ar
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

الذهاب إلى القناة على Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

إظهار المزيد
1 395
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-27 أيام
-1130 أيام
أرشيف المشاركات
تەغلات بلاسەری یەکەم دەڵێت: لە هێرشەکەمدا بۆسەر ناوچەی نایری، ڕوبەڕوی شەست پادشا بوومەوە لە پادشاکانیان، سەرکردەی هۆزەکانیان
تەغلات بلاسەری یەکەم دەڵێت: لە هێرشەکەمدا بۆسەر ناوچەی نایری، ڕوبەڕوی شەست پادشا بوومەوە لە پادشاکانیان، سەرکردەی هۆزەکانیان کە بێشومار بوون بە جۆرێک هەژمار نەدەکران، بە ناوچە سەختەکاندا ڕاومنان، هەموو کۆمەڵگەکانیانم لەناو برد چونکە ئامادەی گوێرایەڵی نەبوون، هەمویان ڕایان کرد بۆ لوتکەی شاخە بەرزەکان. 📚Annals of Tiglath-Pileser I، *ناوچەی نایری دەکەوێتە دەوروبەری دەریاچەی وان. #کورد_لەپەڕاوە_مێژووییەکاندا

گەلێک کە نازانن وەستان چییە، ئەوان مرۆڤن بە عەقڵی مرۆیی بەڵام بە غەریزەی گورگ، ئەوان وایان کردووە کە گیا لە ڕێگەکان بڕوێت، وا
گەلێک کە نازانن وەستان چییە، ئەوان مرۆڤن بە عەقڵی مرۆیی بەڵام بە غەریزەی گورگ، ئەوان وایان کردووە کە گیا لە ڕێگەکان بڕوێت، وایان لە ڕێگەکان کردووە کە تەنها دڕندەکانی پیادا تێپەڕ ببێت، گۆتییەکان ئەوانەی کە نەوی نابن بۆ یاسا. 📚دەقی سۆمەری بەناوی(The Cursing of Agade) #کورد_لەپەڕاوە_مێژووییەکاندا

زنجیرەی ڕەسەنایەتی و مۆدێرنە: کۆتایی سیحری جیهان و پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئاسمان لەگەڵ یاخیبوونی تاکدا ئەو درەوشانەوە تیشکدارە
زنجیرەی ڕەسەنایەتی و مۆدێرنە: کۆتایی سیحری جیهان و پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئاسمان لەگەڵ یاخیبوونی تاکدا ئەو درەوشانەوە تیشکدارە کە بەیەکمان دەبەستێتەوە بە جیهانی سەرووەوە بەرەو کزبوون دەچێت و لە پاش خۆی تەنها بینینێکی مادی ڕەق بەجێ دەهێڵێت کە تێیدا سروشت کورت دەکرێتەوە بۆ تەنها دیاردەیەکی دەرەکی و ڕووت دەکرێتەوە لە هەر نهێنی و قووڵاییەک لێرەدا شتەکان بە شێوەیەک دەبینرێن کە پێشتر هەرگیز بەو جۆرە نەبیندراون وەک ئەوەی ئەو پەردەیەی کە دایپۆشیبوون لەناکاو لابرابێت بەڵکو ئەمە دەرکەوتنێکی سارد و خاڵییە لە ڕۆح چونکە مەعریفەی ڕاستەقینە لای تاکی باڵا بریتییە لە بینینی لایەنە نادیار و پیرۆزەکان نەک تەنها تەرمە مادییەکەی شتەکان ئەم گۆڕانکارییە پێشتر ئاماژەی کزی بۆ ببوو وەک تیشکێکی پچڕپچڕ بەڵام تەنها سێبەرێکی تێپەڕ بوون و هەرگیز نەبوون بە هێزێکی وا کە بتوانن شارستانییەتێکی نوێ بنیاد بنێن بەڵکو ئێستا واقیع بووە بە هاواتای مادیگەرایی وەک ئەوەی جیهان سیحرەکەی خۆی لەدەست دابێت و چیتر شوێنێک بۆ تەمومژ و جوانی تێدا نەمابێت ئەو نموونە باڵا نوێیەی زانست چیتر لە سنوورەکانی بەرجەستە تێپەڕ نابێت بەڵکو لە ناو بازنەی تیشکێکی ساردی ماددەدا قەتیس ماوە تا لە کۆتاییدا بگاتە بنیادێکی وشک و بێگیان چونکە ئەم زانستە چیتر ئاوێتەبوونی تێڕامانێکی فکریی ڕووناک نییە بەڵکو بووە بە بەرهەمی توانستە مرۆییە پەپتییەکان کە هەوڵ دەدەن جیهان لە دەرەوە و بە شێوەیەکی ئیستیقرائی یەکبخەن لە ڕێگەی ئەزموونی جیاجیاوە نەک لە ڕێگەی بینینێکی گشتگیر کە دەست لە جەوهەری شتەکان بدات ئەمە تەنها هەوڵێکە بۆ ڕێکخستنی ئەو هەمەجۆرییە فراوانەی کارتێکردنە هەستییەکان تا بگاتە پەیوەندییەکی بیرکارییانەی سارد و یاسای جێگیر و گریمانەی ڕووت کە بەهایان لەوە تێپەڕ نابێت ببنە ئامرازێک بۆ پێشبینیکردن بەڵام هیچ مەعریفەیەکی جەوهەری پێشکەش ناکەن و مانا قووڵەکان دەرناخەن و بەرەو ڕزگارییەکی ڕاستەقینە یان بەرزبوونەوەیەکی ڕۆحی ڕێنماییمان ناکەن بەم شێوەیە ئەم مەعریفە مردووە بۆ شتە مردووەکان لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی هونەرێکی غەمگین کە بوونەوەری دەستکرد و ئامێریی بەرهەم دەهێنێت و شەڕێکی تەمومژاوی لە ناخیدا هەڵدەگرێت وەک ئەوەی مۆتەکەیەک بن لە جیهانێکی بێبەریدا دەجووڵێنەوە و لەگەڵ سەرکەوتنی عەقڵانییەت و عەلمانییەتدا دەبوو تەکنیک و ئامێر دەربکەون تا ببنە دڵی جیهانی مرۆیی نوێ و لوتکەی دەرکەوتەکانی وەک ئەوەی لە سەردەمێکدا بژین کە پەیوەندیمان لەگەڵ ئاسماندا پچڕاوە و چیتر هیچ نابینین جگە لە ماددە. ✍️انس #زنجیرەی_ڕەسەنایەتی_و_مۆدێرنە٣ #عنقاء

ستراوبۆن دەڵێت: لە شاخەکانی باگاوس(Parachoathras) و شاخەکانی نیفاتیس گەلێک هۆز دەژین، لە ناویاندا کۆرتی(Cyrtii)یەکان و ماردیی
ستراوبۆن دەڵێت: لە شاخەکانی باگاوس(Parachoathras) و شاخەکانی نیفاتیس گەلێک هۆز دەژین، لە ناویاندا کۆرتی(Cyrtii)یەکان و ماردییەکان، ئەوانە کۆمەڵە هۆزێکن کە لەسەر کاری فەرهودی و تاڵانکاری دەژین. 📚Geographica، Strabo #کورد_لەپەڕاوە_مێژووییەکاندا *لەم زنجیرەدا ئێمە هەرچی لە پەڕاوە مێژووییەکاندا بێت وەک خۆی دەیگوازینەوە بە بێ گۆڕین و دەستکاری کردن.

"Ibn Arabi" All revealed religions [are light. Among these religions, the religion of the descent of Muhammad is like the lig
"Ibn Arabi"   All revealed religions [are light.   Among these religions, the religion of the descent of Muhammad is like the light of the sun among the light of the stars.   When the sun appears, the light of the stars is hidden, their light entering the sunlight.   Their concealment is like the abolition of other revealed religions which takes place through the revealed religion of Muhammad.   nevertheless.   They actually exist, just as the existence of starlight is efficiently made possible.   This explains why we are required in our universal religion to believe in the truth of all the apostles and all the revealed religions. هەموو ئاینە ئاسمانیەکان " دابەزێنراوەکان" ڕوناکین، لەناو ئەم ڕوناکیانەدا ئاینی دابەزینی محمد وەک ڕوناکی خۆر وایە لەناو ڕوناکی ئەستێرەکاندا، کاتێک ڕوناکی خۆر دەردەکەوێت ڕوناکی ئەستێرەکان دەشاردرێتەوە و دەچنەوە ناو ڕوناکی خۆرەکە، شاردنەوەی ئەوان مانای هەڵوەشاندنەوەیانە لە ڕێگای دابەزاندنی ئاینە محمەدیەکە، لەڕاستیدا بونیان هەیە، لیرەدا ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە لە ڕێگای ئاینی محمدیەوە کە بۆچی پێویستە باوەڕ بەو ڕوناکیە بچوکانە بکەین. "ئیبن عرەبی" #عنقاء

سترابۆن دەڵێت: کۆردوینە(Corduene)دەکەوێتە نێوان ئەرمینیا و وڵاتی نێوەندی دوو ڕوبارەکە کە دیجلە و فوراتن، گەلێکی توندوتیژ تیای
سترابۆن دەڵێت: کۆردوینە(Corduene)دەکەوێتە نێوان ئەرمینیا و وڵاتی نێوەندی دوو ڕوبارەکە کە دیجلە و فوراتن، گەلێکی توندوتیژ تیایدا دەژین، بۆ دەسەڵات نەوی نابن بە ئاسانی و ناچنە ژێر ڕکێفی پادشا و حاکمەکان، بە شێوازی هۆزی پەرتەوازە دەژین. 📚Geographica، Strabo #کورد_لەپەڕاوە_مێژووییەکاندا

زەینەفۆن دەڵێت: هۆزەکانی کاردۆخی(Carduchoi) کە لە شاخەکانی سەروو دیجلە دەژین، هیچ کات نەوی نەبووە بۆ پادشا و بە هەموو جۆرێک د
زەینەفۆن دەڵێت: هۆزەکانی کاردۆخی(Carduchoi) کە لە شاخەکانی سەروو دیجلە دەژین، هیچ کات نەوی نەبووە بۆ پادشا و بە هەموو جۆرێک داگیرکاری بێگانەیان ڕەتکردۆتەوە. 📚Anabasis زەینەفونی یۆنانی #کورد_لەپەڕاوە_مێژووییەکاندا

War should be seen as a profound spiritual and metaphysical manifestation, not just an act of taking up weapons. Once a person rises above the material world, they discover their essence and embrace their true mission. In this state, the body loses its sanctity, except when it is devoted to a lofty meaning and a sublime cause." پێویستی ئەوەیە جەنگ وەک دیاردەیەکی مێتافیزیکی و ڕوحی قوڵ سەیر بکرێت نەک بەتەنها چەک هەڵگرتن، کاتێک مرۆڤ لە سەرووی جیهانی ماددیەوە بەرز دەبێتەوە، جەوهەری خۆی دەدۆزێتەوە و ئەرکی ڕاستەقینەی خۆی دەزانێت، بەم چەشنە جەستە پیرۆزی خۆی لەدەست دەدات، تەنها کاتێک نەبێت کە تەرخان بکرێت بۆ مانایەکی بەرز و هۆکارێکی بەرز. #عنقاء #جەنگ #مێتافیزیکی_جەنگ

زنجیرەی ڕەسەنایەتی و مۆدێرنە: جەوهەری مرۆڤ و تێکشکانە ناوەکییەکانی مۆدێرنە مرۆڤ لە سێ ئاستی جەوهەری پێکدێت کە مۆدێرنە هەوڵی د
زنجیرەی ڕەسەنایەتی و مۆدێرنە: جەوهەری مرۆڤ و تێکشکانە ناوەکییەکانی مۆدێرنە مرۆڤ لە سێ ئاستی جەوهەری پێکدێت کە مۆدێرنە هەوڵی داماڵینی هەموویان دەدات، یەکەمیان ڕۆحە کە پەیوەندییەکی گەردوونییە بە جیهانی سەرووسروشت و پیرۆزییەکانەوە، بەڵام مرۆڤی مۆدێرن لە ڕێگەی ماددەگەراییەوە ئەم لایەنەی بڕیوە. ئاستی دووەم خوێنە کە هێمایە بۆ حەقیقەتی بەرجەستە و جەستەی زیندوو، مەبەست لێی ڕەگ و ڕیشە و ئەو ناسنامە سروشتییانەیە کە مرۆڤ بە زەوییەوە دەبەستنەوە، ئەم خوێنە هێمایەکە بۆ جەوهەر و ڕەسەنایەتی کە جیهانی مۆدێرنە بە سڕینەوەی جیاوازییەکان ئەمەشی تێکشکاندووە. ئاستی سێیەم ئەقڵە، کە کاتێک مرۆڤ ڕۆح و ڕەگ و ڕیشەی لێ دەسەندرێتەوە، تەنها عەقڵی پەتی بۆ دەمێنێتەوە، ئەم ئەقڵەش جێگەی متمانە نییە چونکە لە دەرەوەی بەها باڵاکان کار دەکات و تەنها ئامرازێکە بۆ پاساودانەوەی بارودۆخەکان. مرۆڤ تەنها لەژێر هەژموونی فیکردا دەتوانێت ناشرینی و نامۆیی قبوڵ بکات، چونکە ئەگەر مرۆڤ خاوەنی ئینتیمای خوێن و ڕۆح بێت، بە شێوەیەکی سروشتی دژی هەموو شتێکی دەستکردی ناشرین و دژە سروشت دەوەستێتەوە. بەڵام کاتێک مرۆڤ تەنها لە ڕێگەی فیکر و تیۆری مۆدێرنەوە سەیری جیهان دەکات، سیستەمە فیکرییەکان و ئایدۆلۆژیاکان دەتوانن قەناعەتی پێ بکەن کە شتە بێمانا و ناشرینەکان لە ڕاستیدا پێشکەوتن یان پێویستین، لێرەدا ئەقڵ دەبێتە ماسکێک بۆ شاردنەوەی ئەو تێکشکانە ناوەکییەی مرۆڤی مۆدێرن کە لە جەوهەری خۆی دابڕاوە. ✍️انس     #زنجیرەی_ڕەسەنایەتی_و_مۆدێرنە٢ #عنقاء

Repost from Phoenix Politics
دوواین ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی نێوان حوکمەتی سوری و هەسەدە.
+1
دوواین ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی نێوان حوکمەتی سوری و هەسەدە.

هەر بە ئیمزاكەیا دیارە كێ دۆراندویەتی😂

🔹زنجیرەی ڕەسەنایەتی و مۆدێرنە: نیشتمانپەروەی و نزمی لە کایەی نەریتخوازیی هەمیشەییدا (Perennial Traditionalism)، نەتەوە (Nati
🔹زنجیرەی ڕەسەنایەتی و مۆدێرنە: نیشتمانپەروەی و نزمی لە کایەی نەریتخوازیی هەمیشەییدا (Perennial Traditionalism)، نەتەوە (Nation) وەک قەوارەیەکی دابڕاو لە ڕەهەندی سەروو-سروشتی (Supranatural) تەنها وەهمێکی مۆدێرن و داڕمانێکی شارستانییە. ئەو نەتەوەیەی کە ئەمڕۆ بە کۆبوونەوەی جەماوەریی (Mass Collectivism) لە دەوری زمان و خوێن پێناسە دەکرێت، جۆرێکە لە نزمبوونەوەی مرۆڤ بۆ ئاستی بایۆلۆژی (Biological level)، چونکە پاراستنی خاک و هاوڕەگەز بەبێ هەبوونی ئامانجێکی باڵا، خاسیەتێکی غەریزییە و مرۆڤ لە ئاستی جیهانی ئاژەڵیی نێزیک دەکاتەوە. لای ئێمە، دەوڵەت (The State) پێش نەتەوە دەکەوێت؛ دەوڵەت نەک وەک گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی (Social Contract)، بەڵکو وەک بەرجەستەکارێکی مەبدەئی میتافیزیکی (Metaphysical Principle) کە پەیوەندی نێوان ئاسمان و زەوی ڕێکدەخات. نەتەوەپەروەریی مۆدێرن (Modern Nationalism)، یان نیشتمانپەروەریی ئاسۆیی (Horizontal Patriotism)، کە بە نیشتمانپەروەرییەکی مێینە (Feminine Patriotism) و سۆزداری (Sentimental) دادەنرێت، تەنها لەسەر بنەمای وابەستەگییەکی کوێرانە بۆ خاک و زمان دروست دەبێت، ئەمەش دژە-نەریتە (Anti-Tradition) چونکە مرۆڤی ڕەسەن دەبێت لە دەوری پرەنسیپ (Principle) یەکبگرێت نەک ڕێکەوتی لەدایکبوون. کاتێک جیاوازییە ڕۆحی و فیکرییەکانی نێوان تاکەکان فەرامۆش دەکرێت و هەمووان لەژێر ناوی نەتەوەیەکدا بە یەکسان دادەنرێن، دەروازەی دیموکراسی و جەماوەریبوون دەکرێتەوە، کە تێیدا شکۆی دانا و جەنگاوەر لەگەڵ کەسی بێباک تێکەڵ دەکرێت تەنها لەبەر هاوبەشیی ڕەگەزنامە. نەتەوەپەروەریی لەم سەردەمەدا بووەتە بتی نوێی (New Idolatry) مرۆڤی مۆدێرن کە دوای لەدەستدانی میتافیزیکا، دێت و نەتەوە دەکاتە پیرۆزییەکی ڕەها، بەمەش مرۆڤەکان لە پێناو مەبەستی ماددی و سیاسی خۆیان بە کوشت دەدەن، لە کاتێکدا لە جیهانی نەریتدا جەنگ و قوربانیدان تەنها بۆ گەیشتن بە حەقیقەت (Truth) و مانا باڵاکان بووە. ئێمە باوەڕمان بەو دەوڵەتە پیرۆزەیە کە تێیدا نەتەوە جیاوازەکان نەک بە هۆی زمان و نەژاد، بەڵکو لەژێر سایەی پرەنسیپێکی ڕۆحیی یەکگرتوودا دەبنە خاوەن مانا و پلەبەندییەکی (Hierarchy) ڕاستەقینە. ✍️انس #زنجیرەی_ڕەسەنایەتی_و_مۆدێرنە٢

ئێمە داننانێین بە هیچ عەلمانی و بێ دین و دژەدینێ کە وەک نوێنەری موسوڵمانی کورد خۆی دەربخات، ئێمەی موسوڵمانی سوننی مەزهەب نوێنەرایەتی خۆمان دەکەین، ئەوانە کەمینەیەکی دەنگبەرزن، لەوە زیاتر هیچی دیکە نین. موسوڵمانی سوننی کورد داخوازی مافەکانی ناکات، بەڵکو بەدەستیان دەهێنێت. هەر کەسێک هاتە سەر ماڵی و ویستی دەستدرێژی بکاتەسەر، ئەوا ئەوپەڕی شەرەف و کەرامەتە کە بەرگری لە خۆی بکات، بەڵکو زیاتر لەوە، شەرفێکی گەورەترە کە خەڵکانی دیکە لە ژێر زوڵم و ستەم ڕزگار بکات و خاک بخاتە ژێر دەستی خۆی لە پێناو خودادا بۆ ڕزگار کردنی بەندەکان لە ستەم و نەزانی و فەساد. خاکی هەر لایەنێکیش تا ئەو جێگەیەیە کە سوپاکەی پێید دەگات، ئەگەر ئەمڕۆ سنورێکی نەتەوەییە ئەوا تەنها وتارێکی سیاسیی کاتییە، بەڵکو لە ڕاستیدا دەبێت مەبەستەکەمان لەوە گەورەتر بێت و بۆ زیاتر هەوڵ بدەین، ئێمە دەبێت سەڵاحەدینێکی دیکە بین تا حوکمی عەرەب و عەجەمیش بکەین و دادوەری بڵاو بکەینەوە، دەبێت وا لە خۆمان بکەین کە شایستە بین بەوەی خودا هەڵمانبژێرێت بۆ سەرداریکردنی گەلان. ئەمەش بە ڕاستگۆیمان دەبێت لەگەڵ خودادا، بە یەکگرتن و یەکدەستیمان دەبێت دور لە هەموو جیاخوازی و تەفرەقە و وتاری دەمارگیرانە، نابێت بیری ناسنامەی خۆمان بچێت، خۆشمان لە هەموو فەسادێک پاک بکەینەوە.

ئێمە وەک کۆمەڵەی عنقاء خۆمان بە موسوڵمانێکی سوننی کورد دەزانین و سازش لە هیچکام لەوانە ناکەین، بەرائەتی خۆمان لە هەموو بێ دین و مولحید و بەناو موسوڵمانی نەتەوە پەرست ئەکەین ئیدی خاوەنی هەر ڕەچەڵک و کلتورێک بێت. ناسنامەمان دیارە لەگەڵ هەموو کەسێک برایەتی ئەکەین کە سەر بەو ڕێگەیە بێت، دژی هەموو کەسێک ئەوەستین کە لەو ڕێگەیە لایدابێت، پەناشمان تەنها خودایە. ئێمە هەموومان برای یەکترین و نەوەی ئادەمین، ئەگەرچی بە زمانی جیاواز قسە بکەین و سەر بە نەوەی جیاواز بین، هیچ کەسێک بۆی نییە ئەو مافەمان لێ زەوت بکات کە خودا پێیداوین، هەڵەش بە هەڵە چارەسەر ناکەین. پێشەواکانی ئێمە ئەهلی ئیمانن نەک سەرسەری و چەقاوەسو و لادین و دژە ئیمان، لەگەڵ ئەو پێشەوایانەدا ڕێگەکەمان گرتۆتەبەر، ئەوەی لێی لا بدات جاش و خۆفرۆشە. با ئەمە دروشمتان بێت«موسوڵامنی سوننی کوردم، ئەوەی ڕێز لەو سیانە بگرێت ڕێزی لێ ئەگرم».

گەورە پیاوانی کورد - ئیسلام و کورد دووانەی لێکدانەبراون.

Repost from Phoenix Politics
کۆچی دوایی شێخ مەعشوق غەزنەوی کورد (٢٠٠٥) • مەعشوق غەزنەوی (شێخێکی دیاری کورد) لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ ڕفێندرا بۆ دیمەشق و لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان لە زینداندا گیانی لەدەست دا پێش ئەوەی تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و بگەڕێتەوە قامیشلۆ. • ئەم دۆسیەیە نموونەیەکی بەڵگەدارە لە کوشتن لە ژێر ئەشکەنجەدان کە بەرامبەر چالاکێکی کورد کراوە لە دەرەوەی هەر چوارچێوەیەکی یاسایی شەفاف.

زنجیرەی ڕەسەنایەتی و مۆدێرنە: پێشەکی لە سەردەمێکدا کە مرۆڤایەتی لە ناو تەمومژی ماددیگەرایی (Materialism) و بێماناییدا (Nihili
زنجیرەی ڕەسەنایەتی و مۆدێرنە: پێشەکی لە سەردەمێکدا کە مرۆڤایەتی لە ناو تەمومژی ماددیگەرایی (Materialism) و بێماناییدا (Nihilism) وێڵە، گەڕانەوە بۆ ڕەسەنایەتی تەنها گەڕانەوە نییە بۆ ڕابردوو، بەڵکو هەوڵێکی سوارچاکانەیە بۆ دۆزینەوەی ئەو جەمسەرە جێگیرەی (Immutable Axis) کە مۆدێرنە لێی دابڕاندووین. ڕەسەنگەرایی (Traditionalism) تەنها دابونەرێتێکی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو تیشکدانەوەی ناوەندە ئەزەلییەکەیە (Primordial Center) لە ناو کات و شوێندا. ئەوە جەوهەرێکی سەروو سروشتییە (Metaphysical Essence) کە لە ڕێگەی زنجیرەیەک هێمای پیرۆز گواستراوەتەوە، مانا بە جیهانی دیاردەکان دەبەخشێت. ئەوە نەخشەیەکی گەردوونییە کە هەموو چالاکییەکی مرۆیی، لە بەرزترین مەعریفەوە (Gnosis) تا نزمترین پیشە، دەبەستێتەوە بە ڕەهایی (The Absolute)، تاوەکو ژیان لە جیاتی ئەوەی ببێتە کەڵەکەبوونی ماددی، ببێتە ئاوێنەیەک بۆ نیشاندانی حەقیقەتە پنهانەکان (Esoteric Truths). ئەم ڕەسەنایەتییە تەنها تێڕامانی ڕۆحی نییە، بەڵکو یاخیبوونێکی پیرۆزە (Sacred Rebellion) دژی جیهانی مۆدێرن. لە سەردەمی داڕمان (Decadence) و تاریکیدا، مرۆڤی ڕەسەن وەک سوارچاکێک لە ناو وێرانەکاندا دەردەکەوێت. ئەو مرۆڤە باڵایەی (Superior Man) کە ئامانجی تەنها ژیان نییە بەڵکو بەدیهێنانی خودی سەروەرە (Sovereign Self)؛ ئەو خودەی کە نەکەوتووەتە ژێر کاریگەریی هەڵچوونە جەماوەرییەکان و کۆیلایەتیی ئارەزووەکان. لەم زنجیرەیەدا ئێمە دەچینە ناو جەرگەی ململانێی نێوان دوو جیهان: جیهانی ڕەسەنایەتی کە تێیدا هەموو شتێک بە پیرۆزییەوە گرێدراوە، و جیهانی مۆدێرنە کە تێیدا مرۆڤ بووەتە ئامێرێکی بێ ڕۆح. لێرەوە دەست پێ دەکەین تاوەکو فێربین چۆن لە ناو ئەم گەردەلوولەدا بە ڕاوەستاوی بمێنینەوە و سواری پشتی پڵنگەکە بین (Ride the Tiger). ✍️انس #زنجیرەی_ڕەسەنایەتی_و_مۆدێرنە١

کورتەیەک_لە_مێژووی_هەندێک_لە_دەوڵەتە_کوردیەکان.pdf1.43 MB

"کەسانێک مامەڵەی نەرم دەکەن مانای ئەوە نیە زەمەنێکی دژوار و توندیان نەبینیوە، بەڵکو دەیانەوێت هەڵبژاردەی ئێستایان دور بێت لەو
"کەسانێک مامەڵەی نەرم دەکەن مانای ئەوە نیە زەمەنێکی دژوار و توندیان نەبینیوە، بەڵکو دەیانەوێت هەڵبژاردەی ئێستایان دور بێت لەوەی کە ڕوویداوە"
سەعدی شیرازی
#وتەی_عاریفان #عنقاء #سەعدی_شیرازی

💬 وائیل حەلاق وەک مەسیحییەک پێی باشترە لە سەردەمی دەوڵەتی عەباسی یان ئەمەویدا بژی نەک لە سەردەمی نوێدا. خەڵک لە ئاست ئەم قسە
💬 وائیل حەلاق وەک مەسیحییەک پێی باشترە لە سەردەمی دەوڵەتی عەباسی یان ئەمەویدا بژی نەک لە سەردەمی نوێدا. خەڵک لە ئاست ئەم قسەیەدا بوون بە دوو بەشەوە: هەندێکیان لەگەڵ بۆچونەکەن و هەندێکیش بۆیان جێگەی پرسیارو هەڵوێستە بوو،ئەوانەی لەگەڵ بۆچوونەکەین ئەم قسانە بە گەواهی دەزانن بۆ دادپەروەریی ئیسلام ولێبوردەییەکەی، بەڵام لایەنی دووەم تێناگەن چۆن مەسیحییەک دەیەوێت لەژێر حوکمی ئیسلامدا بێت وەک "زیممی" و بەم پێیەش وەک هاووڵاتییەکی پلە دوو (بە زمانی سەردەم) بژی. بەڵام بۆئەوەی تێبگەین لەقسەکانی دەبێ بڵێن کە وائیل حەلاق وەک کەسێک کە لە دەوڵەتی مۆدێرن تێگەیشتووە، بە شێوەیەکی جیاواز سەیری بابەتەکە دەکات. لای حەلاق، ئیمپراتۆریەتە کۆنەکان (نەک تەنها دەوڵەتی ئیسلامی) بڕوایان بە یەکسانی نەبووە، ئەمەش وای کردووە فڕەخوازیی ڕاستەقینە" (ئازادی) مومکین بێت، بە پێچەوانەی سەردەمی نوێ کە دەیەوێت کۆکردنەوەیەکی مەحاڵ لە نێوان یەکسانی و فڕەخوازیدا (ئازادی) بەدی بهێنێت. واتە حەلاق وەک مەسیحییەک لە دەوڵەتی عەباسییدا، ڕاستە وەک موسڵمانێک لە هاووڵاتیبوونێکی تەواو بەهرەمەند نییە و دەبێت جزیە بدات (مەسیحییەکانی ئەو کاتە بەوە ناسرابوون کە دەوڵەمەندترین و خوێندەوارترین بوون)، بەڵام لە بەرامبەردا مافی ئەوەی هەبووە بە شێوازێک بژی کە پێچەوانەی شێوازە فەرمییەکەی دەوڵەت بێت و لە ژیانی ڕۆژانەیدا بگەڕێتەوە بۆ یاسا مەسیحییەکان؛ بە پێچەوانەی ئەوەی دەوڵەتی مۆدێرن دەیکات کە مۆدێلێکی تاکی ژیان بەسەر هەموو دانیشتوواندا دەسەپێنێت لە بەرامبەر پێدانی هاووڵاتیبوونێکی یەکسان بۆ هەمووان، تەنانەت ئەگەر دەوڵەتی مۆدێرن ئیسلامیش بکاتە مەرجەعی یاسایی خۆی. لێرەوە، هەر مەسیحییەک بیەوێت بە ڕاستی وەک مەسیحی بژی، هەمیشە دەوڵەتێکی ئیسلامی لەسەر شێوازی کۆن پێ باشترە وەک لە دەوڵەتێکی مۆدێرن کە یەکسانی پێ دەبەخشێت بەڵام لە ژیانکردن وەک مەسیحیێک بێبەشی دەکات. لەبەر ئەوەی مەسیحییەکانی ڕۆژهەڵات شێوازی ژیانی مۆدێرنی ڕۆژئاوایی و عەلمانییان گرتەبەر کە دەوڵەتی مۆدێرن دەیسەپێنێت مەسیحییەکان دەروازەی مۆدێرنە بوون لە ڕۆژهەڵات، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی مەغریب جووەکان یەکەم کەس بوون بۆ ئەوەی مۆدێرنە قبوڵ بکەن ،ئیتر ناتوانن بیرۆکەی ژیان لە دەوڵەتێکی ئیسلامی کۆندا قبوڵ بکەن و دەوڵەتێکی مۆدێرنی وەک خۆیان پێ باشترە، واتە ئەوان زیاتر مۆدێرنیستن وەک لەوەی مەسیحی بن. بۆ ئەوەی بابەتەکە لە گۆشەنیگایەکی ترەوە وەربگرین، چەند موسڵمان ئەمڕۆ ڕازی دەبێت لە سوید بۆ نموونە وەک هاووڵاتی پلە دوو بژی کە مافی دەنگدان یان خۆپاڵاوتنی نەبێت و باجێک بدات کە کەسی تر نایدات، لە بەرامبەر ئەوەی وەک موسڵمانێک بەپێی یاسای ئیسلامی بژی؟ دەتوانین بانگەشەی بکەین کە زۆر کەس بەوە ڕازی دەبن، بەتایبەت لەگەڵ ئەو لیبراڵیزمەی" ساڵانی دوایی. کێشەکە ئەوەیە سوید وەک دەوڵەتێکی مۆدێرن هەرگیز بەمە ڕازی نابێت، چونکە یەکسانی بنەمای پێکهاتنێتی و بەم پێیەش ناتوانێت مۆدێلێکی تری ژیان جگە لەوەی خۆی دەیخاتە ڕوو قبوڵ بکات؛ تەنها دەتوانێت ئازادییە تاکەکەسییەکان قبوڵ بکات کە سەر دەکێشن بۆ چێژگەرایی و مافە سێکسییەکان، لەگەڵ جۆرێک لە جیاوازیی ڕواڵەتی (چێشتخانەی هیندی و شاورمە) کە لە ڕێگەیەوە ئیدیعای فڕەخوازی دەکات، چونکە دەوڵەتی مۆدێرنی ئەوروپی بەرهەمی شۆکی جەنگە ئایینییەکانە، کە لێیەوە گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی فڕەخوازی واتە جەنگ، بۆیە دەبێت مۆدێلێکی یەکگرتووی هاوسەنگ بسەپێنرێت کە بنەماکەی یەکسانی بێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی ناوخۆیی