ar
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

الذهاب إلى القناة على Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

إظهار المزيد
1 394
المشتركون
-224 ساعات
-27 أيام
-1330 أيام
أرشيف المشاركات
کاتێک ئۆتۆمبێل داهێنرا ئازاد بووین بۆ ئەوەی بچینە هەر شوێنێک کە بمانەوێت. بەڵام ئەوەی دوای ئەوە ئۆتۆمبێل بوو بە ئیجباری. سەیر
کاتێک ئۆتۆمبێل داهێنرا ئازاد بووین بۆ ئەوەی بچینە هەر شوێنێک کە بمانەوێت.  بەڵام ئەوەی دوای ئەوە ئۆتۆمبێل بوو بە ئیجباری.  سەیری شارەکان بکەن چۆن پلانیان بۆ دادەنرێت لەسەر بنەمای هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، ئێمە سنووردارتر بووین، چیتر ناتوانین لێرە خواردن بکڕین بەبێ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل.  ئێمە زیاتر سنووردار بووین، ناتوانین خێرا لێبخوڕین ئەگەر پەلە بکەین یان بە هێواشی ئەگەر تەنها بمانەوێت پیاسەیەک بکەین.  ئێمە لە سەرەتاوە ئازاد بووین و بڕیارمان دەدا.  بەڵام ئێستا بووینەتە کۆیلەی ئامێرەکان”.  #تێد_کازێنسکی وێنەکەش: لە ساڵی (1344) شاری لۆس ئەنجلۆس گەورەترین سیستەمی هێڵی شەمەندەفەری کارەبایی لە جیهاندا هەبوو تا ئەو کاتەی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل و تایەی ئۆتۆمبێل و نەوت یەکیانگرت بۆ کڕین و هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستەمە لەگەڵ سیستەمی نەقڵیاتی بەکۆمەڵ لە ٤٤ شاری تری ئەمریکادا، لە شوێنی ئەوان بۆ ڕێگای خێرا و پاس گۆڕدرا ، کە بووە هۆی زیادبوونی فرۆشی ئۆتۆمبێل و تایە و ڕۆن.

#تێد_کازێنسکی ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەردەمی #مۆدێرن، لە ژێر ڕکێفی سیستەمی #پیشەسازی و حکومەتە مۆدێرنەکاندا، تۆڵەسەندنەوە ئی
#تێد_کازێنسکی ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەردەمی #مۆدێرن، لە ژێر ڕکێفی سیستەمی #پیشەسازی و حکومەتە مۆدێرنەکاندا، تۆڵەسەندنەوە ئیتر شتێکی قارەمانانە نییە، بەڵکو شتێکی خراپە!  بۆ پیاوێک کە بە دەستی خۆی شەڕ بکات بۆ ئەوەی تۆڵەی خۆی بکاتەوە، نەک هەر نایاساییە، بەڵکو لە چاوی زۆرێک لە کۆمەڵگادا بێ ئەخلاقییە.  بەڵکو چاوەڕوان دەکرێت زیان لێ بکەوێتەوە و زەلیل بێت، تا چاوەڕوان بێت سیستەم و دەوڵەت قەرەبووی بکاتەوە.

“کۆمەڵگە فێرمان دەکات لێبوردە بین. بەڵام لێبوردەیی لەگەڵ باوەڕێکی بەهێزی ئایینیدا ناکۆکە لێبوردەیی لاوازکردنی ئیمانی ئایینی ب
“کۆمەڵگە فێرمان دەکات لێبوردە بین.  بەڵام لێبوردەیی لەگەڵ باوەڕێکی بەهێزی ئایینیدا ناکۆکە  لێبوردەیی لاوازکردنی ئیمانی ئایینی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.  ئەگەر پێت وایە عەقیدەی خۆت بە تەواوی ڕاستە، ئەوە دەبێت غەیری ئەو بیروباوەڕە بە هەڵە و باتڵ بزانیت.  هەروەها دەبێت باوەڕت بەوە هەبێت کە هەموو عەقیدێک کە لەگەڵیدا ناکۆکیت بە تەواوی هەڵەیە  ئەمەش بە جۆرێک لە جۆرەکان نالێبوردەیی دەگەیەنێت.  سیستەم فێرت دەکات باوەڕت بەوە هەبێت کە هەموو ئایینەکان بەقەد ئایینەکەی خۆت ڕاستن، وە کە دەبێت لە دڵتدا نادڵنیایییەکی زۆرت هەبێت سەبارەت بە ڕاستی دینەکەت.  هەموو ئایینە گەورەکانی جیهان فێری فەزیلەتەکانی وەک ڕێزگرتن و خۆچاککردنمان دەکەن (واتە خۆمان لە سیفەتە ئاژەڵیەکان بەپێی توانا بپارێزین).  بەڵام ئابووریناسان پێمان دەڵێن تەندروستی ئابووریمان پەیوەستە بە ئاستێکی بەرزی بەکاربردنەوە.  بۆ ئەوەی وامان لێبکەن بەکاربەرین، پێویستە ڕێکلامکەران چێژێکی بێکۆتاییمان پێشکەش بکەن، هەروەها دەبێت هانی چێژوەرگرتن بدەن - چێژبەخشین - کە سیفەتێکە لەگەڵ بیروباوەڕی ئاینییدا دژە و تێکی دەدات”.  — #تێد_کازێنسکی #مۆدێرنە

بۆ ژیانی ئایینی زۆربەی مرۆڤە مۆدێرنەکان: نزیکە لە سفر لەوانەیە یەکشەممە بچنە کڵێسا، بەڵام باقی هەفتەکە... بەپێی ڕێسا عەلمانیە
بۆ ژیانی ئایینی زۆربەی مرۆڤە مۆدێرنەکان: نزیکە لە سفر  لەوانەیە یەکشەممە بچنە کڵێسا، بەڵام باقی هەفتەکە... بەپێی ڕێسا عەلمانیەکان ڕەفتارەکانیان بەڕێوەدەبەن.  بەڵام ئەو خاڵەی لێرەدا دەمەوێت بیخەمەڕوو ئەوەیە کە دابەزینی ئایین لە کۆمەڵگەی مۆدێرن بە ڕێکەوت نییە.  دەرئەنجامێکی حەتمی سیستەمەکەیە.  تەکنەلۆژیای مۆدێرن، بە گواستنەوەی خێرا و تێکدانی شێوازە تەقلیدییەکانی ژیان، بووەتە هۆی تێکەڵبوونی دانیشتووان: بە جۆرێک کە خەڵکی ڕەگەز و نەتەوە و کولتوور و ئایینی جیاواز ئێستا ناچارن شان بە شانی یەکتر بژین و کار بکەن.  ئەگەر مرۆڤەکان لەسەر بنەمای ئایین، ڕەگەز، ئاراستەی سێکسی و هتد یەکتر ڕەت بکەنەوە، ئەوا ئەو ناکۆکیانەی کە لە ئەنجامدا دروست دەبن، دەستوەردان لە کارکردنی سیستەمەکە دەکەن.  ڕێبەرانی سیستەم ئەمە باش دەزانن و هەر بۆیەش لە قوتابخانەکان و لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە فێرمان دەکەن: کە ڕەگەزپەرستی و جیاکردنەوە لسەر ئەساسی ڕەگەز و هۆمۆفۆبیا خراپەکاری کۆمەڵایەتین کە دەبێت بنبڕ بکرێن. #تێد_کازێنیسکی #مۆدێرنە #سیستەم

وە پێموایە هەر بۆیە ژنانی ئەمڕۆ دەیانەوێت ڕۆڵی پیاوانە بگێڕن، ئەوەیە کە ڕۆڵی ئەوان وەک "دایک" بەس نییە (بێ بایەخیش سەیر دەکرێ
وە پێموایە هەر بۆیە ژنانی ئەمڕۆ دەیانەوێت ڕۆڵی پیاوانە بگێڕن، ئەوەیە کە ڕۆڵی ئەوان وەک "دایک" بەس نییە (بێ بایەخیش سەیر دەکرێت و قیمەتی نەماوە) و چیتر ڕازییان ناکات، چونکە تەکنەلۆژیای مۆدێرن پیشە تەقلیدییەکانی ژنانی زۆر کەمکردووەتەوە. ژنانی مۆدێرن ئێستا پێویستیان بە دروستکردنی جلوبەرگ نییە، چونکە دەتوانن بیکڕن، پێویست ناکات لە ماڵەوە سەبەتە ببەستێت؛  چەندین دەفری لەبەردەستدایە پێویست ناکات لە دارستاندا بەدوای میوە و گوێزدا بگەڕێیت، چونکە دەتوانێت بیانکڕێت. ژنانیش وەک پیاوان پێویستیان بە چالاکیی ئامانجدار هەیە. بێگومان بەبێ ئەوەی نکۆڵی لە گرنگی ڕۆڵی ئەوان وەک دایک بکەن”.  پرۆفیسۆر #تێد_کازێنسکی

وەرگیراوە لە تصوير الكتب

یەکێک لە کتێبە بەنرخەکانی فەتوا. بریتیە لە فەتواکانی ئیمامی عەللامە شەهابەدینی ابن حەجەری هەیتەمی ڕەزاو ڕەحمەتی خودای لێبێت.
یەکێک لە کتێبە بەنرخەکانی فەتوا. بریتیە لە فەتواکانی ئیمامی عەللامە شەهابەدینی ابن حەجەری هەیتەمی ڕەزاو ڕەحمەتی خودای لێبێت. 👇👇👇

بەمە دەوترێ پەروەردە كردن لەسەر فطرەت

جا ئەو پێکەنینە مەبەستی ئەوەیە ئەی ئێمە چەنێکە بۆ شەڕتان لەگەڵ ئەکەین؟ کە بێین هەمان ئەوە بکەین کە ئێوە ئەیڵێن، وەک وابێ هیچمان نەکردبێت.

کاتێک باسی دیموکراسی و مافی مرۆڤم لا ئەکەن شێوەی من:

وازیان لێبێنە با بخۆن و خۆشی ببینن وئومێد بێ ئاگایان بکات، ئینجا ئەزانن.
وازیان لێبێنە با بخۆن و خۆشی ببینن وئومێد بێ ئاگایان بکات، ئینجا ئەزانن.

پرسیار کرا لە ئیبنوحەجەری هەیتەمی (ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێت) : پیاوێک هەیە بەتەواویی شارەزای پزیشکی نییە. نازانێ پزیشکەکان ب
پرسیار کرا لە ئیبنوحەجەری هەیتەمی (ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێت) : پیاوێک هەیە بەتەواویی شارەزای پزیشکی نییە. نازانێ پزیشکەکان بۆچی چی دەرمانێک دادەنێن. دەچێت لەکاتی چارەسەرکردنی خەڵکدا سەیری کتێبە پزیشکییەکان دەکات، جا هەر شتێکیان باسکردبێت وەکو چارەسەر بە نەخۆشەکەی دەڵێت بێ ئەوەی تێی بگەیەنێ. جا ئایە ئەوکارەی ئەم کەسە دەیکات لەڕووی شەرعەوە ڕێگەپێدراوە؟! لە وەڵامدا فەرمووی :
ئەوکەسەی بەو شێوەیە ڕەفتار بەرامبەر تەندروستی جەستەیی خەڵک و زانستی پزیشکی دەکات، کەسێکی لەخوا نەترسە و ڕێزی تەندروستی خەڵک و زانستی پزیشکی ناگرێت. وە زەرەر لە جەستەیان دەدات. بەتایبەتی کە بەبێ ڕوونکردنەوە دەرمانیان بۆ دەنوسن. چونکە ئەوەی هۆکاری دیاریکردنی دەرمانەکە نەزانێت. لە چەمکە گشتیەکان(الكُلِّيَات) ی پزیشکی تێنەگەشتووە. دەی کەسێک نابێت قسە لەسەر چەمکە تایبەتییەکان (الجُزئِيَّات) بکات بەبێ ئەوەی لە چەمکە گشتیەکان تێبگات. لەبەر ئەوەی تا وێنای بابەتەکە بە گشتی نەکەیت ناتوانی لە بابەتە وردەکانی ناو زانستەکە تێبگەی..
-الفَتَاوَى الحديثيَّة لابن حجر الهيتمي رحمه الله وەرگیراوە

(بەڵام هەموو یەک ئوممەتین) قسەیەک کە هی دڵی هەموومانە

ئەوشتانەی لەکاتی پێناسەکردن ڕەچاو دەکرێت : یەکەم : شتی سادە پێناسە ناکرێت، بەڵام بابەتە ئاوێتەییەکان (المُرَكَّب) پێناسە دەکر
ئەوشتانەی لەکاتی پێناسەکردن ڕەچاو دەکرێت : یەکەم : شتی سادە پێناسە ناکرێت، بەڵام بابەتە ئاوێتەییەکان (المُرَكَّب) پێناسە دەکرێت. ئەگەر لە شتە سادەکان پێکهات ئەوە بەوان پێناسە دەکرێت. ئەگینا پێناسە ناکرێت بەبەشەکانی. دووەم: خۆ دەپارێزرێ لە پێناسەکردن بە شتی هاوشێوە، یان دەگمەنتر، یان خودی خۆی، یان ئەوەی ئەبێ شتی پێ پێناسە بکرێت. سێیەم: شتێکی گشگیرتر پێشدەخرێت بۆ پێناسە، لەبەر ئەوەی ئاشکراترە. 🔸کورتەی موحەصەڵی ئیمامی ڕازی / نوسینی ئیبنوخەلدوون.
پاشکۆیەک : ئێمە دەزانین فیزیازانان و زانستی مۆدێرن شتەکان بە شتە تایبەتترەکان پێناسەدەکات. وەکو پێناسەکردنی ڕەنگ بە لەرەلەر (Frequency). ئەمەش هەڵەیەکی کوشندەیە کە زانستە تەجروبییەکان دەیکەن. لەبەر ئەوەی شتەکان لە نەناسراوی نزیک دەکەنەوە نەک ناسراوی. :)
@islamic_philosophy_kalam

تەبعەن نە ئیخوانم نە هیچ شتێ کەسێکی توڕاسیم، چون ئیخوانیش حەداسین بەس بە جۆرێ تر و ئەیانەوێت بیئیسلامێنن، وە لای خۆشمان ئەیبینین کە چەپڕەوی ئیسلامی خەریکە دروست ئەبێت وەک ئەبوبەکر کاروانی و زۆرێکی تر، ئەمەش مەبەستم بێڕێزی یان کەمکردنەوەی قەدر و ڕێز نییە، بەڵام خۆشان ئەزانن کە فیکری ئوسوڵی و توڕاسی لەگەڵ ئەوەی ئەواندا نایەتەوە یەک.

Repost from تێڕوانین
ئایا ڕاستە لە کوانتەما دوو دژ بەیەک کۆ دەبێتەوە؟ دیبەیتی..دکتۆر ئامێز مەجید لەگەڵ کەسێک کە ئەڵێت دوو دژ بەیەک کۆ دەبێتەوە

یاخوا بەرەکەتدار بێت چوارپیاوی ئاوا هەزار ئەوەندەی هەرچی وەتەنچیە سودیان هەیە
یاخوا بەرەکەتدار بێت چوارپیاوی ئاوا هەزار ئەوەندەی هەرچی وەتەنچیە سودیان هەیە

بۆعەرەبزادە و کورد زادەکان ئەم کەناڵە تازەیە و شتی عەرەبی و کوردی بڵاوئەکاتەوە لە علومی شەرعی و خاسسەتەن ئوسوڵی فیقهـ، جۆینی بکەن. بتانبینم و نەتانناسم شێرەکانم 🙂 https://t.me/xawatr

دەروونناسان ; بەزۆری سەرنجەکانیان لە جۆرێکی مرۆڤدا سنووردار دەکەن، ئەویش مرۆڤی مۆدێرن و ڕۆژئاواییە و دواتر بە ئارەزووی خۆیان
+1
دەروونناسان ;  بەزۆری سەرنجەکانیان لە جۆرێکی مرۆڤدا سنووردار دەکەن، ئەویش مرۆڤی مۆدێرن و ڕۆژئاواییە و دواتر بە ئارەزووی خۆیان ئەو ئەنجامانەی بەو شێوەیە بەدەستیان هێناوە، گشتگیری دەکەن، تا ئەو ڕادەیەی کە دەیانکەنە تایبەتمەندی مرۆڤ بە گشتی، بەبێ جیاوازی. عبدالواحد یحیی (ڕێنێ گینۆن) | الشرق والغرب📚 کۆمێنت: واتە دەیکەنە تایبەتمەندی هەموو مرۆڤێک بە گشتی و لە هەموو سەردەمێکدا، کە ئەوە تەنیا تایبەتمەندی مرۆڤی مۆدێرنە کە لە تەواوی مرۆڤەکان بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی جیاوازترە. بۆیە زۆر جاریش زۆر لێکۆڵینەوەی دروونی یان تاقیکردنەوە دەبیستین ئێستا کەشفی دەکەن لە کاتێکدا بە ئەزموونی هەزارەها ساڵەی مرۆڤ وا نەبووە، بۆ نموونە لەم ماوەیە (بۆیان گێڕامەوە) کە توێژینەوە کراوە زۆربەی ئەوانەی ژنێک زیاتریان هەیە لە ڕووی دەرونیەوە نەخۆشی دەرونین یان کێشەی دەرونیان هەیە، لەکاتێکدا ئەمە خەتای چەند ژنی نییە، مرۆڤی مۆدێرن ئەوە سیفەتیەتی کە دایمەن قەلەقە و دڵەڕاوکێی هەیە و زۆر بە زوویش تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت، وە بە چاوی خۆشمان ڕۆژانە نموونەکان دەبینین، هۆکارەکانیش زۆرن، کە یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکان ئەوەیە لە ئێستادا خۆشبەختی بووەتە ماددی (کە لەلای مرۆڤی ڕەسەن و توڕاسی لایەنێکی مەعنەوی و ڕۆحی بوو)، وە مانا لە ژباندا نەماوە، هەموو لایەنەکانی ژیان بوونەتە لایەنی ماددی، واتە خۆشبەختی گۆڕاوە بۆ چێژ، بۆیە دەبینین مرۆڤی مۆدێرن زۆر قەلەقە، دایمەن خەریکی ماددەیە و هیچیشی دیار نییە و ئەڵێی هیچی نەکردووە، هەۆکار ئەوەیە ماددە تەواو نابێت، مرۆڤ سیفەتی (چاوچنۆکی هەیە) کە تاوەکو زیاتری بدەیتێ دەڵێت زیاتر، هەکار ئەوەیە کە ئەو بە سەرچاوەی خۆشبەختی دەزانێت، واتە خۆشبەختی بە شتێک پڕدەکاتەوە کە بۆ ئەوێ نابێت، کاتێکیش دەبینێت هیچ سوودی نییە، وادەزانێت هۆکار ئەوەیە هەوڵەکانی کەمبوون بۆیە هەوڵی زیاتر دەدات، بۆیەش هەمووکات قەلەقە چونکە هەرچەند هەوڵ دەدات ناگات بەوەی کە دەیەوێت. قازی محمد

عَنْقّاْءُ - إحصائيات وتحليلات قناة تيليجرام @phoenixkurd