فەیلەسوفانی زانست هاوڕای بیری زانستگەرایی نین و هەموویان هاوڕای (Reductionism) نین، تەنانەت بنەماکانی زانست خۆیشی تێکگیرانی لەگەڵدا هەیە؛ پاوڵ فەیرابێند بە تەواوی دژایەتیی بۆچوونی چوونیەکی زانست دەکات لە ژێر ڕێسای فیزیایی دا، و پێی وایە تەنانەت زانست هیچ میتۆدێکی نییە و پێویستە وەک هونەر (هونەری مۆدێرن) ئازاد بێت، بەڵکو هەبوونی میتۆد بۆ زانست دژایەتیی پێشکەوتن دەکات. دژە-ڕیالیستەکانی وەک لاری لاودن و نیڵز بۆر، دژایەتی ئەوەیان کردووە کە خودی زانست دەربڕینێکی حەقیقیی واقیعیی هەبێت، بەڵکو پێیان وایە کۆمەڵێک ڕێسای ئەقڵین سوودیان لێ بەدەستدەهێنرێت بۆ پێشبینیکردنی داهاتوو، و پێیان وایە پێشبینیکردنی داهاتوو هیچ سوودێک ناگەیەنێت بۆ گەیشتن بە حەقیقەت. چەند دەیەیەک لەمەوبەر بە تەواوی دژایەتیی بیرۆکەی حەتمیبوونی ڕێساکانی فیزیا کرا لەلایەن کارڵ پۆپەر و بەشێک لە دەستەی زانایانی کوانتەم، و کارڵ پۆپەر بەتەواوی سوور بوو لەسەر ئەوەی زانست بە هیچ شێوەیەک هیچ ناسەلمێنێت، بەڵکو کارەکەی تەنها بەهەڵەخستنەوەی بیردۆزێکی دامەزراوە لە زانست (Falsifiability)، وەک لە وتە بەناوبانگەکەی دا دەردەکەوێت: "ئەگەر بیردۆزی زانستی قابیلی بەدرۆخستنەوە نەبێت، پێی ناوترێ زانست.".

عیلمانییەکان بە هێندەی ئیخوان پابەندی مەبادئی غەربی نین، تەماشای حیزبە علمانییەکانی جیهان بکە و کوردستانیش وەك نمونەیەك وەرگرە. کامیان زیاتر ڕێزی دیموکراسیەت دەگرێ و حسابی بۆ دەکات تەنانەت کردوێتی بە میکانیزمێکی دینیش! گوایە دین فەرمانی بەوە کردووە و ئایەتی بە بەڵگەش بۆ دەهێنێتەوە و دەڵێت: وأمرهم شورى بينهم(شورا حکمی زۆرینەیە و دیموکراتییە)!!! مەگەر ئەوانە نین کە لەژێر چەتری ئیخواندان؟! بەڵکو کەسێکی وەك یوسف قەرەزاوی(ڕەحمەتی خوای لێبێ)، ئامادەیە جیهاد لە پێناو دیموکراسیدا بکات و فەتوای بۆ بدات!! دەڵێت: ئێمە دەستمان گرتووە بە دیموکراسییەوە و لە پێناویدا دەجەنگین!!. نازانم تا ئێستە سیسیتان بینیوە بڵێ لە پێناو دیموکراسی کوشتار دەکەین؟! لەکاتێکدا سیسی پێیئەوترێ عەلمانی و بە قەرزاوی دەوترێ ئیسلامی!. #ئیخوان

Repost from تێڕوانین
ویل دیورانت لە مێژووی شارستانیەت ئەڵێت: لە هەنێک هۆزدا ژن قایل نەئەبوو شوبکات بەپیاوێک کەسی لەجەنگدا نەکوشتبێت #مێژووی_شارستا
ویل دیورانت لە مێژووی شارستانیەت ئەڵێت: لە هەنێک هۆزدا ژن قایل نەئەبوو شوبکات بەپیاوێک کەسی لەجەنگدا نەکوشتبێت #مێژووی_شارستانیەت

Repost from دژە باو
پەیوەندییەکی سەیر و تۆکمە هەیە لەنێوان نزمبوونەوەی مرۆڤەکان و دەرکەوتنیان بە سەر ڕووتی، بەشێوەیەک هەرکەس ئەوەی لەسەری دەکات (
پەیوەندییەکی سەیر و تۆکمە هەیە لەنێوان نزمبوونەوەی مرۆڤەکان و دەرکەوتنیان بە سەر ڕووتی، بەشێوەیەک هەرکەس ئەوەی لەسەری دەکات (جامانە، عەمامە، کڵاو، عەگاڵ، ... هتد) لایبدات، لەگەڵیدا جیاکەرەوەی نێوان تایبەتی و گشتی، و هەستکردن بە ڕەمزیەت و پیرۆزی و شەرەفی لابردووە. #ڕەسەنایەتی #کلتوور

Repost from دژە باو
مۆدێرنە و گۆڕینی پێوەرەکان بنکەیی بوونی جووڵە لەناو سیستەمی مۆدێرنەدا شتێکی بنەڕەتییە، گەر بڵێین هەموو ئەفکارەکانی ئەو فەلسەف
مۆدێرنە و گۆڕینی پێوەرەکان بنکەیی بوونی جووڵە لەناو سیستەمی مۆدێرنەدا شتێکی بنەڕەتییە، گەر بڵێین هەموو ئەفکارەکانی ئەو فەلسەفەیەی لەسەر دامەزراوە ئەوا زیادەڕەویمان نەکردووە، گرنگترین مانشێتیشیان پێشکەوتن و گۆڕانکارییە کە هەردووکیان لەسەر بنەمای جووڵە دامەزراون. لەم دەروازەیەوە وەک هەر بابەتێکی دیکە پێوەرەکان تووشی قڵپبوونەوە و گۆڕان دەبن، لەڕێی گومان خستنە سەریان و نیشاندانیان بە بەرگێکی نەخوازراو دژ بەوەی کە بە شێوازێکی کلتووری زانراوە. بە نموونە دەتوانیت پێوەری شەرەف و پاکیزەیی و دڵسۆزی و خیانەت نەکردن وەربگریت لە فیلمێکی وەک (تایتانیک). لەو فیلمەدا دوو کارەکتەری سەرەکی هیچ نین جگە دوو ئارەزووبازی فێڵبازی خیانەتکار، یەکێکان کە جاکە دزێکی قومارچیی ساختەچیی هەرزەکارە کە هەموو ژیانی وەک فاشلێك دەباتە سەر، ئەوەی دیکەیان سۆزانییەکی خیانەتکارە لە خانەوادەیەکی ئەرستۆکراتیی بەرز کە شوێن هەوا و ئارەزووی دەکەوێت و باکی بە هیچ نییە (ئەمە ڕاستییەکەیە). بەڵام کاتێک تەماشای فیلمەکە دەکەیت، بە جۆرێکی دیکە سبوغی ئەو هەموو تاوانە کراوە، لەناکاو خۆت دەبینیتەوە لە هاوسۆزبوون لەگەڵ سەرسەرییەکی لاکۆڵان و سۆزانییەکی خیانەتکار. بەم جۆرە پڕوپاگەندەی مۆدێرنە دەگوازرێتەوە بۆ هزری ملیۆنەها کاڵفامی کەم ئەزموون، کە لە کۆتاییدا چاوت دەکەیتەوە زۆرینەی کۆمەڵگە ڕەوشتیان تێكچووە و چیدی وەک مرۆڤێکی خاوەن بنەما بیر ناکەنەوە. #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
"سروشت تەنها ئەو کاتە مانای ڕاستەقینە و تەواوەتیی خۆی بەدەستدەهێنێت، کە بەشێوەیەک لێی بڕوانین کە دەرچەیەکمان پێشکەش دەکات بۆ
"سروشت تەنها ئەو کاتە مانای ڕاستەقینە و تەواوەتیی خۆی بەدەستدەهێنێت، کە بەشێوەیەک لێی بڕوانین کە دەرچەیەکمان پێشکەش دەکات بۆ گەیشتن بە حەقیقەتە ئیلاهییەکان و وردبوونەوە لێیان." ڕێنێ گینۆن (عبد الواحد يحيی) #ڕەسەنایەتی