ar
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

الذهاب إلى القناة على Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

إظهار المزيد
1 396
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-37 أيام
-1530 أيام
أرشيف المشاركات
”ڕەگەزی پیاو گونجاوترە بۆ كاری سیاسی وەك لە ڕەگەزی ئافرەت، بابەتی دەسەڵاتی پیاویش بەسەر ئافرەتدا شتێكی سروشتییە” مامۆستای یەك
”ڕەگەزی پیاو گونجاوترە بۆ كاری سیاسی وەك لە ڕەگەزی ئافرەت، بابەتی دەسەڵاتی پیاویش بەسەر ئافرەتدا شتێكی سروشتییە” مامۆستای یەكەم”ئەڕستۆ تاڵس” #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە

ئەم کەناڵە تایبەتە بە وەرگێڕان و شیکردنەوەی کتێبی (رموز العلم المقدس) کە تیایابە شێوازێکی کورت و پوخت باس لە مەوزوعەکانی ناو کتێبەکە ئەکرێت بەپێی مەجال جۆینی بکەن https://t.me/+I2ob28RcucllN2Vi

یەکێکیش لە دەلالاتەکانی کە مەولانا ڕێنێ گینۆن لە کتێبی رموز العلم المقدس باسی ئەکات ئەفەرموێ ئەو شەش گۆشەیەی هەیەتی دەلالەتە بۆ شەش ڕۆژەکەی دروستبوونی خەلق، کە خوای گەورە کەون و کائیناتی لەشەش ڕۆژدا دروست کردووە. وە دەلالەتیشە بۆ هەردوو سوڵتەی ئیلاهی (وەحی) وە سوڵتەی زەمەنی (سوڵتەی ئینسان لەسەر عەرزدا) کە ئەگەر دووەمیان بە پێی یەکەم بێت و یەکبگرن ئەوە وەحدەت ڕوئەدات و ئیرادەی خوای گەورە لەسەر عەرزدا بەرقەرار ئەبێت، و عەدل و حوکمی خوای گەورە بڵاوئەبێتەوە. زۆر شتی تریش کە دەلالەتن لەسەر ئەوەی ئەم ڕەمزیەتە تەعبیرە لە حەقایقی ئیلاهی، جا بۆیە نەهێڵین ئەوان قۆرخی بکەن و تەفسیری غەڵەتی بۆ بکەن و ئەو مەوزوعاتانە بەلا ڕێدا ببردرێن.

یەکێکیش لە دەلالاتەکانی کە مەولانا ڕێنێ گینۆن لە کتێبی رموز العلم المقدس باسی ئەکات ئەفەرموێ ئەو شەش گۆشەیەی هەیەتی دەلالەتە بۆ شەش ڕۆژەکەی دروستبوونی خەلق، کە خوای گەورە کەون و کائیناتی لەشەش ڕۆژدا دروست کردووە. وە دەلالەتیشە بۆ هەردوو سوڵتەی ئیلاهی (وەحی) وە سوڵتەی زەمەنی (سوڵتەی ئینسان لەسەر عەرزدا) کە ئەگەر دووەمیان بە پێی یەکەم بێت و یەکبگرن ئەوە وەحدەت ڕوئەدات و ئیرادەی خوای گەورە لەسەر عەرزدا بەرقەرار ئەبێت، و عەدل و حوکمی خوای گەورە بڵاوئەبێتەوە. زۆر شتی تریش کە دەلالەتن لەسەر ئەوەی ئەم ڕەمزیەتە تەعبیرە لە حەقایقی ئیلاهی، جا بۆیە نەهێڵین ئەوان قۆرخی بکەن و تەفسیری غەڵەتی بۆ بکەن و ئەو مەوزوعاتانە بەلا ڕێدا ببردرێن.

مەسەلەی نجمەی داود کە ئێستا بە عەلەمەکەی ئیسڕائیلەوەیە هیچ هی ئەوان نییە بەس ئەیانەوێت قۆرخی بکەن وە پێویستە ئێمەی موسوڵمانی
مەسەلەی نجمەی داود کە ئێستا بە عەلەمەکەی ئیسڕائیلەوەیە هیچ هی ئەوان نییە بەس ئەیانەوێت قۆرخی بکەن وە پێویستە ئێمەی موسوڵمانی نەهێڵین. ئەو نەجمەیە ڕەمزیەتێکی خوایی لە پشتەوەیە و لە توڕاسی ئیسلامیشدا زۆر بەکارهاتووە، و ئەهلی تەسەوفیش زۆر وەسفی ئەکەن و مانای زۆری هەیە کە هەموویان ئیلاهین. ئێمە ئەحەقترین بە داود لەوان وەک چۆن ئێمە ئەحەقترین بە موسا لێیان.

پۆستێکی دوای دوانزی شەو و نزیکی مەلابانگدان ئوممەت بووەتە بتێک لەم سەردەمەیا زۆربەی موسوڵمانان گیرۆدەی پەرستنی بوون ئەوەنە ئیش بۆ هێنانەوەی ئوممەت و هەڵسانەوەی ئەکرێ، ئەوەنە ئیش بۆ خوا ناکرێ. وەک بڵێی بووەتە غایەت لێمان، قیامەت کە غایەتە نەماوە، تەنیا ئامانجمان ئەوەیە موسوڵمان سیادەی هەبێ لەسەر عەرزا دایمە لێمان تیکرار ئەکرێتەوە تۆ چیت بۆ ئوممەت کردووە؟ چ سودێکت بۆ ئوممەت هەیە؟ ئوممەت بۆ وا داڕوخاوە و غەرب هەستاوەتەوە؟ چاوەکەم من ئەگەر ئیشبکەم ئەبێ بۆ خوای بکەم، چی واجبە لەسەرم ئەیکەم ئوممەت هەڵئەستێتەوە یان نا ئەوە ئیشی خوایە، هەستێتەوە یان نا گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئایا خوا لێم ڕازیە یان نا، ماباقی شتێکی لاوەکیە. ڕەزای خوا هەموو شتێکە، غەیری ئەوە هەر هۆکارێکی تر هەبێت (وەک ئامانج) شیرکە. ئینجا هەموو هەستانەوەیەک باش نییە، تەبعەن هەستانەوەش بەم مەفهومە ماددیە مەبەستمە نەوەک مەفهومە ڕۆحی و عیرفانیەکە چونکە غەرب ئەوەتا ئێستا هەستاوەتەوە کەچی دینی لەدەستدا، لایەنی ڕۆحی و عیرفانی لەدەستدا، هیچ نییە جگە لە ماددە غایەتی ئەم دنیایە لایەنی ڕۆحیەتی، ئەگینا خۆ ماددە فانیە و نامێنێت، بۆیە ئەم هەستانەوەیەی خەڵک ئێستە داوای ئەکات هیچ نییە جگە لە شتێکی هیچ و بێ مانا، ئەوەی فانی بوو قیمەتی نییە، وجودیشی نییە، چونکە تەنیا حەق وجودی هەیە و باقیە، لەبەر ئەوەی ڕەبتە بە زاتی حەقەوە کە ئەزەلی و ئەبەدیە. بۆیەش خوای تەعالا لە قورئانا کاتێ باسی ئەقوامی سابیقین ئەکات ئەفەرموێ (أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَأَثَارُوا الْأَرْضَ وَعَمَرُوهَا أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ) کەواتە کوففاری سابیقین، زۆر زیاتر زەویان عیمران کردبوویەوە، کەچی خوای تەعالا لەناوی بردن. جا ئەم مەسەلەیەی تەعاطوفەش لەگەڵ غەززە هەنێ جار وای لێهاتووە، تەعاطوفی هەیە لەگەڵیان و وەزعەکەی بەلاوە ناخۆشە چونکە ئەبێت ئوممەت وەک یەک جەستە بێت، یان ئینسانیەت وا ئەخوازێ، خۆ ئەگەر محاسەبەیەکی خۆی بکات ئەزانێ هەر خوای لەبیر نییە، ئەمما ئەگەر لە قسەیا لێی بپرسی لەبەر ناچاری ئەیباتە سەر ئەوەی خوا ئەمری پێ کردووە. #سەرنج #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە

"فەلسەفە هەرگیز ناتوانێت هیچ گۆڕانکارییەکی دەستبەجێ لە دۆخی ئێستای جیهاندا بهێنێتە ئاراوە. نەك تەنها فەلسەفە بەڵکو دەتوانین ب
"فەلسەفە هەرگیز ناتوانێت هیچ گۆڕانکارییەکی دەستبەجێ لە دۆخی ئێستای جیهاندا بهێنێتە ئاراوە. نەك تەنها فەلسەفە بەڵکو دەتوانین بڵێین پەیوەندی بە هەموو بیرکردنەوە و هەوڵەکانی خودی مرۆڤەوە هەیە. تەنها خودا خۆی دەتوانێت ڕزگارمان بکات". مارتن هایدگەر #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە #هایدگەر

کاتێک سووڕی شارستانیەت کۆتایی دێت، ئەستەمە بە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزە هیچ شتێک بکرێت، جەرەیانی هێندە بەهێزە مرۆڤ
کاتێک سووڕی شارستانیەت کۆتایی دێت، ئەستەمە بە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزە هیچ شتێک بکرێت، جەرەیانی هێندە بەهێزە مرۆڤ لەگەڵ خۆی دەبات. باشترین کارێک بیکەین بریتیە لە سەرسامنەبوون بە سەرکەوتنی ڕواڵەتی و ڕووکەشی و ماددی سەردەم، کە پەیوەندی بە هیچ بنەمایەکی ئیلاهی و ڕۆحی (توڕاسی)ەوە نییە.'' هەر بەڕاستی ئەو سەرکەوتنەی مۆدێرنە و ماددیگەرایی بەردەوامییەکەی کورتە، مرۆڤ نابێت سەرنجی لەسەر ئێستا بێت و ئەو شتانەی لەبەردەستیدایە بەڵکو دەبێت ئەو بارودۆخانە لەبەرچاو بگرێت کە ڕەنگە سەرهەڵبدەن لە داهاتوودا و بۆیە ئەو بنەمایەی کە دەبێت پەیڕەو بکرێت ئەوەیە کە وازبهێنرێت لە هێز و پرۆسەکانی ئەم سەردەمە ڕێڕەوی خۆیان بگرنەبەر، بەڵام ئێمە ئەساڵەت و ڕەسەنایەتی و لایەنی ڕۆحی خۆمان لەدەست نەدەین. - یولیوس ئیڤۆلا خوای گەورەش ئەفەرموێت ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا﴾ بۆیە ئیشی سەرەکی ئێمە پاراستنی خۆامن و کەسەنزیکەکانمانە نەوەک دەعوەکردنی خەڵکی. #سەرنج #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە

پێش ئەوەی جیهانگیری ئەمریکا جیهانی بگرێتەوە، مرۆڤەکان لە لایەنی ماددیدا هەژار بوون، بەڵام لە ڕووی ڕۆحییەوە دەوڵەمەند بوون، تا
پێش ئەوەی جیهانگیری ئەمریکا جیهانی بگرێتەوە، مرۆڤەکان لە لایەنی ماددیدا هەژار بوون، بەڵام لە ڕووی ڕۆحییەوە دەوڵەمەند بوون، تا ڕادەی مردن لە پێناو ئیمان و بنەماکانیاندا. ئێستا ئێمە دەوڵەمەندین بە زۆری کاڵا و لایەنی ماددی لە ژیانماندا، بەڵام ڕۆحمان ئەوەندە هەژارە، ئیتر توانای ئەوەمان نەماوە واقیع قەبوڵ بکەین هەمووکات خەریکی خۆ هەڵخەڵەتاندنین بە هەندێ خەیاڵی بێ بنەما. هەموو شتێک بێ مانابووە و ئەم زۆرییە ماددییە جگە لە بە بێمانا دانانی ژیان هیچی تر نییە. ئەم سەردەمەی ئێمە تێیدا دەژین خراپترین و قێزەونترین سەردەمی مێژوویی مرۆڤایەتییە. #سەرنج #مۆدێرنە #ڕەسەنایەتی

“سەرکەوتن بۆ ئەوانە نییە کە دادەنیشن، چونکە دەسەڵات ملکەچی کەسانێک نابێت بە ئارامی و نەرم و نیانی دەمێننەوە و جەماوەریش ملکەچ
“سەرکەوتن بۆ ئەوانە نییە کە دادەنیشن، چونکە دەسەڵات ملکەچی کەسانێک نابێت بە ئارامی و نەرم و نیانی دەمێننەوە و جەماوەریش ملکەچ نابێت تەنها ئەو کەسەی کە دوژمنەکانی دەبەزێنێت و خۆڕاگری و بەهێزبوون سیفەتیەتی.
ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئامانجیان دوورکەوتنەوەیە لە پەنابردن بۆ شەڕکردن، ئەوە کەسانێکن شوێن وەهم کەوتوون،
بەو پێیەی بیرۆکەکانیان ئەوەیە کە سیاسەتگەلێک جێبەجێ دەکەن کە لەسەر بنەمای مرۆیی، و ئەخلاق بێت. بۆ ئەوەی پەنا نەبەنە بەر شەڕ. بەڵام نەزانن کە ئیمپراتۆر و پاشا کۆنەکان لە بەرهەمهێنانی ئەو شێواز و سیاسەتانەدا پێشیان کەوتبوون، بەڵام هەر ناچار بوون پەنا ببەنە بەر شەڕ، = دەربازبوون لە شەڕ وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بوونی نییە.” [- سون بن، فن الحرب]. *ئەم کتێبە زیاد لە 300 ساڵ پێش زایین نووسراوە. #ڕەسەنایەتی #سەرنج

"ئافرەت ناتوانێ باشتر بێت لە پیاو ئیللا لە ڕێی ئافرەتبوونەوە (چێشت لێنان، ماڵ ، گوێڕایەڵی) ئەمما ئەگەر ویستی لاسایی پیاو بکات
"ئافرەت ناتوانێ باشتر بێت لە پیاو ئیللا لە ڕێی ئافرەتبوونەوە (چێشت لێنان، ماڵ ، گوێڕایەڵی) ئەمما ئەگەر ویستی لاسایی پیاو بکاتەوە هیچ نییە جگە لە مەیمونێک (واتە تەنیا کۆپیەکی پیاوە، ئافرەتبوونی لەدەستداوە)" . - يوليوس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە

جوان گوێی لێبگرن

رسالة صوتية15:41

ئەمە دۆکۆمێنتاریەکی ساڵی حەفتاو چوارە، واتە پەنجا ساڵ لەمەوبەر کە ئەوکات شێخ کاکە حەمە و سوڵتان حسین دەرەجاتیان عالی بێت یاڕەبی لە ئێرانن. جا نزیکەی پەنجا دەقەیە سەیری بکەن بە ئینگلیزیە باسی ژیانی ئەو خەڵکە ئەکات کە لەوێن، بزانن ژیانیان چەند سادە و توڕاسیانە بووە و کابراش چۆن باسی ئەکات. ئەوەشی ئینگلیزی نازانێ و عەرەبی ئەزانێ با بە تەرجومەکەوە سەیری بکات، تەرجومەکە بکاتە سەر عەرەبی. زۆر زۆر تایبەتە، هیوادارم هەمووتان سەیری بکەن https://youtu.be/fdkJSL8hoC8?si=vMPEKnYR8eVIyImY

باری دەروێشی مامەڵەی دڵە دەوای ژەنگی دڵ پیری کامڵە دەروێشی ناکەم دەروێشی گرانە دەروێشی لایەق شێخ تاهیر گیانە

یەكێكیتر لەو بیدعانەی داعش فێری عالەمی كرد هەیبەت و شەهامەتیان بۆ هیچ ڕەمزێ نەهێشتەوە ڕۆژێ لەڕۆژان دوای خولەفا خەڵك جورئەتی نەبووە ئاوا بە خاتەم و خەتمی پێغەمبەر بكات، ئەوەندە قدری هەبووبەس ئیتر کالعادە ئەو تەوعیدی و بەوناو موجاهیدانە ئەوە ئیشیانە #سەرنج

لەم جیهانە مۆدێرنەدا توراسی بوون غوربەتە، هەتا خۆت ڕزگار نەكەیت لە فیكری مۆدێرنە و دەرهاویشتەكانی، درك بە غوربەتی خۆت ناكەیت
لەم جیهانە مۆدێرنەدا توراسی بوون غوربەتە، هەتا خۆت ڕزگار نەكەیت لە فیكری مۆدێرنە و دەرهاویشتەكانی، درك بە غوربەتی خۆت ناكەیت و لەو فەرمایشتەش حاڵی نەبیت كە حەزرەتی فەخری كائینات و تەجەللای حەقیقەتی ئەبەدی(صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: بدء الاسلام غریبا وسیعود كما بدء فطوبی للغرباء. لە مۆدێرنە دەربازبە ئەوجا حەقیقەتەن غوربەت ئەچێژیت، غوربەتی ڕاستەقینەی ڕوح نەك ئەو غوربەتەی فەریكە گەنجۆلكەی وەهابی ئێدعای ئەكات كە خودی خۆی تەجەلیەكە لە تەجلییەكانی مۆدێرنە و ڕوێكی دیكەی خود پەرستی و ئیرادە سەنتەرییە و دور و نزیك تەعبیر لەو غوربەتە ناكات كە غوربەتی ڕوحی ئاینە لە كەشی بێ ڕوحی نزمی مێروگەرای جیهانی سەرمایەداری لیبڕاڵیدا. #توراسی_عیرفانی #تەپاوتلی_مۆدێرنە

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟ ئیبن عەرەبی فەیلەسوفی سۆفی یەکێک
ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟ ئیبن عەرەبی فەیلەسوفی سۆفی یەکێک لەو کەسایەتییانەی مشتومڕێکی گەورە دروستبووە لەسەر تێڕوانینەکانی، بەشێوەیەک کە لای هەندێک وەکو پێشەوا دەبینرێت و لای هەندێکیش وەکو زەندیقێک ئەبینرێت. هۆکاری ئەوەش ئەتوانرێت بوترێت بەسەرەکی پەیوەستە بە میتافیزیکی بوون لای ئیبن عەرەبی. جا لەم نوسینەدا بەپوختی ئاماژە دەدرێت بەو توێژینەوەی فەیلەسوفی ئیسلامی و پسپۆڕی سۆفیگەری محمدم ڕۆستەم، کە باس لەوە دەکات ئیبن عەرەبی دوورە لە باوەڕێکی وەکو یەکێتی بوون و ئەم خستنەپاڵەی ئیبن عەرەبیش بۆ یەکێتی بوون بەرهەمی هەڵە و پشتگوێخستنی زانایان بووە چ لە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا.... درێژەی بابەت لێرەوە بخوێننەوە: https://theo-philosophy.blogspot.com/2023/05/blog-post_21.html?m=1

ئەڵڵا لە مەجلیسی ڕەببانی بەجددی دڵمی بردووە ئەم قەسیدەیە #تەسەوف #ڕەسەنایەتی

پێویستە لەسەر هەموان كار بكەن بۆ دروستكردنی ئەم جۆرە لە ئافرەت، ئێمە وەك موسوڵمانی ئوسوڵی لەم زەمەنەدا یەكێك لە كارەكانمان ئەوەیە كە ئافرەتانی موسوڵمان لەو بابەتانە دور بخەینەوە كە بەرەو مۆدێرنەیان دەبات، تەنانەت ئەگەر ئەو بابەتە خوێندنیش بوو، ئێمە نابێت هانی ئافرەت بدەین ببێتە فقیهو زانای شەرعی یاخود پسپۆڕی فەلسەفە و فیكر یان ئەندازیاری بیناشازی یان بازرگانی و كارگێڕی، بەڵكو دەبێت ببینە پیاوانێك زۆر بە توندنی و بێ هیچ بەزەییەك گورزی كوشندە بدەین لە مۆدێرنە و هەموو ئامرازەكانی. ئەمەی ئەم ئافرەتە دەیكات ئەوەیە كە تەواوی ئاینە ئاسمانییەكان داوایان لێكردووە، نەك ئەوەی ببێتە موفتی و ڕێبەر و پێشەوا. #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی